Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
گەورەتر لە (ڤالانتاین)…..كۆشان عەلى

گەورەتر لە (ڤالانتاین)…..كۆشان عەلى

Closed
by February 15, 2009 گشتی

 گەورەتر لە (ڤالانتاین)
 
 كۆشان عەلى/ هەولێر*

 
 كۆمەڵگاى ئێمە لە قۆناغى "بەرەو گەشەسەندن"دایە، لەم قۆناغەدا كۆمەڵگاكان هەڵگرى بەشێك لە خاڵە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەكانى هەریەك لە هەردوو قۆناغەكەیە، هەڵگرى بەشێك لە پۆزەتیڤى "سەردەمى گەشەسەندوو"و بەشێك لە پۆزەتیڤەكانى "سەردەمى بەر لە گەشەسەندن"ە. لەبەرامبەر ئەوەشەوە هەڵگرى بەشێك لە خاڵە نێگەتیڤەكانى هەردوو قۆناغەكەیە. لەگەڵ ئەوەدا، نووسەرى ئەم بابەتە بەتەواوى دژ بە دابەش كردنى چەمك و بابەتەكانە بۆسەر نێگەتیڤ و پۆزەتیڤ، بەڵام ناكرآ حاشا لەوە بكرێت كە هەر كۆمەڵگەیەك هەڵگرى بەشێك لە ڕۆحى پۆزەتیڤیزم و نێگەتیڤیزمە، هەربۆیەشە چاوەڕآ دەكرێت بەشێك وەربگرێت یان بەشێك ببەخشێت بە ئەویتر، بە تێپەڕبوونى زەمەن. ئەوەى لەم وتارەدا دەویسترآ باس بكرآ، ئەو دیاردەیە، كە بەڕاددەیەكى كەم لاى گەنجانى ئێمە بەدى دەكرێت، ئەویش یاد كردنەوەى ڕۆژى (ڤالانتاین)ە، خوێندنەوەیەكى تر بۆ ئەو دیاردەیە.
 
 خۆشەویستى وەكو پەرچەكردار
  لەپێشووداو هەر لە ڕێگەى ئەم گۆڤارە ئازیزەوە، یەك دوو بابەتى ترم دەربارەى خۆشەویستى و عەشق نووسیوە، بەڵام لیرەدا پێویست دەكات دووبارە لەسەر چەند خاڵێك ئێست بكەم، كە دواجار لەكۆتایى ئەم وتارەدا ئامانج لە باس كردنى ئەم سەرنجانە چىیە.
  گەنجى ئێمە بەدەست چەندین بەربەستى كۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابوورى و خێزانىیەوە دەناڵێنێت، بوونى وەها گەنجێك لەهەر كۆمەڵگایەكدا، دواجار بەرهەمهێنەرى چەندین پەرچەكردارى ناتەندروستى لىَدەكەوێتەوە. گەنجى ئێمە هەر لە سەرەتاوە، بەچەندین شێواز و لەچەندین بەرگدا بەرامبەر زۆر لە بارودۆخەكانى دەروبەرى تەلقین دەدرێت! ئەم بەناو ڕێنمایى كردنەى گەنج دواجار گەنجێكى وێران و دوور لە متمانە بەخۆبوون و بەتاڵ لە باكگراوندێكى مەعنەوى و فكرى بەرهەم دەهێنێت، كە لەبەرامبەر سادەترین ڕووبەڕووبوونەوەى لەگەڵ دەوروبەریدا تووشى چەندین شكستى قووڵ دەبێت. زۆربەى كات دایك و باوكەكان، سەرپەرشتیارانى گەنجان و مناڵانى ئێمە، هاوشان لەگەڵ ئەم مامەڵانەدا، هەمیشە گازاندەى ئەوەیان لە نەوە نوآكانیان ئەوەیە كە "بۆچى ئەوان وەكو خۆیان نەچوونەتەوە" یان ئەوەى كە "زۆر خراپ دەرچوون!". بەرهەرحاڵ ئەم مامەڵەیەى سەرپەرشتانى گەنجانى ئێمە، جێگەى قسەلەسەركردنێكى ورد و زیاتر بابەتىیە، بەڵام دەكرێت لەم دیاردە بەردەوامەوە ئەو حەقیقەتە هەڵبهێنجرێت كە ئەم مامەڵەیە دواجار بەرهەمهێنەرى چەندین پەرچەكردارى نامۆ و سەیرو سەمەرەیە.
  سەیرو سەمەرە، بەو مانایە نا كە ئەم گەنجانە شتانێكى سەروو ئاسایى دەكەن، بەڵكو سەیرو سەمەرە بەومانایەى بەتەواوى لەلایەن بەرامبەرەوە ڕاست و چەپیان فێردەكرێت، هەقیقەت و ناهەقیقەتیان لىَ ئاوەژوو دەكرێتەوە، ماناى شتەكانیان بەشێوازێكى نوآ پآئەزبەر دەكرێت، ئیتر هەموو ئەم مامەڵانە دەبێتە بەرهەم هێنەرى فەوزایەك كە خودى یەكەم پآى ناقایلە!
  نامەوێت بچمە هیچ یەك لەو دوو بەرانەوە، لەبەر ئەوەنا من نامەوێت بچمە بەرەى گەنجانەوە، بەڵكو لەبەرئەوەى مافى ئەوە بەخۆم نادەم حوكم بدەم. ئەوەى لێرەدا گرنگترە لە حوكمدان، دەرەنجامى ئەم پەرچەكردارانەیەو، مەسەلەى عەشقە وەكو نمونەیەكى هەرە دیارى ئێستا.
  گەنجى ئێمە لەم فەوزایەدا كە بەزۆر بەسەریدا دەخوڵقێنرێت، دواجار لەچەندین ڕووەوە تێك دەشكێت، وە بە چەندین پەرچەكردار دەیەوێت خۆى لەم بارودۆخە ڕزگاربكات. كورت كردنەوەى ئەم فەوزا دروست كراوە بۆ گەنج و كورت كردنەوەى لەنێوان گەنج و دەوروبەریداو كورت تر لەوە گەنج و تاكى بەرامبەر، زیاتر مەبەستمان ڕوون دەبێتەوە.
  گەنجى ئێمە لەمامەڵەكردنى لەگەڵ تاكى بەرامبەردا، بەتایبەتى ڕەگەزى جیاواز لەخۆى، هەموو شكست و ناتوانایىیەكانى ئاشكرا دەبن. لە یەكەم لەحزەوە گەنج لە مامەڵەكردنى لەگەڵ بەرامبەردا خۆى دەدۆڕێنێت، وەكو چۆن لەپێشوودا خودى خۆى "خۆى" نەبووە، لێرەشدا دووبارە خۆى دەدۆڕێنێتەوە. ئیتر لێرەوە گەنج بە ئومێدى ڕزگاربوون لەو "خودە دروست كراوەى پێشوو" هەوڵ دەدات خۆى بدۆزێتەوە، بەوەى دژ بەیەكێك لەو سنوورانەى كە بۆى دروست كراوەو خۆ بەد كردنىیەتى لەناو خۆیدا بچێتەدەرەوە، ئیتر بیر لەوە ناكاتەوە "بۆچى"، "چۆن" "كەى"؟ ئیتر لێرەوە گەنجى ئێمە لە زیندانىیەكەوە بەرەو زیندانىیەكى تر دەچێت، ڕاستە ڕزگاربوون لەیەك گەورەیىیەكە بۆ گەنج، بەڵام چوون بەرەو "مەنفا"ش مەرج نىیە هەمیشە جێگەى ئومێد بێت.
 
 دوژمنەكانى خۆشەویستى
  ئیتر لەدواى ئەوەى گەنجێك وەكو مافێكى خۆڕسكى خۆى و وەكو بەرپەرچ دانەوەیەك بەرامبەر سنوورە خەیاڵكردە موقەددەسەكانى كلتورى كۆمەڵگا، هەڵدەستێت بە سازدانى پەیوەندى لەگەڵ ئەویتردا، ڕاستەوخۆ شەپۆلێك لە "ناڕەزایى" و "حەرام" و "كوفر" دەكرێتە پاداشتى گەنجى بآدەسەڵاتى ئێمە.
  یەكێك لە گەورەترین كێشەكانى وڵاتى ئێمە ئەوەیە لە حوكمداندا تەنها ئێستا دەخوێنینەوەو هەرگیز بە ڕەگ و ڕیشەى سەرهەڵدانى ئەم گرفتەدا ناچینەوە! ئیتر بۆیە هەركەسێك بەم شێوەیە حوكم بدات و فێر بووبێت بە دڵنیایىیەوە تاوانبارەكان لەلاى ئەو بۆهەمیشە تاوانبارن! چونكە ئەو تەنها ئێستا دەخوێنێتەوە، جیا لەوەى كە دەرهاویشتەى هەر تاوانێك تاوانێكى پێشووە.
  هەموو ئەو دوژمنە ماددى و مەعنەوىیانەى خۆشەویستى وڵاتى ئێمە، تەنها ڕووى دووەم و كۆتایى ڕووداوەكان دەخوێننەوە، تەنها شكستەكانى خۆشەویستى دەخوێنەوە، تەنها ئەو ڕووانە دەخوێننەوە كە هاوتایە لەگەڵ بیرە دژەكانى خۆیاندا. هەموو ئەو ناتۆرەو توندڕۆیىیەى بەرامبەر خۆشەویستى دەرىدەبڕن، سەلمێنەرى ئەو میتۆدە هەڵەیەیە.
 
 خۆشەویستى گەورەتر لە ڤالانتاین
  خوێنەر لێرەداو بە خوێندنەوەى چەند پەرەگرافى پێشوو پرسیارى ئەوەى لەلا دروست دەبێت، ئایا مەبەست كۆم خۆشەویستىیەیە؟ چۆن؟ بۆچى؟
  لەپێشوودا باوەڕم وابوو دەبێت ئەم پرسیارانەى سەرەوە بكەین بۆئەوەى لە ماناى خۆشەویستى تآبگەین، بەڵام لە ئێستادا تەواو پێچەوانە بیردەكەمەوە. بەڵكو پرسیارى سەرەكى دەبێت تەنها دەبێت ئەوەبێت پێناسەمان بۆ خۆشەویستى چىیە؟ ئیتر بە پێناسەكردنى خۆشەویستى هەموو ئەو تەمومژە بەردەوامانەى سەر ڕووى ئەم كائینە مەعنەوىیە نامێنێت.
  خۆشەویستى نێوان هەردوو مرۆڤێك، جائیتر هەر پەیوەندىیەكى كۆمەڵایەتى بەیەكیانەوە ببەستێتەوە گرنگ نىیە، ئەوەى گرنگترە لەوەى دووبارە مانا بە خۆشەویستى ببەخشینەوە. بەپەرچى هەموو ئەو هێزە تەقلیدىیانە بدەینەوە كە لەژێر پەردەى چەندین سنوورى تەقلیدى و دەستكرد و بآبنەمادا ماناى ژیان دەشێوێنن، بەڵكو ڕۆحى ژیان هەڵدەكێشن كە خۆشەویستىیە.
 بۆیە دەبێت لێرەوە دووبارە خوێندنەوەمان بۆ خۆشەویستى دووبارە نوآبكەینەوە، ئەمە قۆناغى یەكەممانە بەرەو هەنگاونان بۆ ئامانجى گەورەتر. ئیشكالیەتێكى زۆر گەورەیە، لە وڵات و زەمانێكدا یادى شتەهایەك بكرێتەوە كە ماناى خۆیان لەو كۆمەڵگایەدا نەدەن بەدەستەوە، گەورەتر لە یاد كردنەوەى ڤالانتاین نوآكردنەوەى خوێندنەوەمانە بۆ خۆشەویستى. خۆشەویستى باچیتر ماناى ئیستیغلال كردنى بەرامبەر نەبێت، باتەنها لەچەند مانایەكى ماددى كورت نەكرێتەوە، خۆشەویستى ببێت بەبەشێك لە ژیانمان و پراكتیزەى بكەین، ژیانمان بەرهەمى خۆشەویستى، نەوەكو خۆشەویستى بەرهەمى ژیانمان بێت. چونكە ئەو خۆشەویستىیەى تا ئێستا هەمان بووە ڕەنگدانەوەى ژیان و كۆمەڵگاى ئێمەیە، كە دواجار چەندین نەهامەتى لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و هەڵگرتووە.
 
 خۆشەویستى و ڕەگەز و شتىتریش…
  دواجار خواى گەورە مرۆڤەكانى وەكو یەك یەكسان دروست كردووە، یەكێك لەو بابەتانەى كە هەندآ لە بزاوتە ئیسلامىیە تەقلیدىیەكان قۆرغیان كردووە، مەسەلەى شوێنگەى ڕەگەزە لەناو كۆمەڵگەدا. دواجار حەڵاڵ و حەرام بەسەر ڕەگەزدا دابەش دەكرێت لەشوێنى ئەوەى بەسەر مرۆڤدا دابەش بكرێت. دەبێت لێرەوە مرۆڤ بوون بكرێتەوە بەسەنتەر وەكو ئەوەى لەپێشووداو لەسەرچاوە سەرەكى و پیرۆزەكانى هەندآ لەم هێزە بەناو بەرگریكارانە لە ترادسیۆناڵ و بنەڕەتە دینىیەكان بانگەشەى بۆدەكرێت.
  ئەبێت لێرەوە دووبارە مرۆڤ بوون بكرێتەوە سەنتەر، نەوەكو ڕەگەز و جێندەر، بۆئەوەى گەنجى ئێمە، تاكى ئێمە مرۆڤ بوونى خۆیشى لەدەست نەدات. سەرجەم ئەو ڕووداوانەى ڕوودەدەن و مامۆستا زۆر بەڕێزە ئاینىیەكانمان ناڕەحەت دەكەن، دواجار هەمووى بەرهەمى ئەو پەروەردە بەرتەسك و هەڵەى كۆمەڵگایە. ئەوەى لەسەر مامۆستا بەڕێزە ئاینىیەكان، لەسەر لایەنە بەرپرسیارەكان پێویستە بڵاوكردنەوەى هۆشیارى كۆمەڵایەتىیە، خوێندنەوەى نوآیە بۆ كۆمەڵگا، نەوەكو فشارهێنان بۆ ئەم گەنج و ئەو گەنج كە تەنها بەشێكى بچووكى ئەم تاوانەى ئێستان (ئەگەر خوێنەران ڕێگەم پێبدەن بەوشێوە وەسفى بكەم).
  خوێندنەوەمان بۆ ئەو دەقانەى پەیوەستە بە كۆمەڵگاوە، پێویست دەكات لەگەڵ گۆڕانى بارودۆخەكانى سەردەمدا بگۆڕێت، لەگەڵ شوێنى خوێندنەوە بۆ دەقەكاندا بگۆڕێت. سنوورەكان ئەوەندە بەرتەسك نەكەینەوە، ئەوەندە دینەكەمان قورس نەكەین وەكو پێغەمبەرەكەمان ووتى: خۆمان ببەزێنێت!
  ئەگەر كچ وكوڕ دوو مرۆڤ بن و خۆشەویستىیش، ماناى ڕێزگرتنى بەرامبەرو هاوكارى كردن و پشتیوانى ڕۆحى بەرامبەر بێت، دوور بێت لە ئیستیغلال كردنە جەستەیى و ڕۆحىیەكانى بەرامبەر، ئومێد چاندن بێت لەبەرامبەردا، ئایا هۆكارى بەرپەرچدانەوەى چىیە؟
 
 *koshanali@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.