گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران…. دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران
نوێژ له قوتابخانه …
له ڕۆشنایی ئه‌و بۆچوونه که ئاین تایبه‌تمه‌ندی که‌سی یه و مرۆڤ ئازاده چ ئاینێکی هه‌بێ و به‌جێ هێنه‌ری ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی بێ ، بۆ ئه‌م ویستهش هه‌ر ئاینه شوێنی په‌رستگای خۆی هه‌یه له مزگه‌وت و دێر و ….هتد. کوڕه کورده باوکی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رکاری پێشووی له کوردستانه و بێ جیابوونه‌وه دایکیشی هه‌ر له هه‌نده‌رانه و به‌دیار جگه‌ر گۆشه‌کانی شه‌و ده‌کا به ڕۆژ بۆ پارێزگاری ڕێگای دین و دیانهتیان نیشان ده‌دا و به لێکدانه‌وه‌ی خۆی ئه‌مه ڕێگه‌ی گونجاوه . کوڕه له شازده لای داوه و هه‌رچۆنێ بێ ده‌یه‌وێ دڵی دایکی ڕازی کا ، کاتی نوێژه و ده‌ست ده‌کا به ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن و له‌شوێنێک که پێ ی باشه دای ده‌به‌سته نوێژکردن . کۆمه‌ڵێ منداڵ ده‌ی بینن و نازانن بۆ واده‌کا و چ واتا‌و پیرۆزیهکیشی هه‌یه پێ ی پێ ده‌که‌نن به‌ده‌م هه‌ڵا و چه‌پره‌وه نوێژی قوتابخانه‌ی پێ ده‌بڕن .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com