گفتوگۆی الرأي الكويتية لەگەڵ بیرمەند ئەدۆنیس
ئه‌گه‌ر ئیخوان یان سه‌له‌فیه‌كان له سوریا سه‌ركه‌ون لانی كه‌م ده‌بێت سه‌ده‌یه‌ك چاوه‌ڕێكه‌ین تا ده‌ر ده‌چیین له ژێر دكتاتۆریان
ئه‌دۆنیس زیاتر له داهێنه‌ره‌كانی عه‌ره‌ب سه‌رقاڵه به ووتاری تازه‌گه‌ریه‌وه ،بێده‌نگ نابێت و هه‌میشه تازه‌گه‌ری ده‌كات له شیعر‌و ڕخنه‌و مشتومڕی بیرۆكه‌كانیدا ، خاڵی ده‌ست پێكردنی شۆڕش لای ئه‌و جیا كردنه‌وه‌ی ئایینه له سیاسه‌ت . خاوه‌نی نووسنی به ناوبانگ ((چه‌سپاوو گۆڕاوه)) له‌ودا بانگه‌شه‌ی ((ئیسلامی تاك)) ده‌كات ، مانای ئیسلامی ڕۆحی كه هیچ زیانێك به ئێستا‌و داهاتووی موسڵمانان ناگه‌یه‌نێت . هه‌ندێك جار شاعیره‌كه‌مان هیلاكمان ده‌كات به به‌رز ڕاگردنی مشت و مڕ له گه‌ڵ خۆیی و له گه‌ڵ دونیا . ئه‌دۆنیس دركی به‌وه كردوه ڕابردوو پاشه ڕۆژ دروست ناكات چه‌نده شارستانیه‌تیش بێت ، له به‌ر ئه‌وه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه له سبه‌ینێی مرۆڤ و تاك گه‌رایی ، ئه‌و سبهینیهیهی كه توێژینه‌وه ده‌كات له مه‌ڕ پتر دره‌وشاوه . هه‌ندێك گیژهڵوكهی هه‌ڵوێستی دژ به یه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌دۆنیس ده‌ر بڕان به هۆی نزیك بوونی ئه‌و له ((ڕاپه‌ڕینی سوریاوه )) . ده‌ست پێكردنی یه‌كه‌م وێزگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ووتاره‌كانی له یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی لبناندا . زۆربه‌ی جار شاعیره‌كه‌مان خۆی به دوور ده‌گرێت له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌دا ، هه‌ندێك جاریش بزگه ده‌یگرێت و هه‌ندێك جاریش مشت‌ومڕ ده‌كات . له ((گفتوگۆی سێهه‌مدا بۆ الرای )) له گه‌ڵ ئه‌دۆنیس ، بۆچوونمان سه‌باره‌ت به پرسگه‌لێكی ڕۆشنبیری دژوار‌و جێواز ده‌ربڕی ، بێ ئه‌وه‌ی له برینه سه‌خته‌كانی سوریا دوور بكه‌وینه‌وه كه پتر له دوو ساڵه ، ڕه‌نگه دوور تریش ئه‌گه‌ر برینی سوریه‌كان له قوڵایی ئه‌به‌دی سیاسی دانێین . ئیسلام و تازه‌گه‌ری ،هه‌ڵچوونی سه‌له‌فیه‌ت ، لاهوتی ئیسلامی ڕیفۆرمخواز ، شۆڕش له ئیسلامدا ، نیشته‌جێ بوونی ڕابردوو له نێوماندا ، گوتاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ، پاشه‌ڕۆژی سوریا ، ئه‌م ته‌وه‌رانه‌و هه‌ندێكی دیكه كۆڵه‌كه‌ی گفتوگۆكهمانی پێكهێنا له گه‌ڵ شاعیره‌كه‌مان ئه‌دۆنیس ،
پ ـ له گه‌ڵ توند بوونه‌وه‌ی ووتاری ئیسلامی توندڕه‌و له دنیای عه‌ره‌بدا ، زۆرێك پرسیار ده‌كه‌ن ، جێی ئیسلامی میانڕه‌وو تازه‌گه‌ری له كوێدایه . چۆن به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕ گیرییه شرۆڤه ده‌كه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی داپۆشیوه ؟
ــ یه‌كه‌م ئه‌م په‌ڕ گیریه له سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌تی و توند‌و تیژی ئایینی ڕاوه‌ستاوه ، به داخه‌وه ئێمه ده‌بینین له دنیای ئیسلامدا زۆرێك له موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه له‌م پهڕگیریه ناگرن . ئه‌و نموونه‌یه‌ی كه هه‌مانه له میسر‌و ، سوریا‌و ، تونس . ئه‌و موسڵمانانه تێكستی قورئانی شیده‌كه‌نه‌وه شیكردنه‌وه‌یه‌كی توندوتیژانه‌و ، خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ته‌وه ده‌بینن و كار بۆ به دیهێنانی ده‌كه‌ن . ئه‌وان وێنایه‌كی ناشرین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، كه نه‌ك ته‌نها دژ به شارستانیه‌ت و ڕۆشنبیریه به‌ڵكو دژ به ئینسانیشه . ده‌بێت ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌م زۆربه‌ی موسڵمانه‌كان به‌شدار نیین له ڕه‌فتارو بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌واندا .
پ ــ دیسان بۆچونێك هه‌یه ده‌ڵێت ئیسلامی مێژوویی به به‌رده‌وامی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تازه‌گه‌ریدایه . ئایا پێتوایه دیارده‌ی دواكه‌وتنی ئایینی / گه‌لی بریتیه له ئه‌نجامی پێكادانی مێژوویی نێوان ئیسلام و تازه‌گه‌ری ؟
ـــ پێویسته جێوازی بكه‌ین له نێوان تێكستی ئایینی و باوه‌ڕداره‌كانی ،ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به تێكستی ئاینیه‌وه داخراوه‌و هیچ مانایه‌كی تێدا نییه بۆ تازه‌گه‌ری . تێكستی ئایینی واتا نابه‌خشێته پرسه‌كانی تازه‌گه‌ری . ئه‌و خۆی به تازه داده‌نێت و ، خۆی زه‌مه‌نه‌و ، خۆی هه‌موو شتێكه و : به ئه‌وه‌یشی ڕابوردوو ئه‌وه‌شی كه دێت . به‌م چه‌شنه موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه له بیرۆكه‌كانی تازه‌گه‌ری ده‌گرن و ڕه‌فزی ده‌كه‌ن . چونكه واتا‌و بیرۆكه گه‌لێكی تازه‌گه‌ری نا ئیسلامی زیاد ده‌كه‌ن كه دژ به ئیسلامه ، ئه‌مه‌ش موسڵمانه‌كان قبوڵی ناكه‌ن . كه‌واته ئاساییه دژ به هه‌موو تیۆریه‌كی تازه‌گه‌ری بن . نمونه‌شمان بۆ ئه‌مه ، ئیسلامی هاوچه‌رخ له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له ژێر دروشمی ڕێنسانس و گۆڕاندا تازه‌گه‌رییان قبوڵ نه‌كردووه ، ته‌نها ده‌سكه‌وته‌كانی پیشه‌سازی نه‌بێت ئه‌ویش بۆ باش كردنی ژیانه ، ئامانجه‌كانی عه‌قڵانیه‌تیان به ته‌واوه‌تی ڕه‌فز كردووه . كه‌واته له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا بوار نییه بۆ تازه‌گه‌ری ،ته‌نها له دۆخێك‌دا نه‌بێت كه بۆچوون سه‌باره‌ت به ئازادی بگۆڕێت به تایبه‌تی بیروباوه‌ڕی ئایینی و مافی ده‌ربڕینی بۆچوون ،هه‌روه‌ها بناغه‌ی دونیا ئینسان و واقیعه ، نه‌ك غه‌یب .
پ . هه‌ندێك له ڕۆشنبیران داوا ده‌كه‌ن پشت به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ ببه‌سترێت بۆ كولتوری ئیسلامی و قورئان به‌و مانایه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی پێداویستیه‌كی گرنگه بۆ هه‌ر شۆڕشێكی مه‌عریفی جدی . ئایا موسڵمانان پێویستیان به لاهوتی ڕیفۆرمی ئیسلامی هه‌یه ؟
ـــ سه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی هیچ واتایه‌كی نییه ، ئایین ڕیفۆرم ناكرێت ، هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه ، ڕیفۆرمی ئایینی ڕاسته‌قینه بریتیه له جیا كردنه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت به ته‌واوه‌تی ، ئه‌گه‌ر ئه‌م جیا كردنه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت ئایین ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌زموونی كه‌سێتی و وابه‌سته‌یه به خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه . مه‌سیحیه‌ت له ڕۆژئاوا ئه‌زموونێكی فه‌ردیه ، په‌یوه‌سته به خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نییه به كاروباری ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاوه . به‌ڵكو په‌رستشی ئایینی تایبه‌تیه و ڕۆشنبیریهكه سه‌ر به‌م په‌رستشه . پێموا نییه له توانادا هه‌بێت براوردێك له نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌تدا بكه‌ین ، ئیسلام شتێكه‌و مه‌سیحیه‌تیش شتێكی دیكه‌یه . ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێكرد .
پ . گرنگی خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ قورئان چییه ؟
ــــ قورئان پێویستی به چه‌ندیین خوێندنه‌وه هه‌یه ، نه‌ك ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌ك ،به‌ڵام ئه‌م هه‌موو خوێندنه‌وانه له ڕووی تێوریه‌وه ڕه‌فز كراوه ، ئه‌وانه‌شی پێی هه‌ستاون ته‌كفیر كراون وه‌كو ((محه‌مه‌د ئه‌راگۆن)) بۆ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌سێكی تر نههێنیین ، چونكه ئه‌و پتر بوێر بوو له خوێندنه‌وه‌ی تێكستی ئایینی . ته‌نها به گوته‌ی ئه‌و پێویسته به جۆرێك تێكستی ئایینی بخوێنینه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژووی بێت ، له به‌ر ئه‌وه ته‌كفیر كرا . كه‌واته تا ئێستاش هه‌ژموونی خوێندنه‌وه‌ی باو وای ده‌بینێت ئیسلام ئایین و ده‌وڵه‌ته و ناكرێت جیا بكرێنه‌وه . له‌مه‌شه‌وه هیچ ڕێگایه‌ك نابینرێت بۆ دیالۆك، هه‌ر له پێشه‌وه ده‌ست ده‌به‌ن بۆ توند‌و تیژی وه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌یكه‌ن .
پ ــ له یه‌كێك له ووتارهكانتدا ئاماژه‌ت كردووه بۆ ئه‌م پرسه((شۆڕش به بێ ئیسلام كاری نه‌كرده‌یه ، به‌ڵام پێویسته یه‌كه‌م جار شۆڕش له ئیسلامدا بكرێت)) . ئه‌و هۆكارانه چیین ده‌بنه گرفت له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م شۆڕشه‌دا ؟ …
ـــ هۆكار گه‌لێكی زۆر هه‌ن وابه‌سته‌یه به لایه‌نی بونیادی توند‌و تیژیه‌وه ، وه بنیادی بێ خه‌وشی ئایینی و ته‌واوی ئیسلامه‌وه ، بریا ئه‌و كات یه‌كه‌م ووشه‌ی ئایین له سیاسه‌ت بوایه ، یه‌كه‌م ووشه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی ڕۆشنبیریه ، یه‌كه‌م ووشه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی كار‌و باری كۆمهڵگاو دامه‌زراوه‌كانیه‌تی . كه‌واته چۆن له توانادا هه‌یه شۆڕش بكرێت به واتای ئایینی دژ به ئیسلام ؟ ئه‌م پرسه مه‌حاڵه . كه‌واته ته‌نها شۆڕشێك ده‌توانێت وا له ئایین بكات كه جێی گریمانه‌یی ڕۆحێتی خۆی بگرێت ، شوێن كه‌وته‌ی ووشه‌كه‌ی مه‌سیح بێت ((ئه‌وه‌ی بۆ قه‌یسه‌ره ده‌درێته قه‌یسه‌ر و، ئه‌وه‌شی هی خودایه بۆ خودا)) . كاروباری ده‌وڵه‌ت بۆ سیاسه‌ته ، ئه‌زموونه‌كان و بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی هی تاكه‌كانه چۆنیان بوێت .هه‌رگیز له توانادا نییه بیر له پێشكه‌وتن یان ڕیفۆرم له كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌بیدا بكرێته‌وه ، ته‌نها له سه‌ر بناغه‌ی جیا كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی ئایینیه له لایه‌ك و ، وه ئه‌وه‌شی كه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه له لایه‌نی دووه‌مه‌وه . به بێ بڕواهێنان به‌مه دنیای ئیسلامی هه‌روه‌ها ده‌مێنێته‌وه به تێكه‌ڵاوی و هیچ ناكرێت ته‌نها زیاد له خۆ خواردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نه‌بێت . …
پ ــ بۆ عه‌ره‌ب نه‌یتوانی له سه‌ر ده‌می هه‌ره‌سهێنانه‌وه له‌و بازنه داخراوه ده‌رچێت ؟ .
ــــ به هۆی گواستنه‌وه‌ی ئایین بۆ هێزی سیاسی گه‌وره و هه‌روه‌ها له ناو چوونی هێزه ڕۆحیهتیهكهی . له به‌ر ئه‌وه‌ی هێزێكی سیاسی گه‌وره‌یه، به هه‌مان چه‌شن هێزێكی ئابووری گه‌وره‌شه . كه‌واته ئه‌وان هه‌موویان خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا ، ئایین وه‌كو كه‌ره‌سته‌و ئامراز به كار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه حوكم . ئه‌مه پتر ئه‌و فۆرمه ململانه‌یه‌ی ئیسلام و عه‌ره‌به له ئه‌مڕۆدا . كه‌واته هه‌موو لایه‌نه‌كان ئایین ده‌كه‌نه كه‌ره‌سته ، له نێویشیاندا لایه‌نه چه‌په‌كان ، ئه‌وان وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌مه قۆناغێكی مێژووییه هه‌ر ده‌بێت ببێت . ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بیرمه‌نده گه‌وره‌كان و شاعیره‌كان و نووسه‌ره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه له ئایین و سیاسه‌ت پێكه‌وه . به‌م جۆره ئایین بوو به هێزێكی براوه‌و سته‌مكار ، بوو به فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات یان یاخی بوون لێی . هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه بیناومانن جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه . كه‌واته ئامانجی ده‌رچوون له‌و سیسته‌مانه بریتیه له سته‌مكاری و له هه‌موو وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا هه‌یه ، كه‌واته بۆ شۆڕش دژ به‌و سته‌مكاریه ده‌كه‌ین ، كه‌چی شۆڕش دژ به‌م سته‌مكاریه ناكه‌ین ؟ ئه‌گه‌ر ئامانج پێشكه‌وتن و ڕیفۆرم بێت كه چی ئه‌نجامه‌كان هه‌مووی تێكدان و ڕووخاندنه . هه‌موو ئامانجه‌كان بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاته . هه‌ندێك هێز هه‌ن ئامانج نیین ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر حوكم بن ..
پ ــ چۆن شرۆڤه‌ی ده‌ركه‌وتنی به گه‌وره‌یی سه‌له‌فیه‌كان ده‌كه‌ی ؟
سه‌باره‌ت به سه‌له‌فیه‌كان و نهێنی بیركردنه‌وه‌یان ده‌سه‌ڵاته ، ده‌بینی هه‌موو كێشه‌كان له قورئاندا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزنه‌وه ، ئه‌وان وای ده‌بینن هه‌موو كێشه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدایه ، نه‌ك له كۆمه‌ڵگادا ، كه‌واته چاره‌سه‌ری ئایینی ئاماده كرا‌و پێشكه‌ش ده‌كه‌ن . سواری ده‌سه‌ڵات ده‌بن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بگۆڕن ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگۆڕن به ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی . به بۆچوونی ئه‌وان ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ئایینی هه‌بێت هه‌موو كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا چاره سه‌ر ده‌بن ، چونكه ئه‌وكات ده‌ست ده‌كه‌ن به پراكتیك كردنی ووشه به ووشه‌ی تێكستی قورئان . ئه‌وه‌یه خه‌یاڵ و ئیمانی ئه‌وان و ده‌ڵێن كێشه‌كان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه له ئیسلام لایداوه ، گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان گۆڕی هه‌موو شته‌كان چاك ده‌بن ، ئه‌مه ئه‌و بیركردنه‌وه سه‌رتایی و زۆر سه‌تحی و ساویلكانه‌یه بۆ ئایین و بیری ئایینی .
پ ــ بۆ بونیادی كۆمه‌ڵگا له لای عه‌ره‌به‌كان پێش نه‌كه‌وت به‌و ڕێبازه‌ی خۆی ، كه به تازه‌گه‌ری مادی ناسراوه ؟
ـــ به هۆی جیا كردنه‌وه‌ی ئامانجه داهێنه‌ره‌كانی عه‌قڵانی و ، به‌رهه‌مه‌كانی پیشه‌سازی . ئه‌م جیا كردنه‌وه‌یه بوو به به‌ر به‌ستێك له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب له ئاستی داهێنان و ئازادی‌دا . له ڕۆشنبیریماندا هه‌موو شته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو ، ته‌نانه‌ت نووسینی چامه‌یه‌ك به ڕابردوو قهیاس ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر تیۆری قهیاس به ڕابردوو ده‌ر ببڕێت ، ئایا له گه‌ڵ كۆندا هاوتایه یان لێی جێوازه ؟ ئایا ئه‌م شاعیره وه‌كو شاعیری كۆن ده‌نوسێت یا نه ؟ به‌رده‌وام بوونی مه‌رجه‌عیه‌ت به ڕابردوو كرفتێكی بنه‌ڕه‌تیه له به‌رده‌م پێشكه‌وتندا .
پ ــ شیكردنه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌م هه‌واڵه كردنه به ڕابردوو چییه؟
ــــ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئایین بنه‌چه و سه‌نتێزی هه‌موو شتێكه ، ناشێت ووشه‌یه‌ك بهێندرێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئایین بێت ، ئه‌گه‌ر ناكۆك بیین به بنه‌ڕه‌تی ئایین ئه‌مه واتای ده‌رچوونمانه له ئایین و ته‌كفیر كردنه ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له شاعیره‌كان دووچاری كوفر كردن بوون و كوژران .
پ ــ هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه ده‌ڵێت له توانای موسڵماندا نییه بنواڕێته ناسنامه‌كه‌ی و دنیای ده‌وروبه‌ری ته‌نها له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ دڵنیایی ته‌ئویلی ئایینی نه‌بێت ، ڕای تۆ له‌مه‌دا چییه ؟
ـــ چۆن ده‌توانین قه‌ناعه‌ت به موسڵمان بكه‌ین به هاوكێشه‌یه‌ك ، موسڵمان به به‌ڵام له ده‌روونی خۆتدا ؟ موسڵمان به‌مه ڕازی نییه . ده‌یه‌وێت موسڵمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت ، به‌و مانایه‌ی بیرۆكه‌كانی خۆی پراكتیك بكات به سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگادا ، ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئایین هه‌رگیز ناتوانرێت به سه‌ریدا زاڵ بیین ته‌نها به شۆڕشێكی ڕیشه‌یی گشتگیری دژ نه‌بێت ، وه‌كو ئه‌و شۆڕشانه‌ی كه كران له دنیای مه‌سیحیه‌ت و كه شۆڕشی كۆمۆنیستی كردی . ئه‌م شۆڕشه له كاتێكدا دێت به هۆی ڕوخانی ئه‌و تێڕوانینه ئایینیه هه‌ژێنه‌ره‌وه له ناخی خۆیدا ، به‌ڵام كاتمان پێویسته چونكه كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی له ڕووی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه پێش نه‌كه‌وتوون ، هێشتا پێكهاته‌كه‌ی به قووڵی بونیادی خێڵه‌كی و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه .
پ ــ له گوتارێكتدا به ناوی ((شۆڕشه‌كان له دایك ده‌بن و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش نامرن)) ئاماژه‌ت كردووه بۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه((ئایا من ئیماندارم)) ؟ كه‌واته ده‌بێت ئه‌وه‌ی ناكۆكمه و هاوپه‌یمانم نییه له ناوی به‌رم ،وه هه‌ر شتێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێوه‌یه بیبڕم . ئه‌م هاوكێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی ناجۆره له گه‌ڵ كۆجێتهكهی دیكارتدا((من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م)) بیركردنه‌وه مانای ڕه‌خنه گردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و بونیاد نانه‌وه‌یه . چۆن ئه‌م دابڕانه شرۆڤه ده‌كه‌یت له نێوان دوگماتیزمی لاهوتی ئایینی و عه‌قڵ ؟ .
ــــ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێداوه له گوتاره‌كه‌مدا گوزارشته له خه‌باتی هه‌موو بیرمه‌نده ڕاسته‌قینه‌كانی عه‌ره‌ب . به‌ڵام به داخه‌وه ده‌بنه كه‌مایه‌تیه‌كی زۆر كه‌م ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شیان بیری چهپڕهوییان هه‌یه ئامانجی یه‌كه‌میان ده‌سه‌ڵاته ، نه‌ك هزرو توێژینه‌وه . كێشه‌كانمان له هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر ئاڵۆزه ، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی عه‌ره‌ب له گه‌ڵ ئه‌م شۆڕشانه دان ، كه هه‌رگیز هیچ به ده‌سته‌وه نادات جگه له پتر به ئایین كردن و كۆنه‌په‌ره‌ستی و وێران كردن نه‌بێت . له گه‌ڵ ئه‌وشدا به ناوی له ناو بردنی كۆنه‌په‌ره‌ستی و دكتاتۆریه‌ت ، ده‌بنه دكتاتۆرگهلێك زۆر توندوتیژو ده‌سه‌ڵاتخواز ، ده‌بێت دابڕان بكه‌ین له گه‌ڵ ئه‌و دوگماتیزمه داخراوانه‌دا ، دابڕان بونیادی دامه‌زراوه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات . به‌ڵام دابڕان له سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تی ده‌یان نووسه‌رو بیرمه‌ند هه‌وڵی ئه‌و دابڕانهیانداوه له گه‌ڵ ڕابردوودا ، به‌ڵام دژایه‌تیان كراوه‌و ته‌كفیر كراون چونكه دامه‌زراوه‌ی ئایینی براوه بووه ..
پ ــ ئایا دنیای عه‌ره‌بی به قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بونیادی سته‌مكاری تێده‌په‌ڕێت و ، سه‌ر له نوێ بونیادی خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه به‌ڵام به فۆرمێكی نوێ ؟
ــــ به‌ڵێ به شێوه‌یه‌كی توند‌و تیژ ، چونكه فۆرمی كۆمه‌ڵێكی ئایدۆلۆژی وه‌ر ده‌گرن . دكتاتۆره كۆنه‌كان فۆرمه‌كانیان فه‌ردانی بوو ، ئه‌م چه‌شنه ستهمكاریانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان پتر ئاسان بوو له شه‌ڕ كردنی دكتاتۆیه به كۆمه‌ڵه‌كان ، وه‌كو دكتاتۆری ئیخوان موسلمین یان سه‌له‌فیه‌كان . ئه‌گه‌ر ئه‌مانه سه‌ركه‌ون لانی كه‌م ده‌بێت یه‌ك سه‌ده‌ی ته‌واو چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا لێیان ده‌ر ده‌چیین .
پ ــ چۆن شرۆڤه‌ی ئه‌م توند‌و تیژیه ((ئایینی ، سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تیه)) ده‌كه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیدا ؟ .
ـــ ئیمانداری سه‌له‌فی خۆی ته‌رخان ده‌كات له پێناوی خزمه‌تی خوا ، یان دیفاع كردن لێی كه هه‌موو شتێكه له نێویشیدا كوشتن . فتوا ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه ، هیچ سنورێك نییه بۆ كاره‌كانی ئیمانداری سه‌له‌فی ، پێیوایه ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یكات پراكتیك كردنی ئیمانه‌كه‌یه‌تی و دیفاع كردنه له شه‌رع و به دیهێنانی داواكانی خودا . دۆخی موسڵمانه سه‌له‌فیه‌كان سایكۆلۆژیهتێكی پتر ئایینی و ڕۆشنبیریه ..
پ ــ ئێستا له میسردا ململانێك له نێوان ئیسلامیه‌كان و لیبراڵه‌كان له ئارادایه ، ڕه‌نگه به‌شێك لێی بگه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی بیرۆكه‌كان و بۆچوون سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت و كۆمهڵگاو ئایین ، ئه‌م ململانه به كوێ ده‌گات ؟ …
ــ ململان كورت ناكرێته‌وه بۆ ئیسلامیه‌كان و لیبراڵه‌كان ، به‌ڵكو ئیسلامیه‌كان و قبتیهكانیش ده‌گرێته‌وه وا ده‌نواڕنه مه‌سیحیه‌كان له میسردا وه‌كو مێوان بن نه‌ك به‌شێك له كۆمهڵگاو ده‌وڵه‌ت . ناكۆكی نێوان ئیسلامیه‌كان و لیبراڵه‌كانیش په‌یوه‌ندی نییه به جه‌نگی بیرۆكه‌كانه‌وه ، به‌ڵكو هۆكه‌ی بریتیه له ململان له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا ….
پ ــ بۆ هێڵی ئیخوانی ــ سه‌له‌فی ناتوانن ((به دیاریكراوی ئه‌وانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی تێدایه)) تازه‌گه‌ری سیاسی وه‌رگرن و له لاهوتی سیاسی دووركه‌ونه‌وه ؟ ..
ــ چونكه له بنه‌ڕه‌تدا به لاهوتی سیاسی ده‌ستی پێكردووه ، بوونی وابه‌سته‌یه به‌م تێڕوانینه‌وه بۆ ئایین ، ئه‌و پێیوایه گه‌ر ده‌ست به‌رداری بێت وه‌كو ئه‌وه‌یه ده‌سبه‌رداری خۆی بێت ، بۆیه سه‌رم لێیان سوڕ نامێنێت به‌ڵكو هه‌ندێك بیرمه‌ندان و نووسه‌رانیش هاو سۆزن له گه‌ڵیاندا . من له‌و باوه‌ڕه‌دا نییم ئیخوان موسلمین وه‌كو تاك گه‌لێك پێناسه بكه‌م . به‌ڵكو من وه‌كو حزب قسه‌یان له سه‌ر ده‌كه‌م وه‌كو ئه‌وانیتر پارێزگاری له پرسه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یه‌وێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست وه‌كو ئه‌وانیتر ..
پ ــ هیگڵ ده‌سته‌واژه‌ی ((فێڵی مێژوو)) به‌كار دێنێت و ده‌ڵێت هه‌ندێك جار قۆناغی گواستنه‌وه ده‌رئه‌نجامی دیارده‌ی نیگه‌تیڤی ده‌بێت و ڕۆڵ ده‌گێڕێت وه‌كو یارمه‌تیده‌ر له گه‌شه‌كردنی مێژوو بۆ پێشه‌وه . به ڕای تۆ ئایا تیۆری هیگڵ پراكتیك ده‌كرێت له سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان كه بزووتنه‌وه‌ی تێدایه ؟
ــ هه‌میشه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه ناڕوات ، هه‌ندێك جار كۆمه‌ڵگاكان به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێن ، مێژوو به‌رده‌وام بزووتنه‌وه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ پێشه‌وه ، كه‌واته كۆمه‌ڵه‌كان دوگمان ، له قۆناغی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا چوارسه‌د ساڵمان تێپه‌ڕاندو كه چی گه‌ڕاندینیانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا . قسه له سه‌ر چ فێڵێك ده‌كه‌ین ؟ ته‌نانه‌ت ئێمه نه‌مانتوانی پارێزگاری له ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می عه‌باسی بكه‌ین . گه‌لان دواده‌كه‌ون و به‌ره‌و دواوه پاشه كشه ده‌كه‌ن …
پ ــ ئێوه هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه گرانهتان بووه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا ، هه‌میشه داوات له ئۆپۆزسیۆن كردووه علمانیه‌ت بنیاد بنێن و ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا بكه‌نه‌وه وه‌كو به‌شێك له ووتاریان ، بۆ جه‌خت له مه‌ڕ ئه‌م پرسه ده‌كه‌یت ؟
ــ چونكه كارێكی نهكهردهنیه هه‌ستان به هیچ پێشكه‌وتنێكی دامه‌زراوه‌یی و كرداری به بێ جیا كردنه‌وه‌ی نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت .
پ ــ ئایا ئێوه دڵنیان له ووتاری ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ؟
ـــ هه‌رگیز ،جگه له ئۆپۆزسیۆنی ناو خۆیی كه پراوێز خراوه له ڕووی عه‌ره‌بی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه و خۆیشم به به‌شێك له‌م ئۆپۆزسیۆنه ده‌زانم ، ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا ووتاری نییه . ئۆپۆزسیۆنێك كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و عه‌ره‌به‌وه پشتیوانی لێ ده‌كرێت ، بریتیه له ئۆپۆزسیۆنێكی چهكدارو ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌هاڕێت ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات تێك نادات …
پ ـ ڕات چییه سه‌باره‌ت به شێخ ئه‌حمه‌د معاز خه‌تیب ؟ .
ــ شیخ مه‌عاز خه‌تیب وابه‌سته‌یه به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی نێو دوهڵهتیهوه ، سه‌ربه‌خۆ نییه‌و هاوكاری مادی و سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت ، من ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربه‌خۆی ناوخۆوم پێ باشه كه دیالۆكی ده‌وێت و توند‌و تیژی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ..
پ ــ به‌ڵام شێخ مه‌عاز خه‌تیب داوای دیالۆكی كرد له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ، ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه كۆكه له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ ؟
ــ كه‌واته پێویسته له سه‌ری بچواته ڕیزی ئۆپۆزسیۆنی ناو خۆوه .
پ ـ ئایا مه‌ترسیت هه‌یه له سه‌ر پاشه ڕۆژی سوریا ؟
ــ پاشه‌ڕۆژی سوریا له هه‌موو دۆخه‌كاندا ئاواڵایه بۆ گریمانه‌ی كاره‌ساتی جۆراو جۆر .
پ ـ سه‌باره‌ت به ئیخوان موسلمین چییه به تایبه‌تی هه‌ندێك وای ده‌بینن ده‌ستیان گردووه به سه‌ر هاوپه‌یمانیدا ؟ .
ــ له‌م دۆخانه‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه جگه له پتر توند‌و تیژی نه‌بێت ، ئه‌وان گروپگه‌لێكی په‌ڕگیری ئاینیین و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌كیش نییه به سه‌ریانه‌وه . دوو جۆر ئۆپۆزسیۆن له سوریادا هه‌ن ، ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌كی چه‌كدار و ، ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ كه دیالۆكی ده‌وێت و دژ به توند‌و تیژیه و په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ، هه‌موومان پێویسته له گه‌ڵ ئه‌م باڵه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌دا بیین ..
ئه‌دۆنیس
حوار المتمدن : ژماره ((4067 )) له 19/ 4 / 2013
http://www.elaph.com/Web/NewsPapers/2013/4/806630.html