گه‌ڵا…. سه‌لام عومه‌ر
وه‌رز ته‌مه‌نی گه‌ڵا ده‌با
ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیش هه‌ر له گه‌ڵا ده‌چن
پێشتر ئێمه گه‌ڵا!َ خۆر بووین
بۆیه وه‌كو وان ده‌وه‌رین
ئه‌وكاته‌ش كه بوونمان نه‌بوو
به‌ڵام گه‌ڵا بوونی هه‌بوو
كه‌چی دیسان هه‌ر ده‌وه‌رین
چه‌ند جوانه وه‌رزی وه‌رینی گه‌ڵاكان
چه‌ند جوانتره وه‌رزی سه‌وز بوونی گه‌ڵا
مردنمان چه‌ند پڕ ئازاره
ئه‌دی له‌دایك بوون ؟
ئه‌وان…
گه‌ڵا زه‌ردو سه‌وزه‌كان
له‌وه‌ته‌ی نایان خۆین
نوێ ده‌بنه‌وه
له‌وه‌ته‌ی به‌هار هه‌یه
وه‌رز هه‌یه…
له‌وه‌ته‌ی كۆده‌كرێنه‌وه
جیاوازیكان فراوان تر‌و
چینایه‌تیش زێده‌تر
ئێستا…..
گه‌ڵا ده‌وه‌رن و ئیدی دێن
هه‌رداره‌و دێ گه‌ڵا ده‌گرێ
هه‌ر گه‌ڵایه‌و زۆر ده‌بێ
سه‌وز ده‌بن و
گه‌وره ده‌بن و تێك ده‌ئاڵێن
گه‌ڵاكان ده‌چنه ناو یه‌كتره‌وه‌و
ده‌بنه سێبه‌ر
نا ببورن ده‌بنه پڕۆژه
به‌ڵام بێئه‌وه‌ی بیان خۆین هه‌ڵده‌وه‌رن
نا ببورن كۆده‌بنه‌وه
ئاخر ئه‌گه‌ر گه‌ڵا نه‌با
گه‌ڵای وه‌ریو…
گه‌ڵای سه‌فته…
ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی زۆر ده‌بن
ئێمه‌ش نه‌ده‌بووین
ئه‌و كاته…نه‌ئێمه‌و نه‌گه‌ڵا هه‌ڵنه‌ده‌وه‌رین
بۆیه وه‌رینی گه‌ڵاو ته‌مه‌نی مه
چه‌ند لێك بچن
هێنده‌ش جوانن
جارێكی دیش بیان خۆین
زۆرتر ده‌بن و
ئێمه‌ش زوتر هه‌ڵده‌وه‌رین
نه‌شیان خۆین هه‌ر ده‌وه‌رن
یان هه‌ر ده‌مرن
لێ
چه‌ند جوانترده‌بوو به‌یه‌كه‌وه‌بین
نه‌ئه‌وان وشك ببنه‌وه‌و
نه ئه‌مه‌ش پیر
نه‌قوتیانده‌ین
نه بشیان كه‌ینه نێچیر
لێ
چه‌ند خۆشتر ده‌بوو وه‌رین نه‌با
ئه‌وسا جیهان سه‌وز ده‌بوو
بۆهه‌تایه
سه‌وز…سه‌وز.
لێ
چه‌ند خۆشتر ده‌بوو كۆكردنه‌وه نه‌با
كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵای
شیرین و تاڵ
ئه‌وسا جیهان به‌تاڵده‌بوو له گه‌نجینه
به‌تاڵ به‌تاڵ.