Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
یەکـێتی نیشتمانی ئەبێت کوێخاکانی خانەنشین بکات ؟

یەکـێتی نیشتمانی ئەبێت کوێخاکانی خانەنشین بکات ؟

Closed
by October 9, 2013 گشتی

 

 

 

 

یەکێتی ئێستا لەنێوان دوو بەرەدا خۆی قەتیس کردوە , بەرەیەک بەھیوایەکەوە لە پلنیۆم و کۆنگرەی ئایندەی دەڕوانێت کە نوێی بکاتەوەو کۆی ئەو ھەموو بیرۆکراسیەی ئەو حیزبەی وێران کردوە کۆتاییان پێبھێنێت , بەرەکەی تر ھێشتا خەون بەوەوە دەبینن ئەو شکستەی ٢١ی ٩ نەبێتە کۆتای گەمەکەیان و ھێشتا ھەرباڵادەستبنن و زیاتر دەست لەبینی یەکێتی گیربکەن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا .

 

گەورەکانی ناو یەکێنی یان کۆیخاکانی ناو مەکتەب سیاسیی یەکێتی کۆی ئەو شکستەی ٢١ی ٩ بە پلەی یەکەم دەبەستنەوە بە تەسلیم بونیان بەئیرادەی ” پارتی ” وھێشتا قسە لەسەر بێ وەفای ئەندامانی دەکەن بۆ یەکێتیەکەیان و کەسیان خۆی بەبەرپرسیار نازانێت لەئاست ئەو گەڕاندنەوەی یەکێتی لە پارتێکی پلە دووە بۆ پارتێکی پلە سێ و ھەمویان خواری خویان تۆمەتبار دەکەن و تائەم ساتەیش کەسیان جورئەتی ئەوەی نەکرد خۆیی بە ھۆکارێک بزانێت بۆ ھاتنەخوارەوەی کیرڤی یەکێتی لەھەڵبژاردنەکەی ٢١ ی ٩ دا ؟!

 

پاشکۆبونی پارتی و درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی ھەرێم بەشێکی بچوکی ھۆکارەکانی ئەو پاشاگەردانیەی بیرکردنەوە و سیاسەت کردنەیە کە یەکێتی نغرۆکرد لە و ھەڵبژاردنەدا ! بەڵام بەشە گەورەکەی تری ئەو پێشنەکەوتن و چەقبەستووەی یەکێتی لە بەرفراوان بون گەورەبونی رێکخستنەکانی پەیوەندی بە جیابونەوەی ” نەوشیروان موستەفا و دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان ” ەوەبوو ؟ 

ھۆکارێکی تر بۆ لاوازبونی یەکێتی لە سنوری قەڵەمڕوی خۆیدا , زەلیل بونی چەند نھێنی یەکی ئیدرای یەکێـتی بوو لەبەردەم ڕەحمی ڕاگەیاندنەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا و کوشتنی لەسەر خۆی یەکێتی لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی گۆڕانەوە و شەڕی ڕاگەیاندی ھەردولاو یەکتر شکاندن ھەموی بە قازانجی پارتی و زیانی یەکێتی شکایەوە و ….ھتد و ئەمانەو چەند ھۆکارێکی تری ناوخۆی یەکێتی و تەسلیم بونی گەورەکانی ناو یەکتێی بە بلۆکە قەبەکانی ” پترۆدۆلار ” !! .

ئێستا یەکێتی پێویستی بەوەنیە بۆ ئەو شکستەی بگرێت و ھێشتا قسە لەسەر بێ وەفای ئەندامەکانی خۆی بکات لە ھێزەکانی ناوخۆ !! بەڵکو یەکێتی پێوستی بە خانەنشینکردنی زۆرترین ئەندام مەکتەب سیاسی ئێستاو سەرکردایەتی خۆی ھەیە , یەکێتی دەبێت ئێستا خۆی بۆ شەرێکی فیکری ئامادەبکات و لەناو خۆیدا کۆدەتا بەسەر ئەو ئەقڵانەدا بکات کە ھێشتا ڕێگرە لە بەردەم پێشکەوتن و ھەستانەوەی یەکێـتی . . 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.