(ژیانوسهفهری نائومێدی له شیعری_هه‌ڵكردنی خامۆشی_ژاوێن شاڵیدا)
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی به گوتاری شیعری ئهوهنهوهیهوه ده‌بینرێت, كه به‌نه‌وه‌ی نوێی دوای راپه‌رین ده‌ناسرێن, ئه‌و سیما نائومێدیورهشبینیودوودڵیهیه, كه له‌ناوه‌رۆكی شیعره‌كاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. به‌راده‌یه‌ك كه‌م شیعری شاعیرانی ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌یه, ههڵَگری ئه‌و گوتاره نه‌بێت كه ئه‌ویش نامۆبوونورهشبینیه له ژیاندا.ئه‌گه‌رچی نائومێدیورهشبینی ئه‌و هه‌سته ده‌روونیه‌ن,كه ده‌شێ لای مرۆڤه‌كان به بێ جیاوازیوله ده‌ره‌نجامی واقیعێكی دیاریكراوه‌وه,به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ر هه‌ڵبده‌ن.وه‌لێ دروست بوونی ئه‌و هه‌سته لای مرۆڤ, دواجار دهرهنجامورهنگدانهوهی پاڵنه‌رێكی سایكۆلۆژی یا كۆمه‌ڵایه‌تی‌و روحیه.ره‌شبینی مرۆڤه‌كان له هه‌ندێ كاتدا, به‌رمه‌بنای رووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یاخودخودیهكه ده‌شێ دوای ئه‌و كاره‌ساتانه, مرۆڤ به‌ره‌و نائومێدی‌و ره‌شبینی بچێت له ژیاندا.له‌هه‌ندێك هه‌ڵومه‌رجدا تاراده‌یه‌ك شیعری كوردی هه‌ڵگری گوتارێكی ره‌شبینانه‌و نائومێدانه‌یه بۆ ژیان. واتا رووداو كاره‌ساته‌كان دواجار ئه‌و روانگه لای شاعیر دروست ده‌كه‌ن, كه به ره‌شبینیه‌وه بروانێته ژیان.به‌و پێیه‌ی ده‌قی شیعری زاده‌ی بیر‌و روانینه‌كانی شاعیره‌و دواجاریش ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت له شیعردا. وه‌لێ ئه‌و گوتاره ره‌شبینیه‌ی به شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌بینرێت,له‌رووی دنیابینیه‌وه جیاوازه,له‌هه‌مان ئه‌و هه‌سته نائومێدی‌و ره‌شبینیه‌ی كه ده‌شێ له قۆناغه‌كانی دیكه‌ی شیعری كوردی بوونی هه‌بێت.به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر نائومێدیه‌كانی ئێمه له دوێنێدا,ده‌ره‌نجامی واقیعێكی سیاسی دیاریكراو بێت, كه‌به هۆی ستهمو چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی‌و نهتهوهییو نه‌بوونی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی,روانگه‌یه‌كی نائومێدانهمان هه‌بێت,له ژیاندا, ئه‌وا له ئێستادا به پێچه‌وانه‌وه,رهشبینیو نائومێدی مرۆڤه‌كان, ده‌ره‌نجامی فاكتێكی دیكه‌ی روحی‌و سایكۆلۆژیه. به ده‌ربرینێكی تر, هه‌موو ره شبینیو نائومێدیه‌كانی ئێمه,به‌رمه‌بنای دۆخێكی سایكۆلۆژی‌و روحی ئێمه‌ن,ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی له زۆر كاتدا هه‌ست به فاكتهرهكانیشی بكه‌ین. بۆ نموونه: زۆر جار ئێمه له ژیاندا هه‌موو پێداویستیه‌كی فسیۆلۆژی‌و كۆمه‌ڵایه تیمان هه‌یه,كه چی هه‌میشه هه‌ست به نائاسوودهییونا به خته‌وه‌ری ده‌كه‌ین.كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێمه نیمانه, ئه‌و ئاسووده‌یه روحیه‌یه كه هه‌میشه به دوایدا عهوداڵینوپێی ناگه‌ین.بێگومان یه كێك له‌و پرسانه‌ی به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تیش هه‌میشه بۆ مرۆڤ جێگه‌ی رامان‌و پرسیاربوه,كێشه‌ی بوونه به مانا فه لسهفیو عهدهمیهكهی. واته بیركردنه‌وه له بوون .له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و بیركردنه‌وه‌شه‌وه,كاتێ مرۆڤ به هیچ ڕایه‌لێك ناگات, ئیدی ده‌شێ جۆرێ له نامۆیی‌و ره‌شبینی لادروست بێت.چونكه دواجارناگاته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ئه‌و مه‌به ستیه‌تی. وه‌ك ئه‌وه‌ی مه حوی له شیعرێكدا ده‌لێ:- (به ئاوی تێگه‌یشتین ئێمه دنیا هه‌ر سه‌رابێ بوو).به‌ومانایه‌ی دنیا جگه له سه‌رابێك هیچی تر نییه. له كاتێكدا, مرۆڤ له خهیاڵوبیركردنهوهی خۆیدا, دنیا به‌و شوێن‌و سه‌ر زه‌مینه فریادره‌سه ده‌زانێت, كه ده‌شێ مرۆڤ هه‌موو خۆزگه‌و خه‌ونه‌كانی لێ بێنێته دی.وه‌لێ كاتێ تێده‌گات,دنیا جگه له سه‌فه‌رێكی راگوزهروخێرا هیچی تر نییه, ئیدی رووبه‌رووی رهشبینیو نائومێدی ده‌بێته‌وه.به‌ومانایه‌ی بۆچی دهژیتو بۆچی ده‌مرێت؟بوونی ئێمه له ژیاندا چ نهێنیه‌كی تیایه؟ده‌قی (هه‌ڵكردنی خامۆشی)* ئه‌و شیعره‌یه, كه له ناوه‌رۆكدا به دوای وه‌ڵامی پرسیاری بووندا ده‌گه‌رێت. ده‌قێكه ژیان وه‌ك سه‌فه‌رێك دهبینێتو مرۆڤه‌كانیش وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی نائومێد‌و ره‌شبین.شاعیر له‌و ده‌قه‌یدا وه‌ك مرۆڤێك عه‌وداڵی بستێك زه‌مینه,كه تیایدا ئاسوودهییو به ختهوهی خۆی وه‌ك مرۆڤێك لێیه‌وه ببینێته‌وه. وه‌لێ كاتێ ده‌زانێ,ژیان هه‌رته‌نیا ئه‌و سه‌فه‌ره دیاریكراوهیه,وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه,ئیدی تووشی نامۆبوون ده‌بێته‌وه, تاردهی دوودڵی‌و هه‌ڵنه‌كردن له هیچ سه‌ر زه‌مینێك,هه‌وه‌ك خۆشی له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:_
هه‌میشه بهرێوهمو
ماڵێك نییه بیگه‌مێ..
له‌و ده‌ربرینه شیعریه‌دا, شاعیر خۆی وه‌ك ئه‌و موسافیره وێنا ده‌كات, كه هه‌میشه له سهفهردایهوبه هیچ وێستگه‌یه‌ك ناگات,هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ئاماژه به‌وه ده‌كات, كه ناگاته هیچ مالێك. كه‌واته كرداری گهرانوههمیشه سه‌فه‌ر له‌روانگه‌ی شاعیردا, كردارێكی بێ مانایه به‌و ده‌ربرینه‌ی ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه, بهرێوهیهوكهچی نه‌گه یشتۆته هیچ مهنزلێك, ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و دنیابینیه‌ی مه‌حوی شاعیره, كه مرۆڤه‌كان به ئاو له دنیا گه‌یشتبوون, كه‌چی ده‌ركه‌وت كه سهراب بوو. بۆیه له روانگه‌ی شاعیریش بوونی ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك, له‌و سه‌ر زه‌مینه‌دا, دواجار نایگهیه نێت, به‌و خه‌ونه‌ی له خه‌یاڵی ئه‌و دایه. تێروانینی شاعیر بۆ دنیا, وه‌ك سه‌ر زه‌مینێك بۆ مرۆڤه‌كان,تێروانینێكی نههلیستیانهیه. واته شاعیر دنیا به‌و شوێنه ده‌بینێت, كه مرۆڤه‌كان ناگه یێنێته هیچ كه نارێكی دڵنهواییو ئارامی. به پێچه‌وانه‌وه به ڵكو چه‌ند له سه‌فه‌ری ئه‌و ژیانه دابین,دواجار به هیچ ماڵێك ناگه‌ین,كه بشێ لێیه‌وه,هه‌ست به ئارمیهكی روحی وسایكۆلۆژی بكه‌ین.واته ماڵ وێستگه‌یه‌كه بۆ حه‌سانه‌وه.كاتێكیش له نێوان بوون‌و نه‌بووندا,ژیانومردندا هیچ جیاوازیه‌ك نه‌بێت, وه‌ك (سوقرات) وته‌نی,كه‌واته سه‌فه‌ری ژیان ده‌شێ بلێین: سه فهرێكی بێ مانایه.هه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه‌شه دواجار ئه‌و تێروانینه لای مرۆڤه‌كان دروستده‌كات,كه به بێهوده‌ییه‌وه بڕوانه بوونی خۆیان له ژیاندا.ته‌نانه‌ت له زۆركاتدا ئه‌م شێوه تێروانینه تا سنوورێك ده‌روات,كه مرۆڤ له بوونوناسنامهی خۆشی بكه‌وێته گومان.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
سێبه‌رێك گرفتاری كردووم..
به‌خۆم ده‌چێت…
بڵێی من بم؟؟
بڵێی كێبێ.؟!
روانینه‌كانی شاعیر له ئاستی بووندا,ده‌گاته راده‌یه‌ك له دوودڵی‌و بێهوده‌یی,كه‌ته‌نانه‌ت له بوونی خۆشی وه‌ك مرۆڤێك بكه‌وێته گومان.كه‌واته ده‌كرێ بڵێن, سایكۆلۆژیه‌تی شاعیر لێره‌دا سایكۆلۆژیه‌تی كه سێكه,كه‌له‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی تیایدا ده‌ژیت,تووشی جۆرێ له نامۆبوونوپهرتهوازهیی ژیان بوه.ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ له بوونی خۆی ده‌كه‌وێته گومان,مانای وایه سه‌نته‌ری بیركردنه‌وه كه هزری مرۆڤ خۆیه‌تی,له په‌رته‌وازه‌یی دایه.به‌ومانایه‌ی شاعیر هێنده له بارێكی ده‌روونی ئاڵۆزوپهشۆكاودایه,كه‌ته‌نانه‌ت له بوونی خۆشی ده‌كه‌وێته گومانه‌وه.ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه خودی شاعیر,به بوون‌و ده‌وروبه‌ر ده‌به ستێته‌وه. به‌و مانایه‌ی به‌ركه‌وتنێك له گه‌ڵ ئه‌و واقیعه دێته ئاراوه,كه شاعیر وه‌ك مرۆڤێك تیایدا ده‌ژیت, كه ده‌شێ دوور له‌و خهونوخۆزگانه بێت, كه له ناخی شاعیردانه.لێره‌وه‌ش ئه‌و دنیایه‌ی شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی له گه‌ڵ خودی ئه‌و دنیا راسته قینه‌ی بوونی هه‌یه, جیاوازن.واته شاعیر سه‌فه‌ری بوونوژیان وه‌ك سه‌فه‌رێكی جوان‌و پڕله ئومێد ده‌بینێت,ئه‌و ساتانه‌ی دێته دنیاوه. كاتێكیش به راستی دێته نێو ئه‌و چوارچێوه‌ی ژیان, ئیدی دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی كه ژیان ئه‌وه نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان تێی گه‌یشتوون.به پێچه‌وانه‌وه,به‌ڵكو سه‌فه‌رێكه له نائومێدیوكوشتنی خهونهكان.سه‌رزه‌مین له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ پێی ناوه‌ته سه‌ری, هه‌میشه شوێنی ئاشووبو كاره‌سات‌و نههامهتیهكانه, هه‌ر ئه‌مه‌شه دواجار وا له مرۆڤدهكات,به گومانه‌وه بروانێته دنیا‌و بوون.لێره‌وه‌ش ده‌كرێ ناوه‌رۆكی ئه‌م شیعره‌ی شاعیر, وه‌ك سه‌فه‌رێك له نائومێدی ژیان‌و ره‌شبینی ببینین. نائومێدیه‌ك كه ئاڵاوه‌ته بوونمانوتێكهڵ به سه‌فه‌ری ژیانمان بوه.تا ئه‌و ساتانه‌ی ژیان جێدێلن. هه‌ربۆیه شاعیر, به بۆچوونی من ژیانی خۆی وه‌ك سێ وێستگه‌ی جیاواز, نماییش ده‌كات, كه ئه‌وانیش(بوونوژیانومردنن). بۆیه له وێستگه‌ی یه‌كه‌مدا,كه سه‌ره‌تای هاتنه دنیاونێو ژیانه, ده‌شێ مرۆڤ هێشتا له ماهیه‌تی بوون به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه نه گهیشبێت. واته له سه‌ره‌تادایه. هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ده‌لێت: هه‌ر به رێوه‌یه.له وێستگه‌ی دووه‌میشدا, كاتێ مرۆڤ له ماهیه‌تی بوون دهگاتو نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان ده‌بینێت, ئیدی رووبه‌رووی نامۆبوون ده‌بێته‌وه.له‌دوا وێستگه‌شدا مرۆڤ به دوای پرسیاری بووندا ده‌گه‌رێت,به‌و مانایه‌ی بۆچی دهژیتو له نێوان ژیانومردندا,به دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌رێت.بۆیه له‌م وێستگه‌یه‌دا مرۆڤ تووشی دوودڵی ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:سێبه‌ری گرفتاری كردووم.بڵیی كێ بێ ؟بڵێی من بم؟كاتێ له نێوان بوونوژیانیشدا,نه‌گه‌یشته یه‌قینێك,ئیدی ئه‌مجاره‌یان تێروانینی شاعیر بۆبوونو ژیان له تێروانینێكی نامۆیانهوه,ده‌بێته تێروانینێك كه له‌و په‌ڕی رهشبینیو نهلیستی دابێت. بۆیه ئه‌مجاره‌یان به نائومێدیه‌وه ده‌ڵێت:_
سهرقاڵیهكانم..
له‌زیادبووندایه…
ته‌واو خۆمم له یاد كردوه…
كاتێ ته‌ماشای ئاوێنه‌م كرد..
ئیدی زانیم زه‌مه‌نیش..
كاتی نه‌ماوه بۆ دانیشتن….
له‌و كۆپڵه شیعریه‌دا هه‌ست به‌و هه‌ڵومه‌رجه سایكۆلۆژیوروحیه ده‌كه‌ین, كه شاعیر وه‌ك مرۆڤێك له ژیاندا, رووبه‌رووی بۆته‌وه.چونكه ده‌ربرینه شیعریه‌كان گوزارشت له واقیعێك ده‌كه‌ن, كه رهشبینیوبێهوودهییونیگهرانیهكانی شاعیر وه‌ك مرۆڤێك له ژیاندا ده‌رده‌خه‌ن. شاعیر لهبهریهكهوتنێكی گه‌وره‌ی روحی‌و ده‌روونی دایه,له گه‌ڵ واقیعودهوروبهر,تا ئه‌و راده‌یه‌ی دواجار به‌ته‌واوه‌تی خۆی داده‌برێت,له‌و فه‌زایه‌ی ژیان‌و بوونی پێده‌وترێت.بێگومان ده‌شێ ئه‌و دۆخه دهروونیو روحیه‌ی مرۆڤه‌كان له واقیعی ئه‌مرۆدا تیایدا ده‌ژین,كه به هۆیه‌وه هه‌ست به نیگهرانیو نامۆبوون ده‌كه‌ن, ده‌ره‌نجامی ئه‌و شێوازه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كان بێت, له ئاستی كۆمهڵایهتیوژیاریدا.به‌و مانایه‌ی جۆرێ له پهرتهوازهییونامۆبوون به ژیان, لای مرۆڤه‌كان دروست بوه, تاراده‌ی دابڕان له واقیع.بۆیه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ره‌نجامی پێشكه‌وتن‌و ته‌كنه‌لۆژیاو به رۆبۆت بوونی مرۆڤ, نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره ئاڵاوه‌ته روحی,تا ئه‌و راده‌یه‌ی نه‌ك هه‌ر هه‌ست به ئاسووده‌یی نه‌كات, بگره ئه‌و دنیابینیهشی بۆ دروست بێت, كه بوونوژیان جگه له دیارده‌یه‌كی بێ مانا هیچی تر نین.ده‌نا ئه‌و هه‌موو تراژیدیا‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی ژیان له پای چی‌و بۆچی؟ له كاتێكدا ده‌شێ دنیا وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ جوانتركردنی ژیان.به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین, دواجار ژیان وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا جێ‌مان دێلێت.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ده‌ڵێت: كه سه‌یری ئاوێنه‌م كرد, ئیدی زانیم زه‌مه‌نیش كاتی نه‌ماوه بۆ دانیشتن.له راستیدا هیچ توخمێك به قه‌د ئاوێنه ژیانی راسته قینه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌رناخات. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له سه‌یركردنی ئاوێنه بشێ مرۆڤ ماسكێك بپۆشیت, ئه‌وا له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا ئێمه ئه‌وه‌ین, كه ههینو ناتوانین ژیانمان به هیچ رتووشێك بشارینه‌وه. ئاوێنه ره‌نگدانه‌وه‌ی رووی راسته قینه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كانه له واقیعدا,وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه, نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت.بۆیهكاتێ شاعیر سه‌یری ئاوێنه دهكاتو هه‌ست به‌وه ده‌كات,كاتێك نه‌ماوه بۆ دانیشتن ئه‌مه ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی كه ژیانی ئه‌و وه‌ك سه فهرێكی خێرا تێپه‌ری.چونكه شاعیر دواجار له ئاوێنه‌دا هه‌ست به بوونی خۆی دهكاتو دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی كاتێكی نه‌ماوه بۆ دانیشتن.چونكه زه‌مه‌ن هێنده به خێرایی دێت‌و جێی دێڵێت ,كه فریای هیچ شتێك نه‌كه‌وێت,هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌كات كه كاتێك نه‌ماوه بۆ دانیشتن.لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر شاعیر, له ئاستی شوناسی بووندا هه‌وڵی خۆدابران بدات له و واقیعه‌ی مرۆڤه‌كان تیایدا ده‌ژین, ئه‌وا به دیوێكی تردا به دوای جیهانێكی دیكه, له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جیهانه ده‌گه‌رێت,كه هه‌موومان تیایدا ده‌ژین.به‌ده‌ربرینێكی تر شاعیر ئه‌مجاره‌یان,ده‌چێته‌وه نێو ناخی خۆیولهبڕی دنیای ده‌ره‌وه,له‌نێو دنیای ناخی دهژیتومهبهستیهتی له‌وێوه جارێكی تر باوه‌ش بهبوونوژیاندا بكاته‌وه,بۆیه ئه‌گه‌ر له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیعدا,شاعیر خۆی له یاد كردبێت‌و به‌هۆی ژیانه‌وه, بێهووده ببێت,هه‌روه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌كات,كه تهواوخۆ له یاد كردوه, ئه‌وا له دنیای ناخیدا, به پێچه‌وانه‌وه,هه‌ست به ئاوه‌دانیه‌كی زۆر ده‌كات.بۆیه ئه‌مجاره‌یان شاعیر ده‌ڵێت:_
ته‌ماشا…چ ههرایهكت ناوه‌ته‌وه
له‌و سه‌حرا ئاوه‌دانه‌ی روحی من..
له‌و كۆپڵه شیعریه‌دا, به پێچه‌وانه‌ی دنیای به‌رجه‌سته‌و هه‌ست پێكراو, كه زه‌مینه‌ی نیگهرانیونائومێدی شاعیرن,ئه‌مجاره‌یان دنیایێكی دیكه ده‌بینین كه ئه‌ویش,ناخی شاراوه‌ی شاعیره.كه ئه‌و به‌روحێكی ئاوه‌دان هێمای بۆكردوه.روح كه تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤه‌كانه, شاعیر خه‌سڵه‌تێكی گشتی داوه‌ته پاڵ,كه ئه‌ویش ئاوه‌دانیه, دیاریشه ئاوه‌دانی چ ده‌لاله‌تێك ده‌گه‌یه نێت.بۆیه ده‌كرێ بڵێین, شاعیر له ململانێ‌و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ژیاندایه, به‌و شێوه راسته قینه‌یه‌ی كه هه‌یه. له پێناو رزگاربوونیشی ئه‌وا په نا ده‌باته به رشێوه ژیانێكی دیكه, كه ئه‌ویش دنیای ناو ناخی شاعیر خۆیه‌تی. بۆیه ئه‌گه‌ر له ئاستی واقیعدا سه‌رقاڵیه‌كانی له زیادبوون دابێت‌و ته‌واو خۆی له یاد كردبێت, ئه‌وا له ناخدا روحی له به‌رده‌م ئاوه‌دانیه‌كی گه‌وره دایه,ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت, له دابرانی شاعیر لهواقیعو چوونه‌وه نێوجیهانێكی دیكه ده‌كات, كه ئه‌ویش جیهانی شاراوه‌ی نێو ناخی شاعیر خۆیه‌تی. بۆیه ئه‌گه‌ر شاعیر لهزهمینهو شوێنگه‌ی مرۆڤه‌كاندا, كه ژیانی پێ ده‌وترێت, له ململانێ دابێت‌و بێزار بێت, ئه‌وا له به‌رامبه‌ردا له سه‌حرای ئاوه‌دانی رووحی خۆی هه‌ست به ئاسووده‌یه‌كی دیكه ده‌كات. وه‌لێ گرفته‌كه له‌وه دایه, كه‌ئه‌و دنیابهرجهسته كراوه‌ی نێو خه‌یاڵی شاعیر, جگه له ئهندێشهیهكو خه‌یاڵێك هیچی تر نییه. بۆیه كاتێ شاعیر,ئه‌و خه‌یاڵه‌ی نامێنێت‌و جارێكی تر دێته‌وه نێو ژیانی راسته قینه‌ی خۆی,له چوارچێوه‌ی واقیعدا,ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ندی تر نائومێد‌و نیگه‌ران دهبێتو به شێوه‌یه‌كی توندتر ماناكانی ئه‌و ژیانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و به نیگه‌رانیه‌كی زۆرتره‌وه ده‌ڵێ:_
من تاقه‌تی كه‌سم نه‌ما…
كه‌س تاقه‌تی منی نه‌ما…
دایكم جێهێشت…
رایه‌ڵی گشت په‌یوه‌ندیه‌كانم پچراندو
سه‌رم خسته سه‌ر رانی ته‌نیایی…
له‌و كۆپڵه شیعریه‌دا, هه‌ست به‌و نائومێدی‌و شهكهتیه روحیه ده‌كه‌ین, له ژیانی شاعیردا. نیگهرانیو بێزاریه‌كانی له ژیاندا, گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك,كه ته‌نانه‌ت تاقه‌تی پهیوهندیو تێكه‌ڵبوونی له گه‌ڵ مرۆڤه‌كانیش نه‌بێت.بگره رایه‌له‌كانی گشت پهیوهندیهكانیش دهپچرێنێتو مانایه‌ك بۆ بوون‌و ژیان ناهێڵێته‌وه, تا دواجاربهناورۆژهكاندا, پهرشو بڵاو ده‌بێته‌وه.ده‌كرێ ئه‌و شیعره‌ی(ژاوێن)ی شاعیر, وه‌ك سه‌فه‌رێكی سۆسیۆلۆژیانه‌ی ژیان ته‌ماشابكه‌ین. به‌ڵام سه‌فه‌رێك ته‌ژی له نائومێدی. كه سه‌ره‌تاكانی له هاتنه بوونی نێو ئه‌م دنیایه‌وه دهستپێدهكاتوله وێستگه‌ی مه‌رگ كۆتایی دێت. بۆیه به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ژیان,مرۆڤ ئه‌وه‌نده نههامهتیو مه‌رگه‌سات‌و تراژیدیا ده‌بینێت, دواجار بوون‌وژیانی له به‌ر چاو ناشرین دهبێتو ده‌كه‌وێت. كاتێكیش ده‌زانێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م واقیعه‌دا, جگه له ده‌سته‌وه‌ستان, ناتوانێ هیچی تر بكات, بۆیه نائومێد‌و ره‌شبین دهبێتو خۆزگه ده‌خوازێت هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه مرۆڤ, بوونی نه‌بوایه.دواجار ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م, كه ئه‌زموونی(ژاوێن) وه‌ك شاعیرێك,هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیه‌كه, كه ئه‌ویش خه‌می مرۆڤه به گشتی. له زۆربه‌ی شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره‌دا هه‌ست به خه‌مێكی گه‌وره‌و مه‌زن ده‌كه‌ین بۆ مرۆڤ. به‌و مانایه‌ی خه‌می شاعیر به‌رله‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی بێت وه‌ك ژن, به‌رله‌وه‌ی خه‌می فێمێنستی بێت,هاوشێوه‌ی هه‌موو ژنانی تر,به پێچه‌وانه‌وه خه‌می مرۆڤهكانیهتی به جیاوازی دهنگورهنگو شوناسهكانیانهوه.ژاوێن له شیعره‌كانیدا, به دوای دنیایێك ده‌گه‌رێت بۆ ژیان, جوانترپاكتر له‌و دنیا راسته قینه‌ی مرۆڤه‌كان تیایدا ده‌ژین,دنیایه‌ك كه هه‌میشه مرۆڤ ئاسوده‌و خۆشبه‌خت بكات. نه‌ك ئه‌و دنیایه‌ی پڕه له مه‌رگه‌سات‌و ناشرینی‌و كوشتنی جوانیه‌كان.ئه‌و به دوای ژیانێكی دیكه ده‌گه‌رێت, له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژیانه دووباره بوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان تیایدا ده‌ژین.ژیانێك دڵۆپێك خوێنی تێدا نهرژێتومرۆڤهكان یه كتریان خۆشبوێت.بۆیه هه‌میشه هه‌ست به‌و خه‌مه مه‌زنه ده‌كه‌ین, له شیعره‌كانیدا. خه‌مێك كه هی هه‌موومانه وه‌ك مرۆڤ, وه‌لێ ئه‌و له بڕی هه‌موومان گوزارشتی لێدهكاتوههڵیدهگرێت.
* تێبینی /هه‌ڵكردنی خامۆشی,شیعرێكی (ژاوێن شاڵی) شاعیرهوله ژماره(311) پاشكۆی ئه‌ده‌بی چاو‌دێر رۆژی 30/4/2012بڵاوكراوه‌ته‌وه…
سه‌دیق سه‌عید رواندزی