Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
گرفتی خووشکایەتی (Sisterhood)

گرفتی خووشکایەتی (Sisterhood)

Closed
by January 16, 2013 ژنان

 

 

 

مەبەستم لە ووشەی خوشکایەتی ئەو خووشکایەتیە نیە کە لە ڕێی خوێن و پەوەندی بایەلۆجیەوە دروست دەبێت، بەڵکو ئە جۆرە لە خووشکایەتییە کە بێرێکی سیاسی کۆیان دەکاتەوە، هەروەها کارکردن بۆ جێکەوتە بوونی ئەم بیرە سیاسیە  ببێتە ئامانجی سەرەکی کارکردنیان. جێکەوتەبوونی بیری سیاسی، واتە چۆن هەوڵ بدرێت ئەو بیرە سیاسیە بکرێت یاسا و دواجاریش بکرێت بە مۆدێلی شێوە ژیان، واتە ئەو شێوە ژیانە  ببێتە بەشێک لە دونیابینی و وڕەفتارەکانمان. گەر ئەممان کرد، دەتوانینی ئێمە بڵێن، کە بەشێک لە وتێروانینیە ئەخلاقیانەمان (Moral) گۆڕیون،کە بوونەتە ڕێگر و بەربەست لە بەردەم مرۆڤەکانی کۆمەڵگ، کە ناتوانن ئازادانە هەنگاو بنێن بۆ گۆڕێن و باشتر کردنی هەلوومەرجی ژیانیان.

 بزووتنەوە سیاسیەکانی ژنان ، گەر چی هەموویان لە سەر یەک بیرۆکەی سیاسی دیاریکراو کۆک نەبوون سەبارەت بە دۆزو وەزعیەتی ژن  لەدوونیای خۆر ئاواو ئەمریکا، بەڵام بەردەوام ئەوان ڕایەڵەیەکی بە هێزی کارکردن بەیەکیەوە دەبەستن. بۆ نموونە خوڵقاندن و بەرزکردنەوەی شعاری (Sisterhood)، کە لە کۆتای 70 کان و سەرەتای 80 هاتە بوون لە لایەن بزووتنەوە جیاوازەکانی ژنان و ئەو کە سانەی کە هەڵگری بیری فێمینیستی بوون، واتە (Feminist Thinkers). ئەم شعارە لەو سەردەمەدا گرنگیەکی زۆری هەبوو، چوونکە هۆکاری سەرەکی کاری  تیۆرستی و پراکتیکی خانمە فێمینیستەکان بوو. بە هۆی گووتاری سستەر هوودەوە بوو، کە وای لەو خانمانە کرد کە شارەزاییان لە تێۆرەکانی فێمینیزم ئامانجەکانی فێمینیزم هەیە، کە فەلسەفەی  فێمینیزم وەک مۆدێڵیکی نوێی شێوە ژیان  لە شێوەی وانە وتنەوەدا بکەنە ئاماجی سەرەکی کارکردنیان بۆ هەموو خانمان بە جیاوازی ئاستی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیان. واتە ژنان لە رێی گرووپی (Sisterhood)، دەوە کاریان دەکردو ڕشنبیریان سەبارەت بە دۆزی ژن و سستمی پاتریارکی وەر دەگرت.  بەم پرۆسەیەش دەوترا(Consciousness Raising )  واتە بەرزکردنەوەی نەست. بۆنموونە لەو کاتەدا گرووپی ژنە فێمینیستە شۆڕشگێرەکانمان (Revolutionary feminists )هەبوو، کە ئەمانە لەو سەردەمەدا کاریان دەکرد بۆ گۆرینی سەر لەبەری سیستەمی Sexism (واتە هەڵاواردن لە سەر بنەمای ڕەگەز) هەروەها کارکردن بۆ پاشەکشێ پێکردنی سستمی پاتریارکی و بەربەرەکانی کردنی هەڵاواردن لە سەر بنەمای پێست (Race ). خانمە فێمینیستە ڕەش پێستەکان،کە زۆربەیان سەر بە گرووپی فێمینیستە شۆڕشگێرەکان بوون ، بە تایبەت لە وڵاتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکادا، وەستانەوە بە ڕووی دیاردەی  Racism  دا یەکێک بوو لە ئامانجەکانی کارکردنی ئەوان. ئەوان پێیان وابوو، کە ئەوە تەنها پیاوان نین کە سێکسستن، بەڵکو ئەو ژنانیشن کە سێکسستن، واتە ژنان خۆیان دووژمنی خۆیانن، دیارە ئەم حاڵەتە لەوە سەر چاوەی گرتوە کە سێکسیزم بوە بەبەشێک لە پێکهاتەی ناوەکی ئێمە  (Internalized Sexism). بە مانایەکی تر سێکسیزم  ڕۆحو دڵو ئەقڵی ئێمەی پێکهێناوە و داگیری کردوە.

 فێمینیستە ڕیفۆرمیستەکان (Reformist feminist )  ئەمانە ئەو گرووپە بوون لە ژنان، کە زیاتر لە ژنانی سپی پێست پێک هاتبوون و داوای چاکسازیان دەکرد لە سیستمی مەوجوددا. خانمانی لیبڕال (Liberal Feminist )، دیارە ئەمانیش هاوڕابون لە  گەڵ خانمە ڕیفۆڕمیستەکان و بڕوایان بە دادپەروەری ڕەگەزی (Gender Justice  )، هەروەها یەکسانی لە هێزی کاردا هەبوو. گەرچی خانمە لیزبیانەکان (Lesbian Feminist )( ئەو گرووپە بوون لە خانمان کە پەیوەندی سێکسی لە ژێر هەر ناوێکدا لە گەڵ پیاو ڕەتدەکەنەوە ).  ئەو خانمانە هەمان دیدو بۆچۆنی خانمە ڕادیکاڵەکانیان هە بوو. 

گەرچی گرووپە جیاوازەکانی بزووتنەوەی ژنان لە ڕووی ئەجێندای کارکردن و فەلسەفەی سیاسیەوە جیاوازبوون، بەڵام هەمیشە پردی پەیوەندی کارکردن و بیروڕا گۆڕینەوە لە نێوانیاندا هەبوو. بۆ نمونە سەرەتا خانمە ڕیفۆرمیستەکان و لیبڕاڵەکان، کە زۆرتر ئەم دوو گروپە لە خانمانی سپی پێست پێکهاتبوون،( تێرمی سپی لە  چەند شوێنێکی دوونیادا بەکار دەبرێت بۆئەو کەسانەی سپی پێستن) گەر چی فەلسەفەی سیاسیا ن و ئەجێندای کارکردنیان جیاواز بوو، بەڵام دوای چەندین ڕووداو ئەوان لە گەڵ خانمە شۆڕشگێرەکان هاوڕابوون لە کارکردن، چوونکە ئەوان پێیان وابوو، کە بزوتنەوە جیاوازەکانی ژنان سەکۆیەک کۆیان دەکاتەوە، ئەویش سەکۆی وەستانەوەیە بەڕووی سستمی  پاتریارکی، بیری سێکسستی،  هەیمەنەی پیاو و چەوسانەوەی ژنان. 

ئاخۆ بزووتنەوەی ژنان لە کوردستان  دەتوانرێت بە بزوتنەوی سیاسی فێمینیستی دابنرێت کە خاوەنی فەلسەفەو دوونیابینی جیاوازبن بۆ وەزعیەتی ژن لە کوردستان. دەکرێت بڵێین کە ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراومان هەن لە کوردستان.  ئەم ڕێکخراوانە  هەریەکەیان بە پێی توانای خۆیان هەوڵ ئەدەن ئەو کێشە جۆراو جۆرانەی  کە ڕووبە ڕووی ژنان دەبنەوە لەم هەرێمەدا بە هانایانەوە بچن و بە پێی جۆری کێشەکە و هەلومەرجی ژیانی ئەو ژنە  چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزنەوە. لە دیدی منەوە ئەوەی تیبینی دەکرێت ئەوەیە، کە بە بوونی ئەم هەموو ڕێکخراوە  نابێت خۆمان دڵخۆش بکەین و بڵین بزووتنەوەیەکی سیاسی فێمینیستی بوونی هەیە، چوونکە ئەو ڕێکخراوانە زیاتر لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەچن. هەر یەک لەم ڕێکخراوانە   بۆی هەیە خاوەنی policy  تایبەت بێت بۆ ناساندنی یاسیانەی ڕێکخراو وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن. لەمە بترازێت ئەم ڕێکخراوانە خاوەنی  هیچ ئەجێندایەکی سیاسی ڕۆشنبیری ڕەخنەیی  نین بۆ چۆینیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ سیستمی سیاسی، ئاینی و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە. لانی کەم هیچ ڕێسایەک   نیە بۆ بە ئەندام بوونی ئەندامەکان لەو ڕێکخراوانەدا، گەر چی دەبوایە ئەو ڕێکخراوانە خاوەنی بەرنامەو زانیاری زۆر جدی  بوونایە سەبارەت بە بیری فێمینیزم،  چۆنیەتی سەر هەڵدانی بزووتنەوەی فێمینیزم، گۆڕانی داواکاریەکانی ژنان بە  پێی گۆڕانی مێژوو داخوازیەکانی ژنان لە سەردەمە جیاوازەکاندا و دواجاریش تیۆریزەبوونی بیری فێمینیزمی  لەلایەن خانمە بیرمەندەکانەوە،ی کە ئەمەیان زۆر گرنگە، چوونکە لێرەوە دەتوانرێت فەلسەفەیەکی فێمینیستی دابڕێژرێت بۆ کۆی کایەکانی ژیان و ڕەگەزی مرۆفایەتی بە نێر ومێوە لێی سوودمەند بێت. کۆمەڵگای خۆر ئاوای  بۆیە تاڕادەیەک لە ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئاینی بەختەوەرترن لە مرۆڤەکانی کۆمەڵگای ئێمە، چوونکە بزووتنەوەی فێمینیزم لە پاڵ هەمووبزووتنەوەکانی تردا کاریگەری گەوەرەی لە سەر ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئاینی، ئابووری و تەندروستی هەبووە. ئەوان شتیک نەماوە لە کۆمەڵگادا کە لە بەرژەوەندی ژناندا نەبووبێت، بە جدی و لۆجیکیانە رەخنەیان  نەکردبێت، تا بە شێوەیەک گۆڕیویانە کە لە بەرژەوەندی سەر جەم مرۆڤەکانی کۆمڵگادا بێت و خزمەت بە کۆی مرۆڤایەتی بکات، نەک  ڕەگەزێک سەروەر بێت و ڕەگەزەکەی تریش بچووکو ژێر دەست، وەک لە سستمی ماسکولینیتی دەیبینین.

ئاخۆ  ئەو خانمانەی لە ڕێکخراوە جیاوازەکاندا کاردەکەن، بە ڕاست ئەو خانمانەن، کە فێمینیستن، یان لانی کەم سەریان  لە بیری  فێمینیزم بوو دەردەچێت، ڕاستی  سەبارەت بەم بابەتە من گەش بین نیم. لە هیچ یەکێک ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی تایبەت بە ژنان نەک بابەتێکی تایبەت بەم چەمکە، بەڵکو پەرەگرافێکی تایبەت بەم چەمکە نابیینرێت. زۆرێک لە ژننانی ناو ڕێکخراوەکان، نەک فێمینیست، بەڵکو سێکسستن. زۆرێکیان بە هۆی تێکەڵاوی  و مجا مەلەی بێمانای فڵانە بەرپرس و کاربەدەست، گەڵێک شوێنی گرنگیان لە ناو ڕێکخراوەکان و شێوینە حکوومیەکانی تایبەت  بە کارووباری ژنان داگیر کردوە، بەڵام نەیان توانیوە وەزعیەتی ژن کەمێک ئاڵووگۆڕ پێ بکەن، مەبەستم کەمێک باشترو مرۆیتری بکەن. ئەو جۆرە لە ژنان، نەک تەنها سێکسستن، بەڵکو بە یاسا وپێوەرەکانی بەعسیزم کار دەکەن. چەندین خانمی بە توانا  بە پاساوی جۆراو جۆر لە ناو ڕێکخراوەکانی ژنان تەرە کران لە لایەن خانمە سێکسستە کانی ناو ڕێکخراوە هیرارکیە پیاوانەیەکانی ژنان.  

 

 

 

تریفە عەلی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.