گه‌نج وهه‌ڵبژاردن……..شه‌نكار عه‌بدوڵا
گه‌نج وهه‌ڵبژاردن
شه‌نكار عه‌بدوڵا- جێگری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا
گه‌نج چینه‌ی كۆمه‌ڵگایه كه‌وزه‌ی گۆران وداهێنانی له‌هه‌ناودا كۆكردووه، به‌ڵام له‌هیچ كوێی دنیا به‌بێ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت ئه‌م وزه نه‌یتوانیوه به‌كاری خۆی هه‌ڵبستێت، ئیدی ئه‌و ده‌رفه‌ته حكومه‌ت دروستیبكات، یان گه‌نجان بۆخۆیان دروستی بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی دروستكردنی ده‌رفه‌ت له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه له‌ئێستادا زۆر قورسه، چونكه داهاتێكی زۆر دێته هه‌رێمی كوردستان ئه‌م چینه‌ی لێ بێبه‌شه، بۆیه ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته پێویستی به‌خه‌رجكردنی بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌و عه‌قلێكی دروست هه‌یه، بۆبهرگهر خستنی تواناكانی لاوان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان تاهه‌نوكه‌ش لای ئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌م عه‌قڵه غیابه، كه‌چی به‌بیانوی جۆراو جۆر خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی وگه‌نجان به‌تایبه‌تی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، هه‌رماوه‌یه‌ك لهمهوپێش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ڵكی كوردستانی به ته‌مه‌ڵ ناوبرد، كه‌بێگومان گه‌نج سه‌ره‌كیترین ئه‌و چینانه پێكده‌هێنێت، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: گه‌نجان ده‌یانه‌وێت ژنیان بۆبێنینه ژێر لێفهكهیان، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌وردی قسه‌ی ئه‌م دوبهرپرسه باڵایه‌ی دوحزبی باڵاده‌ستی كوردستان بخه‌ینه‌ژێر پرسیاره‌وه له‌وه تێده‌گه‌یت ئه‌و دوپارتهی ئه‌مان رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن هیچ باوه‌رێكیان به‌گه‌نج نیه، بۆیه كه‌مترین گه‌نج له‌مه‌كته‌ب سیاسی وسه‌ركردایه‌تی حزبهكانیشیاندایه، ئه‌گه‌رچی كه‌مترین ده‌رفه‌تیان ره‌خساندووه بۆبه‌شداری سیاسی گه‌نجان، چونكه هه‌ركات گه‌نجان ویستویانه داوای مافی خۆیان بكه‌ن له‌رێگای خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نیه‌وه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێجار دراونه‌ته بهرگولهو تۆمه‌تباریشیان كردون به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی وگیرهشێوین، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار كۆمه‌ڵێ به‌ناو رێكخراویان دروستكردووه هێنده دژی پرۆژه‌ی گه‌نجان بون ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی گه‌نجاندا نه‌بون، به‌ڵام سه‌یرله‌وه‌دایه هه‌موكات ئه‌م دوحزبه په‌نایان بردووه بۆگه‌نج به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا بۆئه‌وه‌ی ئیستغلالیان بكه‌ن به‌و شێوه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت، دوا ئیستغلالیكردنی گه‌نجان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دایه كهبریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بكرێت، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌هاتووه گه‌نجان سه‌نگ وقورسایی خۆیان بزانن، كه‌مێكیش ته‌ماشای رابردوی ئه‌م حزبانه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردویان، ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رێكی باشمان ده‌بن بۆئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بۆئه‌وه‌ی به‌رچاومان رۆن بێت وبزانین چۆن ده‌نگ ده‌ده‌ین، له‌به‌رئه‌وه ده‌نگ ئاینده دروستده‌كات، له‌م ئاینده‌ش هه‌مومان به‌رپرسیارین به‌تایبه‌تی ئه‌و چینه‌ی كهگهنجهو هه‌ڵگری وزه‌ی داهێنان وگۆرانه، بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌م ساڵ كۆمه‌ڵێ لیست خۆی ئاماده‌كردووه له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وپارتیو ده‌رفه‌تێكی كراوه‌تر له‌به‌رده‌ست هاوڵاتیاندایه بۆئه‌وه‌ی به‌ویست‌و ئیراده‌ی خۆی ده‌نگبدات، ناچارنه‌بێت رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ماڵ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، پێویسته هه‌ریه‌كه له‌یه‌كێتی وپارتی ئاسایش ده‌نگده‌ران وسندوقهكانی ده‌نگدان بپارێزن، بۆئه‌وه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت بتوانین بگه‌ینه ئاستی ئه‌و عێراقه‌ی پێنج ساڵه ده‌ستی بهدروستكردنهوه كردووه، بۆیه ئێستا ده‌كرێت هه‌ندێ پرسیار ئاراسته‌ی گه‌نجان بكه‌ین، ئایا گه‌نج ته‌مه‌ڵه؟ ئایا گه‌نج ده‌یه‌وێت ژنی بۆبێننه ژێر جێگه‌كه‌یه‌وه؟ یان گه‌نج ده‌رفه‌تی ئیش وكاری ده‌وێت وه‌ك هه‌مو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان؟ ئایا گه‌نج ده‌نگ به‌كێ ده‌دات؟ ئایا هه‌ژده ساڵ حكومرانی دوو حزب پێمان ناڵێت كار‌و پرۆژه‌ی ئه‌مانه چیه‌و چیان پێده‌كرێت؟ ئه‌مانه‌و هه‌ندێ پرسیاری تر هه‌یه كه‌هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه باچاوهرێ بین.