ڕۆڵی نه‌وشیروان مسته‌فا له قۆناغی نوێ‌دا
سه‌ره‌تای دروست بونی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه توانای به‌رهه‌مهێنانی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌تی هه‌بێت كاركردنه‌له‌سه‌ر به كرداركردنی دروشمگه‌لێك كه مانا بدات به‌و دیموكراتیه‌ی كه باس ده‌كرێت , له‌م روانگه‌یه‌وه دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بوو به ئاماژه‌دان به ئۆپۆزسیۆنێكی هه‌قیقی كه بتوانێت هه‌ڵگری په‌یامه‌كانی چاودێری كردنی وردی ده‌سه‌ڵات به گشتی بێت و له په‌نای ئه‌م به‌ره‌یه‌دا كارا كردنی میدیاكان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌دنی و شه‌قام كه هه‌موو به ئاراسته‌ی ئه‌و ستراتیژه بچن كه به‌نه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت له دروشمه‌وه بكرێت به كردار و بزاوته‌كان خێراتر و پڕ جوڵه‌تر بكرێت ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م خاڵی ده‌ست پێ كردنی قۆناغێكی نوێیه كه بتوانرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت , پرسیاره‌كه لێره‌دایه ئایا ڕۆڵی سه‌ركرده‌كان چی بوه له به‌كرداركردنی چه‌مكی دیموكراسی ..؟ وه ئایا ڕۆڵی نه‌وشیروان مسته‌فا چیه له دروست بونی قۆناغێكی نوێ‌دا ..؟
به درێژایی میژوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ركرده‌كان ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه له گۆڕانه‌كاندا كه بوته هۆی پێشكه‌وتن یان وه‌ستان و ئیفلیج كردنی بزاوته‌كان له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌م سه‌ركردانه نه‌یانتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی عه‌شیره‌ت و خێڵ كار بكرێت له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچونی وشیار كردنه‌وه‌ی تاك و كۆكردنه‌وه‌ی له سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی فكر و بڕیار ده‌سته جه‌معی بێت ته‌نها له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌راندا ئه‌م گۆڕانه بووه پاشان زۆر سه‌ركرده (بۆماوه‌ی) بووه بگره لێهاتوی و توانای سه‌ركردایه‌تی كردنی تیا نه‌بوه بۆیه نه‌یتوانیوه ببێته داهێنه‌ری قۆناغێكی نوێ هه‌ر وه‌ك خێڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌كار هێناوه نه‌یتوانیوه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ئه‌و یاریانه بكات له ناو هاوكێشه‌كانی جیهانی و ناوچه‌یدا ڕوو ده‌دات دوا جار به شكست كۆتای هاتوه , له دوای 11 ستیمبه‌ره‌وه جیهان به‌ره‌و ئاراسته‌كی تر گۆڕا و گه‌رده‌لولی بیابنیش ده‌رگایه‌كی تری له‌سه‌ر دۆزی كورد كرده‌وه دیسانه‌وه به‌داخه‌وه سه‌ركرده‌كانی كورد نه‌یان توانی ئه‌و بنه‌مایانه دروست بكه‌ن كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ خۆی له‌سه‌ر بونیاد بنێت بگره دیسانه‌وه بونه‌وه هۆی چه‌قبه‌ستوی گۆڕانه‌كان به گشتی ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێ دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاته‌كان بونه به‌شێك له ته‌واوكاری خێڵ و بنه‌ماڵه و گروپه‌كان و یاساكان خرانه خزمه‌ت ئه‌م گروپانه‌وه بگره ئه‌وه‌شی كه باوه‌ڕی نه‌بوو به‌م جۆره له ده‌سه‌ڵات هه‌ر زوو ئاڵای ته‌سلیم بونی هه‌ڵكرد و چووه‌وه ناو ئه‌و بازنه‌یه …سه‌ركرده‌كان كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته سه‌روی 60 ساڵ ده‌بنه خیڵ و بنه‌ماڵه و پارێزگاری كه‌لتوری باو و خاڵی ده‌بنه‌وه له توانای گۆڕان ..خۆی حاڵه‌تێكی ترسناكه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ك یان حیزبێك یان سه‌ندیكا و ڕێكخراویك بخه‌ته ناو فكر‌و جه‌سته‌ی ته‌نها یه‌ك كه‌سه‌وه و بیرۆز بكرێ وه بگره نه‌توانراوه به چڤات بڕیار بدرێ بۆیه سه‌ركرده‌كان به‌رده‌وام بونه‌ته هۆی تیكشاندنی فكری دیموكراسی سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئازادكردنی تاك به پێچه‌وانه‌وه كاریان له‌سه‌ر به كۆیله‌كردنی تاك كردوه تا ئاستێك كورت كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه بۆ حیزب و حزبیش بۆ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان بۆ ته‌نها كه‌سێك كه ئه‌مانه مایه‌ی رَِه‌خنه‌گرتنێكی زۆره ئه‌توانین بڵێن دوباره بونه‌وه‌ی مێژوه كه‌سه‌ركرده مرد هه‌موو شتێ ده‌مرێ ..به‌ڵام له دوای دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌یه‌وێت ئه‌م مێژوه لێره‌دا ڕابگرێ چیتر وه‌ك نه‌ته‌وه لیژنه بڕیارده‌ر بێت و ژوره‌كانی لێكۆڵینه‌وه دیاری كه‌ری بڕیاره‌كان بن ئه‌ویش به كه‌سانی پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند به بواره‌كه‌وه تا زۆرترین ڕاو پێشنیار به‌شدار بێت له دیاری كردنی بڕیاره‌كاندا ..نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌یه‌وێت ئه‌و سنوره ببه‌زێنێت و حیزب ببێته هۆیه‌ك بۆ بره‌و دان به چه‌مكی دیموكراسی ئه‌وتا چه‌ندین ژوری تایبه‌تمه‌ندی پێك هێناوه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك مایه‌ی دڵخۆشكه‌رێكی گه‌وره‌یه له دوا وتاریدا ده‌ڵی ( ئێمە بێدەنگ نەبوین، نەریتێک هەیە لە ناو حیزبە سیاسییەکان کوردستانی عێراقدا، ئەویش ئەوەیە کە زۆرجار بە موناسەبات و بێ موناسەبە بەیاننامە دەردەکەن، پێیانوایە دەنگکردن، دەرکردنی بەیاننامەیە. ئێمە ئەو نەریتەمان خستوەتە لاوە و نەریتێکی تازەمان داهێناوە، ئەویش ئەوەیە کە چەند ژورێکمان هەیە، مەسەلەن لە ماوەی رابردودا ئێمە بە هیچ شێوەیەک بێدەنگ نەبوین لە بە هەدەردانی سامانی نیشتیمانی کوردستان، ژوری لێکۆڵینەوەی ئابوریمان هەیە ئەوان قسەیان کردوە، لە سەر روداوە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق وتەبێژی فەرمیمان هەبوە، ژوری رۆژنامەوانیمان هەبوە، لە هەمانکاتدا ژوری توێژینەوەی سیاسیمان هەیە ئەوان قسەیان کردوە، ژوری هەڵبژاردنمان هەیە، ژوری پەیجوریمان هەیە، ژوری یاساییمان هەیە، خەڵک فێر نەبون تائێستا، پێیانوایە یان دەبێت من قسە بکەم، یان بەیاننامەیەک بە ناوی مەکتەبی سیاسیەوە دەربکەین کە ئێمە مەکتەبی سیاسیمان نییە. ) كه ده‌ڵێ من قسه‌م نه‌كردوه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه‌چی تر با هه‌ر سه‌ركرده‌كان قسه نه‌كه‌ن با لیكۆڵینه‌كان و ژوره‌كان قسه‌بكه‌ن واتا ده‌رچون له سنوری( هه‌موو شتێ لای سه‌ركرده‌یه) نامه‌یه‌كیشه بۆسه‌ركرده‌كانی تر و به‌شداری پێ كردنی كه‌سانی شاره‌زایه له بڕیاری گرنگدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رتایه‌كه بۆ گۆڕان كه بتوانرێ له سایه‌یدا بنه‌مایه‌ك بونیاد بنێت كه ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان له چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دیاری بكرێ قۆناغێكی نۆی له دایك ببێت ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێ دیموكراسی له كۆمیدیایه‌كه‌وه بكرێته هه‌قیقه‌تێك كه هه‌موو تاكێك هه‌ستی پێ بكات و به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا تا هه‌موو تاكه‌كان به‌شدار بن له‌م (گۆڕان ) و قۆناغه‌دا ببینه ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه بتوانرێ یاساكان سه‌روه‌ر بن , وتاره‌كه‌ی نه‌وشیروان مسه‌ته‌فا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كارا كردنی ئه‌قڵی نوێ و نه‌وه‌ی نوێ و تاكه‌كان له بڕیاری گشتیدا .