Skip to Content

Friday, March 29th, 2024

یارییەكانى نووسین و ئەدیب

Closed
by March 8, 2008 گشتی

خالید ئەبوبەركر…..
 من وەك خوێنەرێك، ئەدەب و هونەرى كوردستانى نوآ بە رۆژنامەى خۆم دەزانم، بۆیە پێم باشە هەر تێبینیەكم هەبێت لەسەر ئەو پاشكۆیە بیخەمەڕوو. بەڕێزان لە ژمارەى پێنجشەممەى رابردوودا ( 574)ى رۆژى (28/2/2008) لە لاپەڕەى یەكەمدا وتارێكى كاك (ئاكۆ كەریم مەعروف) بڵاو كراوەتەوە و ئەو وتارە دڵنیام كە براى نووسەریش نازانآ باسى چى دەكات و رستەى سەرەكى ئەو نوسینە چییە؟ هەروەها ئاماژە بەوە نەدراوە كە سودى لە چ سەرچاوەیەك وەرگرتووە، یان ئەو بەڕێزە خاوەنى بیرۆكەى ئەو وتارەیە، بەڵام لە راستیدا وتارەكەى كە كاك ئاكۆ بەناوى خۆیەوە نوسیویەتى لە رۆژنامەى (الشرق الاوسگ)ى رۆژى (30/1/2008) وەرگیراوە و كۆپى كراوە و لە هەندێك شوێندا "كوردێنراوە" بێئەوەى ئاماژەى پێبدرێت و مەفهومى تەواوى وتارەكەى رۆژنامەى نابراو گوێزرابێتەوە. هەروەها پێشتر هەمان نووسەر و لە هەمان گۆشەدا باسى لەو دەردەى كردبووە كە زۆرێك لە نوسەرانى كورد سەرچاوەى وتار و باسەكانیان نانوسن و بێڕێزى بە نووسین دەكەن، ئایا مەبەستى خۆى بووە؟! یان چى تر؟ لەو وتارەدا كە بەناوى (ئەدەبیات و هونەرى یارییەكان) بڵاوكراوەتەوە لە كۆى هەموو وتارەكە (70%)ى لەو وتارەى (الشرق الاوسگ)ەوە وەرگرتووە و ئەو (30%)ى خۆى نوسیویەتى هەر لەوێوە وەریگرتووە، بەڵام وەك وتم كورداندوویەتى. هەروەها ئایا ئەم حاڵەتە یاریكردنێكى ناشیرینى ئەدیب و نووسەر نییە، كە دەیەوێت لەو رێیەوە خۆى نمایش بكات. هەروەها لەگەلأ ئەم نووسینەشدا دەقى وتارە كوردییەكە و دەقى وتارە عەرەبیەكەى رۆژنامەى ناوبراوم ناردووە بۆ ئەوەى شتەكان بە بەڵگەوەبێت.
 بەڕێزان ئەم سەرنجە تەنها بۆ ئەوەیە هەم خۆتان هەم خوێنەرانى رۆژنامەكەتان ئاگادارى نووسینەكانى ئەم پیاوەبێت كە دێت و بیرۆكەى نوسەرانى تر كە لە ئینتەرنێتەوە وەریگرتووە بە خوێنەرانى پاشكۆ بەڕێزەكەى ئێوە و ئێمەى خوێنەرى دەفرۆشێتەوە.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.