Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ڕەهایی عەشق و ماچ …  خولیا حسێن

ڕەهایی عەشق و ماچ … خولیا حسێن

Closed
by October 28, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 

 

دەرگا و پەنجەرەکانتان بکەنەوە

 با خۆشەویستی لە چوار دیواری ماڵەکانتان

 بێتە دەرێ

 با عەشق  لە نێو باخچەکان 

هەناسە بدا

با سەرشۆشتەوشەقامەکان پڕ بن لە ئەوین

 

لێوەکانتان ڕەها  کەن، لێو!

با هیندە حەزی ماچەکانتان نەخەنە ژێر

ڕەحمەتی ددانە تیژەکانی مەرگ

 

 باڵی پەپوولەی ئارەزووەکانتان بکەنەوە 

با لە باخچەکانی شار و 

لە کافێی زانکۆ و

لە بازاڕەکانی میوە فرۆشان و

لە مۆڵ و  

لە پاڵ دیواری مزگەوتەکان

 بسووڕێنەوە

تا لە کوێ حەزیان لێ بوو ماچ بکەن 

لە کوێ ئارەزوو بکەن ماچ بدەن 

تا ماچەکان چیتر

  لەودیو دیوارەکانی ژووری نووستن

خەو نەیان باتەوە

تا چیتر ماچەکان لە تاریکیدا نەمرن

تا حەز و

تاسە و لەزەتی  ماچەکان 

 لە چاوەڕوانی 

هاتنی شەودا نە توێنەوە 

 

عاشق بن

 تا عەشق لێتان نەتۆراوە

ماچ بکەن

ماچ بدەن

تا ماچتان لێ

 نەدزراوە

ڕەهایی عەشق و

ماچ ژیانە 

ژیانیش بە عەشق و 

ماچەوە ژیانە  

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.