گفتوگۆی كامه‌ران وریا قانع سه‌باره‌ت به مێژووی سیاسه‌ت.
كامه‌ران وریا قانع: نابێ له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا شه‌رم بكه‌ین
ئه‌وه‌ی كه له مێژووی گه‌لان به گشتی به‌رچاو ده‌كه‌وێت نووسینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مێژووی سیاسه‌ته، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌م مێژووه دراوه، نێو ئه‌وه‌نده باسی مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نه‌كراوه. نووسینه‌وه‌ی مێژووی سیاسیی له كوردستان زۆرجار به گوێره‌ی ئاره‌زووی میرو ئاغا‌كان بووه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستی نووسینی مێژووییان هه‌بووه له‌به‌ر عه‌قڵیه‌تی ئاغا و میر و فه‌رمانره‌واكانی ئه‌وسای كورد نه‌یانتوانیوه شتێ بنووسن كه دووچاری ئازارببنه‌وه. یان ده‌بینین مێژووی سیاسییمان له به‌ند و بالۆوه و سه‌ردوولكه وه‌رگیراوه، زۆرجار راست و چه‌وت تێكه‌ڵكراوه، شه‌لم كوێرم هێچ نابوێرم كه‌وتوونه‌ته نێو باسه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین مێژووی سیاسیی چییه و چۆن ده‌گێڕدرێته‌وه, ئه‌م دیداره‌مان له گه‌ڵا كامه‌ران وریا قانع دا سازكرد.
دیدار: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
پ: مێژووی سیاسه‌ت چییه و ره‌گ و ریشاڵی بۆ چ چاخێك ده‌گه‌رێته‌وه، كاره‌كته‌ره‌كانی مێژووی سیاسی كێن؟
سه‌ره‌تا حه‌ز ئه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی كورت باسی مێژوو بكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی من لێی تێگه‌یشتووم. به بۆچوونی من مێژوو ته‌نها گێرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه رووداوێك نیه كه له رابردوو روویان دابێت, یان كۆمه‌ڵه زانیارییه‌ك بێت له‌سه‌ر رووداوێكی تایبه‌ت كه ته‌نها بۆ گێرانه‌وه بێت و دواتر وه‌كو حكایه‌تێك باس بكرێت. به شێوه‌یه‌كی تر مێژوو نابێت ته‌نها گێرانه‌وه‌یه‌كی هه‌واڵانه بێت بۆ رووده‌واكان كه زیاتر رووه ده‌ره‌كیه‌كانی و ئه‌نجامه‌كانی باس بكات. مێژوو زانسته, زانستێكه ئه‌بێت بخوێنرێته‌وه رووداوه‌كانی شی بكرێنه‌وه نه‌ك ته‌نها بگێڕدێرێته‌وه, ئه‌بێت دنیابینی ئه‌و هێزانه‌ی رووداوه‌كانی دروست كردووه ئاشكرا بكات, ئه‌بێت ئه‌و هۆیانه‌ی رووداوه‌كان دروست ده‌كات له په‌یوه‌ندیدا له‌كه‌ڵ یه‌كتر راڤه بكات , به شێوه‌یه‌كی تر مێژوو ئه‌بێت وا بخوێنرێته‌وه بۆ رووداوێك كه بیخاته ژێر نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ ئاشكرا كردنی خاڵه به‌هێزه‌كان و لاوازه‌كانی ؟ له‌به‌ر ئه‌وه مێژوو ئامرازی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت بۆ لێكۆڵینه‌وه تاكوبتوانرێت نهێنیه‌كان دیاری بكرێت . به بۆچوونی مێژوو به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه له جوڵه‌دایه بۆنموونه مێژووی سیاسی په‌یوه‌ندی به مێژووی ئابوری هه‌یه، مێژووی ئابوری په‌یوه‌ندی به مێژووی كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه، مێژووی كۆمه‌لایه‌تی په‌یوه‌ندی به مێژووی نێوان مرۆڤه‌كان هه‌یه. هه‌رچی
مێژووی سیاسه‌ته بریته له گێرانه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه سیاسه‌یكان وه ئه و بیرۆبۆچوونانه و دنیا بینیه‌ی له پشت ئه‌و رووداوانه‌وه هه‌بوون , له كۆندا مێژووی سیاست زیاتر په‌یوه‌نده‌ی به مێژووی سه‌رۆكه‌كان و پادشاكانه‌وه هه‌بووه, به‌ڵام ئیبن خه‌لدون بۆ یه‌كمجار مێژووی سیاسی به جۆرێكی تازه خوێنده‌وه ئه‌و نه‌هات ته‌نها له‌سه‌ر ژیانی پادشاكان یان میره‌كان مێژووی سیاسی بخونێته‌وه به‌ڵكۆ ئه‌و هات هۆكاره‌كانی شیكرده‌وه له دروست بوونی میرنشینه‌كان و هۆكاری گه‌شه سه‌ندن و له‌ناو چوونیان .هه‌روه‌ها به بۆچوونی هیگل دروست بوونی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌تایی مێژووی سیاسیه به شێوه‌یه‌كی گشتی زه‌حمه‌ته مێژووی مێژووی سیاسی وه‌كو گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌یان سه‌ره‌تاكانی دیاری بكرێت. مێژووی سیاسی له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه مرۆڤ ویستی كۆنترۆڵی سروشت بكات له جیاتی په‌رستن دواتریش كاتێك بیرۆكه‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر سروشتیش په‌ریوه بۆ بیرۆكه‌ی زاڵ بووونی مرۆڤه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتری .
پ: میژووی سیاسیی ئێمه پریه‌تی له پێدا هه‌ڵدان و به فریشته‌كردن ئایا ئه‌مه تا چه‌ند ره‌وایه؟
ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی مێژوی ئێمه, وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت (مێژوو بێ دۆكیۆمێنت بوونی نیه ), یه‌كێك له به‌دبه‌ختیه‌كانی كورد ئه‌وه‌یه له مێژوودا زۆر بێ دۆكیۆمێنت بووه, ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ته‌وه یان زۆر كه‌مه یان هی ئه‌و گه‌ڕیده بێگانانه‌یه كه هاتوونه‌ته كوردستان.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌م كه ده‌ڵێت كورد به درێژایی مێژوویه‌كی درێژ به‌رده‌وام له دۆخی به‌رگری كردن بوه له مانه‌وه‌ی خۆی نه‌ك په‌ره‌دان به خۆی , مرۆڤیش ئه‌گه‌ر ژیانی له مه‌ترسی بێت یه‌كه‌م شت كه ده‌یكات دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌یه نه‌ك شته‌كانی تری ژیان، ڕه‌نگه ئه‌مه هۆیه‌ك بێـت بۆ نه‌بوونی دۆكیۆمێنت له مێژوی كورددا كه كورد خۆی نووسیی بێتی . كاتێك دۆكیۆمێنت ئاماده نه‌بێت ئیتر حكایه‌ت و په‌ندی پێشیانان و قسه‌ی زاره‌كی جێگای ده‌گرێته‌وه ,مرۆڤیش كه شتێك بگێرێته‌وه ئاماده‌یه ده‌ستكاریه‌كی زۆری جۆری رووداوه‌كان بكات , واتا له‌گێرانه‌وه‌ی زاركی ئه‌كرێت ترسنۆكێك بكرێته پاله‌وان و دزێك به فریشته‌و پیاو كوژێك به سه‌كرده‌یه‌كی مرۆڤ دۆست. علی وه‌ردی زۆر جوان باسی ئه‌م دیارده‌ی كردوه له (وعاڤ السلاگین ) كه چۆن مرۆڤه كۆلكه خۆێنده‌وه‌ره‌كانی ده‌وربه‌ری سوڵتان به تایبه‌تی پیاوانی ئاینی چۆن سوڵتان خوێنڕژه‌كان ئه‌كه‌ن به فریشته له پێش چاوی خه‌ڵكه ره‌ش و رووته‌كه. بۆ كوردیش من پێم وایه هه‌مان لێكدانه‌وی علی وه‌ردی راست بێت. تۆ ته‌ماشای مێژووی كورد بكه به‌رده‌وام سه‌رۆك و پیاوانی ئایینی وا باس كراون كه كه‌سانێكی ئازا و دڵ ساف و میوان دۆست وغه‌درلێكراون له لایه‌ن بێگانه‌كانه‌وه ,به‌ڵام مێژوونوسانی كورد نه‌هاتوون باسی ئه‌و خاڵه لاوازنه بكه‌ن كه ئه‌و سه‌ركردانه هه‌یانبووه له ئاراسته كردنی رووداوه‌كان , به‌رده‌وام وا باسكراوه كورد خه‌تای نه‌بووه به‌ڵكو زیاتر پیلانی ده‌ره‌كی ده‌ستی هه‌بووه له شكسته‌كان. كاكه حه‌یده‌ر بیهێنه‌ره پیش چاوی خۆت دوای سه‌د ساڵی تر رۆژگاری ئه‌مرۆمان ئه‌بێت چۆن باسی بكرێت؟ بڵێین ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تی بۆ دروست نه‌كردین یان كۆمه‌ڵگای كوردی و سه‌ركرده‌كانی ئیراده‌یان زۆر كزبوو هاوكێشه‌كانیان به باشی لێك نه‌ئه‌دایه‌وه . ئه‌رێ به‌راست ئه‌م بارودخه‌ی ئێستا پیلانی دوژمنانه یان كه‌م بینیی سه‌ركرده‌كه‌ی كورده‌كان خۆیانن, ئایا گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا ده‌ستی ده‌ره‌كیه یان نه‌خۆشی سیاسی كورده؟ ئایا به حیزبی كردنی كۆمه‌ڵگا ده‌ستی ده‌ره‌كیه یان نرجسیه‌تی ده‌سه‌لاتی كوردیه، ئایا كوشتنی سه‌دان گه‌نجی جوانی ئه‌م نیشتمانه له‌سه‌ر گردۆڵكه‌یه‌ك پلانی ناتۆ بوو؟. جا له‌به‌ر ئه‌وه من رام وایه هه‌مان بارودوخ هه‌بووه له رابردوو و له شۆرشه‌كانمان به‌ڵام بێ گومان به جیاوازی جۆری بار‌و دۆخی كۆمه‌ڵگاكی كوردی ,كه هه‌ر سه‌رده‌مێك گۆارنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
پ: مێژووی سیاسیی كورد له چ ئاستێك دا ده‌بینی هی ئه‌وه‌یه به شان و باڵیدا هه‌ڵبده‌ین یان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌بین؟
من پێم باشه له مێژوو نووسینه‌وه‌دا شه‌رم نه‌كه‌ین,چونكه دواجار مێژوونووس ده‌بێت ئه‌و شته باس بكات كه روویدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تی نووسین بپارێزێت.با نموونه‌یه‌كی رۆشنبیری گه‌وره‌ی عیراقیت بۆ بهێنمه‌وه له‌سه‌ر شه‌رم كردن, عه‌لی وه‌ردی ئه‌ڵێڵت كاتێك ئینكلیز به‌غدای داگیر كردله 1917 یه‌كه‌م بریار كه ده‌ری كرد ( مه‌نع كردنی پیسایی كردن و میز كردن بو له جاده‌كان و شوێنه گشتیه‌كان!) ئه‌م رسته‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌خات ئه‌م مێژوونوسه شه‌رمی نه‌كردوه له وه‌سفی دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی كه چه‌ند دواكه‌وتوو بووه.یان كه هاتووه باسی مێژووی ئیسلام ده‌كات به تایبه‌تی له كتێبه بانوبانگه‌كه‌ی (وعاڤ السلاگین) زۆر به ئازایانه لێكئه‌داته‌وه كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی چه‌ندینجار فه‌توای كوشتنی بۆ ده‌ربچێت. به‌ڵام ئێمه تا ئێستا زۆر به‌كه‌می كتێبكمان هه‌یه باسی هۆیه ناوخۆكانی شكسته‌كانی شۆرشه‌كان بكات , هه‌ندێك هه‌وڵی زۆر جوان هه‌یه یاداشته‌كانی ره‌فیق حلمی له‌سه‌ر شۆرشه‌كه‌ی شیخ محمود باشترین كتێبی كوردیه له‌سه‌ر ئه‌و شۆرشه ,كه زۆر بێلایانه‌نه باسی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌كات, یان كتێبكی وه‌كو ئه‌زموون و یادی پشك‌و نه‌جمدین كتێبێكی نایابه له‌سه‌ر نهێنیه‌كانی شۆرشی كورد له دوای شكسته‌كه‌ی 1975.ه ئه‌م دوو كتێبه نرخی مێژویان زۆر هه‌یه به‌ڵام نووسه‌ره‌كانیان هاتوون ئه‌زموونی خۆیان نووسیوه‌ته‌وه نه‌ك مێژوو. ئه‌زانی دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون و یاد زۆر جێگای داخ ئه‌سه‌فه ئه‌م سه‌ركردانه‌ی ئه‌مرۆ منه‌تێك به نه‌وه‌ی نوێ ئه‌فرۆشنه‌وه كه هاتونه‌ته سه‌ر حازری به‌ڵام من ده‌ڵێم ئه‌م نه‌وه نوێیه زۆر به‌خته‌وه‌ره كه به‌شداری ئه‌و هه‌موو شه‌ره ناوخویه‌ی نه‌كردوه . كاك پشكۆ قسیه‌كی جوانی هه‌یه له كتێبه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت ( شۆرشی نوێ به شه‌ڕی برا كوژی ده‌ستی پێكرد).بێگومان ئه‌گه‌ر مێژووی كورد به بێلایه‌نی بنووسرێته‌وه مایه‌ی شه‌رمه، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت شه‌رم نه‌كه‌ین چونكه رووداوه‌كان روویداوه. بۆ نموونه ئایا ده‌بیت ئیمه له نووسینه‌وه‌ی شه‌ره‌كانی ناوخۆی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان شه‌رم بكه‌ین؟ كه چۆن كورد به ده‌ستی كورد ئاواره‌و ئه‌نفال كرا؟
پ: له مێژوودا زیاتر له چل میرنشینمان هه‌بووه به‌ڵام به داخه‌وه هه‌موویان دژبه‌یه‌كتر جه‌نگاون تۆ وه‌ك كه‌سیك كه گرنگی به مێژووی سیاسیی ده‌دیت ئه‌مه بۆچ خاڵێك ده‌گێریه‌وه؟
ئه‌مه حاڵه‌ته زۆر هۆكاری هه‌یه, وه ئه‌م حاڵه‌ته ده‌توانین بڵێین هه‌موو میلله‌تانی پێَ تێپه‌ریوه له تورك و فارس و عه‌ره‌ب و ئه‌وروپییه‌كان , به‌ڵام كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه تا ئه‌م ساته ئه‌م بیرۆكه‌ی میرنشینه‌ی تێنپه‌راندووه چونكه مێژوو ناخوێنێته‌وه.
بیرۆكه‌ی میرنشینی زیاتر له‌و شوێنانه‌دا سه‌ر هه‌ڵئه‌كات كه هێشتا شتێك نییه به ناوی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت , به بۆچوونی من كورد وه‌كو نه‌ته‌وه كه بریتی بێت له خه‌ونی هاوبه‌ش, قازانجی هاوبه‌ش, چاره‌نووسی هاوبه‌ش, زۆر هاوبه‌شی تر هێشتا دروست نه‌بووه. دواجار نه‌ته‌وه بوون پرۆسه‌یه‌كه ئه‌بێت دروست بكرێت, به مانایه‌كی تر مه‌رج نیه نه‌ته‌وه بوونێكی ئه‌به‌دی هه‌بێت به‌ڵكو ده‌كرێت دروست بكرێت ، به‌بۆچوونی من ئه‌مریكا باشترین نموونه‌یه بۆ ئێمه كه چۆن نه‌ته‌وه دروست ئه‌كرێت, پێش دروستی بوونی ئه‌مریكا شتێك نه‌بو ناوی گه‌لی ئه‌مریكی بێت ئه‌وه‌ی هه‌بوو كۆمه‌ڵه كۆچه‌رێكی ( ئینكگلیزی,هۆلندی,ئیسپانی ,ئیتالی..هتد) روویان كرده ئه‌و زه‌مینه تازه دۆزراوه, رێككه‌وتن كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بكه‌ن ناوی ئه‌مریكی بێت ,بێ گومان ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به كات هه‌بوو ,هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆسه‌ی دروست كردنی میلله‌تی ئه‌مریكی به ناو شۆرشی رزگاری و شه‌ری ناوخۆشدا تێپه‌ری تا دواجار ئه‌و كۆمه‌ڵه كۆچبه‌ره به سوود وه‌رگرتن له بنه‌مای رۆشنبیرانی رێنساسی ئه‌وورپی و شۆرشی فه‌ره‌نسی توانییان چوارێوه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیان بدۆزنه‌وه وڵاتێكی نوێ دروست بكه‌ن به ناوی ئه‌مریكا . با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كورد‌و میرنیشینه‌كانی, دیفد مه‌كدول كه به بۆچوونی من یه‌كێكه له كورد ناسا هه‌ره به‌ناوبانگه‌كان , زۆر جوان له كتێبه‌كه‌یدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی تۆی داوه‌ته‌وه, ئه‌و له كتێبی (كورده‌كان كه له 1997 ده‌رچوو دواتر به هندێك زیاده‌وه له 2004 دووباره نووسییه‌وه ) كه نزیكه‌ی ده‌ساڵی خایاند تا نووسی زۆر به‌وردی مێژووی كوردی شیكردوته‌وه, ئه‌و هه‌ندێك هۆكار ئه‌خاته روه‌وه بۆچی كورد به‌گشتی نه‌یتوانی له شۆرشه‌كانی سه‌ركه‌وێت له‌وانه ( نه‌بووونی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی له نێوان میرنیشینه‌كانی كورد,چونكه جوغراقیای كوردی جوغرافیایه‌كی سه‌خت و قورس بووه,ئه‌مه‌ش وایكرد زۆرجار له شوێنێك شۆرشێك روویدا بێت شوێنه‌كانی تر ئاگایان لێنه‌بوێت,2-نه‌بوونی سه‌كرده‌یه‌كی كه زۆره‌به‌ی كوردان له ده‌وری كۆببنه‌وه3- ئابوری كوردی به‌رده‌وام خه‌ریكی پاره په‌یدا كردن بووه به بێ به‌رهه‌م ئه‌مه‌ش وایلێكردوه به‌رده‌وام پشتگیریه‌كان بگۆررێت بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه یارمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات.4- به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز له ناوچه‌كه كه به‌رده‌وام كورد زۆر ئاسان بوو بۆ ئه‌وان كه به‌كاریان بهێنن. هه‌روه‌ها به بۆچوونی من هۆیه‌كی تر ئه‌ویه زۆر پابه‌ند بوونی سه‌ركرده‌و مرۆڤه‌كانی كورد به پیاوانی ئاینی ,خۆشت ده‌زانیت یه‌كه‌م داواكاری ئه‌م جۆره كه‌سانه له خه‌ڵكه ساده‌كه برتیه له ملكه‌چی جا ملكه‌جیه‌ك له خواوه بیكره بو خه‌لیه‌فه‌كان و سولتانه‌كا ن و ئیمامه‌كان و سه‌ركرده‌كان ,به شێوه‌یه‌كی تر ئایینی رووحی. سه‌ركرده‌ی رزگاركه‌ر(فریادره‌س) زۆر گرنگ ده‌نرخێنێت ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆربه‌ی كاته‌كان ته‌نها سه‌كرده‌كان كه وه‌كو ( فریادره‌س) بتوانن برایاری چاره‌نووسساز بده‌ن له جیاتی هه‌مووان.
پ: ده‌ڵێن سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود نزیك بوو كورد ببێت به ده‌وڵه‌ت به‌ڵام چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك روویاندا و ئه‌م هه‌له له ده‌ست چوو ده‌كرێ ئه‌مه‌مان بۆ روونبكه‌یته‌وه؟
ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زایه‌كی بچوكم هه‌بێت له باره‌ی شۆرشه‌كه‌ی شێخ مه‌حموده‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شۆرشه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه هه‌ندێكیان له ده‌سه‌ڵاتی كورد خۆی نه‌بوو.
زۆر له مێژوونووسان ئه‌لێن سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسه‌كان له ناوچه‌كه ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و هۆیانه‌ی كه رێگای بۆ ئینگلیزئاسان كرد زیاتر پشت بكاته كورد. چونكه ئینگلیز زۆر ده‌ترسا كورده‌كان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن به یارمه‌تی رووسه‌كان و ببنه دراوسێیان كه ئینگلیز زۆر له دژی رووسه‌كان بوو.كاك حه‌یده‌ر من بۆچونێكی هه‌ندێك جیاوازم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌صه‌ور ناكه‌م ئینكلیز كه به‌سره‌ی داگیر كرد به ته‌ما بووبێـت هه‌موو عێراق داگیر بكات تۆ بزانه له نێوان گرتنی به‌سه‌ره‌و به غدا سێ ساڵی فه‌رقه به‌سره 1914 و به‌غدا 1917 داگیر كرا , به‌ڵكو رووداوه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك یه‌كتریان راكێشا زۆر راپۆرتی عه‌سكه‌ری ئینگلیزی ئه‌و سه‌رده‌مه بخوێنه‌وه كه سه‌ركرده سه‌ربازیاكانی ئینگلیز نووسیویانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌موو كوشتاره‌ی ئینگلیز و به فیرۆدانی سامان له داگیركردنی عێراق پێویست نه‌بووه چۆن ئێستا بۆچونێك هه‌یه له ناو ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن رووخانی صه‌دام و كوژرانی ئه‌و هه‌زاران سه‌ربازه و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه پێویست نه‌بوو.هه‌رچی هۆكاری ناوخۆیه ئه‌مه‌یان ده‌توانرێت زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ,كه سه‌ركترینیان ئه‌وه‌یه شێخ مه‌حمود وه‌كو سه‌رۆكێك زۆر حه‌زی ده‌كرد ده‌وڵه‌تێكی كوردی دامه‌زرێنێت به‌ڵام شاره‌زا نه‌بوو له ئامرازه‌كانی ئه‌و دامه‌زراندنه. هه‌ر له ناكۆكی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه تا ده‌گاته به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی خێلایه‌تی له به‌رێوه‌بردنی حكومداریه‌كه‌ی و به‌رده‌وام شێخ مه‌حمود له ترسی ئینگلیز په‌نای بۆ تورك و له ترسی تورك په‌نای بۆ ئینگلیز ده‌برد ,له ترسی هه‌ردوكیان په‌نای بۆ ئێران و رووس ده‌برد.به شێوه‌یه‌كی گشتی شێخ‌یش هه‌رچه‌نده له‌ناو دڵی خۆی زۆر نیشتمان په‌ره‌روه‌ر بوو به‌ڵام شاره‌زا نه‌بوو له خوێندنه‌وه و پێشهاتی رووداوه‌كان, باشترین نموونه بۆ چونیتی حكومداری سه‌رده‌ی شێخ مه‌حمود چیرۆكه‌كه‌ی جه‌میل صائییبه به ناوی (له‌خه‌وما) كه باس ده‌كات چون حكومداری به مه‌زاجی كه‌سه نزیكه‌كانی شێخ مه‌محوده‌وه به‌رێوه چوه. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندی شیخ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه باش نه‌بوو ئه‌مه‌ش له یاداشته‌كانی ره‌فیق حلمی ده‌رده‌كه‌ویت, هه‌ر ئه‌م ناكۆكیه‌ش بوو زۆر له‌و ئه‌فسه‌رانه روو بكه‌نه به‌غداو له‌گه‌ڵ ئینگلیز عێراق دروست بكه‌ن. سه‌یره هه‌ندێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای عێراقی له 1921 دامه‌زراندن كورد بوون, تۆ ته‌ماشاكا هه‌مان سیناریۆ له‌گه‌ڵ عێراقی ئه‌مرۆ دووباره بوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئمه‌ریكیه‌كاندا له به‌غدا ,ئه‌وه‌نده‌ی كوردی ناوبژیوانی لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌كات و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دیسان عێراق دروست بێته‌وه ئه‌وه‌نده عه‌ره‌به‌كان به ته‌نگ ئه‌و مه‌سه‌له‌وه ناچن.
پ: جیاوازی ئه‌مرۆ و دوێنی چییه هیچ گۆرانێك له ستراتیژیه‌تی سیاسه‌ت و به‌ریوه‌بردنی وڵات روویانداوه یان هه‌مان هه‌ڵه به فۆرم و رووخساریكی دیكه دووباره ده‌كرێته‌وه ؟
به بۆچوونی من ئه‌مرۆ گۆرانێكی گه‌وره له دنیا بینی سه‌ركرده‌كانی كورد رووی نه‌داوه به تایبه‌تی سه‌رۆكی دوو حزبه‌ده‌سه‌ڵتداره‌كه.. كاكه ئه‌م حكومه‌تی سه‌وز و زه‌رده ریك كۆپی دنیا بینی میرنیشنه كۆنه‌كانی كورده به‌ڵام بێگومان گۆران روویدا له كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆو كاتی میرنیشینه‌كانی كۆن,به‌ڵام په‌یوه‌نده‌ی خێلایه‌تی و ته‌سك بینی سه‌كرده‌كان خه‌مخۆری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت هه‌مان دنیباینی و به‌رژه‌وه‌ندی میرنشینه‌كانه له هێڵه گشتیه‌كانی.ئه‌گه‌رناكۆكی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر خاڵی گومركه‌كان بێت هه‌مان بیرۆكه‌ی ناكۆكیه له‌سه‌ر له‌وه‌رگاكان له میر نیشینه‌كانی كۆن. ئه‌و شه‌رو پێكدادانه‌ی نێوان میرنشینی بابان به یارمه‌تی ئێرانیه‌كان دژی میرنیشیی سۆران به یارمه‌تی توركی هه‌مان چیرۆكی خیانه‌تی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیستمان دینێته‌وه یاد كه له‌نێوان میرنشینی سه‌وز و زه‌رد كرا. به شێوه‌یكی گشتی بیرۆكه‌كه هه‌مان بیرۆكه‌یه كه بیرۆكه‌ی پێش دروست بوونی نه‌ته‌وه‌یه به‌ڵام ئامرازه‌كان جیاوازن ئه‌مرۆ.
پ/ چی بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مێژووێكی ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان دروست كه‌ین؟
زه‌حمه‌ته مێژوو وه‌ك خۆی بنوسرێته‌وه,چونكه ئه‌وه‌ی مێژوو ده‌نوسێته‌وه مرۆڤه, دواجار مرۆڤیش به‌رده‌وام له پێش ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یه له كاتی نووسینه‌وه‌ی رووداوه‌كان حه‌زو و لایه‌نگیری خۆی به جۆرێك له جۆره‌كان ره‌نگ بداته‌وه له تۆماركردنی مێژوو. كاتێك مێژوویه‌كی راست ده‌نوسرێته‌وه ئه‌گه‌ر مێژوو نووسه‌كان ئازاد بن و دوور بن له هه‌ره‌شه‌ی سوڵتانه‌كان. من خۆم هه‌رگیز چاوه‌روانی كارێكی سه‌د ده‌ر سه‌د بێلایه‌ن ناكه‌م به‌ڵام ده‌كرێت زۆربه‌ی راستیه‌كان بنوسرێته‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه شه‌رم نه‌كه‌ین له نووسینه‌وه‌ی راستیه‌كان,چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌ینوسینه‌وه بێگومان بێگانه‌یك ده‌ینوسێته‌وه و تێكه‌ڵی ده‌كات له‌گه‌ڵ حه‌زێكی تایبه‌تی خۆی.هه‌رگیز مێژوو جوان ناكرێت به درۆ ,به‌ڵام مێژووی ناشرین جوان ده‌كرێت به راستیه‌كان, زۆر ئاسایییه ئێمه دان به‌وه‌دا بنێن له رابردوو هه‌ڵه‌مان زۆره ,زۆربه‌ی شكسته‌كان خۆمان لێی به‌رپسیارین,بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێێلین له ئاینده دووباره بێته‌وه. ئاینده به حكایه‌ت و گێرانه‌وه‌ی به‌ر ئاگردان دروست ناكرێت,ئاینده به دۆكیۆمێنت و خۆ رووت كردنه‌وه له‌به‌ر راستییه‌كان دروست ده‌كرێت. دواجار ئێمه ئه‌بێت مێژوو وه‌كوئه‌و پیاوه نه‌خۆشه ته‌ماشا بكه‌ین كه دكتۆر راستیه‌كانی پێده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته خۆی چاره‌سه‌ره‌كان به‌كار بهێنێت.مێژوو نووس ده‌بێت وه‌ك ئه‌و دكتۆره بێت كه درۆ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌ی ناكات و راستیه‌كانی پێده‌لێت, به‌ڵام كێشه‌كه لێره ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر دكتۆره‌كه درۆزن بێت له‌گه‌ڵ نه‌خوشه‌كه ئه‌و كات چی بكه‌ین؟