Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
کیژان دەچنە لای گوڵان…  شۆڕش هیومانیست

کیژان دەچنە لای گوڵان… شۆڕش هیومانیست

Closed
by January 15, 2014 ئەدەب

 

 

 

هەستی پەخشان نووسیم نەماوە…گوڵان دەنا دەبوو لە پای مەرگی تۆدا، ماڵ بە ماڵ ، کۆڵان بە کۆڵان  هاوارت بگەیەنم، داستانی ڕیسوایی بکوژانتم بگەیاندبا، ڕۆژنامە بە رۆژنامە، دونیا  لە هاواری من کەڕ ببوایە کە ئەو ناهەقیەیان کرد.

 ئۆه..گوڵان دەبوا لە پای مەرگی تۆدا.سەدان حەیرانی نائومێدی عەشقتم  بە بەرد وبەدارستان وبەتەیروتوار بگەیاندبایە..کچێ گوڵان…بە فرۆشتنی کچەکەی فەریدەی سواڵکەر ،  لەگەڵ  فەریدە گەڕام ..تەیراوەو کوران وحەی عەسکەری و…گەڕام…هاوارم کرد…قیژەم گەیە ئاسمان

بەڵام ئێستا نە هەولێر ..هەولیرەکەی جارانە…نە منیش …منەکەی جارانم..هەش بەکۆڵم…کچێ گوڵان مەرگەکەی تۆ …کچەکەی خۆم…هەناسەکەم…کارەسات لە چاویدا ئاوخواردنەوەیە…

گوڵی کوردستانەکەم…ئەو شۆڕشەی تۆی بەناوەوە کرا…ئەم تاوانبارانەی تیا دەرهاتن کە سەردەشتی دەزگیرانتیان تیرۆر کردو…..ئەو جەلادانەی   مانای ژیان و خۆشەویستیان  لە فەرهەنگدا نیە…کچە تازە بە  زۆر بەشوو دراوەکەم…ئاخر من هەست بە شەرمەزارییەکی قووڵ دەکەم وکاس کاس وووڕووڕم…..هەست بە کاولبوونی خۆم و کوردستان وژیان دەکەم…کە ڕا نە بووم بەر لە مەرگت..کچێ دەبوا بە داکت بڵێی…

.گوڵی خۆم…دەبوو من بەو دەستانەی خۆم  تەنکە نەوتەکە وشقارتەکە وحەمامەکەت بۆ ئاما دە بکەم..گوڵان ..کچێ  گوڵان ..تا من لە مۆرال ولە ئینسانبوونی خۆم بە گومان نەبم…لە هەلوێستم  بە گومان نەبم..

ئۆه…کچە نازدارەکەم…ئەوماکسیە سورەت چەند لێدەهات…ئەو سەرپۆشە نارنجیەت لەگەڵ شنەی شەماڵ گۆرانیان بۆ قژە خورماییەکەت  دەچڕی…چەند تەڕ وپڕ نازوپڕ لاوێتی بووی ….شۆڕشی گوڵان ، گوڵی بابی پێبزانێت..دەمت پڕ گوللە دەکات. بزانێت ناتیلت کڕیوەتەوە ، هەلاهەلات دەکات…ئۆ دادە گیان…شەرەف ودەسەڵات…مافی شۆڕشی گوڵانە..لە بێ شەرەفی دەسەڵات، شۆڕش، شوومە و گوڵقڕانە. ڕاوە  ژن ، نێرەی مەردانە…قریشکەی چەک ولاشەی شلێرەو هەڵاڵەو بەناز وکوێستانە…

کچێ گوڵان..ئەمن بە خەمی تۆوە عەمرم درێز نابێت…وەرە قسەیەکت بۆ دەکەم..داکی داکم

دەستەخوشکانی تۆ، شارە بێ ژیان وپڕ کوردستانەکەم..نە شۆڕشی گوڵان و نە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان. دادی نەدان….ئەوان .بەرەو لای گولان دەچن…گوڵانەکەی روحی  خامۆش …دە ڕاستبەوە…تفبارانی من .و شەرەفپارێزو و  تەکنەلۆجیا وماچی هەتاهەتایی دۆستە دابڕاوەکەت بکە…گوڵان …هەش بەسەر ئەو شۆڕشەی تۆیان بە ناوەوە کرد…

 

———————————————————————

”فەریدە ،پەخشانێک بوو لە مانگی ٣ ی ١٩٩٣ دا نووسیم لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوەی ڕەوتی کۆمۆنیستدا ئەو کات بڵاوکرایەوە، سەربوردەی فەریدە، ڕووداوێکی واقعی بوو. ئەو ژنە کچێک و کوڕێکی هەبوو، لەگەل خۆی دەیگێڕان بۆ سواڵکردن. رۆژێکیان ئەم بەرپرسانەی ئیستا بە بڕە پارەیەکی کەم کچەکەی لێدەکرن وفریوی دەدەن .لەو ڕۆژەوە ژنەکە حەژمانی نامێنێ وکۆلان وکۆڵان دەکات بەدوای فەریدەدا

؛؛ گوڵان،ئەوکیژەی لە ٥.١.٢٠١٤  لەپارێزگای هەولێر لەسەر ڕێگەی پالاوگەی نەوتی کەورگۆسک بە تەمەنی٢٠ سالی  لەلایەن باوک و براو  هاوسەرەکەیەوە بە کڵاشینکۆف کوژرا.

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.