کتێبی ئه‌زموون و یاد شێوه‌یه‌کی جیاواز و به‌نرخ له نووسینه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی بیره‌وه‌ری
کتێبی ” ئه‌زموون و یاد ” شێوه‌یه‌کی جیاواز و به‌نرخ له نووسینه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی بیره‌وه‌ری
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، ئوکتوبری 2008
پاش خوێندنه‌وه‌ی کتێبی “ئه‌زموون و یاد” له نووسینی به‌رێز مامۆستا پشکۆ، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بریارم دا که چه‌ند دێرێک له‌سه‌ری بنووسم. ئه‌م کتێبه ده‌نگوباس نییه که کۆن بێت و لێکدانه‌وه و باسکردنی هه‌رکات بکرێت هێشتا هه‌ر تازه‌یه.
به‌لای منه‌وه به‌تایبه‌ت گرینگ بوو که سه‌رنجی خوێنه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ سه‌ر ئه‌م کتێبه به‌نرخه رابکێشم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بیری هه‌موومانی بخه‌مه‌وه که ئه‌وه هه‌ر به‌ته‌نها کورده‌کانی “ئه‌ودیو” نین که مامۆستا پشکۆ جله چڵکنهکانیانی له ده‌ره‌وه هه‌ڵخستووه و هه‌مووان ده‌یبینن، به‌ڵکوو ئه‌م وشتره پێویسته و ده‌شێ له‌به‌رده‌م ماڵی ئێمه‌شدا بخه‌وێت.
فه‌رهه‌نگێک له‌ناو حیزبه‌کاندا هه‌یه ئه‌ویش پێداهه‌ڵگوتن به سه‌ر خه‌باتی رابردوو و بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی یادی ئازیزی هه‌زاران شه‌هیدی تێکۆشه‌ره که گیانی خۆیان له‌پێناوی ئامانجدا به‌ختکردووه. باسی رابردوو و پێداهه‌ڵگوتن به شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان بووه‌ته نۆستالژییهک که بۆ ره‌وایه‌تیدان به ده‌سه‌ڵاتی ئێستای فڵانه سه‌رکرده و فڵانه به‌رپرسی حیزبی به‌کار ده‌هێندرێت و کراوه به مه‌دالیایه‌ک که به‌ناحه‌ق له‌سه‌ر سینگی ئه‌وان دراوه. له‌په‌نای ئه‌وه‌شدا بێرێزی کردن و به‌هیچ دانانی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی هاورێیانی هه‌ر هه‌مان ئه‌و شه‌هیدانه و ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ن له مێژووی حیزبه‌که‌و هه‌ڵبه‌ت له مێژووی خه‌باتی کوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌که‌ی ئه‌وان نه‌ماون، یان رێبه‌رایه‌تی ئه‌وان ناسه‌لمێنن و یان ره‌خنه‌یان هه‌یه له بۆچوون و سیاسه‌تی حیزبه‌که.
مامۆستا پشکۆ نه‌جمه‌دین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره کاری رێکخراوه‌یی ناکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پاش راپه‌ریندا بهشدارینهکردووه و به‌رده‌وام وه‌کوو رووناکبیرێکی ره‌خنه‌گر رووداوه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی داوه‌ته به‌ر لێکۆڵینه‌وه، له نووسینی کتێبی “ئه‌زموون و یاد”دا نه‌که‌وتووه‌ته په‌سندانی حیزبی و پێداهه‌ڵگوتنی رابردوو له پێناوی ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێم.
له هێندێک وڵاتانی پێشکه‌وتوو به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کان پاش 30 ساڵ ئاشکرا ده‌کرێن و درگای ئارشیوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و کتێبخانه‌کانه حکوومه‌تییه‌کان بۆ لێکۆڵه‌ران و مێژووناسان ده‌که‌ونه سه‌رپشت. له‌وڵاتی ئێمه، راست به پێچه‌وانه له‌زۆر بواردا راستییه‌کان ده‌شاردرێنه‌وه. گرینگ ئه‌وه‌یه راستی رووداوه‌کان بخرێنه‌روو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان دووباره نه‌کرێنه‌وه، هۆی گیروگرفته‌کان ئاشکرابکرێن و هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک که سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه و به‌لاڕیدا بردنی شۆڕشه‌که بوون بخرێنه ژێرپرسیار و وهڵامدهربن له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا.
“ئه‌زموون و یاد” به‌زمانێکی شاعیرانه و به شێوه‌یه‌کی سه‌رنجراکێش سروشتی کوردستان وه‌سفده‌کات و هێندێک جار که رسته‌کان ده‌خوێنیته‌وه واده‌زانی له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما خه‌ریکی سه‌یری ئه‌و دیمه‌نانه ده‌که‌یت. ” ده‌راوی ‘تووژه‌ڵه’ به‌ره‌و ‘کانی زه‌رد’ . . هه‌تا ده‌وروبه‌ری ‘نشکۆڵان’ .. . به‌نێو چه‌مێکی چڕگهنی دارگوێز و هه‌موو میوه‌کانی باخی خودادا سه‌فه‌ر ده‌که‌یت و ناخت لێوانلێوی مه‌ستییه. له پشتی سه‌رده‌شته‌وه به‌ره‌و ‘قه‌له‌ڕه‌شه’ و ‘ده‌رماناوێ’ و ‘ئهسپهنێزه’ و . . له دوندی ‘هۆمل’ه‌وه به‌ره‌و ‘بێژوێ’ شۆڕده‌بیته‌وه و له به‌هه‌شتی ئالانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی بانه ده‌رۆیت. دواتر به‌ره‌و هه‌ورامان. . . باخه‌کانی گوندی ‘شۆشمێ’ی هه‌ورامانی ئه‌ودیو، ئه‌و به‌هه‌شته سرووشتکردهیه که بۆ ئێمه ده‌بێته باره‌گا و هه‌واری جێگیربوون.”(ل 192-191)
بۆمن به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی که له تووژه‌ڵه‌وه به‌ره‌و ئالانی سه‌رده‌شت ده‌گێرێته‌وه، روژه‌کانی هاتوچووی ئه‌و ناوچه‌یه‌و شوێنه‌کانی وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکوومه‌تی ئێرانم بیرده‌خاته‌وه. که ده‌گاته هه‌ورامان و ‘شۆشمێ’، “ئه‌و به‌هه‌شته سرووشتکردهیه”، زۆر به‌داخه‌وه شه‌ری خوێناوی کۆمه‌ڵه و دیمۆکراتم بیرده‌خاته‌وه . . .
له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی مامۆستا پشکۆ له چه‌ندین سایت و گۆڤار و رۆژنامه‌دا نووسراوه‌ی جۆراوجۆر بڵاوبووه‌وه و له‌ناو یاده‌وه‌رییه‌کاندا سه‌رجه‌م به کتێبێکی پڕبایه‌خ و جێگای سه‌رنج به‌راوردکراوه. ته‌نانه‌ت به زمانی ئینگلیزیش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی کوردیشمیدیا بابه‌ته‌ێکی له‌سه‌ر بڵاوکرایه‌وه. نووسه‌رو رووناک‌بیر رێبین هه‌ردی له رۆژنامه‌ی ‘ئاوێنه’ دا نووسی: ” . . ره‌نگه ئه‌مه یه‌که‌م کتێبی یاده‌وه‌ری بێت که ئه‌مه‌نده به رۆحێکی مرۆییانه‌وه نووسرابێت و هه‌وڵی دابێت رووه تراژێدییه‌کانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی بوونه هۆی قوربانیبوونی براکان له شه‌ڕی یه‌کدیدا ده‌ربخات”.
من جگه له یه‌ک دوو برگه‌ی دیکه له کتێبی “ئه‌زموون و یاد” به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند به‌شێک که په‌یوه‌ندییان به رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌یه ووچانێک بکه‌م.
به‌هاری ساڵی 1980 و له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری قورسی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌دژی کوردستان و به‌تایبه‌ت هێرشی هه‌وایی فرۆکه جه‌نگییه‌کان، تۆپباران کردن و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆسه‌ر شاره‌کانی سنه، سه‌قز، مه‌ریوان و بانه، مامجه‌لال له تاران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “اگلاعات”دا چاوپێکه‌وتنێکی کردبوو که هه‌ڵوێسته‌کانی له‌وێدا بۆ ئێمه هه‌موومان زۆر جێگای سه‌رسووڕمانبوو.
پشکۆ نه‌جمه‌دین ده‌نووسێت: “له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕو پێکدادان و پێکداههڵڕژانی خوێنه‌کاندا، برووسکه‌ی پیرۆزبایی مامجه‌لال بۆ ئایه‌توڵلا خومه‌ینی و جه‌ختکردنی له‌سه‌ر پشتیوانی ی.ن.ک بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هه‌موومانی توشی ‘ شۆک ‘ کرد! ئێمه که مهلهنهزانانی نێو گۆمی سیاسه‌ت بووین، له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتدا شه‌رممان ده‌کرد و هیچ پاساوێکمان نه‌بوو” دواتریش ئه‌ڵێت: ” یه‌کێتی هرگیز پشتی له هێزه سیاسییه‌کان و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات نه‌کرد. ئه‌مه، له‌کاتێکدا پارتی نه‌ک ههرهاوکار و پشتیوانی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات نه‌بوون، بگره له‌زۆر کات و بواردا، هاوکاری کۆماری ئیسلامی و دژ به هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان هه‌ڵده‌سووڕان!” (ل 170)
له لاپه‌ره‌ی دواتردا دێته سه‌ر باسی داخوازی ههشتبڕگهیی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌نووسێت:” داخوازی ههشتبڕگهیی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان، خاڵی هه‌شته‌می داواکارییه‌ک بوو لهمرڕ ده‌رکردنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له ئێران و کوردستاندا”. (ل 171)
لێره‌دا من چه‌ند سه‌رنجێکم هه‌یه. ئه‌م داخوازییانه که به نێوی “داخوازی ههشتبرگهیی مه‌هاباد” ناوبانگی ده‌رکرد و له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی شاره‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تی ره‌سمی حکوومه‌ت داڕێژرا و درایه ده‌ستیان، بووه‌ته جێگای ململانێی زۆر و پێویسته به وردی له‌سه‌ری بنووسرێت که‌من له شوێنێکی دیکه و له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌وکاره ده‌که‌م. به‌ڵام خاڵی هه‌شته‌م به‌و شێوه‌یه نه‌بوو که مامۆستا پشکۆ نووسیویه‌تی. به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه ره‌سمییه‌کان خاڵی هه‌شته‌م به‌م شێوه نووسرا:
“له‌به‌رئه‌وه‌ی که مه‌لا مسته‌فا بارزانی و داروده‌سته‌ی ناسراو به ‘قیاده موقت’ دارده‌ستی سازمانی سیای ئه‌مریکا و ساواکی ئێران و میتی تورکیا بوون و ئێستاش هه‌ن و هه‌موو خه‌ڵکی کورد نه‌فره‌تیان لێده‌که‌ن، هه‌ربۆیه داوا ده‌که‌ین له دولت انقلابی که له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندو نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م تاقمه داببڕێت و رێبه‌ره خائینه‌کانیان له ئێران وه‌ده‌رنێن؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیاسه‌ته باروودۆخی بنه‌ماڵه په‌نابه‌ره بێده‌ره‌تانه‌کان بخاته مه‌ترسییه‌وه”. رۆژنامه‌ی کیهان 4/12/1357(23/2/1979)
ئه‌م بڕگه‌یه به ئاشکرا باس له “ڕیبه‌ران” ده‌کات نه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و جۆره‌ی که مامۆستا پشکۆ نووسیویه‌تی. ئه‌م بڕگه‌یه و باقی بڕگه‌کان – چاک یان خراپ بووبێت، هه‌ڵه یان هه‌ڵوێستی به‌جێ بووبێت – چه‌ند رۆژ پاش رووخانی رژیمی شا له ئێران له کۆڕێکدا له‌شاری مه‌هاباد دارێژراو هه‌موو به‌شداران له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆک بوون له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی هه‌ر هه‌شت خاڵه‌که‌ی، به کۆی ده‌نگ په‌سندکرا و به‌ده‌ستی دکتور قاسملوو نووسرا. که‌سایه‌تییه ههرهناسراوهکانی ئه‌و کۆبوونه‌وه بریتی بوون له به‌رێزان: مامۆستا شێخ عزالدین حسینی، دکتور قاسملوو، غه‌نی بلووریان، ێلاحالدین مهتدی، عدبدالله حسنزاده، فوئاد مسته‌فا سوڵتانی، سه‌ننار مامه‌دی و . . هی دیکه‌ش.
مامۆستا پشکۆ که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بووه، له کۆڕی چله‌ی ماته‌مینی کاک فوئاد مسته‌فا سوڵتانی له ئه‌ڵمانه‌ی مه‌ریوان به‌شداریکردووه و به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان و ی.ن.ک وتاری خوێندووه‌ته‌وه. لێره‌دا سه‌رنجێکی هه‌یه زۆر له جێی خۆیه‌تی که ده‌نووسێت:”مه‌خابن! شه‌هیدبوونی ناواده‌ی کاک فوئاد و کاک ئارام، مۆرکی نه‌گه‌تیڤی خۆیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ، له‌هه‌ردوو دیوی کوردستاندا دانا و ناوه‌رۆکه‌که‌یان به‌لایه‌کی دیکه‌دا برد.”( ل 177)
له‌سه‌ر شه‌ری ئێران – عێراق کاتی خۆی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا قسه‌وباسی زۆر کرا و که‌سانێکی زۆر بوون لایان وابوو که ئه‌م شه‌ره ئه‌بێته مایه‌ی پێشکه‌وتنی شۆڕش له کوردستان. له‌بیرمه که‌سانێک له رێبه‌رانی کوردستانی باشوور له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوون که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات په‌یامێک بده‌ن به تاران و داوای راگرتنی شهر له‌کوردستان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بتوانێت بپه‌رژێته سه‌ر شهر له‌گه‌ڵ عێراقداو به‌م چه‌شنه “نیشتمانپه‌روه‌ریی خۆیان” نیشانبده‌ن. هه‌ڵبه‌ت کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکرات په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌سمی ناسینی خودموختاری بۆ کوردستان ئاماده بوون که شه‌ڕ رابگرن. به‌ڵام تاران ماوه‌یه‌کی زۆر بوو که ته‌نها به زمانی چه‌ک و شه‌ڕ ده‌دوان و ئه‌م په‌یامه‌ی حیزبی دیموکراتیش هیچ وه‌ڵامێکی وه‌رنه‌گرت.
مامۆستا پشکۆ ده‌نووسێت: “جه‌نگی ئێراق – ئێران له‌مه‌ودای کورتخایه‌ندا، ده‌رگای رهحمهتێکبوو له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی/چه‌کداری کوردستان کرایه‌وه و له ته‌مه‌نی درێژخایه‌نیشدا، پردێک بوو له مه‌رگ و کوردی به‌ره‌و دۆزه‌خه‌کانی ئه‌نفال په‌ڕانده‌وه” (ل 195)
رووداوه‌کانی ساڵه‌کانی کۆتایی شه‌ڕ و به‌تایبه‌ت هه‌فته‌کان و رۆژه‌کانی نزیک له بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه و دواتر هێرشه‌کانی ئه‌نفال، روویه‌کی زۆر دزێو و دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌م شه‌ره‌یه که له‌وانه‌یه به‌بێ شه‌ری درێژخایه‌نی ئێران – عێراق، به‌و شێوه و له‌و مه‌ودایه‌دا توانایی جێبه‌جێکردنی نه‌بوایه‌ت. رۆڵی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان له‌م ماوه‌یه‌دا پێویستی به ڵیکدانهوهی تایبه‌ت هه‌یه
له نووسراوه‌ی حیزبه‌کانی کوردستاندا که ده‌چنه سه‌ر شه‌ری ناوخۆ، هیچ شوێنێک بۆ ره‌خنه له‌خۆیان دانانێن و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان نابینن؛ تاوانباری سه‌ره‌کی و پله‌ی یه‌که‌م لایه‌نی به‌رامبه‌ره به بێ هیچ ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌ک. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کتێبی “ئه‌زموون و یاد”دا له‌سه‌ر شه‌ری نێوان حیزبه‌کان ده‌یخوێنینه‌وه رواڵه‌تێکی ترسناک و کرده‌وه‌گه‌لێکی نامرۆڤانه‌یه که نووسه‌ر نایه‌وێت نه‌خۆی و نه حیزبه‌که‌ی له‌ژێر باری تاوان و گوناه بێنێته‌ده‌ر. “مانگه‌کانی هاوین و پاییزی 1981، خوێنی براکانیان لێ ده‌چۆڕا. . . وێنه‌گرتنی وردینه‌ی ساته‌وه‌ختی گیانده‌رچوون و کوژانه‌وه‌ی دوا ترووسکایی ژیان له رووخساری براکاندا، ئێستاش، پاشی بیست و ئه‌وه‌نده ساڵان له ناخه‌وه ئهمههژێنن و هه‌ست به کزانه‌وه‌ی ویژدان ده‌که‌م . . .هیچ پاساوێک بۆ رژانی ئه‌و لافاوه خوێنه نابینمه‌وه . . . دانووستاندن، دیالۆگ و یه‌کترقه‌بووڵکردن له پێناوی ئامانجێکی هاوبه‌شدا، مانایه‌کیان نه‌بوو. له‌سه‌ره‌کاندا هه‌ستی خۆسه‌پاندن و ئه‌ویتر زه‌لیلکردن، . . . “( ل 214)
له‌کۆتاییدا مامۆستا پشکۆ سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خاڵێکی زۆر گرینگ راده‌کێشێت که ئه‌ویش باری ژیانی خه‌ڵکی گونده‌کانی کوردستانه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا. هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام باسی شێلگیربوون و پشتگیری قورس و قایمی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نووسراوه‌کاندا چ حیزبی و چ تاکه که‌س ده‌بینرێت، به‌ڵام ره‌نج و ئه‌رک و زه‌حمه‌تێک که به‌سه‌ر خه‌ڵکی لادێ و گونده‌کانی به‌تایبه‌ت ناوچه‌کانی نزیک سنوور و دوور له شاردا هه‌یه به‌بروای من زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاره‌کان هه‌م لێی بێ‌ئاگان و هه‌م خۆیان ناتوانن بهرگهیبگرن. هه‌رچه‌ند خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه به‌رده‌وام پشتگیری‌یان له شۆڕش کردووه و گه‌نجانی زۆریان چوونه‌ته ریزی خه‌باته‌وه و ئه‌وانیش قوربانی زۆریان داوه، به‌ڵام ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان بووه، جاری وابووه تاقه‌تی لێبڕیون و ئاواتیان خواستووه، نه‌ک له‌به‌ر خۆشنه‌ویستنی پێشمه‌رگه و دڵسۆزنه‌بوون بۆ خه‌باته‌که‌یان، به‌ڵکوو له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوێک بحه‌سێنه‌وه، مه‌یدانی خه‌بات له‌وانه‌وه دووربکه‌وێته‌وه.
“چه‌ند گوناه بوون، ئه‌و خێزانه جووتیارانه‌ی نه‌یانده‌توانی ژه‌مێک به‌ته‌نیا و بۆخۆیان پێکه‌وه نانێک بخۆن، پاش ماندووبوونی رۆژانه، پێکه‌وه رابکشێن و وه‌نه‌وزێک بده‌ن. چ سه‌خت بوون ئه‌و زستانهشهوانهی له ده‌رگه‌ی ماڵانمان ده‌دا و له شیرینخهودا تازه زاوایاکمان له ئامێزی نۆبووک ده‌رده‌کێشا و بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی رێگا وه‌پێش خۆمانمان ده‌خست. من هه‌میشه له توانا و حه‌وسه‌ڵه و خۆراگری خه‌ڵکی گونده‌کانی کوردستان سه‌رسام بووم.” (لاپه‌ره‌ی 257)
کتێبی “ئه‌زموون و یاد” که پاش بێنه‌و به‌ره‌یه‌کی زۆر له کوردستان رێگای چاپکردنی پێدرا، به خۆشییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بڵاوکراوه‌ته‌وه، شێوه‌یه‌کی جیاوازه له گێرانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕش که نووسه‌ر پێش هه‌موو شتێک گێڕانه‌وه‌ی راستییه‌کان و ده‌رخستنی لایه‌نه دزێوه‌کانی شه‌ری ناوخۆ و هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده و حیزبه‌کانی به‌لاوه گرینگ بووه.
” ئه‌زموون و یاد “، پشکۆ نه‌جمه‌دین کتابی ئه‌رزان 2008، 272 لاپه‌ڕه
***********************************************************************
کاتێک له خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی “ئه‌زموون و یاد” بووم، هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبێکی دیکه‌ی یاده‌وه‌ریم خوێنده‌وه له سه‌ر سایتی “کوردستانی نوێ”؛ رۆژی 28/8 له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می “کوردستانی نوێ” وێنه‌ی کتێبێک چاپ کراوه که به فارسییه و ناوه‌که‌ی “پس از شێت سال، زندگی و خاگرات جلال گالبانی “! بیره‌وه‌رییه‌کانی مامجه‌لال من پێموابوو به کوردی له کوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، یان هیچ نه‌بێت له به‌غدا، به حوکمی ئه‌وه‌ی که مامجه‌لال سهرهککوماری عێراقه. به‌لام جێگای پرسیاره که بۆ بیره‌وه‌ری که‌سایه‌تییه‌کی وه‌کوو مامجه‌لال له پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌زمانی فارسی بڵاوده‌بێته‌وه. . . گه‌لۆ داخوا له‌وه‌ها کتێبێک‌دا ده‌بێت چۆن باسی شۆرشی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تاوانه گه‌وره‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد کرابێت؟ یان هه‌ر باسی لێکرابێت؟ هه‌ڵبه‌ت نوێنه‌ری یه‌کێتی له‌تاران هه‌ربه‌و بۆنه‌وه وتوویه‌تی که ئه‌م کتێبه به‌کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزیش بڵاوده‌بێته‌وه.