ڕۆژێك بۆ لاوان هه‌موو ڕۆژه‌كانی تر بۆ ئێوه
لای هه‌موومان ئاشكرایه كه 12-8ی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی لاوانه، له‌م ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ و كۆڕ‌و سیمنار ساز ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی یادی وه‌ها ڕۆژێك بكه‌نه‌وه، به‌هه‌ر حاڵ من قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروست بوون و ئاهه‌نگ گێڕانی ئه‌م ڕۆژه ناكه‌م به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كمه كه‌سیه‌تی گه‌نجه له‌و ڕۆژه‌دا ئایا ڕۆژێك به‌ناوی گه‌نجان چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت؟ ئایا بۆ ته‌نیا له‌م ڕۆژه‌دا ده‌سه‌ڵات داران گه‌نجیان بیر دێته‌وه؟ ئایا ڕاسته گه‌نج له‌م ڕۆژه‌دا به مافه‌كانی شاد بووه؟!
ده‌بێت ئه‌وه بزانین كاتێك ئێوه دێن یادی ڕۆژی جیهانی لاوان ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت مافی ته‌واوی چینی گه‌نجان درابێت و لانی كه‌م گه‌نج كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به ژیانێكی ته‌ندروست ڕۆژه‌كانی تری به‌رێ بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ له كوردستا ده‌یبنین ڕێك پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساكانه، چونكه له كاتێك دا یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌كرێته‌وه كه گه‌نج له زۆربه‌ی مافه سه‌ره‌تایی یه‌كانی خۆی بێ به‌شه و به‌رده‌وام گه‌نج به‌ر ئیهانه و سوكایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه. بۆیه یادی ئه‌م ڕۆژه ئه‌گه‌رچی به‌لای هێندێك له خه‌ڵكان شتێكی ئاسایی یه به‌ڵام من ده‌ڵێم:
كام ڕۆژ بۆ گه‌نجان له كاتێك دا ئێوه‌ی مه‌سولین هه‌موو ڕۆژه‌كانتان بۆ خۆتان قۆرخ كردووه، كام ڕۆژ بۆ گه‌نجان له كاتێكدا به پێی ڕاپرسیه‌ك داهاتی گه‌نج ساڵانه له كوردستاندا 500 هه‌زاره و له سه‌دا 14% ی گه‌نجی ئه‌م وڵاته بێ كاره، ئه‌ی كاربه‌ده‌ستانی وڵات شه‌رم ناتان گرێت خۆ كوره فه‌خفه‌خه‌كانی ئێوه ڕۆژانه زیاد له 500 هه‌زار مه‌سره‌فی رابواردنه‌كانیانه؟!
نازانم بڵێم كام ڕۆژی گه‌نجان كاكی مه‌سول كوڕه‌كه‌ی زانكۆ ته‌واو ده‌كات به تلفۆنێك داده‌مه‌زرێت كوره هه‌ژاریش ئه‌م ئیمتیازه نایگرێته‌وه. ئێوه بنی زمان و سه‌ری زمانتان هه‌ر گه‌نجه به‌ڵام كام گه‌نج؟! ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌تانه كه به حه‌زی ئێوه هه‌ڵده‌په‌ڕن و به حه‌زی ئێوه ده‌نگی ته‌زویرتان بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه به حه‌زی ئێوه ده‌ژین، ئه‌ی گه‌نجه‌كانی تر چی!!!
كاكه ئێمه‌ی گه‌نج مافی ئازادی بیر و ڕامان خوراوه كه كه‌م ترین مافه ئیتر با ئه‌و ڕۆژه‌ش بۆ ئێوه‌بێت چونكه ده‌زانین ته‌نانه‌ت ڕۆژێكیشتان بۆ ئێمه به ڕه‌وا نابێنن. ئه‌مه‌یه ڕۆژی جیهانی لاوان، به‌ڕێزان ئێوه له‌م ڕۆژه‌ش دا ناهێڵن بیر و ڕای خۆمان به ته‌واوی ده‌ر ببڕین، من ساڵێك به‌شداری ڤیستیڤاڵی ڕۆژی لاوانم كرد خۆزیا ئه‌و ساڵه‌ش نه‌چووبامایه چونكه به‌ڕاستی كاتێك گه‌نجێك هه‌ڵسایه‌وه و داوای خۆپیشاندانی گه‌نجانی كرد له هه‌ولێر به‌چكه مه‌سئولێك هه‌ڵسایه‌وه و وتی ئیتر ده‌مت بگره ئه‌گینا چاره‌نووست باش نابێت!!! به‌ڵێ ئه‌مه‌یه ڕۆژی جیهانی لاوان كه لاو له‌م ڕۆژه‌ش دا هه‌ر ئه‌بێت مافی بخورێت، ئه‌مه‌یه ئازادی بۆ گه‌نج له كوردستان. به‌ڵێ ئه‌مه‌یه!!! بۆیه من پێشنیار ده‌كه‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات كه ئیتر ئێمه‌ی گه‌نج ئه‌م ڕۆژه‌مان پێویست نییه، چونكه هه‌روه‌ك ڕۆژه‌كانی تره بۆ ئێمه، ئێوه كه هه‌موو ڕه‌ژه‌كانتان بۆ خۆتان قۆرغ كردووه ئیتر ئه‌م ڕۆژه‌ش پێشكه‌ش به ئێوه‌ی گه‌نج دۆست و ئازادی په‌ره‌وه‌ر بن.
Hawkar_ash@yahoo.com