ینك (PUK) سه‌نته‌ری منداڵانی كوردستانی داگیر و تاڵانكرد…!
دوانزه‌هه‌مین ساڵیادی تاڵان و داگیركردنی بنكه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی منداڵانی كوردستان له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه.
دوانزه ساڵا لهمهوبهرو له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا (15 -7-2000) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئیدعای دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كات، وه‌ك هێزێكی سه‌ركوتگه‌ر هێرشی كرده سه‌ر سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵانی كوردستان و به‌زۆری چه‌ك دایانخست و هه‌رچی ئه‌رشیف و كه‌لوپه‌لیشی هه‌بوو تاڵانیان كرد، چهكدارو به‌رپرسه‌كانی ئاسایشی(ینك) له سلێمانی منداڵه بێخانه‌و لانه وبێسهرپهرشتهكانی سه‌نته‌ریان، ئه‌و منداڵانه‌ی كه كه‌سوكاری پله یه‌ك و دوویان له ده‌ست دابوو وه جگه له سه‌نته‌ری منداڵان هیچ په‌ناگه‌یه‌كی تریان شك نه‌ده‌برد، ئاواره‌ی نێو كۆڵانه‌كان وسه‌ر جاده‌كان كرد. دوای ئه‌وه‌ی كه به ئیعترافی منداڵه‌كان خۆیان له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئاسایش له ساڵی 2000 دا و چه‌كدارانی تری ئاسایشهوهڕووبهڕووی تون وتیژی و ئازاردان و لێدان ببوونه‌وه، كه ئاسه‌واری سزادان به پشتییانه‌وه دیاربوو. چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئامرازی به‌رگری كردن له مافه‌كانی منداڵانی كوردستان و پاراستنی حومهتهت و كه‌رامه‌تی منداڵانیان قه‌ده‌غه كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه خۆیان وحكومه‌ته ساواكه‌یان نه‌یانتوانی به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌یانه‌وه، وه به‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی وا له به‌رده‌ستیان دایه، كه هه‌مووی پاروی ده‌می هه‌ژاران و نه‌دارانی كوردستانه‌و ڕۆژانه هه‌ڵیده‌لوشن، نه‌یان توانی ژیانێكی ئاسوده بۆ منداڵان دابین بكه‌ن و جێگه‌یه‌ك بۆ حه‌وانه‌وه‌و سه‌رحاڵی منداڵان بكه‌نه‌وه. كه خۆیان ئه‌مه‌یان پَینهكرا نه‌شیان هێڵا ئێمه بیكه‌ین و قه‌ده‌غه‌و تاڵان و داگیریان كرد.
سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی منداڵانی كوردستان، ڕ ێكخراو یكی منداڵدۆستی ئازدی خورازه له پێناوی به‌رگری كردن له مافه ئینسانیه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كانی منداڵاندا له لایه‌ن كۆمه‌لێك خه‌ڵكی چه‌پی ئازادی خواز‌و به‌رگری كه‌ر له مافه‌كانی منداڵان، له‌به‌رواری1999/3/5 دا، وه به ئاماده بوونی زیاتر له 150 كه‌س و به به شداری به شێك له نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان و كه ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، له هۆڵی ڕۆشنبیری دوا ڕۆژ له شار ی سلێمانی، پێك هات.
له‌به‌ر درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، سه‌رنجی خوێنه‌ری ئازیز بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشم كه له سایتی سه‌نته‌ری منداڵاندا چاوێك له كاروچالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری منداڵان بكه‌ن سه‌باره‌ت هاوكاری و كاركردن و گه‌یاندنی خزمه‌ت به منداڵانی كوردستان، وه به‌تایبه‌تیش لیستێك له‌كاركردنی سه‌نته‌ر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و یه‌كساڵه‌ی ته‌مه‌نی سهنتهرداو پێش هێرشه هۆلاكۆ ئاساكه‌ی ینك به‌ئه‌نجاممان گه‌یاندبوون، هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوه جدی و مرۆڤدۆستانه و به‌رگری كردنه له مافه‌كانی منداڵان، و هه‌وڵی ڕزگاركردن و پاراستنی منداڵان، گۆشه‌یه‌كی ئه‌و كارانه‌ن كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌رو هه‌وڵی بێ‌درێغی به‌رپرس و هه‌ڵسوڕاوانی خۆبه‌خش و كۆمه‌كی منداڵدۆستان و ئازادیخوازان به‌ڕ ێوه ده‌چوو. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه بوونه قوربانی سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌و شه‌ڕخوازانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له كاتی هێرشی چه‌كدارانه‌یان دا بۆ سه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقدا، بۆ ڕازی كردن و نۆكه‌رایه‌تی بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی دڕنده‌ی به‌عس، دوژمنایه‌تی خۆیان به‌مافه‌كانی منداڵان به هێرش بۆ سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه‌مان ڕاگه‌یاندو به‌ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی پێداویستی و داخوازییه‌كانی منداڵانیان دایه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئاواش وه‌ڵامی ژنانی سه‌نته‌ری پارێزگاری له ژنانی كوردستانیان دایه‌وه.
(ینك) هاوشێوه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌كان، ملهوڕانه ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداو مێشیش میوانی نه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن له‌تاریكی شه‌ودا ته‌رمی پێنج كادری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقیان، دوای كوشتنیانیان زۆر دڕندانه، به‌عس ئاسا وه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال خسته ژێر گڵه‌وه‌و بێئه‌وه‌ی هیچ ئاسه‌وارێك به‌جێنه‌هێڵن و به‌خه‌یاڵی خاویان تاوانه‌كه‌یان بۆ هه‌میشه بشارنه‌وه. به‌ڵام هه‌روه‌ك له ساڵانی ڕابردوودا و له یادی ئه‌م ملهوڕییه‌ی ینك دا به‌چه‌ندین زمانی جیاجیا، ئه‌و تاوانه‌مان ڕیسوا كردووه، له ئێستا‌و داهاتوشدا به‌رده‌وام ده‌بین تا ینك به‌ڕه‌سمی دوای لێبوردن ده‌كات و قه‌ره‌بووی قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌موو زه‌ره‌رو زیانه‌كانمان ده‌كاته‌وه.
ینك دوای تێپه‌ڕینی 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌داو له میانه‌ی كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا، بۆ یه‌كه‌مجار باسیان له‌وتاوانه كردوو ئه‌ویان به سه‌رپه‌رشتیكه‌ری تاوانه‌كه ناوبرد، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش دوای تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ و له كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقدا نوێنه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی ینك باسی له سیاسه‌تی نادروستی ڕابردووی ینك كرد به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به ڕه‌سمی داوای لێبوردن بكات، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و مایه‌ی ڕیسوایه بۆ ینك و هه‌موو ئیدعاو پڕوپاگهندهكانیان له‌مه‌ڕ دیموكراسی و مافی مرۆڤ مایه‌پوچ ده‌هڵێته‌وه له‌م نێوه‌دا، ئه‌وه‌یه كه، یان شه‌رم ده‌یانگرێ و له‌ڕوویان نایه‌ت ئه‌م كاره بكه‌ن، یانیش جورئه‌ت ناكه‌ن به ڕاگه‌یاندنێك ئه‌م تاوانه‌ی خۆیان به‌یان و ڕیسوا بكه‌ن و داوای لێبوردن بكه‌ن.
ئه‌وه‌نده‌ی من گوێبیستی بوبێتم و پێی ئاشنابم له مێژوودا تاوانی جیاجیا له‌چاو ئه‌م تاوانه چ چكۆله تر‌و چ له‌مه‌ش گه‌وه‌ره‌ترو شه‌رم هێنه‌رتر له لایه‌ن حیزب و ڕژێمه دڕنده‌و دیكتاتۆره‌كانه‌وه له چه‌ندین شوێنی دنیا ئه‌نجام دراون، ئاشكرایه كه بۆ هه‌ر حیزب و ده‌سه‌ڵاتێكی دڕنده‌و دیكتاتۆر ئه‌نجامدانی تاوان و كوشتن مسهلهیهكی ئاساییه‌و شایانی سه‌رئێشه‌و بیرلێكردنه‌وه نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و حیزب و ڕژێمانه‌ی كه وه‌ك ینك باسی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌مان ڕۆژانه پێده‌فرۆشنه‌وه، پێلێنهنان و گوێپێنه‌دان و داوای لێبوردن نه‌كردن كارێكی قورسه‌و وه‌ك مێژوویه‌كی ڕه‌ش بۆیان ده‌مێنێته‌وه. من لێره‌دا ته‌نها دوونموونه ده‌هێنمه‌وه: له ساڵی 1800 ته‌كاندا له ئوسترالیا له كاتێكدا كه كه‌مینه‌یه‌كی سپی پێست حكومی ووڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌شپێسته‌كاندا به‌كار هێنا، به‌ڵام له ساڵی 2009 دا حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌ڤین(Kevin) سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی ئوسترالیا دوای زیاتر له سه‌دو بیست ساڵ دوای لێبوردنی له خه‌ڵكه ڕه‌شپێسته‌كان كرد‌و سیاسه‌تی ووڵاتی به‌هه‌ڵه له‌قه‌ڵمدا. له وڵاتی سویدیش له ساڵه‌كانی 1915 – 1930 یه‌كاندا، سوكایه‌تی و توندوتیژی له‌دژی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت كه له خانه‌ی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت بوون ئه‌نجام دراوه، دوای تێپه‌ڕ بوونی نزیك به نه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا، ده‌سه‌سه‌ڵاتی ڕاستی ووڵاتی سوید به‌سه‌رۆكایه‌تی فرێدریك ڕاینفێلدت دوای لێبوردنی له‌و خه‌ڵكانه كرد كه ئێستا زۆربه‌یان پیرو په‌ككه‌وته‌ن و له‌باری ده‌ورنییه‌وه ئازار ده‌چێژن، وه له هه‌وڵی گفتگۆو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددیدان بۆیان.
ڕیسوای بۆ سیاسه‌تی دژی مرۆڤانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بژی مافه‌كانی منداڵان
بژی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
شێرزاد فاتح
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
www.santarimnalan.com
www.childiraq.com
sherzad.fatih@gmail.com
وێنه‌ی بنكه‌ی سه‌نته‌ری منداڵان له سلێمانی ساڵی 2000 به‌رامبه‌ر ئه‌منه سوتاوه‌كه دوای گه‌ڕانه‌وه لهرێپێوان و فێستیڤاڵی 1-6-2000 رۆژی جیهان مناڵان