گۆرانی باڵنده‌كان … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
له‌گه‌ڵ شـــــــنه‌ی به‌یانی
له دووره‌وه ده‌مـــــــڕوانی
بینیم ئاسكی دارســـــــتان
چوو بێچوه‌كانی هه‌ســــتان
ده‌یووت وه‌رن تــــــــا زووه
تا خۆر ده‌رنه‌كــــــه‌وتووه
وا بـــــــاڵنده ده‌خــوێنن
پۆل پۆل دێن ده‌جـــریوێنن
گوێڕادێرن بۆ ئـــــــــاواز
بۆ چریكه‌ی ده‌گمه‌ن و شــاز
ئاهه‌نگ و به‌زم و یــــــاری
پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به دیــــاری
ســـــه‌یرانێكه بێوێنــــه
زۆر خۆش و هه‌ســـت بزوێنه
ئه‌مین محه‌مه‌د/ سلێمــــــــــــــــانی
23/2/2012