گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران … باوکی پیر … دڵشاد تاقانه
Closed
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران …
باوکی پیر …
به هه‌ناسه‌ی درێژ قومی لێ ده‌دا ، لا ڕوومه‌ته‌کانی قوڵ ده‌کرد په‌نگاوی دوکه‌ڵه‌که‌ی به ناخیادا ده‌برده خوارێ وای ده‌زانی چاره‌سه‌ری کێشه به‌رده‌وامه‌که‌ی بۆ ده‌کا . دوای چه‌ند ساتێ دووکه‌ڵه‌شینکه‌ی بۆن کڕوزی ناوسیه‌کانی به‌سه‌ر لێوه وشکه‌کانی ڕووه و ئاسمان به فوو دوور هه‌ڵده‌کشان . به په‌نجه‌ی گه‌وره و دۆشاومژه سه‌ره‌ونخون جگه‌ره‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو ، گێژی و لاساری یه‌ک به‌ڕوواڵه‌تیه‌وه سیمابوو ته‌مێکی زه‌رد ڕه‌نگی پێستی ده‌م و چاوی که‌رخ کردبوو ، هه‌رچه‌نده بچوکێکی هه‌رزه و پانزه‌ساڵان نه‌خۆشی دڵیش سه‌رباری ده‌ردان بوو . بزۆز و سه‌رکێش له به‌رامبه‌ر باوک و دایکی سه‌رووی شه‌ست ساڵان که هیچ شێوازێکی ئاسایی نه‌بوو خاڵی یه‌کگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا دروست بکا . هه‌ر جارێ له خوێندنگا پێویستی کۆبونه‌وه‌ی دایک و باوکان هه‌بووایه ئه‌و نه‌یده‌ویست دایک و باوکی بچن داوای له براو خوشکه گه‌وره‌کانی ده‌کرد ئاماده‌بن ، پێ ی نه‌نگ و شه‌رمی بوو زۆر گلله‌یی له به‌ختی خۆی ده‌کرد : بۆ دایک و باوکی من پیرن ؟ بۆ زمان فێر نابن ؟ هی هه‌مووان گه‌نج و هه‌ندێک ده‌زانن ته‌نیا هی من نه‌بێ ! له‌به‌ر خۆیه‌وه سه‌ری نه‌وی ده‌کرد جارێکی تر ته‌نیا هی من نه‌بێ . له ڕقا نیشانی گڕی سوتانی ناوه‌وه‌ی خۆی له پشکۆی سه‌ر نو‌کی جگه‌ره‌که‌ی به قومێکی قاییم تری جۆش ده‌دا و ده‌دره‌وشانه‌وه .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com