یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردوو پرسیاره‌كانی ئاینده
یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌یاننامه‌ی (11 ) ی ئازاری ساڵی (1970 ) دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بوو , كۆكردنه‌وه‌ی نووسه‌رانی كورد له ژێر ناوی ( یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد ) بۆ ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه مانا‌و ده‌لاله‌تێكی سیاسییانه‌ی له‌خۆ گرتبوو , به‌شداریكردن بوو له شۆرشی گه‌لی كوردوو خه‌باته‌كه‌یدا , كه پێویستییه‌كی ئه‌و قۆناغه‌ی بزافی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی زمان و فه‌رهه‌نگ و كلتووره‌كه‌یدا , نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییانه‌ی له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنران په‌یوه‌ندییان به‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌وه هه‌بوو كه نووسه‌ران وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌ستۆیان گرتبوو , ئه‌مه وه‌ك خاڵێكی جه‌وهه‌ری له‌لایه‌ن تێكرای نووسه‌رانه‌وه ته‌ماشا ده‌كرا , ئه‌وه‌نده‌ی گرنگییان به‌و لایه‌نه ده‌دا ئه‌وه‌نده گرنگییان به‌جوانناسی و ستاتیكای ئه‌ده‌بی نه‌ده‌دا , ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌كاری داهێنه‌رانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دراو باری سایكلۆژییانه‌ی گه‌لی كوردیش وایده‌كرد دروستی و ره‌وایه‌تی شێوازی نووسینی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه له ره‌وایه‌تی شۆرش و تێكۆشانی میلله‌ته‌كه‌یه‌وه وه‌ربگرێ و له‌لایه‌ن خه‌لكیشه‌وه پێشوازی گه‌رم و گوڕیان لێبكری , ئه‌مه سیما‌و خه‌سڵه‌تێكی كاریگه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه بوو , كه ده‌بوا نووسه‌رانی كورد به‌ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ی بن به‌بێ هیچ نیگه‌رانی و دوودڵییه‌ك , سه‌رئه‌نجامیش نووسه‌رانی كورد به گشتی و به‌و په‌ڕی لێبوورده‌ییه‌وه تووانییان ئه‌ركه مێژووییه‌كه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی له پوكانه‌وه‌و فه‌وتان رزگاری ببێ .
له‌دووای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه بۆ ئه‌كتیف كردن و قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌نووسی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له‌شاری كه‌ركوك له‌هۆلی ئه‌و كاته‌ی هونه‌رمه‌ندان كه ده‌كه‌وته ته‌نیشت گازینۆی (المجیدیه) وه له‌لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا , زۆربه‌ی نووسه‌رانی شاره‌كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له نووسه‌رانی برایانی توركمان و عه‌ره‌بیش به‌شدارییان تیادا كرد , ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له‌هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێره‌وه هاتبوون و به بنه‌چه‌ش كه‌ركوكی بوون بریتی بوون له خوالێخۆشبووان (محه‌مه‌د موكری ) له شاری سلێمانی , (زاهیر رۆژبه‌یانی ) له‌شاری هه‌ولێر , ئه‌گه‌ر روونتر بدوێم ده‌بێ بڵێم كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو به‌رێزه‌وه سه‌رپه‌رشتی و به‌رێوه ده‌برا , له‌ناو شاری كه‌ركوكیش له‌برایانی عه‌ره‌ب نووسه‌ری خوالێخۆشبوو (رعد موته‌شه‌ر ) له‌وێدا ئاماده بوو , ئه‌وه‌ی من له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشنیارم كرد ئه‌وه بوو كه ناكرێ له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی جیهان و سه‌رده‌می نوێ و دونیای تازه‌و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی كلتوره‌كاندا یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له‌ژێر هه‌مان ناودا بمێنێته‌وه , به‌تایبه‌تیش بۆ جوگرافیایه‌كی وه‌كو كوردستان كه بێجگه له كورد نه‌ته‌وه‌و نه‌ژادوو ئه‌تنی تر له چوارچێوه‌یدا ده‌ژین , به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌بری پشتگیری و پێشوازیكردن له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌و خۆ داوا كرا له‌هۆڵه‌كه بچمه ده‌ره‌وه كه چه‌ند ساتێك پێشتر له‌به‌ر نارازیبوون بۆ ئه‌و جۆره ته‌رحه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری ئاماده‌بووانه‌وه ره‌عد خۆبه‌خۆ هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتبوو . ده‌شێ ئه‌دیبێكی غه‌یره كورد قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنێ به‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی كوردستانییه‌و ئینتیمای نیشتیمانی تیایدا بره‌خسێ و باڵا بكا , به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیكردن به‌یه‌كێتییه‌كه‌وه هه‌ڵگری سیما‌و خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی بێت له‌رووی سایكلۆژییه‌وه قورس له‌سه‌ری ده‌كه‌وێ , هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن نووسه‌رانی غه‌یره كورده‌وه به‌ره‌و رووی ئه‌و جۆره پرسیارانه ده‌بمه‌وه به‌هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش كه ئه‌مرۆكه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش سه‌نته‌روو ده‌زگاو رێكخراوه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی نیشتیمانین نه‌ك نه‌ته‌وایه‌تی ,هه‌ر له وڵاتانی دراوسێوه بیگرین تا دوورترین وڵات دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كێتییانه له‌سه‌ر بنه‌مای خاك و نیشتیمانه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه . هه‌ر بۆیه به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نامه‌نتیقییه‌ی له‌رابردوودا كردوومانه له ئێستادا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ینه‌وه به‌وه‌ی ناتوانین په‌یوه‌ندییه‌كی رۆشنبیرانه‌ی راسته‌قینه له‌نێوان تێكرای رۆشنبیران و ئه‌دیبان له كوردستاندا بهێنینه ئاراوه .
زیندووترین به‌ڵگه هه‌بوونی ده‌یان نووسه‌روو هونه‌رمه‌ندی كورده كه ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌ران و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی وه‌ك سویدوو فلاندوو ئه‌لمانیان .
ئه‌مرۆكه زیاتر له چل ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانه‌وه و نزیكه‌ی ده ساڵێكیش به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێ , ئێمه‌ش له‌به‌رده‌م گۆرانكارییه‌كی زۆر خێراین له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان , جیهانی و هه‌رێمی , ناوه‌كی و ده‌ره‌كی , ئیتر كاتی ئه‌وه به‌ته‌واوی هاتووه , نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو پێویستیشه یه‌كێتی نووسه‌ران خۆی له‌و خه‌سڵه‌ته نه‌ته‌وایه‌تییه رزگار بكات و به‌رگێكی ره‌نگاو ره‌نگی نیشتمانی بپۆشێ . قۆناغی داهاتووی نووسه‌ران پێویسته له‌سه‌ر فره‌یی بنیات بنرێ نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تاك نه‌ژادی , به‌رهه‌می ئه‌مه له ئاینده‌دا هه‌ست پێده‌كرێ له‌سه‌ر ئاستی ئینسان دۆستی و پێكه‌وه ژیانی راسته‌قینانه كه له بنچینه‌شدا كاروو وه‌زیفه‌ی نێو دونیای ئه‌ده‌ب و نووسینه , گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌یشه بۆ جێگا شیاوی خۆی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی پێكه‌وه ژیان و پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتیشه له ناوچه‌كه‌دا . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد له ئاینده‌دا پێویستی به یه‌كێتییه‌ك ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی سه‌ر زه‌مینی كوردستان بگرێته خۆی , هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان له ناو ئه‌و ئه‌و یه‌كێتییه‌دا مه‌یلی نیشتمان په‌روه‌ری تیایاندا گه‌شه بكات و هه‌ست به ئینتیمابوون به‌و سه‌رزه‌مینه‌وه بكه‌ن كه ناوی (كوردستان ) ه , ئیدی به گرتنه به‌ری ئه‌م هه‌نگاو و رێ و شوێنه تێكڕای ئه‌تنییه جیاوازه‌كانی ئه‌و سه‌ر زه‌مینه له سه‌رقاڵیبوونیان به ئینتمای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه رزگار ده‌كرێن و په‌رۆش و سه‌رقاڵی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌بن . مادامه‌كی ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیانی راسته‌قینه‌یه , قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه‌یه , كه جگه له كورد نه‌ته‌وه‌و ئه‌تنی جیاوازی تر سه‌رنشینین , كه‌واته ئیمه نه ده‌توانین وه‌ك كورد به ته‌نیا پاریزگاری له قه‌واره‌و سه‌روه‌ری ئه‌و نیشتمانه بكه‌ین , نه‌ده‌توانین به ئاسووده‌یی له چوارچێوه‌ی ئه‌و جوگرافییه‌دا بژین , چونكه نیشتمان پانتاییه‌كی گه‌وره تره و جێگای هه‌مووانی تیادا ده‌بێته‌وه , یه‌كێتی نووسه‌ران ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه بكاتك كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌دا ده‌ژین , جونكه بنیاتنانی یه‌كێتییه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌واتای په‌راوێزخستن و بێ بایه‌خكردنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌یه , ئه‌مه شتێكه له مه‌حاڵ ده‌چێ , ئه‌مه نه فاكتۆره ناوه‌كییه‌كان نه‌ده‌ره‌كییه‌كان ناهێڵن به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕوات , ئه‌مه‌و هه‌موو ئاماژه هه‌نووكه‌ییه‌كان وامان پێ ده‌ڵێت كه چیدی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و كزبوون و لاوازی و نه‌مان ده‌چێ , به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ش ئینتیمابوون به خاكه‌وه به نیشتیمانه‌وه بته‌و تروو تۆكمه تر ده‌بێ , یه‌كێتی نووسه‌ران له ژێر چه‌تری ئه‌و ناوه‌دا ده‌بێته گه‌ره‌نتی ئینتیمابوونی هه‌موو نووسه‌ره جیاوازه‌كانی نێو ئه‌و رووبه‌ره , نكۆڵی له هه‌بوونی هیچ گروپێكی جیاواز ناكات , تێكرای نووسه‌ران له‌سه‌ر بنه‌ماو پره‌نسیپی ئینتیمای نیشتیمانی به‌ویژدانێكی ئاسووده‌و ئازاده‌وه ده‌توانن ببنه ئه‌ندامێكی كارای ئه‌و یه‌كێتییه , هه‌ر بۆیه ده‌بێت له ئێستاوه یه‌كێتی نووسه‌ران خۆی له‌هه‌موو ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بته‌كێنێته‌وه و به‌رگ و سیمای نیشتیمانی له خۆ بگرێت , واته یه‌كێتی نووسه‌ران به‌م رێگایه ده‌توانێ له‌و كاردانه‌وه سایكلۆژییه خراپه‌ی بۆسه‌ر نووسه‌ری غه‌یره كوردا هه‌یه‌تی خۆی رزگار بكات , ئه‌و جۆره كۆكردنه‌وه‌ی نووسه‌رانه له ژێر ئه‌و ناوه‌ی پێشوویدا بۆئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه به‌سه‌رچووه‌ی ده‌شێ دروست و گونجاو بووبێت , وه‌لێ بۆ ئه‌مرۆ و ئاینده ته‌واو ناته‌باو نه‌گونجاوه , هه‌موو بنه‌ما عه‌قڵانی و زانستییه‌كانی له ئاست په‌یوه‌ندییه‌كاندا له ده‌ستداوه , له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوابوون به‌وه‌ی له ئاینده‌دا ته‌ماسمان له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی تورك و فارس‌دا ده‌بێ , ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ده‌بنه خه‌ڵكی كوردستان و له‌ناو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا ده‌ژین , بۆیه ده‌بێت له ئێستاوه خۆمان بۆ داهاتوو ئاماده بكه‌ین , چونكه قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌مێكی جیاواز ده‌بێت , پێویستی به مامه‌ڵه‌كردنێكی جیاوازیش ده‌بێت كه پێناسه‌و ئامرازوو گوتاری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه , له‌وه‌ش پێویستر هه‌بوونی روحی پێشوازی و ئاماده‌گیمانه بۆ ئاوێته‌بوونمان به سه‌رده‌مێكی نوێ كه بواروو ده‌رفه‌ت بۆ بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو نووسه‌رێكی دانیشتووی كوردستان بره‌خسێنێ به‌بێ جیاوازی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی , له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاسۆی رووانین له‌به‌رده‌م دیدی هه‌موواندا واڵا بكات .