گه‌شت… عــــه‌لــی حــمــه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
دووكۆتری سپی و جوان
به خۆشی و ته‌قله لێدان
ڕۆژێك ون بوون له چاوان
چوون بۆ قوڵایی ئاسمان
دوای گه‌شت و گه‌ڕانی زۆر
بوون به هاوڕێی تیشكی خۆر
كاتێك كه خۆر ئاوا بوو
تاریكایی په‌یدا بوو
گه‌ڕانه‌وه دوو به دوو
چه‌پكێك تیشكیشیان پێ‌بوو
دایانه ده‌ست منداڵان
بیده‌ن له سنگ و قژیان
هه‌تا به خۆشی بژین
له كوردستانی شیرین
alihamarashedbarznji@yahoo.com