Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
کێ هانیان دەدات؟ یەکەمین لێدوان و تۆمەت لەبەرامبەر داوایەکی یاساییدا

کێ هانیان دەدات؟ یەکەمین لێدوان و تۆمەت لەبەرامبەر داوایەکی یاساییدا

Closed
by September 19, 2011 گشتی


محەمەد تۆفیق رەحیم وتەبیژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەرامبەر داوایەکی یاسایی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا سەبارەت بە تاوانی ١٤/٧/٢٠٠٠ دا، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ سایتی ئاوێنە دەڵێت “هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كمان له‌باره‌ی‌ ئه‌و داوایه‌ نیه‌”، وتیشی‌ “بابڕۆنه‌ دادگا.. بزانین كێیه‌ هانیان ده‌دات”.
حەمە تۆفیق رەحیم بەم وەڵامەی کەوا نیشاندەدات هیچ رونکردنەوەیەکیان نییە، بەڵام لەبەشی دووەمی یەک رستەدا، لێدوان و تۆمەتیكی زۆر سواوەو ماوە بەسەرچووی وەکو دەستی لەپشتە، هاندەدرێن… ڕادەگەیەنێ.
بەشێک لەسەرانی دەست ڕۆیشتووی ناو بزوتنەوەی گۆڕان، کە بەشیکن لە دروستکردنی مێژوویەکی سیغناغ لە هاندان و خۆشخزمەتی و پێشلەشکری بە چنگ بەخوێنترین ڕژێمە دیکتاتۆرە مەزهەبی و فاشستەکانی دنیای وەکو ئێران و تورکیا و تەنانەت بەعس و سەدام حسێن… وە کارنامەیان سیغناغە لە کەڵک وەرگرتن لە ململانێی نیوان دەوڵەتەکان بۆ دەست راگەیشتن بەدەسەڵات و لەو نێوەشدا هەرچی بەرهەڵستی کردبن، دەستیان لێیان نەپاراستووەو” تۆڵە بەسەبرو ئەمما بەسەبرە”..” تەقڵە بەفیل لێدان” یان هێناوەتە ناو کەلچەری سیاسی بزوتنەوەی کوردایەتیەوە. ئەمانە مەبنای کەڵچەری هاندان و دەست لەپشتبوونی کاکە حەمە نیشان دەدەن…. کەم کوشتار لەسەر ئەوە نەکراوە بۆ بێدەنکردنی ئەوانەی هاندراون.
تۆمەتی ئەوەی کێ هانیداون داننانە بە هەمان کەلچەری ئینسان کوژی و پیداگرتنەوەو شانازی کردنە بەم مێژووە تژییە لە کوشتار… کاکە حەمەو بزوتنەوەکەی لە دۆخی شاخدا یان دۆخی ڕابردودا نیین، ئەگەر نا ئیستا بۆ تەمێکردنی حزبی کۆمۆنیست و کەگوایە “هاندراون”… قارەمان ئاسا داستانەکانی قرناقاو پشت ئاشان، کەپکی حەمەدئاغاکان، ١٤/٧/٢٠٠٠ …تاد. بەشانازییەوە دوبارە دەکردەوە.
کاکە حەمە باش دەزانێت کاتیک نەوشیراون مستەفا بە راشکاوی بە وەفدی حزبی ووتوە کە ئێران و حکومەتی بەعس بە بوونی حزبی کۆمۆنیست رازی نیین…  دەزانێت کە کێ هانیدان بۆ هێرشی چەکدارانە بۆسەر حزبی کۆمۆنیست… کەچی داوای یاسایی ئێمەیان پێێ تەحەمول ناکرێت.
بەشیک لەهەوڵی ئێمە بۆ بەدادگا کێشانی تۆمەتبارانی ١٤/٧/٢٠٠٠ بۆ ئەوەیە بزانیین جگە لە بەعس و رژێمی ئاخوندەکانی ئێران…جیبەجێکەرانی، کێی ترو لایەنی تر لە پیلانە ترسنۆکانەو چەپەڵەدا تێوە گلاون.
ئەگەر حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و سەرانی عادەتگرتوون بە خۆشخزمەتی و پێشلەشکری وڵاتانی ناوچەکە و پیلان گێران لەدژی یەکتری …ئەوە حزبی کۆمۆنیست لەسەر پەردەهەڵمالێن لەسەر ئەم کارنامەو ئەم خووە ناشیرینە تووشی کێشە بووە.
کاکە حەمە تۆمەتی دەستی لەپشتە، هاندراون… دوو ناشیرینترین دەستەواژەی بێزراوی لای ئازادیخوازان و خەڵکی کوردستان، دوبارە دەکاتەوە. لەجیاتی ئەوەی بایی پوشیک ڕیز دابنێت بۆ بانگەشەکانیان کە دەڵێن” دەبێ یاسا سەروەر بێت و یەکێک لەداواکانیان بۆ گەمەی دانیشتنەکان، بەدادگا گەیاندنی تۆمەتبارانی روداوەکانی ١٧ شوبات و دواترە” کەچی کە دێتە سەر دنیای واقعی و پێی خۆیان دەگرێتەوە، دەڵین ئەمانە هاندراون و دەستیان لەپشتە.
هەروەها کاکە حەمە باش دەزانیت داوی یاسایی حزبی کۆمۆنیست لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان نییە، لەسەر سەرکردایەتی یەکێتی و ئەوکاراکتەرە سەرەکیانەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ و کاتی روداوەکەدا بەشدار و دەرکەوتوون و پۆستی باڵاو جێبەجێکاریان هەبووە. کەچی بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لێدوان و تۆمەتی داڕزیوو ئاراستەی حزب دەکات، کە ئەم تۆمەتەش دەبێ لە دادگا بسەلمێنێ، چۆن لە روداوی ١٤/٧/٢٠٠٠ خۆش نابین و ئاواش لەم تۆمەتە نابوریین و ئەویش پێویستە لەسەر ئەم تۆمەتەی راپێچی دادگا بکرێت.
روو دەکەینە کاکە حەمەو هەرکەسێکی تر، با هەرچی دەیزانن و لەهەگبەکەیان دایە بۆ نیشاندانی ئەوەی کەسانێک یان لایەنیک ئێمەی هانداوە… ڕابگەیەنن. ئیمەش بێترس و بەڕاشکاوی بەبەرچاوی خەڵکی کوردستانەوە لەمافی یاسایی و سیاسی خۆمان خۆش نابین و فێرنیین ببینە گوی لەمستی هێج کوڵە نۆکەریكی ناوخۆ و دەرەوە، تا بمانجوڵینن و ئەرکمان پێبسپێرن.کارنامەتان دیارە، کارنامەمان دیارە.

١٩/٩/٢٠١١
    عەبدوڵا مەحمود
abdulla.mahmud@gmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.