ژنی وڵاتی من … هاوڕێ ڕەش
Closed
بۆ بڵێم ژن ئنجیلێکی
نەخوێندراوەیە لە وڵاتی من
بۆ بڵێم ژن کەعبەیەکی تر و
ئایەتیکی کەڵەگەتە لە
نیشتیمانی من
مەگەر لە وڵاتی من
هەموو ڕۆژێک ژن ئەتکک ناکرێ
هەموو ڕۆژێک ژن بەر چەقۆ و بەر ساتور نادرێ
مەگەر لە وڵاتی من ئەوەی سوکایەتی بێ
بە ژن ناکرێ …؟؟
ئاخ بۆ ژنی وڵاتی من