گه‌نده‌ڵی بۆ ؟…. به‌شی چواره‌م … ئا : رزگار سه‌عید
که‌رتی ته‌ندروستی* و گه‌نده‌ڵی:
ساڵانه‌له جیهاندا نزیکه‌ی سێ تریلۆن دۆلار سه‌رف ده‌کرێت بۆ پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان . کۆی ئه‌م سه‌رمایه‌یه‌ش له باجه‌وه کۆده‌کرێته‌وه .وه‌ک ئاشکرایه زۆربوونی سه‌رمایه ڕێخۆشکه‌رده‌بێت بۆ به‌کارهێنه‌ران تا به‌شێوه‌ی خراپ سه‌رمایه‌که به‌کار بهێنن . ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی که‌له گه‌نده‌ڵیدا دیارنامێنیت و له‌ناو ده‌چێت ،یان به‌واتایه‌کی تر ده‌دزرێت ،هه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌یه ده‌کرێت به‌کار بهێنرێت بۆ ده‌رمان و دامه‌زراندنی خه‌سته‌خانه‌و دامه‌زراندنی کادێری ته‌ندروستی و پێویستیه‌کانی دی .هه‌رچه‌نده تا هه‌نوکه‌ش پێوه‌رێک نیه به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر ته‌واو گه‌نده‌ڵی بپێوێت و کاری به‌راوردیی پێ بکرێت له‌نێوان ده‌وڵه‌ته هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا . بۆ نموونه ئه‌مه‌ریکا وڵاتێکهلهسهدا 15،3 ی ده‌خلی قه‌ومیان ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ پاراستن و پێویستیه ته‌ندروستیه‌کان گهربهراوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاته پیشه‌سازیه گه‌وره‌کانی تردا، له‌ئه‌مه‌ریکادا دوو پرۆگرامی ته‌ندروستی گه‌وره‌هه‌یه به‌ناوی { میدیکیر } و { میدیک ئیند } که‌له‌سه‌دا 10،5 ی میزانیهکهیان له‌ناوده‌چێت له‌پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕو خراپبونی ده‌رماندا به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتێکی وه‌ک که‌مبودیا که له‌سه‌دا 5 ی بۆکاری گه‌نده‌ڵی ده‌چێت به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی 2006 . به‌که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت ، ساڵی 1999 گه‌نده‌ڵی له‌بواری که‌رتی ته‌ندروستی له‌ئه‌مه‌ریکادا گه‌یشته 170 ملیۆن پاوه‌ند {300ملیۆن دۆلار} له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و سودو قازانجه‌ی گه‌ڕایه‌وه چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پاره‌یه بوو کهتیاچوبوو که‌له کاتێکدا خودی پاره دزراوه‌که 10 خه‌سته‌خانه‌ی نوێی پێ دروست ده‌کرا.
گه‌نده‌ڵی کارێک ده‌کات تاکی کۆمه‌ڵگه بێبه‌ش بێت له‌و پرۆسه ته‌ندروستیه ته‌واوو پێویستیانه، چونکه زنجیره‌ی درێژوهبووی هه‌ڵه‌کانی ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر هه‌میشه مه‌ترسی خستوه‌ته سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌کان ،خاتون { دۆرا ئهکیۆنیللی } که‌خه‌ڵاتی نه‌زاهه‌ی له‌ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه له‌سالی 2003 ده‌ڵێت : پرۆسه‌ی ته‌زویر کردنی ده‌رمان ،ههنگاوێکی ئاسانه به‌ره‌و گهندهڵیبوون ،چونکه ده‌رمانی ئێکسپایهرههموو که‌سێک ده‌کوژێ ، پێده‌چێت هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌ش ببێته نێچیری } .
که‌رتی ته‌ندروستی به‌گشتی وتایبهتیهوه یه‌که‌م که‌رته له‌جیهاندا که به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵ بوونی لێ ده‌کرێت به‌بێ جیاوازی وڵاتی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند ، ئه‌م گهندهڵبوونهش چه‌ند جۆرێکی هه‌یه له‌م که‌رته‌دا وه‌ك .
• دزین و ئیختیلاس :
ئه‌م کاره له‌میزانیه‌ی ته‌ندروستی ده‌کرێت یان ئه‌و پاره‌یه‌ی کهلهخهڵکی وه‌رده‌گرن ،ئه‌م دزین و ئیختلاسه ده‌کرێت له‌سه‌ر ئاستی حکومی‌دا ئه‌نجام بدرێت یان له‌سه‌ر ئاستی لۆکا‌ڵی یان خه‌سته‌خانه‌یه‌ک یان بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی بچوک ، به‌واتایه‌کی دی دزینی ده‌رمان و پێویستیه‌کانی تری خه‌سته‌خانه که‌بۆ خه‌ڵک دانراوه و به‌کارده‌هێنرێت جارێکی تر ئه‌و پرۆسه‌یه دهفرۆسرێتهوه و به‌کارده‌هێنرێت له‌لای چه‌ند کاسانێکی دیاریکراوه‌وه.
• گه‌نده‌ڵی له‌کڕین دا :
تێکه‌ڵبوون به‌م پیلانه‌و به‌رتیل وه‌رگرتن له‌ئه‌نجامی کڕینه‌وه ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌و سه‌رمایه‌یه نامێنیت و ده‌شارێته‌وه که پێویسته سه‌رف بکرێت بۆ خه‌ڵکی به‌تایبه‌ت کڕینی ئه‌و مادانه‌ی که کوالیتیان باشه یاخود دروستکردنی پرۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره و که‌ره‌سه‌ته‌کانی ناو پرۆژه‌که به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی .
• گه‌نده‌ڵی له‌ده‌زگای وه‌رگرتندا :
وازهێنان یان پشتگوێ خستن و لێنه‌پرسینه‌وه له‌و سه‌نه‌د و ره‌سمه ڕه‌سمیانه‌ی که ته‌زویر {ساخته } ن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ئمینی ته‌ندروستی تێدا نیه یاخود پێشکه‌شکردنی لیستی خه‌یاڵی بۆ کۆمپانیاکانی ته‌ئمین به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی یان چاره‌سه‌رکردنی که‌سانێک که‌له ڕاستیدا بوونی ئه‌و که‌سانه ته‌نها ناوه‌و چیدیکه یان به‌کارهێنانی خه‌سته‌خانه له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆ کاری تایبه‌تی خۆی .
• گه‌نده‌ڵی له‌زنجیره‌یه‌ک کاری درێژه‌وه‌بووی پزیشکیدا :
ده‌کرێت به‌رهه‌مه‌کان بگۆڕێت یاخود بدزرێت له‌خاڵێکی دیاریکراوی ناو پرۆسه‌ی دابه‌شکردندا ، لێپرسراوان بێگومان داوای ره‌سمی گومرگی ده‌که‌ن به‌رانبه‌ر به‌وه‌ش ڕازی ده‌بن به‌وه‌ی کهبهرههمهکان کارئاسانیان بۆ بکرێت تا له‌گومرگ رزگاریان بێت یان هیچ نه‌بێت رێژه‌یه‌کی که‌میان بۆ دابنێن ئیدی نرخی ده‌رمان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و په‌یڕه‌وی یاسای پیشه‌سازی ناکرێت و ڕهچهتهکانیش ته‌نها بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌چێته‌وه که‌ئه‌و ده‌رمانانه‌ی لێیه له‌کاتێکدا ئه‌و ده‌رمانانه خۆیان مواسه‌فاته‌کانی به‌پێی پێویست تێدا نیه ، جگه‌له‌وه‌ی که‌جارێکی تریش له‌و پێگانه‌وه ده‌ستاوده‌ستی تری پێ ده‌کرێت.
• گه‌نده‌ڵی له خاڵی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان :
ئه‌م جۆره ده‌کرێت شێوازی جۆراوجۆره له‌خۆ بگرێت ، بۆ نموونه رازی بون به بڕێک پاره یان ناچارکردنی نه‌خۆش به چه‌ند داواکاریه‌ک به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی کهخزمهگوزاریهکهی پێشکه‌شبکرێت یاچارهسهری بۆ بکرێت که‌له‌ڕاستیدا پێویسته به‌بێ به‌رانبه‌ر بێت .
هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه له که‌رتی ته‌ندروستیدا .
که‌رتی ته‌ندروستی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا که‌متر کاری گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌کرێت که ئیلتزامێکی به‌رچاویان هه‌یه له‌جێبه‌جێکردنی یاسادا ، چونکه که‌رتی گشتیش مه‌حکومه به خزمه‌ته مه‌ده‌نیه‌کان و هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی ده‌که‌ن چونکه میدیای ئازاد هه‌یه‌و ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیه‌کانیش کاری به‌هێز ده‌که‌ن له ده‌رخستی ئه‌و دیاردانه . سه‌باره‌ت به خۆپاراستن و به‌ئاگابوون پێویسته چه‌ند هێڵیکی ئاگادارکردنه‌وه هه‌بێت بۆ کڕیار و کارمه‌ندانی که‌رته‌که وه‌ک :
• شه‌فافیه‌ت :
1- پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ته‌ندروستیه‌کان زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی میزانیهکهیان بڵاوبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر پێشکه‌وتنێکی بواره‌که کهبهدهستیان هێنابێت{لۆکا‌ڵی بێت یان نه‌ته‌وه‌یی} جا ئه‌و بڵاوکردنه‌وه‌یه له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆن بێت یان رۆژنامه یان ئه‌نته‌رنێت یان هه‌ر به‌شێکی تری ڕاگه‌یاندن به‌مه‌رجێک له‌ژێر کۆنترۆڵی ئیداره‌ی حکومه‌ته‌وه ده‌ربچێت نه‌ک له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی که‌رته‌که له‌گه‌ڵ وردبوونه‌وه‌ی ته‌واوله حساباتی خزمه‌تگوزاریه پێشکه‌شکراوه‌کان.
2- حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی لێپرسراون به‌رانبه‌ر به هه‌موو پرۆسه‌یه‌کی موناقهسهکردن له‌ڕوی به‌ندو مه‌رجه‌کانیه‌وه ، پرۆسه‌ی پێشکه‌شکردن و بڕیاری کۆتایی موناقهسهکردنهکه پێویسته بڵاوبکرێته‌وه له‌سه‌ر نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ ئاگاداریبێت .
3- ڕاپۆرتنووسین وبهیانکردنی هه‌موو ئه‌و پرۆتۆکۆلانه‌ی له‌ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی کلینیکه ته‌ندروستیه‌کانه‌وه هاتوه‌ته به‌رهه‌م و هه‌وڵ بدرێت زیاتر پێش بخرێت به‌مه‌رجێک ڕاپۆرته‌که له‌گه‌ڵ دروستکردنی دهرمانهکهوتاقیکردنهوهی کلینیکه‌که‌دا یه‌ک بگرێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌شداریه مالیه‌ی کهیهکهکانی پشکنینی پزیشکی له‌کۆمپانیا تایبه‌ته‌کاندا بۆ دروستکردنی ده‌رمان بخرێته ڕوو.
4- ئه‌و شوین و که‌سایه‌تیانه‌ی یارمه‌تی ئه‌م که‌رته ده‌ده‌ن پێویسته ئاشکرابکرێت بۆ کوێیه‌و بۆ کێیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودی ئه‌و شوێن و که‌سایه‌تیانه پێویسته بهدواداجونی بۆ بکه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین جۆر پێشکه‌شبکرێت و بهرلهگهندهلی بگرێت .
• پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌کان :
1- پرۆسه‌ی ناساندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیپه ئه‌خلاقیانه له‌پرۆسه‌ی کاری به‌رده‌وام دا یه‌کجار پێویست و گرنگه ،ئه‌رکێکه پێویسته کارمه‌ندانی که‌رته‌که پێی هه‌ڵسن وه‌ک که‌سه‌کانی کلینیک ، ئیداره، کارمه‌نده پزیشکیه‌کان ، ئه‌م پره‌نسیپه بنکه‌و مه‌رجه‌عێکی ڕون و ئاشکرایه بۆبه‌رگرتن له به‌رژه‌وه‌ندیه تاکیه‌کان که‌سه‌رئه‌نجام بهرهوگهندهڵی هه‌نگاوده‌نێت، بۆیه پێویسته له‌هه‌ر پێشێلکاریه‌ک ده‌سته‌ی بێلایه‌ن دژ به‌گه‌نده‌ڵی ئاگاداربکرێته‌وه { گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه بوونی هه‌بێت } .
2- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو کۆمپانیاکانی ده‌رمانگه ، بیۆته‌کنه‌لۆژی ،ئامێره پزیشکیه‌کان پشتگیری له پرنسیپی کاری بازرگانی تایبه‌ت به به‌رگری له‌گه‌نده‌ڵی بکه‌ن واته ئه‌و کۆمانیایه هه‌وڵی زیاتر بده کهدووربن له‌وه‌ی به‌رتیل وه‌ربگرن له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان .
• به‌شداریکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رپه‌رشتیکردنی :
1- له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستیه ڕیگه‌ی ڕاست و دروست ته‌رخان بکات بۆ سه‌رپه‌رشتی کردن و کۆنترۆڵکردن، ئه‌م کاره واده‌کات له‌کارمه‌ندانی هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی بکه‌ن ، ئه‌و که‌سانه‌ی کاری سه‌رپه‌رشتیاری و کۆنترۆڵ ده‌که‌ن نابێت به‌هیچ جۆرێک کارێکی تر یان لیپرسراویهتی یان هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌و بواره‌دا هه‌بێت .
2- له‌روی سیاسه‌تی گشتیه‌وه ، پراکتیک کردن و سه‌رفکردن له‌پرۆسه‌ی کۆنترۆڵکردن و وردبوونه‌وه‌ی یاسایدا ده‌بێت کراوه‌و ئاشکرابێت ، واته قۆناغه‌کانی ڕێکخستنی میزانیه { جێبه‌جێکردن و سه‌رفکردن } به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی کهدروستدهکرێت ده‌بێت بهکۆمپلێتی به‌ئاسانی چنگ بکه‌ویت شان به‌شانی کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیه‌که .
• که‌مکردنه‌وه‌ی حهوافیز :
1- چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆش پێویستیه‌کی مرۆڤایه‌تیه نه‌ک ڕێگه یان فرسه‌تێک بێت بۆ قازانجکردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون. له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کانه هه‌ولی زیاتر چڕبکه‌نه‌وه بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌و وه‌سڵانه‌ی که که‌رتی ته‌ندروستی ده‌ستی ده‌که‌وێت ئیدی ئه‌و پارانه له‌ڕێی وه‌سڵی نه‌خۆشه‌وه بێت یان هه‌ر رێگه‌یه‌کی تره‌وه بێت .
2- پێویسته پزیشک و کارمه‌نده ته‌ندروستیه‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌و که‌رته کارده‌که‌ن موچه‌یه‌کی باش وه‌ربگرن کهگونجاوبێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و هیلاکی و جۆری خوێندن و پیشه‌که‌یان .
• بنکه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان :
1- ڕێکخراوی کار لیپرسراوه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی ڕێگه نه‌دات که‌هیچ گروپ و تاکێک په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ده‌رمان دروستکردندا تاله‌وێوه هه‌وڵی ئه‌وه بدات سودی لێ ببینێت ته‌نها بۆ خۆی .
2- پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کان پشتگیری له پره‌نسیپی شه‌فافیه‌ت بکه‌ن بۆ پرۆسه‌ی ڕێکخستنی ده‌رمان ، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تا ده‌رمانه‌کانیان نهرازێننهوه و ریکلامی بۆ نه‌که‌ن ، وهسزاو چاودێری ئه‌و پزیشکانه بکه‌ن خۆیان ڕێکخستوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌و کۆمپانیای ده‌رمان دروستکردندا .
• په‌یماننامه‌و به‌ڵگه‌کانی نه‌زاهه :
1- پیویسته ههـو ئه‌و په‌یماننامه‌و به‌ڵگانه‌ی تایبه‌ته به به‌رتیل له‌نێوان کریارو فرۆشیاردا جێبه‌جی بکرێت ، ئه‌مه‌ش زیاتر کریاره‌کانی بواری که‌رتی ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه .
2- پێویسته له‌سه‌ر حکومهتهکهکان هه‌ر کۆمپانیایه‌ک که ناو‌و کارێکی نه‌شیاوی کرد هیچ مامه‌له‌یه‌کی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ن گه‌ر به‌های به‌رهه‌مه‌کانیشی زۆر هه‌رزان بێت .
• پرۆسه‌ی شکاتکردن و مافی گشتی :
1- له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییه که یاسایه‌کی قورس و گران به‌رانبه‌ر به‌و کۆمپانیاو که‌سانه جێبه‌جێ بکات که ده‌رمانی ساخته یان هه‌وڵی کڕینی ده‌رمانی ئێکسپایهردهدهن و پێویسته ئیجرائاته‌کان به‌رانبه‌ریان جێبه‌جێ بکات .
2- هه‌موو ئهودهزگاو ڕێکخراوانه‌ی کارده‌که‌ن دژ به‌کاری گه‌نده‌ڵی پێویسته هه‌وڵی ئاشکراکردنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ک بده‌ن له‌که‌رتی ته‌ندروستیدا ، تا له‌وێوه کارهیاساییهکان جێبه‌جێ بکرێت، دادگاش بهسهبهخۆیی بڕیاره‌کانی بدات .
ته‌ندروستی که‌رتێکی پیشه‌سازی سه‌ره‌کی و جیهانیه ، جگهلهلێپرسراویهتی گه‌وره‌ترین میزانیه‌ی ده‌وڵه‌تی لێ سه‌رف ده‌کرێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌م کاره مافێێکی ئینسانیه به‌ڵام زۆر جار گه‌نده‌ڵی کارێک ده‌کات خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌شێوه‌ی دروست و ته‌واو نه‌گاته تاکی کۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت خه‌لکانی هه‌ژار ،هه‌رچه‌نده زاڵبون به‌سه‌ر ته‌واوی گه‌نده‌ڵی له‌که‌رتی ته‌ندروستیدا کارێکی ئه‌سته‌مه به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باس کران هه‌وڵیکی باش بن بۆ به‌رگرتن له‌گه‌نده‌ڵی یان تیشکخستێک بێت له‌سه‌ر جۆره‌کانی پرۆسه‌که به‌شیوه‌یه‌کی زانستی تا خاله نه‌گه‌تیفه‌کان ئاشکرابێت لای خه‌ڵکی.
*له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م ئاماده ده‌کرد پرسیارم له‌چه‌ند نوسه‌رو هاوڕێیه‌کی نزیکم کرد که‌ئایا یه‌که‌م وه‌زاره‌ت کامه‌یه له‌حکومه‌تدا بۆ گه‌نده‌ڵی جگهلهیهکێکیان هه‌موو به‌تێکڕا باوه‌ڕیان وابوو که وه‌زاره‌تی مالیهیه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ڕاپۆرته‌دا گرنگترین و ناسکترین وه‌زاره‌ت که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه توشی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت .
تێبینی :
1- بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پره‌نسیپه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رتیل وهه‌ولدان بۆ کاری باشتر له‌م ئه‌دره‌سه زانیاری زیاتری تێدایه .
. www.transparency.org/buildin~coalitions/private_sector/business_principles.html
2- بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌زاهه له‌ڕێی ڕێکخراوی نه‌زاهه‌ی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه سه‌ردانی ئێره بکه‌ن .
. www.transparency.org/integrity_pact/index.html
بۆ نوسینی ئه‌م وتاره سود له‌م راپۆرته وه‌رگیراوه
Global Corruption Report 2006 Executive Summary