گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رد ….فیسواڤا شیمبۆرسكا
له ده‌رگای به‌رد ده‌ده‌م.
– منم، رێگه‌م به بێمه ژوورێ
ده‌مه‌وێ بێمه ناخته‌وه و
سه‌یری ده‌وروبه‌ر بكه‌م،
وه‌ك هه‌وا هه‌ڵتمژم.
– بڕۆ، به‌رد وا دهڵَێ، –
من ته‌واو داخراوم،
ته‌نانه‌ت گه‌ر وردوهاڕ كرێین
دیسان ته‌واو داخراو ده‌مێنینه‌وه.
ته‌نانه‌ت گه‌ر بشبینه لم
رێگه ناده‌ین كه‌س بێته ناومانه‌وه.
له ده‌رگای به‌رد ده‌ده‌م.
– منم، رێگه‌م به بێمه ژوورێ.
رێك بۆ كنجكۆڵی هاتووم.
كنجكۆڵییهك تاقه ده‌رفه‌تی ژیانه.
ده‌مه‌وێ سه‌یرێكی كۆشكه‌كه‌ت بكه‌م،
پاشان سه‌ردانی گه‌ڵایه‌ك و دڵۆپه ئاوێكیش بكه‌م.
بۆ ئه‌م هه‌موو كاره‌یش كاتم كه‌م هێناوه
ده‌بوو داچوونی من كاری له تۆ بكردایه.
– من له ره‌گه‌زی به‌ردم- به‌رد واده‌ڵێ-
پێویسته مكوڕی خۆمان بپارێزین.
لێره بڕۆ.
من ماسولكه‌ی پێكه‌نینم نییه.
له ده‌رگای به‌رد ده‌ده‌م.
– منم، رێگه‌م به بێمه ژوورێ.
بیستوومه ژووری گه‌وره‌و به‌تاڵ له تۆ دا هه‌یه،
ژوورگه‌لی له چاو نادیار، به جوانی بێكهڵك،
خامۆش، بێ ترپه‌ی هه‌نگاوی كه‌سێك.
قبوڵی بكه كه خۆت هیچی لێ نازانی.
– ژوورگه‌لی گه‌وره‌و به‌تاڵ- به‌رد واده‌ڵێ-
به‌ڵام له‌واندا جێگه‌یه‌ك هه‌یه.
جوان، به‌ڵام ره‌نگه،
له ده‌ره‌وه‌ی حه‌واسی ناته‌واوی تۆ.
ده‌توانی بمناسی، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌زموونم ناكه‌یت.
هه‌موو رووی ده‌ره‌وه‌م له‌به‌ر چاوانی تۆیه
به‌ڵام هه‌موو ناوه‌وه‌م پێچه‌وانه.
له ده‌رگای به‌رد ده‌ده‌م.
– منم، رێگه‌م به بێمه ژوورێ.
به شوێن په‌نایه‌كی هه‌میشه‌ییه‌وه نیم له تۆدا.
به‌دبه‌خت نیم.
ئاواره نیم.
حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و دنیایه‌ی كه تێیدام.
به ده‌ستی به‌تاڵ چوومه ناویه‌وه‌و به ده‌ستی خاڵی لێی دێمه ده‌رێ.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی له تۆدا ئاماده‌م
شتێك پێشكه‌ش ناكه‌م جگه له وشه‌گه‌لێك كه
كه‌س باوه‌ڕیان پێ ناكات.
– رێگه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ت نییه- به‌رد واده‌ڵێ-
هه‌ستی هاوكاریت نییه.
كه‌س نابێته جێگره‌وه‌ی هه‌ستی هاوكاری.
ته‌نانه‌ت گه‌ر تیژترین چاوی هه‌بێت، تا ئاستی هه‌مووشت بین.
بێ هه‌ستی هاوكاری به كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت.
رێگه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ت نییه
ته‌نها ده‌توانێ نه‌ختێك له‌و هه‌سته
شێوه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌و و تاقه وێنه‌یه‌كی ئه‌وت هه‌بێت.
له ده‌رگای به‌رد ده‌ده‌م.
– منم، رێگه‌ی هاتنه ناوه‌وه بده.
ناتوانم دوو هه‌زار سه‌ده
چاوه‌ڕێی هاتنه ژووره‌وه‌ی باره‌گای تۆبم.
– گه‌ر باوه‌ڕ ناكه‌یت- به‌رد واده‌ڵێ-
له گه‌ڵا بپرسه، هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێ كه من وتم
له تنۆكه ئاوێك بپرسه، هه‌ر ئه‌وه ده‌لێ كه گه‌ڵا ده‌یڵێ.
دواجار له تاڵه موویه‌كی قژت بپرسه.
له پێكه‌نیندا وه‌خته بته‌قم، پێكه‌نین، قاقا
پێكه‌نینێك كه به‌وه ناتوانم پێكهنم.
له ده‌رگای به‌رد ده‌ده‌م.
– منم، رێگه‌م به بێمه ژوورێ.
– من ده‌رگایه‌كم نییه- به‌رد وادهڵَێ.
سه‌رچاوه:
ا‌دم های روی پل
ویسواوا شیمبۆرسكا
ترجمه: مارك اسموژنسكی. شهرام شیدایی. چوكا چكاد.
نشر مركز، تهران، چاپ چهارم، 1391