ژووری نائومێدی…رحمان محمود
ژووری نائومێدی
رحمان محمودپیرهمیردهكه له ژووره‌كه‌داپشت له باخچه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه‌و ڕوو له من پێ ووتم ((دره‌نگه،وه‌ك ساتی ماڵاوای ته‌مه‌ن له ڕۆژه‌كانی پیریدا،دره‌نگه وه‌ك گه‌ڵاڕیزانی ئه‌و خۆزگانه‌ی دوای خه‌زانی ته‌مه‌ن ئاخ بۆ چرۆكانی هه‌ڵده‌كێشین ، ئه‌وان جوانیان بردین و پیریان پێداین،پیری خۆیان پڕ جوانی كرد وئێستای ئێمه له‌بیرده‌كه‌ن ته‌نها ژیانمان له سه‌ره‌تای ڕاسته‌كه‌ی ئه‌و منداڵه‌دا جوانه)).چاوه‌كانی پڕ پرسیار بوو،پرسیار گه‌لێك كه وه‌ڵامه‌كه‌ی له ویژدانی شێواوی ئه‌و كومه‌ڵگاوه وه‌ڵامی ده‌وویست.ئه‌و هه‌میشه له‌و په‌نجه‌ره تاقانه‌وه كه تیشكی كاڵه‌وه بووی ئێوارانی ڕۆژی لێده‌هاته ژووره‌وه به سۆما كزه‌كانی له‌و باخچه‌یه‌ی ده‌ڕوانی كه داره لاره‌مل و ڕه‌نگ زه‌رده‌كانی له پایزی عومریانا بوون .ئه‌و هه‌ندێك جار گه‌ر ته‌ندروست باش بوایه به درگا جیڕه‌جیڕكه‌ره‌دا گوزه‌ری ده‌كردو ده‌چووه ناو باخچه‌كه و به‌ده‌سته له‌رزۆكه‌كانی كه‌پرێكی بۆ چاوانی ده‌كردوو له دوری ده‌ڕوانی بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی كوێر نه‌بێت .
ئه‌و ووتی ((بۆمن دره‌نگه،پێم خۆش بوو بۆ ئێوه زوو بوایه،ئه‌وان خواستیان بوو ئێستا وه‌ك ئێستا و ڕابردوو سه‌نگی خۆی وون بكات و داهاتوویان وه‌ك خه‌لیفه پیرۆزه‌كانی عه‌باسی و ئه‌مه‌وی بێت ، ئه‌وان گه‌نجێتی ئێمه‌یان كرد به‌گه‌نج بوونی خۆیان ،ژیان له ووڵاتیكی وه‌ك وولاتی ئێمه وه‌ك ئه‌و مزراحه گدگده‌ی ده‌ستی ئه‌و منداڵا وایه هه‌رگیز نایه‌ته سه‌ر ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداران ئیمه وه‌ك ئه‌و كۆلكه مزراحه والێده‌كه‌ن هه‌ر پیامانا ده‌كێشن)).
هه‌رسێكمان پێكه‌وه له ژوورێكدا له داهاتوو رابوردومان ده‌ڕوانی . ژوورێك چوار ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه‌كی تێدابوو . درگای دووه‌م درگایه‌كی باڵا‌و ده‌ست ڕه‌نگینی وه‌ستا كاری دارتاشی تێدا به‌دی ده‌كرا به لاشیپانی بته‌و ڕاگیرابوو ده‌كه‌وته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ژووره‌كه‌وه،ئه‌و دیواره‌ی كه ئه‌م درگایه‌ی له خۆ گرتبوو بته‌و ترین به‌شی ژووره‌كه‌ی پێك ده‌هێنا،كه چه‌ندین جار ئه‌و ژووره به‌ر ڕه‌شه‌باو باران و ڕه‌هێله‌و زریان كه‌وت بوو ته‌نها لادیواریك بوو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بووبوو،من له‌م درگایه‌وه هاتووچۆم ده‌كرد.درگای یه‌كه‌م ده‌كه‌وته خۆرهه‌ڵاتی ژووره‌كه‌وه ، درگایه‌كی بچووك بوو به نه‌خش ونیگاری جوان نه‌خشێنرابوو،ووێنه‌ی باڵنده‌و گوڵ و په‌پووله‌ی له سه‌ر هه‌ڵكۆڵرابوو،منداڵه‌كه له‌م درگایه‌وه هاتوو چۆی ده‌كرد.درگای سێ یه‌م درگایه‌كی جیڕه‌جیڕكه‌ر كه هیچ نه‌خش و نیگار و وه‌ستا كاریه‌ك له‌سه‌ر به‌دی نه‌ده‌كرا،درگایه‌ك له لادیوارێكی درزتێبوودا ده‌كه‌وته خۆرئاوای ژووره‌كه كه سیمایه‌كی ناشیرینی به‌خشی بوو به‌ژووره‌كه.درگای چواره‌م له لادیواری تری ژووره‌كه‌دا بوو ڕنگێكی ڕه‌ش و سیمایه‌كی ناشیرینی هه‌بوو ، كه‌هیچ كه‌س له‌و سێ كه‌سه‌ی له ژووره‌كه‌دابووین له‌و درگایه‌وه ئاودیوی ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه نه‌بووبووین،من هه‌رگیز حه‌زم نه‌ده‌كرد نزیك ببمه‌وه له‌و درگایه ، گه‌ر ژووره‌كه‌ش ئاگری تێبه‌ر بوایه ته‌نها ڕیگه‌یه‌ك بۆ ده‌رباز بوون چوونه ده‌ره‌وه بوایه له‌و درگایه‌وه ئه‌وا هه‌وڵی ئه‌وه‌م نه‌ده‌دا خۆمی لێوه قوتاركه‌م .
ئه‌وه‌ی هه‌رسێكه‌مانی بۆ ئه‌و چاره‌نووسه په‌لكێش كردبوو له‌و دیوو سنوره‌كانی ئه‌و ژووره‌وه ژیان بوو . ڕه‌نگه
سیحری ژیان له‌و ساته‌وه فێڵی له نه‌بوونمان كردبێت كه كه‌سێكی دی سێوه حه‌رامه‌كه ده‌خوات و ئێمه گوناهبارده‌بین و باجی هه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌ده‌ین دێینه ژیانه‌وه .چی ده‌بوو گه‌ر نه‌هاتینایه‌ته بوون و مه‌حكوم نه‌بووینایه به ژیان ؟.چی ده‌بوو گه‌ر ئێمه‌و خواوه‌ندیش سه‌رمان سووك بوایه له عه‌زاب و مه‌حكه‌مه ؟. ئایا هیچ له گه‌وره‌ی خواوه‌ند كه‌می ده‌كرد؟.ئایا گه‌ر ئێمه له‌م ژووره چوارده‌رگایه‌دا له‌كێشه‌و یادووه‌ری و شه‌ڕو پێكه‌نین و گریانی خۆماندا له‌درگای چواره‌م نه‌ڕوانیایه ژیانمان لا ناشیرین ده‌بوو؟.ئایا وه‌ك پیره‌مێرده‌كه ووتی گه‌ر ژیان نه بوایه ئه‌وان گه‌نجێتی ئێمه‌یان ده‌كرد به قوربانی پیری خۆیان ؟.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات :
تا ئێستا كه‌س نازانێت ئه‌و ژووره له لایه‌ن كێوه درووست كراوه ، ئایا بوونی ئه‌م ژووره وویستی خواوه‌ند بوو تا پێمان بڵێت خواوه‌ند چه‌ند میهره‌بان و به‌به‌زه‌یه بو مه‌خلوقه‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی وارێك هه‌بێت تا گوزه‌رانی تێدا بكه‌ن ؟.یان درووست بوونی ئه‌م ژووره پێوویستیه‌كی ژیاری مرۆڤ بوو بۆ ژیان تا بتوانێت دریژه به‌ژیان بدات؟.
من كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار خۆم له‌و ژووره‌دا بینیوه خواستی خۆم په‌لكێشی ئه‌و جێگه‌یه‌ی نه‌كردبوم ئه‌وه قه‌ده ری ژیان بوو،له‌وێ ئه‌و پیره‌مێرده و منداڵه‌م ناسی ،پیره‌مێرده‌كه به‌نائومێدیه‌وه ده‌یڕوانیه ژیان له‌نێوان درگای سێ یه‌م و چواره‌مدا،ئه‌و باسی ژیانی خۆی بۆ كردم به‌جۆرێك وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی ژیانی من بكات ،پێم سه‌یر بوو جیاوازی نێوان ته‌مه‌نمان شه‌ست و شه‌ش ساڵ ده‌بوو .ئه‌م پێ‌زانین و ناسینه بێ گومانی ده‌كرم له خوێندنه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سی تره‌وه به‌چاوی نهێنی،دنیایه‌كی سه‌یره،ئه‌و زۆر جار پێی ده‌ووتم گه‌ر له‌ته‌مه‌نی مندا ده‌بوویت گه‌نجیتی خۆتت نه‌ده‌كرد به‌قوربانی پیری ئه‌وان له داهاتوودا،ئه‌وان هه‌وڵ و ماندووبوونی ئێمه‌یان كرد به خۆشی شه‌وانی سووری خۆیان.من له‌و قسانه نه‌ده‌گه‌شتم .
به‌هه‌مان شێوه‌ی پیره‌مێرده‌كه منیش ئاشنابووم به ژیانی ئه‌و منداڵه‌ی كه ئه‌ندامێكی تری ژووره‌كه‌مان بوو ، كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌دا ده‌گوزه‌راند،من ئاشنابووم به‌كرداروهه‌ڵس و كه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئه‌و به‌شه‌ڕ جوانه‌كانی،به گه‌مه پڕ له‌پێكه‌نین و گریانه زر به غه‌مه‌كانی .ئه‌و شه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی خه‌و دنیای ئه‌و داگیر بكات باسی گه‌مه‌و وانه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆی بۆ ده‌كردین،باسی مزراحه گدگده‌كه‌یو كۆلكه‌مزراحه‌كه‌ی،باسی پێك هاته‌ی گولی بۆ ده‌كردینَ كه مامۆستا پێی ووتون سێ قۆناغه ژیانی گوڵ ((تۆ‌و،گه‌شه ،سیسبوون)) من له‌نێوان زانین ونه‌زانیندا ژیانم لێ تۆرابوو،منداڵێك له‌هه‌مان ژووردا كه وه‌ك ژیانی مند اڵی من ڕفتار ده‌كات و منداڵی خۆم به‌بیر دێنێته‌وه،پیره‌مێردێك كه‌ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌بژێرێت و په‌ی به‌ژیانی من ده‌بات .منداڵێك به‌پێكه‌نینه‌وه شه‌وێك ڕوو له‌من و پیره‌مێرده‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت ئێمه وه‌ك ڕا
سته‌واین من له‌سه‌ره‌تادام ،تۆله‌ناوه‌ڕاستدایت مامه پیره له كۆتای ڕاسته‌كه‌دایه.پێم سه‌یربوو پێ‌زانین و ناسینی ژیان ئه‌وه‌ی پێبه‌خشیوه كه هه‌مان قسه‌ی من بكات كاتێك له ته‌مه‌نی ئه‌ودا بووم .جیاوازی نێوان ته‌مه‌نی من و منداڵكه نۆ ساڵ بوو،به‌ڵام جیاوازی نێوان ئه‌و پیره‌مێرده‌كه حه‌فتاوپێنج ساڵ بوو .
پێزانینی پیره‌مێرده‌كه‌ش بۆ ژیانی من به هه‌مان شێوه‌ی من بۆ منداڵه كه بوو،ئه‌و شه‌وانه‌ی عیشق ده‌یبردمه جێ‌ژوان و گیانم پڕ له‌زه‌ت ده‌بوو و ده‌ره‌نگێ له ده‌رگای دووه‌مه‌وه ده‌هاتمه‌وه ژووره‌كه‌و له‌سه‌ر جێگه‌كه‌م تووشی بێره خه‌وده‌بووم پیره‌مێرده‌كه به‌یانی پێی ده‌ووتم ژیان هه‌رێنده‌یه كه‌تۆ ئه‌م شه‌و له دنیای ئه‌ویندا گۆرانیت بۆ باران و دره‌خت و سه‌وزای و زه‌رده‌په‌ڕی ئیوران ده‌ووت ،ڕۆژانی داهاتوو به‌غه‌مێكی سه‌وزه‌وه و خه‌یاڵ دووباره وه‌ك ئێستای من ده‌تباته‌جێژووان،ژیان هه‌ر هێنده‌یه .
ئه‌وده‌یووت یاریه جوانه‌كانی ئه‌و منداڵه و هیواو خواسته كانی تۆ ته‌نها یادگاریه‌كی جوانی ته‌مه‌نن كه‌من ئێسته پێوه‌ی ده‌ژیم و ژیان تا كۆتای ڕاسته‌كه‌یه .
ئێواره‌یه‌ك پیره‌مێرده‌كه له‌بن یه‌كێك له‌ودارانه‌ی باخچه‌كه‌دا كه‌فه‌رشێكی زه‌ردی گه‌ڵایان خولقاند بوو دانیشت بوو له ووشك بوونی داره‌كانی ده‌ڕوانی،ئه‌و ووتی ڕۆژانێك له‌ژێر په‌رده‌ی تاریكی شه‌واندا گۆرانیمان بۆ ڕوناكی ده‌چڕی وگیانمان ده‌كرده شاباشی ڕۆشنای ئاسۆ و ژیانمان له‌و دیو سنوره‌كانی ئه‌و ژووره‌و ئه‌م باخچه ڕه‌نگ زه‌رده‌وه ده‌بینی و زۆر هه‌وڵماندا تاتوانیمان ده‌ست له ملانی ئازادی بین .ئه‌و ووتی یه‌كه‌م جار وه‌ك ده‌ڵێن كابرایه‌ك سه‌راپای گیانی ڕووناكی ده‌بێت دێت له‌م سنوره‌دا شارێك دروست ده‌كات ،تا چه‌ندین ساڵ كه‌س خۆی به‌خاوه‌نی سه‌راو كۆشك و خانوه‌كانی ئه‌م شاره نازانێت،دانیشتوانی شاربه‌ئاسوده‌ی ده‌ژیان و ته‌بای مه‌به‌ستیان بوو . تا خواستی فراوانی ده‌سه‌ڵات له لای دراوسێكان واده‌كات شه‌ڕێكی درێژ خایه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وان و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا به‌رپابێت،تا دوا جار دوای ڕشتنی ده‌ریایه‌ك خۆێن ده‌توانرێت له‌ڕۆژێكی مانگی نه‌وزرۆزدا شار ڕزگاربكرێت و خۆری ئازادی له شار هه‌ڵبێت .ئه‌وسا به‌درێژای چه‌ندین ساڵ من له‌به‌ره‌ی پارێزگاری كردن‌دا بووم له شار،ئه‌و ووتی شه‌ڕ له‌نیوان خه‌ڵكی شاردا ڕویدا‌و ئازادیمان برینداركرد و شار دابه‌شكرا. من لێره به‌دواوه ده‌توانم چیرۆكه‌كه ته‌واو بكه‌م به هیواو گه‌شبینیوه بۆ داهاتوو نه‌ك وه‌ك پیره‌میرده‌كه به ڕه‌شبینیه‌وه،وه‌لێ به‌زانینی ئێستای ئه‌و نا و نه‌زانینی ئێستای منا.ئه‌و ووتی ئه‌م ژووره به‌رهه‌می ئازادی یه،به‌بزه‌یه‌كی گاڵته جاڕانه‌وه سه‌یرَێكی كردم و پێی ووتم ئه‌وان ئێسته‌ی تۆ ده‌كه‌ن به‌قوربانی پیری خۆیان ده‌یانه‌وێت ئیستایان وه‌ك ئێستا‌و داهاتوویان وه‌ك ئێستا بێت .
شه‌و به‌سه‌ردا هاتوو گه‌ڕاینه‌وه ژووری ئازادی.ئه‌و شه‌وه ده‌نگی ڕه‌شه‌باو قرچه قرچی كه‌وتنی دره‌خته‌كانی باخچه‌كه نیشانه‌ی كۆتای ژیان بوو،ڕه‌شه‌باكه تا ده‌هات به‌هێز ده‌بوو،ژووره‌كه كه‌وته سه‌رله‌رزو درگاكان یه‌ك له‌دوای له گێژنه‌ده‌رچوون،ته‌نها درگای چواره‌م نه‌بێت،منداڵكه له خه‌و ڕاپه‌ڕی خۆی هاویشته باوه‌شی من و له ترساندا ده‌له‌رزی،دیواری لای پیره‌مێرده‌كه ڕما،هه‌وڵمدا كارێك بكه‌م هه‌رچۆنبێت ڕیگایه‌ك بدۆزمه‌وه بۆ ڕزگاربوون،پیره مێرده‌كه پێی ووتم بێسوده هه‌وڵدان.كاتێك هه‌ستم به‌خۆم كرد منداڵه‌كه
له ئامێزمدا نی یه ، شپرزه‌بووم په‌لاماری دیواری ڕوخاو و دار‌و په‌ردوی ژووره‌كه‌مدا هێنده‌م زانی ده‌نگێك له‌ناو جه‌ستمه‌وه پێی ووتم ( ده‌نگی منداڵكه بوو ) من له‌نێو جه‌سته‌ی تۆداو به‌شێكم له جه‌سته‌ی تۆ .چارم نه‌ما هه‌وڵمدا له پیره‌مێرده‌كه نزێك ببمه‌وه ئه‌و هاتوو له ئامێزی گرتم ،منیش ئێستا به‌شێكم له جه‌سته‌ی پیره‌مێرده‌كه‌و له جه‌سته‌ی ئه‌ودا تواومه‌ته‌وه،تا ئێستا ڕه‌شه‌با به‌رده‌وامه‌و چاوه‌ڕێی كرانه‌وه‌ی درگای چواره‌م .