یادداشت: چه‌پ‌و میدیا، ئایا ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ببین؟
له پانتایی كاری راگه‌یاندندا، چه‌پ كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌یه، هۆیه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت ده‌توانین بڵێین ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه قسه‌ی ئێمه ناگاته كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌ناڵی راگه‌یاندنمان نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ماتوانیوه شان به‌شانی ئه‌و گه‌شه له‌كاری رۆژنامه‌وانییه‌ی كه هه‌یه، ئێمه بچینه پێش‌و بتوانین سود له‌و دۆخه وه‌ربگرین كه بۆ هه‌موو لایه‌ك گونجاوه. راگه‌یاندنی چه‌پ، راگه‌یاندنیك بووه لێَواولێو له وتار‌و را ده‌ربڕین، گوتارئامێز بووه‌و له‌م گوتارئامێزییه‌دا “رای من” و “پێم وایه” ئه‌و وشه سه‌ره‌كیانه بوون كه كۆڵه‌كه‌ی زۆربه‌ی نوسینه‌كان پێكده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر باشی ئه‌م جۆره له نوسین ئه‌وه بێت، كه زوو ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی نوسه‌ره‌كه ده‌رده‌خات‌و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ماهیه‌تی په‌یامه‌كه ده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌وا خراپی ئه‌م جۆره نوسینانه‌ش، به‌تایبه‌ت له بواری راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌وانیدا له‌وه‌دایه كه گوێگرێكی كه‌می ده‌بێت‌و په‌یامه‌كه زوو ده‌گات‌و زوو له‌كار ده‌كه‌وێت‌و توانای ئه‌وه‌ی نابێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی به‌شدارییه‌كی به‌رده‌وام بكات له بیركردنه‌وه‌ی گشتیدا.
ئاسانی نوسین، به‌و شێوه باوه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه، وایكردووه كه نوسین كه‌مترین به‌ها وه‌ربگرێت، هه‌ندێك له نوسه‌ره‌كانمان له‌به‌ر ئه‌وه بلۆك كراون كه زۆر ده‌نوسن، هه‌ندێك نوسه‌رمان بۆ هه‌موو بابه‌تێك بابه‌تێكی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت پێش خوێندنه‌وه‌یان هه‌ست به‌وه بكه‌یت چ نوسراوه‌و به چ كۆتایی هاتووه.
من دژی نوسین نیم‌و پێشم وایه نوسین به شێوه “وتار”ییه‌كه‌ی به‌هایه‌كی به‌رزی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرین كه له‌به‌ر دوو هۆ ده‌بێت ده‌ست به نوسینه‌وه بگرین:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نوسن ده‌بێت زۆرتر بخوێننه‌وه‌و زیاتر به‌دوای زانیارییدا بگه‌ڕێن‌و نیوه‌ی ئه‌وه‌ش بده‌ن به‌ده‌سته‌وه كه ده‌یزانن.
دووه‌م: بۆ ئه‌وانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه كاری راگه‌یاندن بكه‌ن (واتا نوسه‌ری رۆژنامه، گۆڤار، رادیۆ‌و وێب سایت‌و په‌یجه‌كانن…) ده‌بێت كه‌متر مه‌یلی ده‌ربڕینی زانیارییه‌كانیان هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، به‌ڵكو یه‌كه‌مین خاڵی به‌هێزی راگه‌یاندنی له‌و جۆره ئه‌وه‌یه كه هاوبه‌ش‌و سه‌رچاوه‌ی زۆرتر بۆ ده‌ربڕینی زانیارییه‌كانمان په‌یدا بكه‌ن. كه‌واته له حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌ده‌بیاتی “گوتارئامێز” دوور بكه‌وینه‌وه‌و له جێگای ئه‌ودا زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بخه‌ینه روو كه بتوانن مقۆمقۆ‌و به‌دواداچوون‌و بیركردنه‌وه‌و كاریگه‌ری راسته‌وخۆ‌و نا راسته‌وخۆ به‌دوای خۆیاندا بهێنن.
زۆر رێگا هه‌یه كه ئه‌وانی تر، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه ده‌ستیان بۆ بردووه، نه‌ك به‌شێكی زۆری بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیشیان به‌خۆوه داگیركردووه، ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌یشیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵكردووه، له‌كاتێكدا ئێمه بوغزاندنی خوێنه‌رمان كردووه‌ته میرات.
ئه‌گه‌ر چه‌پ له بیری ئه‌وه‌دایه سنورێك بۆ ئه‌م ئه‌ده‌بیاته “گوتارئامێز”ه دابنێت، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو شێوازی كاری خۆی له بواری راگه‌یاندن‌و نوسیندا بگۆڕێت، ئه‌و كاره‌ش مه‌یسه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر بڕوا به‌وه نه‌هێنین كه:
یه‌كه‌م: راستییه‌كان مه‌رج نییه به یه‌ك شێوه ده‌رببڕدرێن. (هه‌ندێك جار دواندنی به‌رامبه‌ره‌كه پێویسته تا خۆی له‌باره‌ی خۆیه‌وه شتێك بڵێت، واتا وتنی ئه‌و شته‌ی كه تۆ ئه‌ده‌وێَت له‌باره‌یه‌وه بیڵێت، یان پێویسته به‌رامبه‌ره‌كانت بخه‌یته دۆخێكه‌وه خۆیان له‌سه‌ر یه‌كتر ئیعتراف بكه‌ن)
دووه‌م: زانیارییه‌كان پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیانه‌وه قسه‌ی خۆت بكه‌ی. (یه‌كه‌مین شت ئه‌وه‌یه كه به‌دوای به‌ڵگه‌و فاكتی زیندوودا بگه‌ڕێت، به‌ڵگه‌یه‌ك به قه‌ده‌ر 1000 وتار ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت)
سێیه‌م: له‌كاری راگه‌یاندندا ئه‌وه‌ی لای تۆوه بڵاو ده‌بێته‌وه مه‌رج نییه ماڵا بێت به‌سه‌ر تۆوه، له كاتێكدا له وتاردا نێوان دێڕه‌كانیش ده‌بنه ماڵا به‌سه‌رته‌وه. (باشی ئه‌مه له‌وه‌دایه كه هه‌میشه ده‌توانرێت یه‌ك كار بۆ چه‌ندان مه‌به‌ستی جیاواز به‌كار بهێنرێت).
چواره‌م: كاری نوسین، كارێكی تایبه‌ته، ده‌توانرێت له ژووره چۆڵه‌كان، له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك، یان له‌هه‌ر كونج‌و كه‌له‌به‌رێكدا بنوسرێت‌و بڵاوكردنه‌وه‌یشی به‌هه‌مان شێوه ئاسانه. (بۆ نمونه له‌باره‌ی “س” شتێك بنوسه‌و بیده به “ص” بڵاوی بكاته‌وه) به‌ڵام كاری راگه‌یاندن كارێكی مه‌یدانییه‌و ده‌ستكه‌وتنی ئاسان نییه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی به‌های خۆی هه‌بێت.
پێنجه‌م: كاری راگه‌یاندن كارێكه كه قورساییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ته‌كنیك راوه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له‌لایه‌كه‌وه مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری‌و رێگری بێت (وه‌ك توانای ئاماده‌كردن، په‌یامنێر، كادێر، چاپخانه‌و دابه‌شكردن‌و رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی) كه ئه‌مانه‌ش دواتر كێشه‌ی سه‌رچاوه‌ی مادی ده‌هێننه پێشه‌وه، به‌ڵام ته‌كنیك له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌توانێت به‌هایه‌كی سیاسی گه‌وره‌ت پێبدات‌و كار ئاسانی ئه‌وه‌ت بۆ بكات، كه باشترین شێوه به‌شدار بیت له دروستكردنی رای گشتی‌و به ئاسانی ده‌نگت كپ نه‌كرێت.
شه‌شه‌م: كاری راگه‌یاندن ئێستا چه‌قی كاری ململانێی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت فكری‌و ئایدیۆلۆژیشه، بۆیه كارێكی زیره‌كانه نییه كه به‌نیاز بیت هه‌میشه به كه‌ره‌سته‌كانی نه‌یاره‌كه‌ت شه‌ڕ بكه‌یت، یان ببیته خۆراكی ماشێنی راگه‌یاندنی ئه‌وان.
كۆتایی یاداشته‌كه: ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كمدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه قسه‌و باس ده‌كه‌ین‌و هه‌ندێك جاریش خه‌ریكه ئه‌نجامی قسه‌وباسه‌كان به‌ره‌و جۆرێك جوڵه ده‌چێت، من لێره‌دا ئه‌م یادداشته ده‌نوسم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر سه‌رنجی كه‌سانی تر بۆ ئه‌م بابه‌ته رابكێشم‌و ئومێدم وایه كه مایه‌ی ئه‌وه بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت، چ باشتر ئه‌گه‌ر بتوانین هه‌نگاویشی بۆ هه‌ڵگرین.
سه‌لام مارف