گۆڕان بێ ڕوخانی په‌یكه‌ر … عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له گرنگیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌مان فره لیستی بوبێت، ئه‌وا ئه‌م فره لیستیه نه‌ك نه‌یتوانی په‌یكه‌ره‌كه بڕویخێنێت به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه پایه‌كانی قایمتر كرد و ڕوخساریشی گه‌شتر كرده‌وه.
ڕه‌نگه گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌وه‌دا خۆی ببینێته‌وه كه پشتكردنه ئه‌م مۆدێله له حوكمڕانی به‌رده‌وامه و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی له‌دایكبووه كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی له دۆخێك به‌ره‌و دنیایه‌كی تر و مۆدێلێكی تری حوكمڕانی بكات. یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌وه بوو هێزێك له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌نگه‌كانی كه‌می كرد به‌ڵام پێویسته ئه‌و پرسیاره بكه‌ین: چی له هاوكیشه سیاسییه‌كه گۆرا؟ پارتی وه‌ك هێزێكی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی و ده‌نگه‌كانی كه‌می نه‌كردووه.
ئێمه ده‌زانین بۆیه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی كه‌می كرد، چونكه نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م پارته‌دا ده‌یویست له پارتی بچێت و لانی كه‌م بێده‌نگ بوو به‌وه‌ی كه له‌دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی پارتی هه‌وڵی دا كۆمه‌ڵگه بخوات و یه‌كێتی وه‌ك هاوپه‌یمانێك به‌شدار بوو له ده‌سه‌ڵاتدا. لێره‌وه یه‌كێتی باجی هه‌ڵه سیاسییه‌كانی خۆیدا و له هێزێكی یه‌كه‌می كوردستانه‌وه بوو به سێیه‌م.
به‌ڵام پێویسته بپرسین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چی گۆڕی؟ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن زیادی كردووه له جه‌سته‌ی یه‌كێتی كه‌م بۆته‌وه( به پاڵپشت به نه‌ویه‌ك كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه). زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی گۆران ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه له یه‌كیتی كه‌م بونه‌ته‌وه. له هه‌ولێر و سلیمانی و گه‌رمیان ده‌نگی گۆران زیادی كردووه ده‌نگی یه‌كیتی كه‌می كردووه و پارتی زیادی كردووه. ده‌نگه زیاده‌كانی گۆران له هه‌ولێر له ده‌نگی یه‌كیتی كه‌م كردووه و پارتی وه‌ك خۆیه‌تی یان زیادی كردووه. لێره‌وه راستییه‌ك هه‌یه ناتوانین لێی بێده‌نگ بین ئه‌وه‌یه كه گۆران ناتوانێت زمانێك بدۆزیته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی. چ خێره له دوای حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه پارتی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگ له سلێمانی به‌ده‌ست بێنێت؟ ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر و بادینان پارتی ته‌زویری كردبێت، سوێند ده‌خۆم له سلێمانی نه‌یكردوه.
دروست بروام وایه كه گۆران زیاتر ده‌توانیت كار له‌سه‌رده‌نگی هاوڕێكانی خۆی بكات ئه‌ویش یه‌كیتییه. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه یه‌كیتی غه‌دری لی كراوه نه‌خیر به‌ڵكو یه‌كیتی خۆی غه‌دری له خۆی كرد‌و نه‌یتوانی له‌نێون ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. پارتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بوو گۆرانیش ئۆپۆزسیۆنی ره‌ها، ئه‌ی یه‌كێتی چی؟ بۆ یه‌كێتی قورس بوو له‌م ناوه‌نده‌دا زمانێك بدۆزێته‌وه بۆ ڕازیكردنی ده‌نگده‌ر.
به‌ڵام بۆ ده‌نگی پارتی كه‌می نه‌كرد؟ زۆر به‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كان و قۆرخی بنه‌ماڵه و نه‌وت و گومرگ و كوشتنی رۆژنامه‌نوس و به‌ندكردنی چالاكوانان، پارتی بكه‌ری سه‌ره‌كییه، ئه‌ی بۆ ده‌نگه‌كانی كه‌می نه‌كرد؟ ده‌بێت بپرسین بۆچی ئه‌م هه‌موو لێشاوه له ڕه‌خنه و هێرشی میدیایی نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به یه‌ك ئه‌ندامی پارتی بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌نگه‌كانیان زیاد ده‌كات، ( سه‌رباری ته‌زویری پێش و دوای هه‌ڵبژاردن)؟
لێره‌وه ئێمه له‌به‌رده‌م گۆڕانێكداین به‌بێ ڕوخانی په‌یكه‌ر. دڵخۆشین به‌وه‌ی كه گۆڕانی گه‌وره ڕویداوه به‌ڵام په‌یكه‌ره‌كه له‌جێی خۆی وه‌ستاوه و پایه‌كانی قایمتر بووه.
له چوار ساڵی ڕابردوودا جۆرێك له دنیابینی سیاسی دروست بووه، نه‌وه‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه خه‌ون به دنیایه‌كی تره‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام هێزگه‌لێك هه‌ن نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵك گه‌وره‌ی كردوون. زۆرن ئه‌وانه‌ی ئاشنا نین به دنیای سیاسه‌ت به‌ڵام بۆ دروستبوونی دنیایه‌كی تر هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌یان ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵك ده‌یانبه‌نه دنیای سیاسه‌ت ئه‌وانه‌ن كه ده‌توانن ده‌نگه ده‌نگ بكه‌ن. ده‌توانن حاسیبه‌یه‌ك بن بۆ حیسابكردنی سامانی به‌هه‌ده‌رڕۆیشتوو، به‌ڵام له ئێستاوه خه‌ڵكانی لیبراڵ له خۆیان زویر ده‌كه‌ن كه له پارله‌مان دژ به هیچ یاسایه‌ك نین كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئایین.
ناشرینیه‌كانی به‌رمبه‌ر وا ده‌كات تۆ په‌نا بۆ هێزێكی تر به‌ریت. به‌ڵام ده‌نگه‌ده‌نگی میدیاكان نایه‌ڵن بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌وه چی بوو ڕویدا؟ ئایا ده‌كرێت دنیا بگۆڕین به‌بێ ڕوخانی په‌یكه‌ره‌كه؟