Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

یەكى ئایار رۆژى ناى كریكارانى جیهانە بۆ دنیاى سەرمایەدارى

Closed
by April 26, 2008 گشتی

  ئەگەر راستیەكى تاڵى دنیاى ئەمڕۆ باڵادەستى كۆنەپەرسترین و نائینسانى ترین هێزە میلیتاریستى و تیرۆریستیەكانى چینى بۆرژوازى و قوربانى كردنى ژیان و چارەنوسى ملیاردها كریكار و ئینسانى ژێردەستەیە بۆ شەڕ و بازاڕى سەرمایەدارى جیهانى ، ئەوا یەكى ئایار ئەو رۆژەیە كە ملیاردەها ئینسانەى ئەمڕۆ كۆیلەى ئەم نیزامەن یاخى ببن و بڵێن "نا" بۆ بەربەریەتى سەرمایەدارى.
 خەڵكى كوردستانى عێراق یەكێك لە قوربانیەكانى ئەم نیزامى نوآى سەرمایەدارى جیهانین كە ئەمریكا ڕابەری دەكا. ملیۆنەها ئینسان لە كوردستاندا 16 ساڵە بونەتە قوربانى سیاسەتى جەنگ و میلیتاریزمى ئەمریكا لەعێرافدا و چارەنوسیان لەلایەن ئەمریكاوە سپێردراوە بە دوو حزبى میلیشیایى ناسیونالیستى كوردكە چارەنوسى كوردستانیان كردۆتە پاشكۆى سیاسەت ومامەڵەى ئەمریكا لەگەلأ هێزە ئیسلامی وناسیونالیستەكانى عیراق و سوپاى توركیا. بەم شێوەیە چارەنوسى ملیۆنەها كریكار و زەحمەتكێشى كوردستان لە كوردستانیكى بآ دەوڵەتى بآ ئایندەدا ڕاگیراوە و دەسەڵاتێكى گەندەڵى عەشیرەتى كە ئامادەنىیە سەرەتایی ترین ماف و خزمەتگوزارى دابین بكا خۆى بەسەر خەڵكدا  سەپاندوە.
 كریكاران و خەلكى چەوساوەى كوردستان لەدژى ئەو دەسەڵاتەى كە خۆى خاوەنى هەموو سەرچاوە و داهات و ئیدارەى كوردستانە و بە فیرعەونەكانى كوردستان ناودەبرێن چەند ساڵە لە نارەزایەتى بەردەوامدایە بۆ دابینكردنى ئاو و كارەبا وسوتەمەنى و ئازادى خۆپیشاندان و رادەربڕین.
 ئەگەر هەموو بورژوازى جیهانى بەهەر ڕەنگێكى ناسیونالیستى ،ئیسلامى ودیموكراتى یەك سیتەمى زاڵمانەى سەرمایەدارى دەپارێزن ،ئەوا  یەكى ئایار ئەو رۆژەیە كە كریكارانى وولاتانى جیاجیاى دنیاش هەست بە هاوچارەنوسی و هاوپشتى راستەقینەى خۆیان دەكەن لەبەرامبەرئەم دەسەلاتانەى بورژوازى ووڵاتانى جیاجیادا و بەیەك دەنگ شیعارى "نا" بۆ دنیاى سەرمایەدارى دەڵینەوە.
  هاتنە مەیدانى كریكاران لەسەرتاسەرى جیهاندا لەیكى ئایاردا زیندویەتى و پیویستى ئەمڕۆى شیعارى"كریكارانى جیهان یەكگرن !" بۆ خەباتى ئەمڕۆى كریكارانى هەر وولاتێك دژ بە دەسەلاتدارانى سەرمایە دەسەلمێنآ. كریكارانى كوردستان بەشێك لەو ڕیزە ملیاردیەى چینى كریكارى جیهانین كە ئەمڕۆ بەدیهینانى ژیانیكى باشترى ئازاد ویەكسان بۆیان پیویستى حەیاتى بە پشتیوانى نیونەتەوەیى هاوچینەكانیانە لەسەرتاسەرى جیهاندا. لەئایارى ئەمساڵدا كۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستان پەیامى هاوپشتى ئەنتەرناسیونالیستى كریكارانى كوردستان بە كریكارانى جیهان دەگەیەنێت و داواى پشتیوانى ئەوانیش دەكات بۆ فشارخستنە سەر دەسەلاتدارانى كوردستان بۆ دابینكردنى خواستەكانى كریكارانى كوردستان كە پیداویستیەكانى ژیان و حزمەتگوزارى و سەلماندنى ئازادى ریكخراوبون و خۆپیشاندان ورادەربرین. 
 پیرۆزبێ یەكى ئایار رۆژى جیهانى چینى كریكار
 كۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستان
 ‏24‏/04‏/2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.