ژیانی پـــــــــــای … كـــاردۆ
فیلمی( Life Of Pi – ژیانی پای ) یه‌كێك بوو له براوه‌كانی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئه‌مساڵ كه چوارخهڵاتی وه‌رگرت(ده‌رهێنان،وێنه‌گرتن،مۆسیقا،ئیفێكتی بینراو)، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی (ئانگ لی) به ڕه‌گه‌ز تایوانیهو له ئۆسكاری ساڵی 2005یشدا توانی له فیلمی (برۆك باك ماونتن) خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان به‌ده‌ستبهێنێت ،
ژیانی پای ، باس له پرسیاره بوونگهراییهكانی مرۆڤێك ده‌كات كه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌یه‌وێت له رێی گه‌ڕان و پرسیاركردن له‌ودیوی ماتریال وشته بینراوه‌كاندا مانایه‌كی نوێ بۆ وجود بدۆزێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌شتێكی فراوان به‌ناوی ئاینه‌كاندا ده‌كات له‌هه‌مووشیاندا (خودا) بوونی هه‌یه‌و باوه‌ڕهێنان به‌خودا ئه‌ڵقه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی نێوان ته‌واوی ئاینه‌كانه به‌یه‌كه‌وه با له رووی چۆنایه‌تیشه‌وه جیاوازبن به‌ڵام هێشتا نازانێت بۆ ده‌بێت بڕواهێنان به خودا ئه‌و هنده جه‌وهه‌ریی بێت ، باوكی پای خاوه‌نی ده‌یان ئاژه‌ڵی دڕنده و په‌له‌وه‌ر و خشۆكه … كه‌سێكه تا سه‌ر ئێسك دژه میافیزیكه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه‌ی به به كوڕه‌كه‌ی داوه به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیدا بگه‌ڕێت ، خانه‌واده‌كه‌ی پای له كه‌رتی فه‌ره‌نسا ده‌ژین له هیندستان – دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌و زه‌ویه‌یان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه كه ئاژه‌ڵه‌كانی تێدابهخێوهدهكهن ،بۆیه ناچارده‌بن به‌خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه له رێی كه‌شتییه‌كه‌وه هیندستان جێ بهێڵن،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كاتی گه‌شته‌كه‌یاندا رووده‌دات كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه ،به‌هۆی باوباران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریاوه كه‌شتییه‌كه‌یان نوقم ده‌بێت ، ته‌نها پای رزگاری ده‌بێت ئه‌ویش له‌رێی به‌له‌مێكی فریاكه‌وتنه‌وه به‌ڵام موفارهقهكه له‌وێدایه (پای) پاش ئه‌وه‌ی له نێو به‌له‌مه‌كه‌دا ده‌گیرسێته‌وه و باوبارانهكهیش لێی ئه‌كاته‌وه،بۆی ده‌رده‌كه‌وێت پڵنگێك لهنَێو بهلهمهكهدایه ،ئه‌مه‌یش ده‌بێته خاڵێكی دیكه‌ی وه‌رچه‌رخان له په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كاندا،(پای) ده‌كه‌وێته نێوان دوو به‌رداشه‌وه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه گه‌ر له به‌له‌مه‌كه‌دا بمێنێته‌وه بێ سێ و دوو بڵنگهكه له‌ناوی ده‌بات ،ناشتوانێت له نێو ئاوی ده‌ریاكه‌دا بمێنێته‌وه چوونكه ده‌رئه‌نجام له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له مه‌له‌كردن ماندووده‌بێت و كۆتایی به‌ژیانی دێت، كه‌سێكیش نییه به‌فریای بكه‌وێت ، بیر له‌خودا ده‌كاته‌وه كه تاكه هێزه بتوانێت ته‌نهایی و بێ چاره‌یی خۆی پێ بسپێرێت و هه‌ست به دڵنه‌واییه‌ك بكات ، پای ناچارده‌بێت به‌ر لهههمووشتێك ماسی راوبكات و بیخاته به‌رده‌م بڵنگهكه بۆ ئه‌وه‌ی تێری بكات و خۆیشی لهمترسی هێرشه‌كانی بپارێزێت، به‌له‌مه‌كه ده‌بێته ماڵ و نیشتمانی دوو بوونه‌وه‌ری جیاواز له ره‌گه‌ز و بیركردنه‌وه و غه‌ریزه دا ، په‌یوه‌ندییه‌ك كۆی كردوونه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای مانه‌وه بۆ لایه‌نی به‌هێزتر بونیادنراوه،هه‌ردوولایش (پای- بڵنگ) كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌وی تر ههڕهشهیهلهسهرمانهوهیان ،گه‌رچی (پڵنگ)ـه‌كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ كوشتن له‌پێناوی تێركردنی غه‌ریزه‌دا ،له‌هه‌مانكاتدا ده‌شزانێت به‌ده‌ر له‌خۆراك ئه‌وی تر له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێت بۆ له‌ناوبردنی، له رووداوێكی هه‌ڵكشان وداكشانی ده‌ریادا بڵنگهكه ده‌كه‌وێته نێو ده‌ریاكه‌وه ،له‌به‌رامبه‌ردا مرۆڤه تهنهاكه له‌م ململانێ ئاڵۆزه‌دا بڕیارده‌دات رزگاری بكات ، ئه‌و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی جیاواز درووستبكات و پڵنگه‌كه بكاته هاوڕێی خۆی چیتریش له‌و ماڵی ته‌نهاییه‌ی خود رۆح دیلی ترس و دڵه‌راوكێ نه‌بێت ،له‌لایه‌ك ئه‌وان وه‌كو دوو بوونه‌وه‌ر كه ژیانیان هه‌ڵبژاردووه ده‌بێت به جیاوازییه‌كانی یه‌كتریش رازی ببن ،له روویه‌كی تریشه‌وه هه‌تا رۆح ئازاد نه‌بێت و جه‌سته سه‌مای ژیانی بۆنه‌كات رامكردنی غه‌ریزه‌ی بكوژ(پڵنگ) ئاسان نییه ،بۆیه له‌كۆتایی فیلمه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی له‌كه‌ناری دوورگه‌یه‌كدا ده‌گیرسێنه‌وه ،پڵنگه‌كه رێچكه‌ی خۆی به‌ره‌وه ناوه‌ڕاستی دارستانه‌كه ده‌گرێته به‌ر سه‌ره‌تا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كات به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له هاوڕێ و دوژمنه‌كه‌ی بداته‌وه ده‌چێته ئامێزی دارستانهكهوه ، پای هه‌ست به ئازارێكی ده‌روونی گه‌وره ده‌كات، باوكی و خانه‌واده‌كه‌ی چه‌نێك چاكه‌و سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆی هه‌بوو به‌ڵام بۆ دواجار له نێو ده‌ریاكه‌دا به‌بێ ماڵئاوای و ته‌نانه‌ت هه‌لوه‌سته‌یه‌كی پڵنگ ئاسایش، لێیان جیابووه وه ،ئه‌وه‌تا بڵنگهكه جێیده‌هێڵێت و فیلمه‌كه به گریانی پای كۆتایی پێدێت، به‌ڵام لێكدانه‌وه و ته‌ئویلكردنی ئاماژه‌كانی ده‌نگ وێنه له‌م فیلمه‌دا هه‌روا به‌سانایی ته‌واو نابێت.