Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ژنان لە سەراسەری جیهاندا ڕووبەڕووى جوداكاری دەبنەوە

ژنان لە سەراسەری جیهاندا ڕووبەڕووى جوداكاری دەبنەوە

Closed
by November 6, 2008 ژنان

 ژنان لە سەراسەری جیهاندا ڕووبەڕووى جوداكاری دەبنەوە
 و: كەژاڵ عەلا

 بە پێى ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوى نەتەوە یەكگرتوەكان لە نزیكەی هەموو وڵاتانى جیهاندا ژنان ڕووبەڕووى
  جوداكاری دەبنەوە. ئەم راپۆرتە دەڵێ ئەمە لە كاتێكدایە كە 185 وڵاتی جیهان بەڵینیان دابوو تاساڵی 2005 ئەو یاسایانە لە وڵاتەكەیاندا بپێچنەوە كە ئەبێتە هۆی جوداكاریی لە بەرژەوەندی پیاوان.
 
 بە پێی ئەم راپۆرەتە ژنان 70%  ی هەژارەكانی جیهان پێك دەهێنن و خاوەنی تەنیا 1% ئەو زەوییانەن كە سەنەدیان هەیە. بە پێی ئەم راپۆرتە كە بۆ كۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە بەكگرتووەكان ئامادە كراوە، هیشتا لە 53 وڵاتی جیهاندا سووكایەتی كردن بەرامبەر  بە ئافرەت لە چوراچیوەی هاوسەرداریدا بە تاوان دانانرێ. یەكێك لە ئامادەكەرانی ئەم راپۆرتە وتی هەندێك لەو یاسایانەی تر كە بەرامبەر بە ئافرەت جوداكاری دەنوێنن بریتین لە رێساكانی تایبەت بە جیابوونەوە و یارمەتی و دەرماڵەی پاش منداڵبوون و خانەنشینی. ئەمە جگە لە تەمەنی شووكردن كە بۆی هەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر ژیانی ژنان هەبێ. ناوبراو وتی "لە زۆر وڵاتدا هێشتا تەمەنی یاسایی شووكردن  زۆر جیاوازە لە تەمەنی یاسایی ژن هێنان بە جۆرێك كە هەمیشە تەمەنی شووكردن كەمترە لە تەمەنی ژن هێنان! لە زۆربەی ئەم حاڵەتانەشدا هاوسەرداری ئەبێتە هۆی پێشێلكردنی مافی كچەكان وەك بێبەش بوون لە خوێندن. بۆنموونە ئەگەر كچیك ناچار بێت لە 14 ساڵیدا لەبەر شووكردن واز لە قوتابخانە بهێنێ ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی دەرفەتەكانی داهاتووی لێ بگیرێ. ئەمەش لە راستیدا پێشیلكردنی مافی كچانە بە درێژایی ژیانیان لە وێنەی مافی خوێندنی زانكۆ و بوون بە دایك لە تەمەنێكی منداڵیدا و لەوانەشە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیان."
 
 ئەم راپۆرتە پێشنیاری ئەوە دەكات میكانیزمێكی تازە و سەربەخۆ بۆ بەربەرەكانی كردنی جوداكاری لە دژی ژنان دابنرێ چونكە یاسا نێودەولەتییەكان و یاساكانی مافی مرۆڤ ئێستا پەیرەوی ناكرێن.  هەروەها راپۆرتەكە پێشنیاری ئەوەش دەكات پسپۆریك لە نەتەوە یەكگرتووەكان دابنرێ كە تایبەت بێ بە چاودێری كردنی ئەو یاسایانەی كە بە زیانی ژنانن.
  ****
 سەرچاوە:   bbc
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.