Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ژنانی کرێکارو کۆمۆنیست  سومبوولی به‌ ده‌ست هێنانی مافه‌کانی ژنانن… سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د

ژنانی کرێکارو کۆمۆنیست سومبوولی به‌ ده‌ست هێنانی مافه‌کانی ژنانن… سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د

Closed
by February 16, 2008 ژنان

 100 ساڵ پێش ئێستا ژنانی کرێکار له‌گه‌ڵ پیاوانی ئازادیخوازو کۆمۆنیست له‌ ته‌واوی ووڵاته‌ سه‌رمایه‌داره‌کانی دنیا ده‌ستیان دایه‌ خه‌بات، له‌ پیناوبه‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی مافه‌کانی‌ ژناندا.ئه‌م جۆره‌ له‌ خه‌بات کردن هه‌رده‌م مایه‌ی نیگه‌رانی بوو بۆ بۆرژوازی وسه‌رمایه‌دارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌،وه‌ بۆرژوازی له‌و ووڵاتانه‌ ڕێگری یاسای یان له‌ به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژناندا دروست ده‌کرد.له‌ و سالانه‌دا داخوازی ژنان  کێشه‌ی یه‌کسانی ژنان بوو له‌ گه‌ڵ پیاوان وه‌ کێشه‌ی مافی ده‌نگدان و به شداری بوونی ژنان له‌گه‌ڵ پێاوان دا له‌ په‌رله‌ماندا.سۆسیالیسته‌کان به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌مریکای باکوور  بێ وجان تێ ده‌کۆشان له‌ پێناو داخوازی مافی ده‌نگدان دا.له‌ 28فێبریوه‌1909دا ژنانی سۆسیالیست له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی گه‌وره‌یان به‌ ڕیخست له‌ سه‌رتاسه‌ری ووڵات له‌ پێناو داخوایزه‌ سیاسی یه‌کانی ژنانی کرێکار.وه‌ له‌ پێش جه‌نگی چیهانی یه‌که‌م له‌ کاتێکدا که‌ نرخی خواردن جووه‌ سه‌رێ ، ژنانی ماله‌وه‌ش ئه‌م بێ مافیانه‌یان پێ قبووڵ نه‌کراو هاتنه‌ مه‌یدانی سیاسه‌ت وخۆپیشان دانیان کرد له‌ دژی بۆرژوازی و تاڵانی ئابووری.ئه‌م خۆپیشاندانه ‌په‌ره‌ی سه‌ندو له‌ جه‌ند شوێنی جیاواز له‌وانه‌(نه‌مسا ،به‌ریتانیا،فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا).کلارا زتکین ئه‌و ژنه‌ کۆمۆنیست و سۆسیالیسته‌ بووکه‌ له‌ ساڵی 1910له‌ کۆنفرانسی دووه‌می جیهانی کرێکارانی ژناندا،پێشنیاری ڕۆژی ژنانی کرد که‌ ببێت به‌ رۆژێکی  ڕه‌سمی.وه‌ له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا بریاریان دا که‌ هه‌موو ساڵێ له‌ ته‌واوی دنیادا  ئه‌و ڕۆژه‌  یادبکرێته‌وه‌و ڕێزی لێ بگیرێ، له‌ ژێر دروژمی(مافی ده‌نگدانی ژنان هێزو یه‌کێتی مان   پێ ده‌به‌خشێ له‌ خه‌بات بۆ سۆسیالیزم).وه‌ له‌ ساڵی1911یه‌که‌مین ڕۆژی جیهانی ژنان ڕویدا،وه‌ له‌ ساڵی 1913 ئه‌م ڕۆژه‌ گۆڕا بۆ (8 مارس).له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی ژنان له‌وپڕی هێزو توانا دا توانیان به‌شیکی زۆر له‌  ماف و داواکاری یه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن.سه‌رباری  ئه‌و هه‌موو ده‌ست که‌وتانه‌ له‌ و وڵاتانه‌دا به‌ڵام هه‌تا ئێستاش چه‌وسانه‌وه‌و ده‌ست درێژی له‌ سه‌ر  ژنان هه‌ر درێژه‌ی هه‌ یه‌،چه‌ندین سه‌نته‌رو په‌ناگا بۆ پارێزگاری له‌ ژنان دروست بووه‌.هه‌ر وه‌کو ئاگادارین ئه‌مڕۆبزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری له‌ ژنان له‌ دونیادا پاشه‌کشه‌ی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌،ئه‌مه‌ش به‌هۆی شکستی بلۆکی رۆژهه‌ڵات وه‌ باڵاده‌ستی تاک ره‌وی ئه‌مریکا به‌سه‌ر دنیا دا و سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆرزمی ئیسڵامی به‌م جۆره‌ وه‌حشیگه‌رێتی یه‌ی ئێستا له‌ ووڵاتانی ئیسلام لێدراو.وه‌ له‌ عێراق و کوردستان دا به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ ره‌وتی ئه‌حزابی قه‌ومی و ئیسلامی سیاسی هه‌رده‌م ڕێگرو له‌مپه‌ربوون وه‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی ده‌یان و سه‌دان له‌ ژنان سووربوه‌و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێان کرا بێت ده‌نگی ئازادی و ڕزگاری ژنانیان خنکاندووه‌.به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و هه‌موو توندووتیژیانه‌ و ئه‌و دیارده‌ دزێوانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا که‌ رۆژانه‌ یه‌خه‌ به‌ کچان و ژنانی هه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی دیفاع له‌ مافه‌کانی ژنان ده‌گرێت .به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازو یه‌کسانیخواز له‌ به‌رامبه‌ر هۆکارو فاکته‌ری  چه‌وسانه‌وه‌و زوڵم وزۆرێك که‌ ژنان چه‌ند سه‌ده‌یه‌که‌ به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن هه‌یه‌ به‌ شێوازی جۆراو جۆر.وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا  ئه‌م ده‌نگه‌ یا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ که‌م کاری کردوه‌ یاخود زوعفی هه‌یه،ئه‌و هۆکارانی سه‌ره‌وه‌ن ،که‌ وه‌ك دێوه‌زمه‌ بونه‌ته به‌ربه‌ست هه‌ر وه‌ك له‌ ‌ عێراق دا سه‌رانی ناسێۆنالزمی‌‌  عه‌ره‌ب و کورد به‌ تاڵه‌بانی و بارزانی مالکی و…هتد .ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی ژنان بسرنه‌وه‌و هه‌ریه‌که‌یان به‌ناوێکه‌وه‌ بیکه‌نه‌ (ڕۆژی فاتمه‌ی زهراء )که‌ هیچ نزیکایه‌تیه‌کیان له‌گه ڵ خواست و داواکاری یه‌کانی ژنان دا نی یه‌.وه‌ چاره‌سه‌ری مافه‌کانی ژنان ده‌ده‌نه‌ ده‌ست مه‌لاکان که‌ خۆیان سه‌رچاوه‌ی کوشت وبرو به‌رده‌ باران کردن وسه‌پاندنی حیجاب وئه‌تك کردن وخۆسوتاندنی ژنانن.هه‌ر بۆیه‌  ئه‌مڕۆ له‌ عێراق و کوردستان که‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی که‌ به‌ دژ ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌وه‌ستنه‌وه‌و داوای گۆڕین و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌رچاوه‌ی له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یه‌وه‌  وه‌رگرتوه‌  .وه‌ به‌ پێی ئه‌زموونی  چه‌ند ساڵی رابوودوی  ڕێکخراوه‌کانی ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارپێویسته‌ ئه‌و ڕاستی یه‌ بزانن که‌ چیتر خۆش باوه‌ر نه‌بن بو ئه‌حزابانه‌  که‌ نه‌ك هیچ په‌یامیکی ئینسانیان پێنی یه‌  به‌ڵکو دژایه‌تیان به‌ هه‌موو په‌یامێکی ئینسان دۆسی هه‌یه‌.ئه‌وه‌ ته‌نها هاتنه‌ میدانی ئێمه‌یه‌ له‌ ژنان وبه‌ره‌ی یه‌کسانیخوازی که‌ ده‌توانێت مافه‌کانی ژنان  له‌ کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنیت .


sargulah@yahoo.com
تیبینی:هه‌ندیک زانیاری له‌نامیلکه‌ی ئه‌لکسانده‌ر کۆڵه‌نتای سه‌باره‌ت به‌ڕۆژی جیهانی ژنان ،وه‌رگرتوه‌.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.