Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
کێ تاوانباره‌؟ مالیكى یان مەلیكەكانى كوردستان!

کێ تاوانباره‌؟ مالیكى یان مەلیكەكانى كوردستان!

Closed
by November 30, 2008 گشتی

 کێ تاوانباره‌ ؟
 مالیكى یان مەلیكەكانى كوردستان!
 
 محەمەد رەشید میرە
 mohammedmeera@yahoo.com
 
 ئەوان بە درێژایى مێژوو ئەگەر بەردەوام دوژمن نەبوبن ئەوا هەرگیز  دۆست نەبوون، ئەوانەى كە سەركردایەتى كورد بە دۆست و هاوپەیمانیان دەزانێت تا ئێستاهیچ كوردێك ئۆخەیەكى لە دەستیان نەكردووە بەردەوام یەخەى كوردیان گرتووە بەرەو ئاگرى شەڕو رێكەوتنو هاوپەیمانى دەمامك دراو بە چەواشەو فێلأ ، هەر لە بەر ئەوەیە كە شتێكى چاوەڕوانەكراو نییە كە مالیكى یان هەر سەركردەیەكى ترى عەرەب دوێنآ میوان و دۆست، ئەمرۆ سفرە دڕو دوژمن بێت!
 بێگومان لە رەقیب چاوەروانى گوڵباران و بەخشینەوەى دیارى ناكرێت، بەڵام ئەوەى شایانى باسە ئەوەیە كە سەركردایەتى كورد مەست بە ئەو هەموو سامانە موفتەى كە بآ ماندوو بوون دێتە باخەڵیانەوە و بانكەكانى ئەوروپاو ئەمەریكاو كۆریاو مالیزیایان لىَ پركردووە، ئاسایشى نەتەوەیى و بیروباروەرى كوردایەتى و بنەماكانى مافى مرۆڤ و خزمەتگوزاریەكانى كۆمەڵانى خەڵكیان كردۆتە پەراوێزو تەنها بۆ قۆستنەوەو بەدەستهێنانى بەرژەوەندى تایبەتى زیاترى خۆیان بەكاریان دەهێنن، ئەوەندە لە خەڵك و نیشتمان دوركەوتونەتەوە كە ئەستەمە جارێكى تر بتوانن وەك "كوردێك بیر لە كورد" بكەنەوە، زۆرێك لە كاربەدەستو بەرپرسەباڵاكانى كورد لە بەغدا لەم تەنگژە پڕ لە هەڵدێرەى كە ئێستا كورد روبەروى دەبێتەوە ئەوان سەفەر دەكەن و بۆ رابواردن بە جانتاى  پڕ لە دۆلارەوە و جێبەجێكردنى پرۆژەى تایبەتى خۆیان و جێكردنەوەى  بۆ  پاوانخوازییە بێسنورەكانیان بونە گەریدەى وڵاتان.
 كآ تاوانبارە؟ ئایە مالیكى وتى لێدوانى بآ بنەما بدەن و زیاتر لە بەڕەى خۆتان پێرابكێشن؟ ئایە عەرەب داواى كرد و تورك رێنمایى پێدان و فارس هاوكارتان بوو بۆ تاپۆ كردنى باخ و باخاتى كوردستان و زەویە كشتوكاڵیەكانى كوردستان و هاوینە هەوارەكان بۆ خۆتان و كەسو كارەو كاسەلێسەكانتان؟
 كآ داواى لىَ كردن سامانى سروشتى كوردستان تاڵانفرۆش بكەن و كەسایەتى سیاسى خۆتان لە بەردەم پیاوەبچكۆلەكانى عەرەب و تورك و فارسدا هەرزان فرۆش بكەن؟ سەرى بەرزتان بۆ ماچ كردنى ئەو دەستانە شۆِر بكەن كە بەخوێنى رژاوى كورد سورن؟
 كىَ خەڵك و دەسەڵاتى خستۆتە ناو دوو دۆڵى جیاواز و لە گەلأ بەرزبونەوەى ڤێلاو و كۆشكەكانتان هەست و سۆزو بیرو باوەڕى كوردایەتیتان تا خوار ئەژنۆتان دابەزیوە، لە كاتێكدا بێئاگان لەوەى كە دەبێت بەیانى كاڵەك بەو ئەژنۆیەتان بشكێنن بەڵام گرفتى سەرەكى و خەمى گەورەى كورد ئەوەیە كە ئەو ئاگرەى بەردەبێتە ماڵى كورد لە سایەیى ئێوەوە "تەڕو وشك" پێكەوە دەسوتێنێت و هەموومان دەبینە خۆراكى خەونى پاوانخوازى بێسودى ئێوە!!
 ئێستاشى لە گەڵدابێت ئەوا میللەتى كورد دڵسافەو لە رابوردوتان خۆش دەبێت وەك هەمیشە هەر دەبێتە سوتەمەنى بڕیارەكانتان ئەگەر بگەرێنەوە بۆ ناو خودى ماڵى كورد و هەوڵبدەن رەشو سپى سیاسەت لە یەك جیابكەنەوەو تۆزێك لە باوەشى پڕ لە دڕكى دوژمنانى كورد دوربكەونەوەو وەك كورد بیر لە كورد بكەنەوە، چیتر كوردایەتى رادەستى دوژمن و رەقبەكانمان مەكەن، دڵنیابن خراپترین و بێزراوترین سەرۆك یان كاربەدەست ئەوانەن كە رویان لە دوژمن و پشتیان لە دۆست دەكەن.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.