کورد، گه‌لێکی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو
کورد وه‌ک گه‌لێکی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو، کتێبێکه به زمانی دانیمارکی، له لایه‌ن (فلێمینگ مادسن پۆڵسن)ه‌وه نووسراوه. ساڵی ١٩٩٤ چاپ بووه. کتێبێکه وه‌ک فۆرم جوان و وه‌ک ناوه‌رۆکیش گشتگره، ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ته‌واوی ڕووبه‌ری کوردستان، ژماره‌ی دانیشتوان، کورد وه‌ک گه‌ڵێک له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا، سه‌رچاوه ئابوورییه‌کانی کوردستان، کورته‌یه‌ک له مێژوو، کوردان چۆن ده‌ژین؟ ئاین و زمان و جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌لێک لایه‌نی دیکه‌ی گرینگ ده‌گرێته خۆی. وێنه‌ی سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که فۆتۆی کوردێکی کۆڵهه‌ڵگره. ئه‌مه‌یش له خۆیدا هێمایه‌که بۆ ته‌په‌سه‌ری و چه‌وساندنه‌وه. له پاڵ دوو ڕه‌ختی ڕاستوچه‌پی پڕله فیشه‌ک و خه‌نجه‌رێک به به‌ر پشتوێنه‌وه، کە ته‌زبیحێکی ده‌نک درشت له مشتوو‌ه‌که‌ی ئاڵاوه.
ئه‌م فیگه‌رانه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ڕووبار و گۆل و په‌نگاوه‌کانی کوردستان چاپکراون. یان بابڵێین نه‌خشه‌ی کوردستان بووه به پاشخانیان. کتێبێکه، به قه‌باره‌ی پانوپۆر، به کاغه‌زی ئارت و وێنه‌ی ڕه‌نگی و نایاب ڕازاوه‌ته‌وه و وه‌ک به‌ڵگه ڕاکانی خۆی پێ سه‌لماندوون.
پۆلسن له ژیاندایه و ساڵی ١٩٤٧ هاتووه‌ته دنیاوه. پێش ئه‌م کتێبه، له ماوه‌ی نزیکه‌ی پانزه ساڵدا، چل دانه کتێبی به‌چاپ گه‌یاندووه. کتێبه‌کانی به تایبه‌تی له‌مه‌ڕ ئاین و بابه‌تی پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌ن. ئه‌م کتێبه‌یشی هه‌ر به نیازی خوێندن به‌رهه‌مهێناوه. ژماره‌یه‌ک له کتێبه‌کانی له‌مه‌ڕ ئه‌و نه‌ته‌وه و گرووه خه‌ڵکانه نووسیوه، که به جۆرێک له جۆره‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه و له‌به‌ینچوونیان له‌سه‌ره. وه‌ک ئه‌م کتێبه و کتێبێکی دیکه‌ی نووسەر به ناوی (به‌دووه‌کان). ئه‌مه‌ی دواییان مه‌به‌ستی پێ چوڵگه‌ڕه‌کانی نێو بیبابانه‌کانی نیشتمانی عه‌ره‌به، که له هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌ڕشه‌ی له‌به‌ینچوونیان له‌سه‌ره.
پۆلسن ده‌ڵێت: ئه‌مرۆکه (١٩٩٤) نزیکه‌ی ٢٢ ملیۆن کورد، له سه‌رزه‌مینێکی نزیکه‌ی پێنجسەدو سیهەزار کم٢ ده‌ژین، که ده‌کاته نزیکه‌ی دوانزه ئه‌وه‌نده‌ی ڕووبه‌ری شانشینی دانمارک. له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبه‌ره خاکه، چوار ئه‌وه‌نده‌ی حه‌شیمه‌تی دانیمارک خه‌ڵک ده‌ژی. به‌ڵام له نێوان تورکیا و عیراق و سوریا و ئێران‌دا، دابه‌ش بووه، به‌شێکی که‌میشی به‌ر ئه‌رمینیا و ئازربایجان که‌وتووه. نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کوردیش وه‌ک ڕه‌وه‌ند به‌م جیهانه به‌رینه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. کوردان گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی دنیان.
حاڵی حازر، کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ زانینی ژماره‌ی کوردان له هه‌ر وڵاتیدا له ئارادایه. چونکه که‌مایه‌تییه ئیتنیکییه‌کان، به فه‌رمی وه‌ک گه‌لێک سه‌رژمێر ناکرێن. کوردان وه‌ک هاووڵاتیی تورکیا سه‌رژمێر ده‌کرێن. له ئێران، وه‌ک که‌مایه‌تی ئاینی حیسابکراون، نه‌ک وه‌ک که‌مایه‌تی ئیتنیکی.
له دانیمارک، نزیکه‌ی ته‌واوی کوردان له تورکیاوه هاتوون. زۆرێکیان له کۆتایی شه‌شته‌کاندا، له‌و ده‌مه‌دا هاتن که دانیمارک پێویستی به هێزی کار هه‌بوو. ئه‌وان نزیکه‌ی سی و پێنج هه‌زار که‌س بوون. ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکیایان هه‌بوو. له دانیمارک نیشته‌جێ بوون. کوردان نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌یان پێکده‌هێنا.
کوردان ده‌وڵه‌تیان نییه، وه‌لێ زمان و کو‌لتوور و میژووی هاوبه‌شیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه خاکه‌که‌یان به‌سه‌ربه‌شی تورکیا و عیراق و ئێران و سوریا بووه. له هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌دا کوردان که‌مایه‌تین. ئه‌وان به زۆری ئۆپۆزسیۆنی حکوومه‌تی سه‌رده‌ستن. ئیستایش وه‌ک پێشوو، بۆ پاراستنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یان خه‌بات ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌میشه که‌مایه‌تین له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه‌دا. بۆیه ئه‌وان هه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێخه‌بتن.
به‌ڵام کوردان یه‌کڕانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چلۆن ئه‌م خه‌باته به‌ڕێوه‌ببه‌ن. هه‌ندێک بۆ گه‌یشتن به ئامانج، بڕوایان به خه‌باتی چه‌کداری هه‌یه. هه‌ندێکیش بڕوایان به خه‌باتی سیاسی و کولتووری هه‌یه. واته ئه‌م به‌شه‌یان بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن بڕوایان به‌گرتنه‌به‌ری شێوازی دیموکراسی هه‌یه.
کورد له ئێران
پۆڵسن ده‌ڵێت: سێیه‌کی کوردستان ده‌که‌وێته باکووری خۆرئاوای ئێرانه‌وه. لێره‌دا نزیکه‌ی شه‌ش ملیۆن کورد ده‌ژین. ئه‌مه‌یش ده‌کاته چواریه‌کی حه‌شیمه‌تی هه‌موو کوردان.. له ئێران‌دا، کوردان ١٥% ی ته‌واوی دانیشتوان پێکدێنن. له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، ئێران له لایه‌ن هێزه‌کانی ئینگلیز و سۆڤیه‌ته‌وه داگیرکرا. کوردانیش ده‌رفه‌تیان قۆسته‌وه، کۆماری خۆیان دابمه‌زرێنن. له کانوونی دووه‌می ١٩٤٦دا، سه‌رکرده‌یه‌کی کورد له شاری مه‌هاباد جاڕی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆو و ئازادی دا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئینگلیز و سۆڤیه‌ت له ساڵی ١٩٤٧دا له ئێران کشانه‌وه. ئێران توانی کورده شۆڕشگێڕه‌کان تێبشکێنێت.
کاتێکیش عیراق له ١٩٨٠دا، دژی ئێران جه‌نگی هه‌ڵگیرساند. ئه‌م جه‌نگه هه‌شت ساڵی ڕه‌به‌قی خایاند. حکوومه‌تی عیراق ژماره‌یه‌کی زۆری له کوردانی ئه‌و وڵاته‌ی ناچارکرد، له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دا بن. به‌م شێوه‌یه حکوومه‌تی عیراق توانی خۆی له که‌مایه‌تیی کورد ڕزگاربکات. کاتێکیش له ١٩٨٨دا جه‌نگ کۆتایی پێهات، پتر له نیو ملیۆن کورد ناچار به هه‌ڵاتن له عیراق کرابوون. نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له سنووری باکووره‌وه ئه‌ودیوی تورکیا بووبوون. به‌شه‌که‌ی تریشیان ناچاربه هه‌ڵاتن بۆ ئێران کرابوون.
کوردی عیراق
ناوچه‌ی کوردنشین له عیراقدا ١٦%ی ڕووبه‌ری عیراق پێکده‌هێنێت.. لێره‌دا چوار ملیۆن کورد ده‌ژین، که نزیکه‌ی ٢٢%ی حه‌شیمه‌تی عیراق پێکدێنن. واته که‌مایه‌تییه‌کی ته‌واو زۆرن. شۆڕشی ١٩٥٨ عیراقی به کۆماری کرد. له‌و کۆماره نوێیه‌دا، ده‌سته‌و تاقمی جیاواز له‌ملانێدا بوون. پارتی دیموکراتی کوردستان له نێو پێکهاته‌ی ئه‌و حکوومه‌ته‌دا بوو، که سه‌ره‌تا پێکهات. ئه‌و حکوومه‌ته، دانی به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا نا. به‌ڵام دواتر عیراق به جیددی کاری بۆ ئه‌وه‌کرد، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیدا کۆبکاته‌وه. واته به‌عه‌ره‌بیان بکات. بۆیه جێیه‌ک بۆ که‌مایه‌تییه‌کان نه‌مایه‌وه، تا له‌وێدا خۆیان به‌ڕێوه‌به‌ر‌ن، که زۆرینه دروستی کردبوو.
دوای ده ساڵان ملانی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، ساڵی ١٩٧٠ عیراق په‌یمانی خودموختاری به کوردان دا‌و، سه‌رۆکی عیراق کۆتایی به‌و جه‌نگ و ملانێیه هێنا. به‌ڵام حکوومه‌تی عیراق له‌و به‌ڵێنانه‌ی دابوونی هه‌ڵات. دیسان کوردانی عیراق شۆڕشی چه‌کدارییان ده‌ستپێکرده‌وه. تاکو به ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هێز داواکانیان بهێننه‌دی. ئه‌وان ماوه‌یه‌ک پشته‌وانییان له شای ئێران وه‌رده‌گرت به ناڕاسته‌وخۆیش له ئه‌مریکا. به‌ڵام ئه‌م پشته‌وانییه زۆری نه‌خایاند. بۆیه عیراق توانی به خێرایی ئه‌م شۆڕشه دابمرکینێته‌وه.
کورد له سوریا
ته‌نیا ٣%ی کوردستان که‌وتووه‌ته وڵاتی سوریاوه. لێره‌دا نزیکه‌ی ملیۆنێک کورد ده‌ژین. ئه‌مه‌یش ده‌کاته ١١%ی حه‌شیمه‌تی سوریا، که نۆ ملیۆنه. له سوریاش دیسانه‌که کوردان دووچاری ڕاونان و کۆچڕه‌و کراون. به‌ڵام سه‌رۆکی سوریا حافز ئه‌سه‌د، ماوه‌ی به شۆڕشگێڕانی کوردانی تورکیا داوه، که‌مپی مه‌شق بۆ گه‌ڕیلاکانیان له نێو خاکی سوریادا و له‌و ناوچانه‌ی لوبنانیش، که سوریا کۆنترۆڵی کردوون، بکه‌نه‌وه.. به‌ڵام ئه‌سه‌د له ١٩٩٣دا، زۆرێک له‌و بنکانه‌ی سوریا و لوبنانی پێ داخستن.
کورد له تورکیا
پۆڵسن ده‌ڵێت: کوردستانی تورکیا نزیکه‌ی نیوه‌ی کوردستانی مه‌زنه و سێیه‌کی تورکیا پێکده‌هێنێت. لێره‌دا پانزه ملیۆن کورد ده‌ژین. ئه‌مه‌یش ده‌کاته سێیه‌کی حه‌شیمه‌تی تورکیا. له ١٩٢٢دا جه‌نه‌راڵ مسته‌فا که‌مال ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست. له ١٩٣٤دا نازناوی بابی تورکانی (ئه‌تاتورک) پێ به‌خشرا. هێزه گه‌وره‌کان په‌یمانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تیان به کوردان دا. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تیکرده‌وه. کوردانی ناچار کرد به تورکی بدوێن و وه‌ک تورک خۆیان پیشان بده‌ن. له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا، سوپای تورک زۆر شۆڕشی کوردانی له‌نێوبرد. زۆر خه‌ڵکی سڤیلیشی ناچار به کۆچڕه‌و به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته کرد. ئه‌م پێشهاتانه له نێوان ساڵانی بیسته‌کان و سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕوویاندا.
له سه‌ره‌تای هه‌شتایه‌کانه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌ندامانی په‌که‌که، له ڕێگه‌ی چالاکییه‌کانیانه‌وه دژی سه‌فاره‌تخانه و نوسینگه‌کانی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی تورکیا، هه‌وڵیان داوه سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای ده‌سه‌ڵاتی تورکیا و چه‌وسانه‌وه‌ی کورد ڕابکێشن.
مێژووی کورد بۆ پێنج هه‌زار ساڵ به‌ری ئێستا، بۆ سه‌رده‌می (گه‌لی گۆتی) ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان ئه‌و ده‌مه ده‌وروبه‌ری ڕووباره‌کانی دیجله و فوراتیان کۆنترۆڵ کردبوو. مێژوو باسی چه‌وسانه‌وه و ڕاوه‌دوونانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. به‌ڵام له سه‌رده‌می ئاشتیشدا کوردان نه‌یانتوانیوه خه‌ڵکه‌که و کوردستان له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا کۆبکه‌نه‌وه. ئیداره‌یه‌ک به ده‌زگه‌ی هاوبه‌شه‌وه چێ بکه‌ن. کوردان له مێژووی کۆنه‌وه به‌سه‌ر زۆر خێڵی لۆکالدا دابه‌شبوون. به زۆری له ئاکامی جه‌نگدا ئه‌م دابه‌شبوونانه ڕوویانداوه. واته جه‌نگی نێوخۆ پرزه‌ی لێ بڕیون و بێهیزی کردوون. به ڕاده‌یه‌ک گه‌لانی دیکه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێکی کوردستاندا بگرن. ئه‌مڕۆ ئه‌م دابه‌شبوونه کۆنه هیچ ڕۆڵێک نابینێت. ئه‌وان ئێستا ڕێکخراوی جیاوازیان هه‌یه، که به پێچه‌وانه‌ی گرووه خێڵه‌کییه‌کانه‌وه له کاردان.
فشاری نه‌ته‌وه‌یی
پۆڵسن پێی وایه: ئامانجی مسته‌فا که‌مال له بیسته‌کاندا بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌هێز بوو؛ له کاتێکدا له سنووری تورکیادا زۆر گه‌لی دیکه ده‌ژین، له نێوانیاندا گه‌لی کورد. ئه‌تاتورک سیاسه‌تێکی سه‌ختی به‌سه‌ر کوردان‌دا پیاده‌کرد. کاتێکیش کوردان ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی، بێ به‌زه‌ییانه ئیعدامی ده‌کردن. زۆر که‌سی سڤیلیشی له زێدی خۆیه‌وه به‌ره‌و شوێنی دیکه‌ی دوور، به‌زۆر ڕه‌وپێکرد. له تورکیادا ده‌وڵه‌تێکی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراند. هه‌موو به تورکی ده‌یانخوێند. زۆریان لێ ده‌کردن، هه‌موولایه‌ک به تورکی بدوێن. ئیدی به‌و شێوه‌یه زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌کرا. کوردی باش، ئه‌و کورده‌بوو، که ملکه‌چ ده‌بوو و ده‌بووه تورک. ئه‌م سیاسه‌ته، که به‌سه‌ر کورددا سه‌پابوو، سیاسه‌تی به خورتی تواندنه‌وه بوو.
فشاری ئاینی و ئیتنیکی
پۆڵسن پێی وایه: کوردان به زۆر به ئیسلام کراون. تاکو دوای مه‌رگی محه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر (٦٣٢ز) کوردان وه‌ک زۆرینه‌ی خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین، شوێنکه‌وتووی هه‌ڤۆته‌کانی زه‌رده‌شت بوون. ده‌توانم بڵێم کوردان تا ساڵی هه‌زار، توانیویانه به‌رگری بکه‌ن. لێره‌به‌داوه به ئیسلام بوونه. ئه‌مڕۆ ئیسلام بڵاوترین ئاینه له وڵاتانی عیراق و ئێران و تورکیادا. نزیکه‌ی ٨٠%ی کوردان سونه مه‌زه‌بن، که پێیان وایه، گه‌ره‌که جێ‌نشین(خه‌لیفه) له نێوان هه‌وادارانی ئه‌و ئاینه‌وه هه‌ڵبژێردرێت. نزیکه‌ی ٢٠%ی کوردانیش شیعه مه‌زه‌بن، ئه‌مانیش پێیان وایه، گه‌ره‌که جێ‌نشین له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌هلی به‌یت بێت.
ئێران ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامیی چالاکه. وڵاته‌که له‌لایه‌ن شیعه‌وه کۆنترۆڵ کراوه. ئه‌م حکوومه‌ته ئاینییه، که‌مایه‌تییه ئاینییه‌کان به فه‌رمی ده‌ناسێت. بۆیه پێش هه‌موو شتێک کورده سوننه مه‌زه‌به‌کان وه‌ک گروویه‌کی ئاینی ده‌ناسێت، نه‌ک وه‌ک گروویه‌کی ئیتنیکی. که‌مایه‌تییه ئیتنیکییه‌کان له‌م وڵاته ئیسلامییه‌دا ڕاوه‌دوونراون.
عیراق وڵاتێکی عاره‌بییه. شه‌قڵی زمان و کو‌لتوور و ترادسیۆنی عه‌ره‌بیی به‌خۆوه گرتووه. به‌ڵام کوردان سه‌ر به گه‌لی عه‌ره‌ب نین. زمانه‌که‌یان ئیندۆئه‌وروپاییه. له‌گه‌ڵ فارس‌دا خزمایه‌تییان هه‌یه. سیاسه‌تی عیراق له به‌رانبه‌ر که‌مایه‌تییه ئیتنیکییه‌کاندا ڕوون بووه. یان ده‌بێت خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، یان ده‌یانسڕێنه‌وه. کوردان دووچاری زۆر جۆره فشار بوونه‌ته‌وه. وه‌ک نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی و ئیتنیکی. ده‌کرێت هاوکات قسه له‌سه‌ر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه له هه‌رسێ ڕووه‌که‌یه‌وه بکرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وێتیی (شوناس) کوردان مه‌ترسیدارن.
به‌شی گه‌وره‌ی کوردستان ده‌که‌وێته نێوجه‌رگه‌ی خۆرهه‌ڵاتناڤینه‌وه، که تێکڕا هه‌زار مه‌تر سه‌ر ڕووی ده‌ریا که‌وتووه. ئاووهه‌وای (قاڕی) هه‌یه. هاوینان زۆر گه‌رمه و زستانان سارده. کوردستان به کانزا‌کان ده‌وڵه‌مه‌نده. وه‌ک (زێڕ، زیو، مس، قوڕقوشم (رصاص) زینک، کروم و جیوه) وێڕای به‌رهه‌مه‌کانی خوێ. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م کانزایانه، که‌ڵکی ئه‌وتۆیان لێ نه‌بینراوه.
به‌رهه‌می نه‌وت، له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک سوودی لێ بینراوه. چاڵه نه‌وته‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده مه‌زنن؛ هه‌موویان پێکه‌وه ده‌گه‌نه ٨%ی نه‌وتی خاوی هه‌موو جیهان. ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین که‌ره‌سه‌ی خاو له کورستان‌دا ئاو بێت. ڕووباره گه‌وره‌کانی فورات و دیجله لێر هه‌ڵده‌قوڵێن. پێکه‌وه له‌گه‌ڵ لقه‌کانیاندا به زۆرترین ڕووبه‌ری خاکی کوردستاندا ڕه‌تده‌بن. له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین هێزی سیاسه‌ت و ئابووری لێره‌دا کۆبووبێته‌وه. ئه‌گه‌ر کوردان بتوانن دۆخه‌که له کوردستان بپارێزن.
ئاووهه‌وا و خاک، بۆ به‌روبوومی کشتوکاڵ نموونه‌یین. وه‌ک: لۆکه، توتن، گه‌نم، گه‌نمه‌شامی و چه‌ڵتووک. هه‌روه‌ها بۆ زۆر جۆره میوه و سه‌وزه له‌باره. تا ئێستایش زۆربه‌ی کوردان له دێهات ده‌ژین و به جووتیارییه‌وه خه‌ریکن. ئه‌وان مه‌ڕو بزن به‌خێوده‌که‌ن و زه‌وی داده‌چێنن. ئه‌و شتانه‌ی که به‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌فرۆشن، خوری و توتن و لۆکه و گۆشتی مه‌ڕه. به‌م شێوه‌یه هه‌ندێک له پیاوانی کوردان، پاره بۆ خێزانه‌کانیان په‌یداده‌که‌ن. وێڕای ئه‌مانه کوردان به کاری ده‌ستی و پیشه‌سازیی گچکه‌و بازرگانیی بچووکه‌وه خه‌ریکن.
کوردان گه‌لێکی ئیندۆئه‌وروپایین، به درێژایی چوار تا پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له نێوچه‌که‌یاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین جێگیربوونه، که ئه‌مرۆ به کوردستان ناوی ڕۆیشتووه. سه‌ره‌تا گۆتییه‌کان بوون، پاشان میدییه‌کان، که له ته‌وراتدا باسکراون. بۆ یه‌که‌م جار له نێوچه‌کدا، نزیکه‌ی چوار سه‌ده پێش زاین، له لایه‌ن مێژوونووسی یۆنانی زه‌ینه‌فوونه‌وه ناوی کورد هاتووه. کاتێک ئه‌و وه‌ک خێڵی جه‌نگاوه‌ر باسیانده‌کات و ده‌ڵێت، له ده‌وروبه‌ری سنووری ده‌وڵه‌تی فارس‌دا ژیاون. ئه‌و گه‌له ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر فارسیشدا زاڵ بوونه. زه‌ینه‌فوون به‌و گه‌له‌ی وتووه کاردۆخی.
کوردان دابه‌شبوونه به‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ک خێڵی جه‌نگاوه‌ری زۆر سه‌ربه‌خۆدا، هه‌رکه‌س بۆ خۆی، ئه‌و هۆز و خێڵانه، هه‌ر یه‌که هه‌وڵی داوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، په‌یمان له‌ته‌ک گه‌لانی دراوسێدا ببه‌ستیت، کوردان هیچ ستاتێکیان بنیاتنه‌نا.
له‌سه‌ده‌کانی ده‌وروبه‌ری سه‌ره‌تای زایندا، که‌وتوونه‌ته بن ده‌سه‌ڵاتی مه‌که‌دۆنی و یۆنانی و دواتر که‌وتوونه بن ده‌سه‌ڵاتی ڕۆمانییه‌کانه‌وه.. به‌ڵام کوردان به کو‌لتوور و زمانی خۆیانه‌وه هه‌ر به کۆمه‌ڵه خێڵی سه‌ربه‌خۆ مانه‌وه.
یه‌که‌مین و مه‌ترسیدارترین چه‌وساندنه‌وه، له ساڵانی دوای کۆچی دوایی محه‌مه‌ده‌وه (632ز) ده‌ستپێده‌کات. کاتێک له‌شکری عه‌ره‌بی، له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه به هه‌موو لایه‌کدا هێرشی هێنایه پێشه‌وه، تاکو ئاینه نوێیه‌که بڵاوبکه‌نه‌وه، که ئیسلامه. کوردان سه‌ره‌تا پێمل و ملکه‌چی عه‌ره‌ب نه‌بوون. وه‌لێ عه‌ره‌ب له ساڵی (٦٤٣ز) دا، له جه‌نگێکی گه‌وره‌دا، له جێیه‌کدا که‌وتبووه نزیک شاری سلێمانیی ئێستای وڵاتی عیراق، سه‌رکه‌وتن و کوردان بۆ نێو چیاکان کشانه‌وه. وه‌لێ ئه‌وان له ملانێدا دژی عه‌ره‌ب هه‌ر به‌رده‌وام بوون. ده‌توانین بڵێین بۆ یه‌که‌مین جار ده‌وروبه‌ری ساڵی هه‌زار بوون به ئیسلام.
دوا وته
ئه‌م کتێبه، ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پێکهاته‌ی خێزان و ده‌سه‌ڵاتی نێرینه و گه‌وره‌ساڵان له‌نێو خێزاندا. ئه‌وجا باسی دێهات و خوێندن و خوێنده‌واری ده‌کات. لایه‌کیش له کاولکاری شار و گوند و لەنوێ بنیاتنانه‌وه‌یان ده‌کات. ئه‌مجا له‌سه‌ر زمانی کوردی ڕاده‌وه‌ستێت، له زار و بنزاران ده‌دوێت. به‌لای ماسمیدیادا باده‌داته‌وه. نووسه‌ر باس له جلوبه‌رگی کورده‌واریش ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌ما و موسیک و گۆرانیی کورده‌واری به‌سه‌رده‌کاته‌وه.
پۆڵسن گرینگی به جه‌ژنی نه‌ورۆز و به ئاین ده‌دات. سه‌باره‌ت به خێڵه‌کوردیش قسه‌ی خۆی هه‌یه. ئه‌و به‌ڕێزه‌وه باس له سه‌رکرده‌ی کورد سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌کات. گر‌ینگییه‌کی زۆر به شۆڕشی ئێستای کوردستانی باکوور ده‌دات و به فۆتۆی نایاب ڕاکانی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. وێڕای گرینگیدانی زۆری به دۆخی باشووری کوردستان و به‌شی ڕۆژهه‌ڵات. ده‌شێ بڵێین، کتێبێکی گشتگره، زانیاریی به‌نرخ سه‌باره‌ت ڕه‌وشی کوردان پێشکه‌ش به خوێنه‌ری دانیمارکی ده‌کات. فلێمینگ مادسن پۆڵسن، زۆر فاکتی له‌مه‌ڕ کوردان باس کردووه و به‌م کاره‌یشی خزمه‌تێکی به‌رچاوی پێشکه‌ش به کوردان کردووه. ته‌مه‌ن دریژ بێت.
حەمەفەریق حەسەن