گه‌شتی نه‌وره‌سێکی دابراوو له ده‌ریای باکووره‌وه ….. ئاشتی گه‌رمیانی
که عه‌شق رێگای خه‌م و وورێنهت پی ده‌گرێت .. وه‌کو نه‌وره‌سێکی باڵ سپی ده‌ریاکان ده‌بریت و چاوو له خۆر ئاوا ده‌گریت.
ئاشتی گه‌رمیانی .. هۆله‌ندا
جوانی رۆمانسیه‌ت و جوانی سروشت و مرۆڤ ئه‌و گرێ دراوه‌یه که به‌راسی له‌ناو یه‌کدا ده‌توێنه‌وه‌و جیهانێکی پر له ئه‌وین وئه‌وینداری دروست ده که‌ن بۆ خه‌ونه‌کانی مرۆڤ بۆ داهاتوهکانی مرۆڤ که رۆژانه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین .. زۆر جاریش مرۆڤیش له‌م قوتبه‌دا وه‌کو باڵه نه‌وره‌سه‌کان ده‌فرێت و که‌ناره‌کانی جیهانی پێ ده‌برێت .. خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ سروشت جهیانێکه که‌م جار مرۆ ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی و ووردو کاڵی بکاته‌وه دونیای رۆمانسیهتیش که‌م جار ههورێکهو به‌سه‌ری مرۆڤدا داده‌بارێت.
عه‌شقی مرۆڤ بۆ مرۆڤ بێگومان ئه‌وپه‌ری جیهانێکی مرۆڤایه‌تی یه وه گه‌وره‌یی یه بۆ لاپه‌ره‌کانی مرۆڤ به‌لام له زۆر وولاتاندا ژێر ده‌ستی یه‌و به‌ره‌و ناو خاك ده‌برێت.. بۆیه منی عشقی سه‌رهه‌ڵگرتوو کاتێك بهلاکهنارهکانی ده‌ریادا باڵ ده‌گرم وه‌کو نه‌وره‌سه سپی یه مل داره‌که وا ده‌فرم له‌که‌ناره‌کانی ده‌ریای باکووره‌وه به‌بێ راوه‌ستان تادهگهمه ژوانه جوانه‌که‌ی خۆرئاوا بوون.. رۆمانسیه‌تی ده‌ریاو باڵنده ئهوراستی و چیرۆکه‌یه که مرۆڤ له که‌ناره‌کانیدا ده‌توێته‌وه،، به زمانی هۆله‌ندی ئه‌ڵمانی هه‌نگاری سویدی هه‌تا تورکی عه‌شق و خۆشه‌ویستی یه‌ك ته‌ماشایان هه‌یه .. هه‌روا چاو داده‌گرن هه‌رواش ماچ ده‌که‌ن هه‌رواش باوه‌ش له‌یه‌ك ده‌گرن.. له خۆریاوای ئهفهریقیاش که زۆر وولاتی هه‌ژارن له‌ناو کاسه‌ی هه‌ژاریشدا عه‌شق و کۆتایی هه‌تاو هه‌ر ئه‌و ماچه‌یه که لێره‌شه‌وه هه‌ڵ دێت بۆیه مرۆڤایه‌تی له عشقدا زۆر گه‌وره‌یه وه ده‌بێت رێزی لێ بیگرێت……زۆر جار ته‌مه‌نێکی درێژ مرۆڤ کۆتایی به عه‌شقی ده‌هێنێت.. یان به‌یه‌کجاری کۆچ ده‌کات یان ده‌ست له‌یه‌ك به‌رده‌ده‌ن یان وون ده‌بێت له ژیاندا… من وون بوه‌که‌ی ئه‌م قوتبهم .. نه‌وره‌سه‌کانی ئه‌م قوتبهم.. به‌لام من تابلۆم هه‌یه.. هه‌ستم هه‌یه .. ستران و شیعرم هه‌یه.. به‌لام ئه‌و رق و توره‌بوونی لاهه‌یه.. رۆمانسیه‌تی عه‌شق فێری وانه‌ی زۆری کردین .. فێری ئه‌و ساتانه‌ی کردین که یه‌کتریمان خۆش بویت و له‌که‌ناره‌کانی ده‌ریادا باوه‌ش له‌یه‌کتر بگرین.
مۆسیقا دڵ نه‌رم که‌ره‌وه‌که .. زیقه زیقی له‌ناو کاسه مێشکدایه .. به‌ته‌له نه‌رمه ده‌نگ داره‌که‌ی من وخهمهکانم به‌ره‌و خوار ده‌بات تا ده‌گه‌مه سه‌ر پردی ماس ی ئۆریو له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌ردانی کۆلانه تاریکه پر له‌ئاوازه‌کانی دوایی نیوه شه‌و ده‌که‌م له ئه‌سته‌نبولی عه‌شق…. رۆژانێکیش وێنه‌کانی هه‌ل ده‌داته‌وه که له شام من و ئه‌و ئه‌و ده‌ستمان له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر بوو .. ماچه‌کانمان ده‌گۆری یه‌وه به زمانێکی تر… ئیستاش ته‌نها بای وه‌شت ده‌نگه‌کانم بۆ دێنن.. تۆ له‌وێ منیش له‌وێ ئیوارانێکی سارد کزه بای ده‌ریا خه‌مه‌کانم پێ لاولێ ده‌کات… رۆمانسیه‌تی ژیان فێری وانه‌ی نویێ ێ كردیین فێری عه‌شقی مرۆڤایه‌تی کردین.