که‌مپین بۆڕاگرتنی یاسای فره‌ژنی له کوردستان
که‌مپین بۆڕاگرتنی یاسای فره‌ژنی له کوردستان
بۆ: په‌رله‌مانی کوردستان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
داواکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی و هه‌موو یاسایه‌کی تری هه‌ڵاواردن له دژی ژنانین!
په‌رله‌مانی کوردستان له دانیشتنی 27 مانگی ئۆکتۆبه‌ر له هه‌ولیر، بریاری له‌سه‌ر هه‌موارکردنی یاسای فره‌ژنی دا، که یاسایه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ر دواکه‌وتووانه‌یه و سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه به که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی ژنان.
ئه‌م یاسایه به‌شیکه له ده‌ستوریکی پێشنیارکراو که بریاره جیگای یاسای باری که‌سێتی کۆن بگریته‌وه که له سالی 1958 دا دارێژراوه. رژێمی به‌عسی دژه ژن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌مه‌به‌ستی زیاتر چه‌وساندنه‌وه و به کۆیله‌کردنی ژنان، ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ستکاری کرد و ئه‌وه‌نده‌ی تر پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنانی تێدا زه‌قکرده‌وه.
له دوای روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 دا، ده‌ستوریک نوسرایه‌وه و له لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا که ببیت به ده‌ستوری عیراق. ئه‌م ده‌ستوره به ئاشکرا له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دامه‌زراوه و ئاپارتایدی ره‌گه‌زی له دژی ژنان له عیراقدا راگه‌یاندووه.
به هه‌مان شێوه ده‌ستوری پێشنیارکراوی کوردستانیش باشتر نییه له‌و ده‌ستوره و له راستیدا ئه‌مه کۆپییه‌کی بچوک کراوه‌ی هه‌مان ده‌ستووری عیراقه.
یاسای باری که‌سیتی پێشوو ، که یاسای رژێمی به‌عس بوو، زۆر دواکهوتوانهیهو به ئاشکرا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردن له دژی ژنان دارێژراوه. له‌و یاسایه‌دا ژن وه‌ک مرۆڤی پله دوو و کۆیله‌ی پیاوان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئێستا په‌رله‌مانی کوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌م یاسایه بگۆرێت، به‌ڵام نه‌ک بۆ باشترکردنی به‌ڵکو بۆ پێشێلکردنی زیاتری مه‌فه مه‌ده‌نی و فه‌ردییه‌کانی ژنان.
ژنان له کوردستاندا به دریژایی مێژوو دوچاری نه‌هامه‌تی و سه‌رکوت و تووندوتیژی زۆر بوونه‌ته‌وه، له ژیر سایه‌ی رژیمی به‌عسدا رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه بوونه‌ته‌وه. به‌هه‌مان شێوه له ژیر ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا ژنان ژیانیان له‌وه باشتر نه‌بووه، کوشتنی ناموسی، خه‌ته‌نه‌ی ژنان،هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ، توندوتیژی خێزانی وناچارکردنیان به خۆکوشتن وخۆسووتاندن و زه‌وتکردنی مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کانیان، سیمای ژیر ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوون له ماوه‌ی نزیک به دوو ده‌یه‌ی رابردوودا.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه ته‌نها رێگا خۆشکردنیکی زیاتره بۆ ئه‌نجامدانی تووندوتیژی و هه‌ڵاواردنی زیاتر له دژی ژنان. ئه‌مه هه‌له‌یه‌کی مێژووییه‌و ئێمه په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌ریم به به‌رپرس ده‌زانیین له ئاست هه‌موو بیمافی و تووندوتیژییه‌ک که له دژی ژنان له‌م ناوچه‌یه‌دا پیادهدهکریت و روو ده‌دات به‌هۆی ئه‌م یاسا دواکهوتوانهیهوه.
هه‌ربۆیه ئێمه بانگه‌وازی هه‌موو حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تی و هه‌ر که‌سیکی ئازادیخواز و لایه‌نگر له مافی یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌که‌ین، که به‌م که‌مپینه‌وه په‌یوه‌ست بن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه.
ئێمه داواکاری به‌ره‌سمی ناسینی ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنانین له یاساکاندا
1. یه‌نار محه‌مه‌د: سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق
2. هۆزان مه‌حمود: نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق
3. مایکڵ ئایسینجهر: ڕێکخه‌ری گشتی کرێکارانی دژی جه‌نگ له ئه‌مریکا
4. ڕێگا ڕه‌وف: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له سوید
5. ماریا هاگبهری: به‌ڕیوه‌به‌ری نێتوۆ‌رکی دژی کوشتاری نامووسی له سوید
6. نه‌جیبه مه‌حمود: هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان-سوید
7. جه‌و تۆگاس: ژۆرنالسیت، و هه‌ڵسوڕاوی مافی مرۆڤ له ئه‌مریکا
8. دایانا نامی: به‌ڕێوه‌به‌ری ڕیکخراوی ژنانی کورد و ئێرانی له به‌ریتانیا
9. نانسی میریسکا: به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپینی دژی فره‌ژنی له که‌نه‌دا
10. پرۆفیسۆر چارلۆت ئۆرازی ڤاللینۆ له زانکۆی ڤێتهربۆی
11. جێنیفه‌ر کێمپ: هه‌ڵسوڕاوی ڕێکخراوی ئازادی ژن له ئه‌مریکا
12. دانیه‌ل سمیت: ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی له به‌غداد
13. مه‌ریه‌م نه‌مازی: ڕێکخراوی یه‌کسانی ئێستا له ئێران
14. جۆوان په‌یتۆن: که‌مپینی جیهانی له دژی کوشتاری نامووسی له به‌ریتانیا
15. تۆماس ئنتێراینهر: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی له نۆتینگهام له به‌ریتانیا
16. سام ئازاد: ههڵسوڕاوری سۆسیالیست له به‌ریتانیا
17. ئینگرید تێرنێرت: نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازی له یۆتۆبۆری له سوید
18. ئان گرایدی: ئه‌مریکا
19. ڕوس ئه‌پلتۆن: به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی په‌نابه‌ران – به‌ریتانیا
20. پرۆفیسۆر ئه‌نیسه حیللی: ئه‌مریکا
21. ئاننا لیسا بیۆرنبهری: سوید
22.سوره‌یا فه‌لاح: سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافی ژنانی کورد له ئه‌مریکای باکوور
23. هێیدی ماوگ ئابێی: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
24. ئاگنه‌س هۆهل: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
25. ئاننا ماریا تاربێر: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
26. بیاتریک فانکهاوسار: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
27. لینی کلوێتۆ: ژنان بۆ ئاشتی له سویسرا
28. گوڵزار عه‌لی قادر: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له دانیمارک
29. سارا محه‌مه‌د: ڕێکخراوی هه‌رگیز پێلا و فادیمه له یاد مه‌که‌ن-سوید
30. نه‌به‌ز خالید: حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
31. ماریا ڕه‌شیدی: سوید
32. عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: نوسه‌ر-هۆڵه‌ندا
www.chaknews.com.33 ڕێکخراوی چاک:
34. زانا کوردستانی: سکرتێری گشتی پارتی ڕاستی له کوردستان
35. سه‌عید ئارمان: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی-به‌ریتانیا
36. سالی ئارمسترۆنگ: رۆژنامه‌نووس-که‌نه‌دا
37. مین‌و هیمه‌تی: ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌ی رزگاری ژن
38. یوسف عیزه‌دین: ڕۆمان نوس و ڕۆژنامه‌نوس- ئوستوڕالیا
39. شارا عه‌زیز: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له سویسرا
40. . ئاسای فۆسهاوگ: سوید
41. مین‌و هومه‌یلی: سکرتێری ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌رانی ئێرانی
42. هیوا احمد: هه‌لسوراوی سیاسی- به‌ریتانیا
43. فه‌رانه‌ک ئایینی: که‌نه‌دا
44. ئازاد مورادیان: سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی/ئه‌مریکی بۆ دیمۆکراسی له ئێران
45. ستیڤان شه‌مزینی: ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی نێوه‌ند له كوردستان
46. سیمین چایچی: سه‌رۆکی کۆمیته‌ی قه‌ڵه‌می ژنانی کورد
47. ئه‌میر قادر: ههڵوسڕاوی دژی جێنۆساید-هۆڵه‌ندا
48. دولبه‌ر قادر: هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان-هۆڵه‌ندا
49. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه له دژی ئه‌نفال و جێنۆسایدی کورد
50- گه‌لاوێژ حوسه‌ینی: هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و چالاک له بواری ژنان
51. جه‌مال کۆشیش: ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی
52. کاڵی که‌ریم: سویس
53. توانا عه‌لی: سویس
54. هه‌ورامان عه‌لی: فینلاند
55. ئازاد به‌کر: به‌ریتانیا
56. گۆران عه‌لی: که‌نه‌دا
57. په‌ری که‌ریمی
58. سۆران خدری: خوێندکاری به‌شی یاسا له زانکۆی ساوسهامپتۆن
59. ئه‌کره م عه‌بدوڵڵا: نه‌رویج
60. دولبه‌ر کامیل: نه‌رویج
61: کوێستان فتوحی: کوردستان
62. شۆڕش حاجی": به‌ریتانیا
63. ئاسۆ بیاره‌یی: سوید
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق-نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بۆ زانیاری زیاتر و په‌یوه‌ست بوون به‌م کهپینهوه تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه:
E-mail: houzan2007@yahoo.com or rega_svensson@yahoo.com
www.equalityiniraq.com Tel: +447534264481