گرفته‌کانی ستراتیژی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له کوردستان
ئاسۆ حامدی…….
سه‌ره‌تایه‌کی کورت:….
گرفتی ستراتیژی له کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌یه له لایه‌ک له لایه‌کی تر نا هاوسه‌نگی له گه‌شه و به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگا گرفتێکی ترن. مه‌سه‌له‌کانی ئاینده و به‌رنامه‌کانی درێژخایان هه‌موویان له کوردستان له ئاستی حزبیدا داده‌رێژرێن و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت. له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رنامه درێژخایانه‌کان و به‌رنامه پان وبهرینهکان و هه‌مه‌لایه‌نه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگای تایبه‌ت دابنرێت که بڕیاری هه‌موو گه‌ل بێت. ئه‌م قه‌تیس بوونه‌ی مه‌سه‌له ستراتیژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له حزبه سیاسیه‌کاندا گرفتێکی تری خودی کۆمه‌ڵگا و پارته سیاسیه‌کانن. ئه‌گه‌رچی له گشت دا خۆیان له یه‌کدا ده‌دۆزنه‌وه به‌ڵام له تایبه‌تدا مانای تایبه‌تی و گرفته‌کان له چوارچێوه‌ی حزبایه‌تی ده‌بینن و چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌م نێوه‌دا هه‌م به‌لاسه‌نگی گه‌شه ده‌که‌ن و ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردێت هه‌م له‌لایه‌کی تر هه‌رکاتێ حزب و فاکته‌ره‌کانی ناوه‌خۆو ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وا چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاش قوربانی ئاڵوگۆڕه‌کان ده‌بن. که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا مه‌سه‌له‌یه‌کی شازی دروستکردووه و کۆمه‌ڵگاش به داخه‌وه به هه‌ڵه‌داوان بۆ به‌دره‌وامی ژیان دوای ئه‌م وه‌زعه شازه که‌وتوون.
ئه‌م وه‌زعه‌ی کوردستان هۆکاری تایبه‌تی و گشتی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له ده‌ورانی ئه‌مڕۆدا ئیتر ناکرێ قه‌بووڵی دواکه‌وتوویی و مانه‌وه‌ی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ئاستی خۆیدا بکرێت. ڕه‌نگه هه‌ر ئیستاش زۆر له گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌باری ئه‌قلیمی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر وه‌کو خۆیه‌تی و له‌باری یاسایی ده‌ولی چاره‌سه‌ر نه‌کراون، هه‌ڕه‌شه و گووڕه‌شه‌کانی ووڵاتانی ده‌وورووبه‌ر و سنوور به‌زاندن و هتد گه‌لێ مه‌سایلی چاره‌نووسساز له ناوه‌خۆی عێراق و کوردستان دا بێ چاره‌سه‌ر ماون و پێچراونه‌ته‌وه بۆ کاتێکی تر و گۆڕانی سه‌نگ و سووکی هێزه ناوخۆ و ئه‌قلیمیه‌کان و دواتر ههردهتهقنهوه مادده‌ی 140 یه‌کێک له گرفته ئالۆزهکانه و دیاریکردنی سنووری کوردستانیش هه‌ر له‌ولا بوه‌ستێ. له‌لایه‌کی تریش گرفته ناوهخۆکانی وه‌کو دوو ئیداره و دوو ده‌سه‌ڵاتی و کێشه‌کانی نێو خودی یه‌کحزبی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر هه‌ن و ده‌مێنن. به‌ڵام ئه‌مه پاساوی دواکه‌وتووی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا نابێ بکه‌ن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه زیاتر ناسین و هه‌ستکردن به چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و له‌مه‌ش گرنگتر ستراتیژیه‌تی ئه‌م چۆنایهتیانهیه.
سه‌ره‌تا چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بریتین له :
1.چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
2. چۆنایه‌تی ئابووری
3. چۆنایه‌تی ده‌ورووبه‌ر
4. چۆنایه‌تی ژینگه
5. چۆنایه‌تی پرۆسێسه‌کان
چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی؛ بریتین له هه‌موو وه‌زعیه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که له‌کۆمه‌ڵگادا مهجودیهتیان هه‌یه، ئه‌م چۆنایه‌تیانه ده‌ستکه‌وتی کۆمه‌ڵگان و له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌زعیه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه.
هه‌ر ده‌وره‌یه‌کی مێژووی کۆمه‌ڵگا ئاڵوگۆڕ به چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات ، لیره‌دا ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌نموونه باس له مه‌سه‌له‌ی ئازادی تاکه‌کان و ئازادی ژنان بکه‌ین ئه‌وا ده‌زانین له کۆمه‌لگای ئیستادا له کوردستان که گرفتێکی گه‌وره‌یه و ئه‌م گرفته چ دووریه‌کی ترسناکی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ئایندهی نه‌وه‌کان هه‌یه.
چۆنایه‌تی ئابووری؛ بریتییه له هه‌موو وه‌زعیه‌ته ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگا مه‌سه‌له‌ی کار و کارگه وکارخانهکان و دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و به‌رهه‌م و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه‌کان.
له مێژووی کۆمه‌ڵگای کوردستان دا له‌م ده‌ورانه‌ی دوایی دا جگه له ئابووری ئیستهلاکی و مشه‌خۆری و نه‌بوونی ئابووریه‌کی به‌رهه‌مهێن و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسایی و به یاسایی هه‌نگاوی. ته‌نها که‌رتی بازرگانی په‌لی هاویشتووه و له‌م نێوه‌شدا چۆنایه‌تی له هه‌موو ڕویکه‌وه پێشێلکراوه. له ووڵاتێکی تاک به‌رهه‌می وه‌کو کوردستان دا ئه‌گه‌ر وولاتێکی ئازاد بێ ئه‌وا ده‌توانێ سامانه سروشتیه‌کان وه‌کو بنه‌مایه‌کی ئابووری ووڵات له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی دا دابڕێژێ. به‌ڵام وه‌زعیه‌تی سیاسی ووڵات و گرفته ئه‌قلیمیه‌کان ئه‌م مه‌سه‌له‌ی زیاتر ئالۆزکردووهو ئه‌م مه‌یدانه‌یان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان نههێشتێتهوه. وه‌زعیه‌تی سه‌رمایه‌ی خسوسی خۆی سه‌رچاوه‌ی لهسهرمایهی ده‌وڵه‌ت گرتۆته‌وه که ئهقشارێکی گه‌نده‌ڵ یان ده‌سکه‌وتی کارێکی سیاسیین له ده‌ورانی جیاجیادا یان میراتی عقارات و بازاڕی فینانشێل و ئاڵوگۆره‌کانی دروستی کردوون. هیچ هێزێکی مه‌عنه‌ویان له کۆمه‌ڵگادا له‌باری ئابووری نیه و به پستیوانی ده‌وڵه‌ت ده‌خوڕن. ده‌وڵه‌تیش یاسایه‌کی بۆ داڕشتوون. سه‌رمایه‌ی که‌رتی تایبه‌ت هێشتا له کوردستان هیچ هێزێکی ئه‌وتۆی نیه و له ده‌وری قازانج دا مۆڵگه‌ی گرتووه و هیچ هاوبه‌شی چاککردنی وه‌زعه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگا ناکات ( یاسای به‌ڕیوه‌بردنی وولاتیش واداری نه‌کردوون)، جگه له دروستکردنی مزگه‌وتدا شتێکی تریان نیه ئه‌ویش بۆ خۆڵکردنه چاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و خۆ دزینه‌وه‌یه له باجی ده‌وڵه‌ت و مامه‌ڵه‌کردنه به ئایین.
چۆنایه‌تی ده‌ورووبه‌ر؛ ئه‌م چۆنایه‌تیه زیاتر مه‌سه‌له‌ی شوێنی ژیان و گوزه‌ران و مه‌سه‌له‌کانی ته‌نک و پاڵه په‌ستۆ له شوێنه‌کانی ژیان و گوزه‌ران تاوتوێ ده‌که‌ن و یه‌کلای ده‌که‌نه‌وه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو پێداویسته‌کانی ژیاندا، مه‌سه‌له‌کانی زه‌وق و فه‌نتاسی مرۆڤه‌کان به‌رامبه‌ر به ته‌واوی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌نوێنێ. به‌نموونه چۆنیه‌تی ڕێکخستن و نه‌خشه‌کێشانی ته‌واوی شار‌و گوند و گه‌ڕه‌که‌کان و سه‌وزایی و شوێنه‌کانی گه‌شت و گوزار و هۆیه‌کانی هاتووچۆ و فرۆکه‌خانه‌کان و ڕێگاوبان و ته‌واوی ئینفراستره‌کچه‌ر له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه ده‌ستکه‌وتی ته‌واوی ژیانی مرۆڤه‌کانه به‌درێژایی مێژوو، کۆمه‌ڵگای کوردستان له مێژووی کۆندا که‌لتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی له ژێر سه‌رداناوه له لایه‌کی تر له‌م ده‌ورانه‌ی دواییدا هه‌روا به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێ. ئه‌وه‌ی که هه‌یه ته‌نها لاسایی کردنه‌وه‌یه‌کی ڕووته ، هونه‌ری نه‌خشه‌کێشانی گوند و شاره‌کان له کوردستاندا چونکه هیچ سیاسه‌تێکی دروست و یاسایی بۆ نیه به زه‌وقی پاره و گیرفانی مرۆڤه‌کان و شاره‌وانیه‌کان هه‌ناسه ده‌دات،لێره‌دا ده‌کرێ بگوترێ له‌م دواییانه هونه‌ری نه‌خشه‌کێشان هیچ پێشکهوتنهکی به خۆیه‌وه نه‌دیووه و مۆرکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی نیه و ته‌نانه‌ت ئه‌مه له دیاریکردنی شکل وشێوه‌ی باڵه‌خانه‌کان و ره‌نگه‌کانیان دیارن و هیچ هاوتهباییهک له ته‌واوی شار یان گونده‌کان نابینرێن یان زۆر که‌من. بوونی سیاسه‌تێکی ڕۆشه‌ن و یاسای دروست ده‌توانێ جۆرێک له تایبه‌ت مه‌ندی و ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان بۆ سه‌ره‌وه ببات. لێره‌دا ئیمکاناتی ئابووری ئه‌وه‌نده ڕۆڵی نیه چونکه به‌هامان ئیمکاناتی ئابووری ئێستا ده‌کرێ کۆمه‌ڵگا وادار بکریت به شیوه‌یه‌کی تر خانوه‌کانیان بینا بکه‌ن و سه‌وزایی و ئاو و ئاوه‌ڕۆکانیان و ..هتد دیاری بکه‌ن.
چۆنایه‌تی ژینگه؛ ژینگه و چۆنایه‌تیه‌کانی مه‌سه‌له‌یه‌کی نوێن له‌به‌ر وه‌زعیه‌تی ته‌واوی چۆنایه‌تیه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا که هه‌رده‌م له ژێر ڕکێفی داگیرکردن و شه‌ڕ و به‌رگری دا بوون له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی ده‌ره‌کی و ناوه‌خۆدا ژینگه له کوردستان تا ئیستاش ئه‌سیره و ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرێ ژینگه‌یه، گرفته‌کانی ژینگه دووری ئهنتهرناسیونالیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ووڵاتان و کۆمه‌ڵگاکانی ده‌ورووبه‌ریش ئه‌وه‌نده به‌لای ژینگه‌وه نه‌چوون و وه‌زعیه‌تی ژینگه هه‌ر له ناخۆشترین وه‌زعیه‌ت دایه. ژینگه لێره‌دا پانتاییه‌کی به‌رینی هه‌یه و گرفته ژینگه‌یه‌کانیش گرفتی گه‌وره‌ترن ته‌نها هه‌ر سه‌وزایی و گژو گیا ناگرنه‌وه. به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی بۆشایی هه‌واو چۆنایه‌تیه‌کانی که‌ش و ئاووهه‌واو پله‌ی گه‌رمایی و چۆنایه‌تیه‌کانی ئاو به هه‌موو سه‌رچاوه‌کانیانه‌وه ، هه‌روه‌ها گرفته‌کانی ده‌نگ و گرفته‌کانی بۆن و گرفته‌کانی تیشک و ڕووناکی و شکانه‌وه‌ی ڕووناکی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ و ته‌واوی پاشه‌ڕۆکان ده‌گرێته‌وه هتد. قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه بۆ گرفته‌کانی کۆمه‌لگا زۆر لایه‌نی ناوه‌خۆ و ئینته‌رناسیۆناڵی ده‌بێته چاره‌ی زۆر گرفت. به‌نموونه ڕه‌نگه بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ست بردن بۆ چاککردنی ژینگه لایهنگهرێکی زۆر له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ته‌واوی دونیا کۆبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌دروستی کاری بۆ بکرێت. بچوکترین نموونه ووڵاتانی وه‌کو دانمارک و هۆڵه‌ند زۆر سوبسیدی(یارمه‌تی مالی) له ئومه‌می ئه‌وروپایی وه‌رده‌گرن ته‌نها بۆ چاککردنی چۆنایه‌تی ئاو چونکه زۆربه‌ی گرفته‌کانی چۆنایه‌تی ئاو و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ووڵاتانه‌وه به‌هۆی ڕووبار و ده‌ریاکانه‌وه بۆیان دێن. لێره‌دا ژینگه ئابووری ووڵات به‌هێزده‌کات و فرسه‌تی کار زۆرده‌کات. سیاسه‌تی دروست بۆ ستراتیژی ژینگه قووڵکردنه‌وه‌ی گرفته ژینگه‌ییه‌کانه و چاره‌سه‌رییانه له دووریه جیاوازه‌کانی دا.
چۆنایه‌تی پرۆسێسه‌کان؛ پرۆسێسه‌کان و چۆنایه‌تیه‌کانی هه‌موو ئه‌و به‌ڕیوه‌بردن و کاروبار ڕێکخستنانه ده‌گرنه‌وه که کۆمه‌ڵگا به‌درێژایی مێژووی له ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامدا کاره‌کانی پێوه به‌ڕێوه‌بردووه.
دیسانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان به سیسته‌م و پرۆسه‌یه‌کی ئاسایی‌دا ڕه‌ت نه‌بووه هه‌رده‌م سیسته‌م و پرۆسێسه‌کانی داگیرکه‌ران بوونه‌ته سه‌رچاوه و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م ده‌رده تا ماوه‌یه‌کی تریش به‌رده‌وامی ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌یه تێکه‌ڵیه‌که له پرۆسێسه‌کان و هیچ ئاینده‌یه‌کی ڕۆشنی نیه‌و ئیدامه هه‌مان پرۆسێسه کۆنه‌کانی داگیرکه‌رانن و بیروکراسیهت و کاری لاپه‌ڕه دروستکردن و ئیمزا زۆری هه‌موو کارمه‌ندانی ئیرهاق کردووه. بیروکراسی و گه‌نده‌ڵی هه‌مووانی هه‌راسان کردووه، تاکه ڕێگا بۆ ڕزگاربوون ته‌نها سهراوژیر بوونیه‌تی و هیچی تر. ئه‌مه‌ش قوربانیه‌کی زۆری ده‌وێ و کۆمه‌ڵگا ده‌بێ هه‌موو ئاماده‌ییه‌کانی بۆ هه‌بێت.
سیاسه‌ته‌کانی پرۆسێسه‌کان له دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ته‌نها کارمه‌نده کۆنه‌کان سه‌ری لێ ده‌رده‌که‌ن و که زۆربه‌شیان ناتوانن له‌گه‌ڵ پرۆسه نوێیه‌کان هه‌نگاو بنێن. گه‌شه‌دان به پرۆسێسه‌کان له باری ئیداریه‌وه ڕه‌نگه نیوه‌ی کارمه‌ندان فڕێ بداته هێزی بێکارانه‌وه، به‌بێ ئاگاداربوون له چاره‌نووسی کارمه‌ندان کاره‌ساتێکی زۆر دروست ده‌کات. گه‌شه‌دان به هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان زیاتر پشدێنی نه‌بوونی بێ‌کاری و گرانی توندتر ده‌کات. بۆیه ده‌بێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕیکخراو بن و کرێکاران و کارمه‌ندانیش ده‌بێ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریان هه‌بێ تا ده‌خاله‌تی دروست له ژیانی خۆیان بکه‌ن.
به‌نموونه سیسته‌می ئیداری وه‌کو (ساپ) که سیسته‌میکی ئه‌مریکاییه و نه‌ک هه‌ر به‌ڕیوه‌بردن ڕێکده‌خات به‌ڵکو هه‌موو مه‌سه‌له ته‌کنیکیه‌کان یش ده‌توانێ له‌گه‌ڵ دا بپارێزێ و دواتریش هه‌موو زانیاریه‌کان ده‌کرێت وه‌کو داتا بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت و گشتی به‌کار بێن. ئه‌م جۆره سیسته‌مانه ئه‌گه‌ر به هۆشیاری به‌کار نه‌هێنران هه‌م کاره‌ساتێکی مالی دروست ده‌کات و هه‌م هیزی کار تووشی بێکارییه‌کی زۆر ده‌کات. ئه‌م سیسته‌مه ئیستا له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپایی به‌کاردێت.
یان دراسهکانی حسابکردنی هه‌موو به‌هاکانی کارگه و کارخانه و ئینفراستکچهری ووڵات و حسابکردنی پێداویسته‌کان له به‌رنامه‌کانی کورتماوهو درێژماوه‌دا. ئه‌مانه که‌سانی ئه‌کادیمی جۆراوجۆری پێویسته و هه‌روا ئاسان نین. لێره‌دا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکهوهیهوهو به‌نه‌زه‌ری ئیعتبار وه‌رده‌گیرێ و هه‌موو شتێ ناکرێ بڵاوبکرێته‌وه‌و ئاشکرا بکرێت.
ستراتیژی چۆنایه‌تیه‌کان له نێو کۆمه‌ڵگایه‌ک که له کێشمه‌کێشی ده‌ره‌کی و ناوخۆی خۆیدا قوربانیی سه‌ره‌کیه. ئه‌گه‌رچی که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا خۆی له خۆیدا بیر له مه‌سه‌له درێژخایانه‌کان و ستراتیژی چۆنایه‌تیه‌کان ناکاته‌وه‌و زیاتر مرۆڤه‌کان زۆربه‌یان په‌نا بۆ مه‌سه‌له روحیه‌کان ده‌به‌ن و له‌گه‌ڵ بیری کورت ماوه‌دا هه‌ناسه ده‌ده‌ن.( که‌ڵتووری شه‌عبی وه‌کو خوا که‌ریمه و خوا سه‌ری دابێ رزقیش ده‌دات هه‌روا ئیدامه ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش ڕه‌وا و ئیدامه به کۆیله‌تی ئینسانه‌کان ده‌دات.)
ئه‌گه‌رچی به‌شی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا خۆی به ئاراسته‌ی جیاجیاوه خه‌ریک کردووه له ده‌روونی ده‌سه‌ڵات و ده‌ورووبه‌ری که‌م و زۆر گله‌یی و گازه‌نده‌ی هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێکیان خۆیان به کلکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه گرتووه که خۆیان نازانن که‌شتیه‌که‌یان چۆن مه‌له ده‌کات و هیچ پێوه‌رێکی نیه تا بتوانێ سه‌فه‌رێکی ئارام و خۆشگوزه‌ران به‌سه‌ر نشینه‌کانی بکات. هه‌روا سه‌وڵه‌کانی ده‌ره‌کی پاڵی پێوه ده‌نێن و فشاره‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن. هه‌ندێکی که‌میش له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌بێ مونسه‌جیم و به‌رنامه‌یه‌کی پراکتیکی ڕۆشه‌ن ده‌ست به‌کارن.
ده‌سه‌ڵات له کوردستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو تێمایه‌ک ( ده‌سته‌واژه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا به‌نموونه مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان، مه‌سه‌له‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی و بی‌کاری و مه‌سه‌له‌ی گه‌نجه‌کان و قوتابیان هتد.) ده‌کرێ ڕه‌خنه‌ی جدی لێ بگیرێ، نه‌ک نوسه‌ران به‌ڵکو مه‌لایه‌کی کۆلهواریش ڕه‌خنه‌ی له پرۆسێسه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی قه‌ڵه‌م بگرێ ده‌توانێ شتێ له که‌م وکورتیه‌کان باس بکات.
له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روا دێ ئاستی کۆمه‌ڵگا بۆ دواوه ده‌چێ، ژن‌کوژی بۆته مۆده و له جیاتی شه‌رمه‌زاری ( له سه‌ده‌ی نوێ‌دا ته‌نها له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ئینسان به‌ردباران ده‌کرێ، له‌هیچ قوژبنێکی دونیا دا ئه‌م وه‌زعه هه‌یه؟ ) ژن به ژنه و گه‌وره به بچوک دیارده‌ی دووژنه و به زۆر به‌شودان ، بوونی یاساکانی ئیسلامی وه‌کو ئه‌حوال شه‌خسی و مه‌سه‌له‌کانی میرات ، به کورتی هه‌ڵاواردنی نێوان ژن و پیاو و ده‌ستکۆتا کردنی ژنان له ئازادی تاک و سه‌رکوت و کوشتنیان له کۆمه‌ڵگادا بۆته کارێکی ڕۆژانه.
ده‌سه‌ڵات عاجزه ڕێگا له‌به‌رده‌م ئه‌م دیارده بگرێ، ده‌سه‌لات عاجزه له ته‌کان به کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌دان به خاڵی وه‌رچه‌رخان. له‌لایه‌کی تر ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگاو نه‌بوونی ڕێکخراوه محه‌لیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له شوێنی کار و ژیان دا گه‌وره‌ترین گرفتیان دروست کردووه.
لێره‌دا پارته سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه‌یان هه‌یه، چۆن پارته سیاسیه‌کانی به‌ناو دژیش. کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌که به‌ره‌نجامی چه‌ند ده‌یه‌ی کێشه‌کانه و داخراوه‌و کراوه نیه به ڕووی کۆمه‌ڵگای جیهانی و که‌لتووری جیاجیاوه، هه‌روا ئه‌سیری ڕۆشه‌نبیری میلله‌تانی ده‌ورووبه‌ره له عه‌ره‌ب و فارس و تورک. ئه‌مه‌ش ده‌ست که‌وتی جیۆپۆلیتیکی کۆمه‌ڵگای کوردستان و هه‌موو لایه‌نه ئابووری و فه‌رهه‌نگی و سیاسی یه‌کانه.
ئاین و مه‌زهه‌ب و ناسیونالیزم (به‌مانای پارته ناسیۆنالیه کورده‌کان نه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیونالیستی مۆدێرن) به گشتی کاریگه‌ری زۆر خراپیان له په‌روه‌ده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. بۆ چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان که هه‌ر یاسا ناتوانێ مه‌سه‌له‌کان چاره‌سه‌ر بکات به‌لکو خودی ژنان و ڕێکخراوه‌کانیان ده‌توانن کار بۆ چه‌سپاندنی بکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ زۆربه‌ی ژنان له کوردستان ئه‌وان ئاماده‌ن کێشه له‌سه‌ر خشڵ و زێڕ و ئاڵتون وناوماڵ و هتد بکه‌ن به‌ڵام که‌میان کێشه له‌سه‌ر ئازادیه ئینسانیه‌کانی ده‌کات.
ئه‌م بێ ده‌نگیه بۆ ئازادی و داخوازیه‌کان ، ئه‌م هه‌موو داواکاریه بۆ جل وبه‌رگ و ئالتون و ئارایشه دوو شتی نا هاوسه‌نگن. زۆربه‌ی ژنانی کوردستان به هۆشیار و ناهۆشیاره‌وه هه‌موویان داواکاریان بۆ زیڕ و ناوماڵ و جل وبه‌رگ و ئارایش هه‌یه به‌ڵام به‌شێکی زۆرکه‌میان له‌یه‌ک ڕیزن بۆ داواکاری یه‌کسانی ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگادا.
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌مه دراسه بکرێت هه‌موویان هۆی زانستی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ژنان ده‌توانن داواکاریه‌کانیان له چوارچیوه‌ی یاسا زیاتر بۆ پێشه‌وه ببه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ غایبه له کوردستان و ده‌سه‌لاتیش هیچ هه‌نگاوێ بۆ بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌م کردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ژن و پیاو نه‌هاویشتووه. چۆن هیچ هه‌نگاوی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان چینه هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش نه هاویشتووه. ئه‌م حه‌ڤده ساڵه له ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌لگایه‌کی شارستانی بنیات بنێ. هه‌ندێ کار کراوه به‌لام له ئاستی پێویست نین. کاره‌کان ته‌نها گیرفانی کۆمه‌ڵه که‌سانی پڕتر کردووه و باڵه‌خانه و هه‌ندێ ڕێگاوبان و چه‌ندین زانکۆی به‌ناو زانکۆی زه‌قکردۆته‌وه که ئاستی چۆنایه‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردنیان به پێوه‌ری زانستی جیهانی تا ئیستا هیچ داهێنانێکی به‌رجه‌سته‌ی له زانست‌دا تۆمارنه‌کردووه. ئهقشارێکی که‌م هه‌روا ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و خه‌ڵکییش به‌گشتی هه‌روا هه‌ژارتر ده‌بن و دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وا سه‌مه‌ره سه‌ری هه‌ڵداوه مرۆڤ سه‌ری له هه‌ندێکیان سووڕ ده‌مێنێ .
گه‌شه‌دان و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا پێویستی به هه‌موو هێزه‌کانی هه‌یه و ده‌بێ هه‌مه لایه‌نه بچێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی له‌نیوان ته‌واوی چۆنایه‌تیه‌کان نه‌بێت ئه‌وا گهشهدانهکانیش لاسه‌نگ ده‌بن.
سه‌باره‌ت به چۆنایه‌تی ئابووری گرنگترین وه‌رچه‌رخان له کۆمه‌ڵگا گۆڕانی ئابووری ئیستهلاکی به ئابووری به‌رهه‌م هێنه‌ره. ئه‌مه‌ش ته‌نها به گه‌شه‌دان به بنه‌ماکانی ئابووری و ئینفراستره‌کچه‌ر ده‌کرێت. گه‌شه‌دان به دانانی کارگه‌و کارخانه ده‌وڵه‌تیه‌کان و که‌رته‌کانی تایبه‌ت ده‌توانێ و ده‌بێ گه‌شه به به‌رهه‌م هێنانی نه‌ته‌وه‌یی دا بدات. هه‌روا شه‌ق ودرزی نێوان چینه هه‌ژاره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زیاتر ده‌بێت و هیچ هاوسه‌نگیه‌ک له کۆمه‌ڵگادا نیه و ده‌وڵه‌ت شان به‌به‌ر ئه‌مه نادات و چینی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ست ئاواڵایه له هه‌موو بزوتنه‌وه ئابووریه‌کانی ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئاینده‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نا هۆشیاری چینایه‌تی کرێکاران و نه‌بوونی فدراسیۆنی کرێکاران وه‌کو ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری بۆ دیفاع له داخوازیه کرێکاریه‌کان ئه‌مه‌ی هێنده‌ی تر ئالۆز کردووه. میراتی حزبی بوونی کۆمه‌ڵگا ئه‌مانه‌ی هه‌موو هه‌ڵپێچاوه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و گره‌نتی ژیان و گوزه‌رانی پێداویسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هاووڵاتیان. دانان و مسۆگه‌رکردنی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌ندروستیه‌کان بۆ هاووڵاتیان ده‌توانێ گه‌شه و ته‌کانێکی گرنگ به ووڵات بدات و هاووڵاتی هه‌ست به ئارامی ژیان و گوزه‌ران بکات و دیفاع له ده‌ستکه‌وته‌کانی ژیانی ببکات. له لایه‌کی تر هه‌موو تواناکانی ده‌خاته گڕ بۆ گه‌شه‌دان به شوێنی ژیان و گوزه‌رانی. نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕوون و خشته‌یه‌کی کاتی و دیاریکراو مرۆڤه‌کان زیاتر تووشی نیگه‌رانی ده‌کات.
هه‌موو مه‌سه‌له ئابووریه‌کان تا ئێستا وابه‌سته‌ن و له سه‌ره‌وه‌ی کۆمهڵگاوهش قه‌راریان گرتووه. هیچ لێکۆلێرهوهیهکی ئاساییش ناتوانێ وه‌کو دۆکیومێنت وه‌زعیه‌تی ئابووری و داهات و مه‌سره‌فی ووڵات بزانێ یان دراسه‌یان بتوانێ بکات.
جا چ باس و دراسه‌ی ستراتیژی ئابووری ووڵات بکه‌ین که بودجه و میزانیهکهی و پلاندانهکانی ئایندهی هه‌مووی له ژووره داخراوه‌کانی مکته‌بی سیاسی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدا یه‌کلا ده‌کرێنه‌وه، ئه‌مه ترسناکترین زه‌نگه بۆ ئارامی ئابووری کۆمه‌ڵگای کوردستان.
هه‌موو پێداویسته‌کانی ژیان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان یان به ده‌قیق بڵێین زۆربه‌ی پێداویسته‌کانی له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت. هه‌ر له‌به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان تا که‌ره‌سته‌کانی ئاسایش و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی که له‌جیاتی بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌کاربێت ئه‌وه بۆ هێز به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌کاردێت هه‌مووی له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن.
بازاڕی مالی و هه‌موو یه‌که ئابووریه‌کان له سه‌ره‌تای هه‌ناسه‌دان دان و په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌کانیش له‌گه‌ڵ وه‌زعه سیاسیه‌کان ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردادێت و لێره‌شدا پێچه‌وانه کاره‌کان هه‌نگاو ده‌نێن.
بازاڕی ئازاد لێره‌دا پڕ به پێستیه‌تی و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌و لاسه‌نگیه‌ی کۆمه‌ڵگا ناکرێت و هه‌موو پاره‌یه‌کی ڕه‌ش سپی ده‌کرێته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی که‌سێ بتوانێ سه‌رچاوه‌کانی کۆنترۆڵ بکات. خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار و کرێچی و نه‌بوون و په‌ککه‌وته و مندال و پیر هیچ پشتیوانیه‌کی ئابووریان بۆ ناکرێت تا بتوانن له‌سه‌ر پێ خۆیان بوه‌ستن و ئیدامه و گه‌شه به ژایانیان بده‌ن و ئاینده‌یه‌کی باشتریان هه‌بێ.
هیچ که‌س نازانێ ئابووری ووڵات و میزانیهکهی و چاره‌نووسی به‌ره‌وکوێ ده‌چێ چونکه هیچ سه‌رجاوه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆی نیه. ته‌نانه‌ت ئه‌و بودجه‌یی له ووڵاتی عێراقیش وه‌رده‌گیرێ په‌یوه‌ندی به نرخی نه‌وت و وهزعیهتهکانی هه‌یه. بۆ هه‌مووانیش ڕوونه ته‌مه‌نی نه‌وت کورته و کۆتایی ههرپێدێ له ماوه‌یه‌کی ته‌مه‌نی دا.
قه‌یرانه‌کانی مادده خۆراکیه‌کان و ئیکسپایه‌ر له هه‌موو کاتێ زیاتر ڕوویان له کۆمه‌ڵگا کردووه، ته‌ندروستی نه‌وه‌کان و نزم بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌مه‌ن له کوردستان ده‌سکه‌وتی ئه‌م وهزعانهیه. ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان ڕاسته‌وانه په‌یوه‌ندی به ئابووری ووڵات و هێزی کاری کرێکاران هه‌یه. له لایه‌کی تر بوونی نه‌وه‌یه‌کی پیروپه‌ککه‌وته له کۆمه‌ڵگا هه‌روا ئه‌م چینه بێ ئیمکانات و بارگرانی به‌سه‌ر خیزانه‌کانه‌وه ده‌مێننه‌وه له لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر هه‌ندێکیان له ده‌سه‌ڵاتدا قه‌راریان گرتووه و ڕیگرن له به‌رده‌م گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه‌ش پێ یان ده‌ڵێن (دیارده‌ی پیری_ یان دیارده‌ی پیربوون) که خۆی له‌خۆیدا که‌م بوونه‌وه‌ی ئینێرژیهکانه و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و لاواز‌و شکست ده‌به‌ن.
چۆنایه‌تی ده‌ورووبه‌ر؛ تا ئێستا ئه‌م چۆنایه‌تیه به بێ به‌رنامه و هاوئاهه‌نگی دهچێێته ڕێوه، هه‌موو نه‌خشه سازیه‌کانی ئینفراستره‌کچه‌ر و جوانکاریه‌کانی شاره‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان له‌گه‌ڵ چۆنایه‌تیه‌کانی ته‌واوی ده‌ورووبه‌ر ئه‌سیری داگیرکردن و شه‌ڕو ماڵوێرانیهکانن. سروشت و جوانی و ئاو و ته‌واوی نه‌خشه سازیه‌کانی تر ده‌توانن له‌گه‌ڵ ته‌واوی چۆنایه‌تیه‌کانی تر ئاستی ته‌ندروستی و زه‌وقی مرۆڤه‌کان به‌رز بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رچی جوانکاری و چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌ورووبه‌ر پێویستیان به بودجه و ئیمکاناتێکی زۆر هه‌یه به‌ڵام له لایه‌کی تر به‌هامان بودجه و ئیمکانات ده‌کرێ دهرووبهریکی جوان و ته‌ندروست به چۆنایهتیهکی باش به‌رهه‌م بێت. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی دروستت بۆی هه‌بێ.
لێره‌دا سیاسه‌ته‌کانی نه‌خشه‌کێشانی شاره‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و به‌کارهێنانی نیزام و سیسته‌می دروست له‌گه‌ڵ ئاستی هۆشیاری و چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و نیزامی تێک هه‌ڵکێشانی سیسته‌می کۆن و نوێ ده‌توانێ وهزعیهتیهکان بۆ سه‌ره‌وه ببات.
لێره‌دا گه‌لێ گرنگه سیاستی دروست و ڕۆشنی ئینسانی په‌یڕه‌و بکرێت و دوور له ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و کۆنه‌په‌رستی و دینی و مه‌زهه‌بی. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هاووڵاتیانه له‌سه‌ر نه‌خشه‌کان و به‌رنامه‌کانی حکومه‌ت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ خه‌ڵک ڕێکخراو بێت و گه‌ڕه‌که‌کان و مرۆڤه‌کانی که سروشت و جوانی و شوێنه‌واره کۆنه‌کانیان له‌لاگرنگه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت وادار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک یارمه‌تی کۆمه‌کی وه‌ربگرن و له‌لایه‌کی تر ده‌خاله‌تیان له پرۆسێسه‌کان له یاسا دا بۆ ته‌سبیت بکرێت.
شاره‌وانیه‌کان له‌م نێوه‌دا ده‌توانن ڕۆڵی کاریگه‌ریان له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێ و خه‌ڵکیش به ده‌خاله‌ت کردنیان له پرۆسیسه‌کان ده‌توانن ڕای باش و دروستی خۆیان بسه‌پێنن.
گرفتی ستراتیژی ئه‌م چۆنایهتهیه ته‌نها ده‌کرێ باس بکرێت که له بنه‌مادا ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌کانی لانی زۆر و درێژخایانه‌کانی ده‌وله‌ت له وه‌زاره‌تی پلان دانان و ئاوه‌دان کردنه‌وه و شاره‌وانیه‌کان دا ڕۆشه‌ن بوون.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مشاههدات حوکم بکه‌ین ئه‌وه ستراتیژی ئه‌م چۆنایه‌تیه هه‌ر هیچ به‌رنامه‌یه‌کی نیه و هه‌ر که‌س به میزاجی خۆی کارده‌کات.
ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵی ده‌توانێ سنووری هه‌موو یاسایه‌کی پاراستنی شوێنهوارهکۆنهکان و خانووه‌کان ببڕێت.
سه‌ره‌تایه‌کی کورت بۆ ستراتیژی چۆنایه‌تیه‌کان؛
زۆر پێناسه بۆ ستراتیژ هه‌یه زۆرترینیان برتییه له به‌رنامه‌یه‌کی درێژخایان بۆ پێکه‌وه ژیان و کاره‌کانی ڕێکخراوه‌کان و داموده‌زگاکان و هه‌ماهه‌نگ کردنیان له ئه‌نجامی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا. ئه‌م به‌رنامه درێژخایانهش نابێ هیچ ڕێگریه‌ک یان ناکۆکیه‌کی له‌گه‌ڵ داخوازی و ههماههنگیهکیانی نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا هه‌بێ. له‌هه‌مان کات ده‌بێ ڕیگاکان و ڕێچکه‌کانی گه‌یشتن به ئامانجه‌کان واقعی و دروست بن.
به‌کورتی ستراتیژی پلانێکی هه‌مه لایه‌ن و درێژخایان و پان وبه‌رینه، ده‌بێ هه‌موو شتێ و له‌گشت ئاسته‌کاندا که‌موکوورتی نه‌بێ.
ئه‌م پلانانه هه‌موویان له به پشتیوانی داتا و وه‌زعیه‌ته پراکتیکه‌کانی ڕابردوو و باوه‌ڕ پێکراو و پشتیوانی پێویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و واقعیاتی مه‌جود و ئامرازه‌کان ده‌بێ دیاری بکرێن و له زۆر لایاندا تاقی بکرێنه‌وه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ به دڵنیاییه‌وه به مه‌لموسی هه‌ستی پی بکه‌ن. تا بتوانن له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانیدا هه‌ناسه بده‌ن و له کاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌کاندا هه‌ستی هاووڵاتی بوون و ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانیان له پراکتیکدا بدۆزنه‌وه. له‌لایه‌کی تر له پلانه‌کان و پرۆسه‌کانی ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاکانی بگه‌ن و خۆشی و سه‌رکه‌تنه‌کانی به هی خۆیان بزانن و سوودمه‌ند بن لێی.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی پلانه‌کان پشت به چۆنایه‌تی ئابووری ده‌به‌ستێ ، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ دا ئابووری سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێکن. به‌ڵام به‌بێ به‌رنامه و بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کانی ئابووری به‌رده‌وام و کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن چۆنایه‌تیه‌کانی تر ناتوانن په‌ره به خۆیان بده‌ن.
پلانی ستراتیژی تاک لایه‌ن نیه به‌ڵکو هه‌مه لایه‌نه، ئه‌مه بۆ ووڵاتێکی تاک به‌رهه‌م و ووڵاتیكی داگیرکراوی ڕابردوو و هه‌ڕه‌شه لێکراوی به‌رده‌وامی وه‌کو کوردستان گرفتێکی گه‌وره‌یه، له‌هه‌مان کات ڕابردوو بۆته گه‌وره‌ترین گرفت بۆ مرۆڤه‌کان له لایه‌ک له‌لایه‌کی تر گه‌نده‌ڵی که خۆی له‌خۆیدا هه‌م ده‌سکه‌وتی داگیرکردن و پرۆسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌زعیه‌ته ناوخۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه که حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌بێ په‌رده په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه نموونه‌یه‌کی بێ په‌رده‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتدارانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نده له دوای ئاڵوگۆڕه جیهانیه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا.
پلانه ستراتیژیه‌کانی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کرێ له ڕێگای سه‌قامگیربوونی یاسا و گه‌شه‌دان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و په‌ره‌دان به ئابووری و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه‌کان له‌گه‌ڵ نه‌خشه سازیه‌کی دروست بۆ شاره‌کان و گونده‌کان و ده‌ستکۆتا کردنی کۆمه‌ڵه که‌سانێ که هه‌ر خه‌ریکی ده‌سه‌لاتی تاکه که‌سی و یان حزبین له لایه‌ک له‌لایه‌کی تر دروست بوونی سوپای نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ست کۆتا بوونی ئه‌حزابی سیاسی له میلیتاری و سه‌رکوت دا و جێگرتنه‌وه‌ی به دام و ده‌زگای سوپای نه‌ته‌وه‌یی و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌مووان، ده‌کرێ زۆر مه‌سه‌له یه‌کلا بکاته‌وه.
هه‌ر لێره‌شدا جیای دین له ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ ته‌کانێکی گرنگ به کۆمه‌ڵگادا بدات. که ئه‌مه‌ش ده‌خاله‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له پرۆسێسه‌کان ئاسانتر ده‌کاته‌وه‌و زیاتر ده‌توانن چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه پێ بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌کرا ده‌کرێ له پرۆسێسه‌کاندا هیزوتوانای دین تا ده‌کرێ که‌م ڕه‌نگ بکریت و به کاری ڕیفۆرمیانه ئایین و مه‌زهه‌ب به هێواشی کاریگه‌ریه‌کانی له به‌ین ببرین.
بۆ چۆنایه‌تی ژینگه و چۆنایه‌تی ده‌وورووبه‌ر ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، پلانه ستراتیژیه‌کان هه‌م ده‌توانن بنه‌ما مێژوویه‌کانی کۆمه‌ڵگا گه‌شه پێ بده‌ن و هه‌م ده‌توانن ناوه‌ندێکی ته‌ندروست و سروشتی بۆ نه‌وه‌کان ئاماده‌بکه‌ن. به نموونه پلانی ستراتیژی بۆ گرفته ژینگه‌ییه‌کانی وه‌کو گرفته‌کانی ده‌نگ و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له هه‌واو شکانه‌وه‌ی تیشک و گرفته‌کانی نه‌خۆشیه‌کانی پێست، گرفته‌کانی بۆن و ته‌پوتۆز لهههواو بلاوبوونه‌وه‌ی مادده وورده‌کان که له‌ئه‌نجامی لێکخشاندنی تایه‌کانی ئۆتۆمۆبیل و ئهسفهلتدا په‌یدا ده‌بن و له‌سه‌ر گه‌لای ڕووه‌که‌کان ده‌نیشنه‌وه‌و ده‌بنه هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی. یاخود مه‌سه‌له‌ی چۆنایه‌تیه‌کانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ که ئه‌مه‌ش هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ئاو ده‌گرێته‌وه. پاک و خاوێنی ئاو و ناوچه‌ی سه‌وز و سروشتی ئاستی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌رزده‌که‌نه‌وه، چۆن له هه‌مان کات خۆراکه کشتوکالیه خۆماڵیه‌کان و بیۆلۆژیهکان ده‌توانێ زیاتر ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان به‌رز بکاته‌وه. ژینگه‌ی ئارام ده‌توانێ ناوچه و ووڵاتیکی ئارام و خۆشگوزه‌ران بۆ نه‌وه‌کانی بێت.
به پێی پلانێکی درێژخایان بۆ به‌رهه‌مهێنانه کشتوکاڵیه‌کان و گه‌شه‌دان به ئامرازه‌کان و لێک‌نزیک کردنه‌وه‌و پێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو توێژه جۆربه‌جۆره‌کان له ته‌نیشت یه‌کدا بۆ زیاتر گه‌شه‌ی ئابووری و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ده‌توانێ کۆمه‌ڵگا زیاتر بۆ پێشه‌وه ببات.
کشتوکاڵ له قه‌راخی شاره‌کان له گه‌ڵ ئاو و ئاوه‌دانی گونده‌کان هه‌م ئاستی په‌روه‌رده‌و فێرکردن بۆ نه‌وه‌کان به‌رزده‌کاته‌وه هه‌م ده‌بێته پێکه‌وه گرێدانی ناوه‌نده‌کانی کار له هه‌موو ئاسته‌کانی دا.
لێره‌دا ڕابه‌رانی کۆمه‌ڵگا و به‌ڕیوه‌به‌رانی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و کارگه و کارخانه تایبه‌تیه‌کان ئه‌رکێکی قورسیان له‌سه‌ر شانه ئه‌گه‌ر بهلێپرسراویهتیهوه بۆ کۆمه‌ڵگا کار بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت هه‌ر ته‌نها کاریان واژوو کردن و گه‌شه‌دان به ئیمکاناتی که‌سایه‌تی خۆیان بن و گه‌نده‌ڵی چاوی ئینسانه‌کان ده‌ربێنێت و به‌ڕێوه‌به‌رانی کارگه‌کانی تایبه‌تیش هه‌ر بۆ زیاترکردنی قازانج و خواردنی زێده‌بایی بێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره و چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاش هه‌روا ده‌مێننه‌وه یان بۆ دواوه ده‌چن.
چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌مڕۆ له کوردستان له ئاوازێکی خۆش ناخوێنن و هه‌موو مرۆڤه‌کان گله‌ییان هه‌یه.
لیره‌دا بۆ چاککردنی پێویستی به هاتنه مه‌یدانی هه‌مووان هه‌یه. ڕابهرانیش به‌شی شێریان له‌سه‌ر ده‌که‌وێ. ئه‌گه‌رچی ڕۆشنه ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و ڕابه‌رایه‌تی دووڕووی یه‌ک دراون. بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ ڕابه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگا بگۆڕێن. لێره‌شدا کارکردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه.
به‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی دروست و ده‌خاله‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له پرۆسێسه‌کان چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا گۆڕانیان له ڕه‌گه‌وه به‌سه‌ر نایێ. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی ناوه‌خۆی کوردستانه. که به‌شێکی زۆریشی بۆ هۆکارو فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان ده‌گرێته‌وه
ئه‌گه‌ر کاروابڕوا ستراتیژی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ر به ڕه‌زیلی سه‌رده‌نێنه‌وه. به‌کورتی کوردستان بریتییه له ووڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و کۆمه‌ڵگایه‌کی کورتبین و قوربانی مێژوو و هێزه ئهقلیمیهکانه. به‌بێ گه‌شه‌ی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاش ناکرێ خاڵی وه‌رچه‌رخان له کۆمه‌ڵگا دا بکرێت و به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو هێزانه ببیته‌وه.
هۆله‌ند 31مه‌ی2008