کرێکاران و هه‌ڵبژاردن له کوردستان …. ئازاد به‌کر
کرێکاران و هه‌ڵبژاردن له کوردستان …. ئازاد به‌کر
حیزب و باڵه‌کانی بۆرژوا‌زی له کوردستان مانه‌وه‌ی خۆیان و شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشیان به کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌مدیده ده‌به‌نه پێشه‌وه. کرێکارانی کوردستان له‌زۆربه‌ی مافه مرۆیی و ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان بێبه‌شکراون، ڕۆڵی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کڕیزیی و ڕێکخراوه‌یی و سه‌ندیکایی ئازادانه‌یان لێزه‌وتکراوه. دیاره درێژه‌کێشانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و به‌تاڵان بردنی داهات و سامان و موڵکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاکامی سیاسه‌تی په‌رش و بڵاوکردن و به‌ش به‌شکردنی هێز و تواناکانی چینی کرێکاره. ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی چینی سه‌رمایه‌داری به‌گشت باڵه‌کانیه‌وه فرمێسکی درۆینه بۆ کرێکاران و هه‌ژاران هه‌ڵده‌ڕێژن و به‌ڵین و په‌یمانی خۆشخه‌یاڵی سبه‌ێنێ به‌گوێی بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ده‌ن. گه‌ر به سه‌رجه‌م مێژووی ئه‌م حیزبانه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا هه‌ن بچینه‌وه، ئاشکرایه هه‌میشه هه‌ژارانیان کردۆته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ته نامرۆیه‌کانیان له شه‌ڕ و ئاشتیاندا، ئیتر ئه‌وه ڕوونه که که‌ڵه‌که‌ی سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان هه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوونی چینی کرێکار ڕاوه‌ستاوه. هه‌ژده‌ساڵ بێمافی و ئاواره‌یی و بێ‌کاری و شه‌ڕ و ماڵوێرانی گه‌واهی نادادپه‌روه‌ری ئه‌م سیسته‌مه ده‌رده‌خات. گه‌ر ده‌نگێکی ناڕه‌زایی و بێزاری کرێکاری و کۆمونیستی به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رزبووبێته‌وه ئه‌وه تووشی سه‌رکوت و گرتن و زۆرجار کوشتن بونه‌ته‌وه. سوودمه‌ندی ڕاسته‌قینه هه‌ر خۆیانن، له دابه‌شکردنی سه‌ندیکاو ڕێکخراوه‌کانی کرێکاران به‌سه‌ر حیزبه‌کانی ئیسلامی و ناسیونالیستی ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، کرێکاریان کردۆته تاکێکی دابڕاو و به‌کارهێنان و چه‌وسانه‌وه‌یان به‌چه‌ندان شێوازی نه‌گوجاو و ناشارستانی ئاسانکردووه و به دانانی یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی به‌ناو کرێکاری مافه مرۆیه‌کانیان پێشێلکردووه. بۆرژوا‌زی به‌ره‌و ڕووی هه‌موو هه‌وڵێک وه‌ستاوه‌ته‌وه که بۆ یه‌کگرتووی چینی کرێکار درابێت و به‌شێوازی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌رانه هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی کرێکارانیداوه و نه‌یهێشتووه کرێکاران وه‌ک چینێکی سه‌ربه‌خۆ هۆشیار کرۆکی ناکۆکی چینایه‌تیان له‌گه‌ڵ چینی سه‌رمایه‌داردا بزانن و هه‌ست پێبکه‌ن، ڕێگای ڕزگاری و سه‌رکه‌وتنی کرێکاران که کۆمۆنیزمه فێرببن. له شیکردنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌لگه‌ی کوردستاندا کرێکارانیان به دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی فریوکارانه به‌لاڕێدا بردووه. به هه‌زاران بیانووی ناڕه‌وا و دواکه‌وتووانه خه‌باتی کرێکارانیان ڕه‌تکردۆته‌وه و کرێکارانیان کردۆته قوربانی ئامانج و ئاواته‌کانی سه‌رمایه‌دارانه‌ی خۆیان. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ده‌گوزه‌رێ هه‌مان سیناریۆی چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به ماف و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکارانه‌وه نی یه. ئه‌وان ده‌نگه‌کانی کرێکارانیان ته‌نیا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته. کرێکارانی کوردستانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی حیزب و ئایین و نه‌ته‌وه و خێڵ وبنه‌ماڵه و شاره‌زا و نا‌شاره‌زا و کارامه و ناکارامه‌یی و خاوه‌ن بڕوانامه و نه‌خوێنده‌وار په‌رته‌وازه‌و دابه‌شکردووه، به‌های زانستی و به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤه‌کانیان بێ بایه‌خ و لێکتر جوداکردۆته‌وه، وه‌ک چۆن له‌سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامیشدا له‌ساڵی 1987 دا به‌بڕیاری 150 ی کۆنه‌په‌رستانه کرێکارانیان به‌فه‌رمانبه‌ر ناساندووه. هه‌ر به‌وجۆره له دانی کرێ و ئیمتیازاتی ماددی و مه‌عنه‌ویشدا جیاوازی له نێوانیاندا ده‌کرێ. سه‌رمایه‌داران بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه هێزی خۆیان تۆکمه‌و یه‌کگرتووه کردووه، به‌ڵام کاتێ قسه دێته سه‌ر یه‌کڕیزی چینی کرێکار هه‌زاران کۆسپ و ته‌گه‌ره و بڕوبیانووی ڕاست و چه‌پگه‌رایی ناچینایه‌تی بۆ ده‌هێننه‌وه، چونکه ده‌زانن یه‌کگرتوویی چینی کرێکار مانای نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌رگ و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری و چه‌وسێنه‌رانه. له لایه‌کی دی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رجه‌م میدیاکانیان بۆ به‌لاڕێدابردنی کرێکارانی کۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه‌کار و به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینین مه‌سه‌له‌ی کرێکار و هه‌ژاری و نه‌بوونی و گڕانی و که‌می کرێ و ڕاده‌ی چه‌وسانه‌وه و بژێوی و ئاستی گوزه‌رانی کرێکاران باسی لێوه بکرێ و بگره هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ و بایه‌خدارنی یه. بۆرژوا‌زی کوردی بۆ درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی ئاگایی و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و بیر و زانیاری‌دا. شێوازی حوکمڕانی سه‌رمایه‌داری هه‌موو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان چی له کاری جه‌سته‌یی بێت یان فیکری کردۆته کاڵاو له پێناوی قازانجه‌کانیدا مرۆڤه‌کانی له پیرۆزی و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی داماڵیوه. ئه‌وه‌تا له کاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌کان نرخی بۆ داده‌نرێ و پڕوپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن هیچ تازه‌گه‌ریه‌ک بۆ بێبه‌شان و هه‌ژاران ناهێنێته کایه‌وه، ته‌نیا و ته‌نیا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌دارانه له قازانج و ده‌سه‌ڵاتدا. ئایا لیسته‌کانی ئه‌مڕۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن کامیان له‌گه‌ڵ داواکانی کرێکاراندا بووه و به‌رنامه‌ی ئێستا و کارنامه‌ی ڕابردووی له‌چوارچێوه‌ی داخوازیه کرێکاریه‌کاندا له‌کاتی ڕێکخراوبوون و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کاندا لایه‌نگر و پارێزه‌ر و پێشڕه‌وی کردووه. کامه‌یان له‌سه‌ر بێمافی بێکاران و ژنان و منداڵان و تیرۆری مرۆڤه‌کان تێکۆشاوه و له‌گه‌ڵ باشکردنی ژیانی به‌شخوراواندا هاتۆته‌وه. به‌درێژایی مێژوو چینی کرێکاری کوردستان ڕووبه‌ڕووی چه‌نده‌ها شێوازی گرتن و کوشتن و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و بێبه‌شی کراوه‌ته‌وه،هه‌ر له ڕژێمه‌کانی پێشووی عێراقه‌وه تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵاتی ئێستای یه‌کێتی و پارتی. کام لیسته دژی ڕێگرتن له مافی مانگرتن و خۆپیشاندان و گشت چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌ری و شه‌ڕی ناوخۆ و داگیرکاری وه‌ستایه‌وه و له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی کورستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سکۆلار و سه‌ربه‌خۆدابوو. ئێستاش کرێکارانی کوردستان که هێزی گه‌وره‌و جه‌ماوه‌رین به‌ڵام په‌رش و بڵاوی و زاڵی بیروباوه‌ڕی دواکه‌وتوانه و ناڕۆشنی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیان له‌لایه‌ک و زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوا‌زی له‌لایه‌کی دی ڕێگری به‌رده‌م خه‌بات و جووڵانه‌وه‌که‌یانه. ئه‌گینا له بارودۆخێکی وه‌ک ئه‌مڕۆی کوردستاندا که جه‌ماوه‌رێک هیوا و ئاواتی به هه‌ڵبژاردنه‌وه گرێداوه، ده‌کرێ له کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌تووی ده‌ستی کۆنه‌په‌رستی و دابڕاو له دنیای شارستانی و کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشایی و خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌ییدا هه‌روا به‌ئاسانی له‌شه‌و و ڕۆژێکدا پڕۆسه‌ی سیاسی و میتۆدی کاروانێکی نوێ له بنیادنانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌به‌شداری زۆرێنه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵک بێته دی. ده‌کرێ ئه‌و ئامانج و ده‌سکه‌وتانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان له‌دابیکردنی ئایینده‌یه‌کی گه‌ش و ژیانێکی ئازاد دا ساڵه‌هایه له پێناویدا تێده‌کۆشن به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه گرێبدرێته‌وه، نه‌خێر بێگومان ئه‌مه ناکرێ. که‌واته گه‌ر ڕابه‌ران و نوێنه‌رانی چینی کرێکار له سروشتی خه‌باتێکی شۆڕشگێڕانه و پێشڕه‌ویه‌وه نه‌بنه هه‌وێن و بنچینه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری و جه‌ماوه‌ری، خۆشه‌ویستی و ده‌نگی زۆرینه‌ی ئازادانه‌ی به‌شخوراوانی کۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست نه‌هێنن و له پێناوی گه‌یشتن به ماف و داخوازیه ڕه‌واکان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکاردا خه‌بات نه‌که‌ن ئیتر نوێنه‌ری هه‌ڵبژێراوی چینی کرێکار نین. ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ لیست دروست ده‌که‌ن و کاندیده‌کانیان ده‌یانه‌وێ ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژار تاچه‌نده له‌ناوه‌نده کرێکاریه‌کاندا شێلگیر و به‌شدارو تێکۆشان و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی کرێکاردا قوربانیده‌ربوون و چ کاتێک ئه‌وانه ڕابه‌ر و ڕێنمایکه‌ر و ئازار و خه‌م هه‌ڵگری بێبه‌شان بوون. واته ئاشکرا دیاره که ناتوانرێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بێ خه‌وش و پاک و بێگه‌رد و سه‌رکه‌وتووانه به قازانجی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که کرێکارانن ئه‌نجام بدرێت. سه‌یرترین شتێک له‌م حیزبانه‌ی کوردستاندا له ده‌سه‌ڵاتدان و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن که به قه‌د به‌رزی باڵای ڤێلاکانیان ناپاکی و تاوان و گه‌نده‌ڵی و دواکه‌وتوویی یه، هه‌گبه‌یان به‌تاڵه و هه‌تا به‌رنامه و بیر و بۆچوون و ئایدیۆلۆژیه‌کی ڕۆژئاوایی، لیبرال و لیبرال دیموکراتی و دیموکراسی بۆرژوازیانه‌ش له‌کار و ڕه‌فتاره‌کانیاندا نی یه. ته‌نیا ڕێی ده‌رچونیش له‌م هه‌موو ناداپه‌روه‌ری و بێمافی یه یه‌کگرتووی چینی کرێکاره به ڕابه‌رایه‌تی خاوه‌ن متمانه و هه‌ڵبژێراوی ئازادانه‌ی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دواڕۆژێکی گه‌ش، وه ده‌ستگرتنه به چه‌کی چینایه‌تی خۆیانه‌وه که مارکسیزم و خه‌باتی ڕه‌وای چینانیه‌تیه بۆ هاتنه‌دی ئامانجه پیرۆزه‌کانیان له ئازادی و یه‌کسانی و سۆسیالیزمدا. ئه‌گینا نه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و نه‌چه‌ند حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تریش ناتوانێ جێی ئاوات و مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکار بێت. مێژووی تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه نه‌ک له کوردستاندا به‌ڵکو له هه‌موو جیهاندا، بۆرژوا‌زی له پێناوی به‌رژوه‌ندیه‌کانی خۆی که ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتن و دزینی سامان و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان زیاتر هیچی تریان نه‌کردووه. بۆیه ده‌کرێ کرێکاران و خه‌ڵکی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و به‌شخوراوانی کوردستان له ژێر ئاڵای یه‌کسانی و ئازادی و له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌کی ئینسانه‌کاندا کۆببنه‌وه و خه‌باتی خۆیان له‌پێناو ئه‌و ئامانجه ڕه‌وایانه‌دا به‌رنه پێش نه‌ک هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به‌و حیزب و لیست و کاندیدانه‌ی که ئاگایان له ژیانی بێبه‌شان و کڵۆڵان نی یه و خۆیان هاوبه‌شن له هه‌موو تاوان و سته‌م و کوێره‌وه‌ریانه‌دا که‌به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا هاتووه. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که چیتر یاری به چاره‌نووس و ئایینده‌ی کرێکاران و بێبه‌شانه‌وه نه‌کرێت و ده‌بێت هێزی یه‌کگرتووی کرێکار بێته مه‌یدان و خۆیان بڕیاری داهاتووی خۆیان بده‌ن، نه‌ک له کۆشکه‌کانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالانه‌وه به‌ناوی جه‌ماوه‌ی کوردستان و کرێکاران و ژنان و گه‌نجانه‌وه بڕیاریان بۆ بدرێ، چونکه جه‌ماوه‌ری کوردستان سته‌ملێکراوی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگ و نه‌ریته سه‌رکوتگه‌ره‌یه. ئیتر ده‌نگ و متمانه و باوه‌ڕی خۆتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن و ئه‌م هه‌ژده ساڵه باشترین تاقیکردنه‌وه بوو بۆ ناڕه‌وایی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی کوردی.
25 ی نیسان 2009