گوێبگره.. جه‌نابی وه‌زیر…..باوكی لاس
گوێبگره.. جه‌نابی وه‌زیر
باوكی لاسبێ پێشه‌كی
پێموانیه پێویست به‌وه بكات شه‌رحی حاڵی گۆپته‌په‌تان بۆ بكه‌م، بڵێی ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بووبێ له یادی كیمیابانكردنیدا به‌سه‌یاره‌ی های مۆدێل‌و ده‌سته‌ی پاسه‌وانی پڕه‌وه، به‌ڵام به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی به‌ناهه‌ق ناوی جاده‌ی لێنراوه نه‌چوبنه وێنده‌رێ، دڵنیام له چوون‌و گه‌ڕانه‌وه‌تاندا، قۆڵتی قوڵ‌و تاسه ڕه‌ق‌و ته‌قه نه‌عله‌تیه‌كانی ئه‌و رێگایه، بێ به‌زه‌ییانه ئۆتۆمبیله نازدارو نه‌رم‌و شله‌كانی ده‌وڵه‌تیان ئه‌زیه‌تداوه‌و له‌حه‌یبه‌تی هه‌ڵبه‌ز‌و دابه‌زی خۆیان، شان‌و مل‌وسه‌ری ئێوه‌شیان راوه‌شاندووه. وه‌لی بۆچی ویژدانتانی وه‌خه‌به‌ر نه‌هێناوه ئه‌وه‌یان نازانم .
تكایه ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر داوه‌تی یاده‌وه‌ری كیمیابارانی 3/5 بوون‌و ته‌شریفتان برده گوندی گۆپته‌په، به‌رله‌وه‌ی بچنه به‌رده‌می مایكرۆفۆنه‌كان‌و هیچ به‌ڵێنێك بده‌ن، سه‌رێك به‌و خانووه خوارو خێچه‌دا بكه‌ن، كه له‌سه‌ر تابلۆیه‌كی شین‌و به‌فلچه‌ی خۆشنوسێكی ناشی به‌ره‌نگی سپی له‌سه‌ری نوسراوه : ( كتێبخانه‌ی گۆپته‌په) ئینجا ببینن‌و بزانن ژوره‌كانی ئه‌و خانووه په‌ڕپووته چ واتایه‌كی له ئامێزگرتووه..؟ ئه‌و لاوانه‌ی ئه‌نفال نه‌یبه‌زاندوون، بپرسن چۆن خوێندنیان ته‌واو كردووه‌و كام زانكۆ‌و په‌یمانگایان خوێندووه‌و چ خه‌ونێَكی ئینسانی گه‌وره‌و چ توانایه‌كی له‌بن نه‌هاتوویان هه‌یه..؟! وه‌لی ئه‌فسووس ..چونكه له‌وه‌چه‌ی هه‌ژاران‌و ئه‌نفالكراوانن، به‌رێزتان نه‌په‌رژاون هێشتا بیر له‌دامه‌زراندنیان بكه‌نه‌وه..!
به‌رله‌وه‌ی ئه‌زیه‌ت بكێشن بامن لێره‌وه وێنه‌یه‌كی هاكه‌زایتان پیشانبده‌م، په‌رتووك خانه‌كه بریتیه له خانووه‌یه‌كی دیوار خواروخێچی نائه‌ندازه‌یی، كه گوندنشینێكی شه‌كه‌ت هه‌ربه‌ده‌ستی خۆی دروستی كردووه، لاوانی گۆپته‌په لێیان به‌كرێ گرتووه، ده‌رگاكه‌ی چینكۆیه‌كی ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشی یه، كه‌له ڕه‌بایه به‌جێماوه‌و شڕه‌خۆره‌كانی راپه‌رین ده‌ستاو ده‌ستیان پێكردووه، ژووره‌كانی بێ ئاو‌و بێ كاره‌با، ناپۆشته، بێ رایه‌خ، بێ ئاگردان‌و ئاشپه‌زخانه، له‌زستاندا سارد‌و سڕ وه‌ك ویژدانی مرۆڤ گه‌لێك كه به‌ناهه‌ق ناوی به‌رپرسیان لێنراوه، بێ گیان وه‌ك ده‌می قوربانیه‌كانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران، ته‌زیوو وه‌ك ویژدانی جه‌لاد، له هاوینشدا گه‌رم وه‌ك ساوناكانی ئاوشفیتس.( ) چه‌ند كورسیه‌كی نایلۆن به‌رچاوده‌كه‌ون، به‌ڵام لێتان نه‌شێوێ ئه‌وه هی مزگه‌وتی ئاواین‌و خوانه‌كرده له‌هه‌رپرسه‌یه‌كیاندا، لۆژیكی " ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕه‌ی خه‌ڵك بێ هه‌ڵته‌كاوه" دێته پێشێ ..
له كتێبخانه‌كه‌ی گۆپته‌په نه‌كۆفی‌و نه‌چاخواردنه‌وه، نه‌ماستاوی به‌رێوه‌به‌ر، نه‌پرته‌و بۆڵه‌ی كه‌می موچه، نه‌پۆلیس، نه باجی، هیچیان له‌وێ به‌رچاو ناكه‌ون، له‌به‌رئه‌ونا، كه غائبن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ئه‌م پرۆژانه ناگرێته‌وه، به‌و حاڵه‌شه‌وه پێشوازی باش‌و كارمه‌ندی باش "خۆبه‌خش" كتێبی باش‌و گه‌نجی باش‌و بیری باش، ئیراده‌ی باش ئاماده‌ن.
بێ پاشه‌كی :
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه بوویت، هه‌رخۆت له‌خۆت بپرسه له‌م رێگا‌و بان‌وگونده خراپترت پێ شك دێت؟
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوان بوویت بیرت نه‌چێت ئه‌مانیش لاوی وه‌رزشوانی بێ یاریگان.
• ئه‌گه‌ر هی مافی مرۆڤ بوویت ئه‌مان مرۆڤن، نه‌ك دووپێ .
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ بوویت ته‌ماح نه‌تگرێ ئه‌مانه ئه‌هلی تفه‌نگ نین‌و بۆ پۆلیسی ده‌ست ناده‌ن.
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری رۆشنبیری بوویت ئه‌مان رۆشنبیری راسته‌قینه‌ی دوارۆژن. ته‌نیا عه‌یبیان ئه‌وه‌یه كوڕی ئه‌نفالكراوانن‌و به‌عسیش نه‌بوون.
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان بوویت.. ئه‌مان وه‌چه‌ی شه‌رعی شه‌هیدانی كیمیاباران‌و كور‌و كچی ئه‌نفالكراوانن.
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش بوویت ئه‌مان پێویستیان به‌په‌روه‌رده نیه به‌ڵكو، ده‌توانن نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكه‌ن.
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری كاره‌با بوویت .. لێت نه‌شێوێ ئه‌وئامیرانه‌ی ناو ژووره تاریكه‌كه‌ی لای ده‌ستی چه‌پی كتێبخانه‌كه، ته‌باخ (چووله) نین به نه‌وت داگیرسێن، به‌ڵكو ئه‌و انه كۆمپیوته‌ری كاره‌با نه‌دیوون، كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز بۆ تاقه جارێكیش ته‌زووی كاره‌با رای نه‌چڵه‌كاندوون..
• ئه‌گه‌ر وه‌زیری داد (عه‌دل)یش بوویت، سوێنده یاساییه‌كه‌ی خۆت بیرنه‌چێت، یاسا لێره بێ بایه‌خكرا، ئه‌مانه مافیان به‌سه‌ر به‌رێزتانه‌وه هه‌یه، فه‌رموون هه‌رچی ئه‌نفالچی پێش راپه‌رین‌و داوی راپه‌رین هه‌یه بیانده‌ن به‌دادگا، له‌به‌رئه‌وه‌نا كه تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شكۆ بۆ مرۆڤ‌و یاسا‌و نیشتمان‌و ئاسوده‌ییش بۆ قوربانیان بگه‌رێته‌وه
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی وه‌زیرانیش بوویت جه‌نابی سه‌رۆك، بیرت نه‌چێت ئه‌مانیش هاوڵاتین، ئه‌گه‌ر خوا كردی یاسا‌و عه‌داله‌ت هاته گۆرێ سبه‌ی ئه‌مانه وه‌زیری راسته‌قینه‌ی وڵاتن .