Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
کەمجار هەیە بیر لە خۆکوشتنەکەی پۆل سیلان نەکەمەوە!

کەمجار هەیە بیر لە خۆکوشتنەکەی پۆل سیلان نەکەمەوە!

Closed
by May 5, 2011 فەلسەفە


سیلان لەنێوان بادیو و دێریدا دا
 

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 41 سال بەسەر خۆکوشتنەکەی شاعیرەبیرمەند “پۆل سیلان” ەوە

هەروەک لە دەستپێکدا ووتمان سیلان بەسەرهاتە و قابیلە بە گێڕانەوە، گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتەش وا لە گەرووی شیعرەکانی سیلان دا. سیلان خۆی خۆیمان لەڕێگای شیعرەکانیەوە بۆدەگێڕێتەوە. بۆیە زۆر شیاوە ئەوەبووترێت کە، شیعرەکانی سیلان هەقایەتێ لەپشتیانەوەیە تەنێ ئەوانە لێیحالیدەبن کە برینناسن. برین لە شیعری سیلان دا شکۆدارانە دێت و دەچێت. برین لە گەرووی شیعری سیلان دا بێ ئۆقرەیە و هەمیشە برین بە برین تینووە. زۆرن ئەوانەی لە شیعری فەڕەنسی و ئەلمانیدا ڕێچکەشکێن بوونە ( بۆنموونە ڕێلکە، هۆلدرلین، شار، بۆودلێر) وەلی حالەتی ڕێچکەشکاندنەکەی سیلان لە بەسەرهاتەکەیدایە. بەسەرهاتەکەی کە قابیلە بە گێڕانەوە پڕن لە برین. ئەو ئاڕاستەیەی  برین لای سیلان وەریگرت وادەکات شوێنێک بۆ ژیان ، بۆ چرکەکانی نەشئە و هەوەس نامێنن. برینەکان کە لە ناخی شاعیرا بەسەریەکا دەخلیسکێن تاوتوێناکرێن. دەروونیش لەژێر فشاری برین ئۆقرە ووندەکات و مەیل تەنێ لە دروورگەکانی مەرگدا خۆیدەبینێتەوە. …..

بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن …….

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.