Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
‌هاوارێكی بێ ده‌نگ ….گه‌شاوه‌ جاف

‌هاوارێكی بێ ده‌نگ ….گه‌شاوه‌ جاف

Closed
by March 12, 2009 هۆنراوە

‌هاوارێكی بێ ده‌نگ

هیچ ووشه‌یه‌ك نیه‌ به‌یانی كات خه‌مه‌كانم
هیچ زه‌ریایه‌ك نیه‌ گه‌وره‌تر بێت له‌ ئاهه‌كانم
شاخێك نیه‌ به‌رزتربێت له‌ شاخی غه‌مه‌كانم
ڕووبارێك نیه‌ به‌ خوڕتر له‌ خوڕه‌ی فرمێسكه‌كانم

ئازارێك نیه‌ به‌سوێتر له‌ ئازاره‌كانی ڕۆژانه‌م
هه‌ورێك نیه ڕه‌شتر له‌ ڕه‌شی ڕۆژی به‌ختم‌
بارانێك نیه‌ ڕێژنه‌دارتر له‌ ڕێژنه‌ی ئه‌سرینه‌كانم
زامێك نیه‌ گه وره‌تر له‌ زامه‌كانی جه‌سته‌م

سه‌حرایه‌ك نیه‌ گه‌رم و ووشكتر له‌ ناخ و هه‌ستم
خوداش هێنده‌ی ته‌نها نیه‌ به‌قه‌د ته‌نهایی ڕۆحم
هیچ مردنێك ئاسته‌م نیه‌ هێنده‌ی ئاسته‌می ژینم
كه‌سێ نیه‌ به‌قه‌د غه‌ریبیم غوربه‌تی لێبیكێ

هیچ مه‌رگه‌ساتێك ناگاته‌ ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ی تێدا
سه‌رمه‌ستم
تاریكی شه‌وه‌زه‌نگ ناگاته‌ تریكستانی خه‌یاڵم
ئاگرێك نیه‌ به‌تینتر له‌ ئاگری ته‌نهایی هه‌ناوم
دڵێك نیه‌ پاك و فراوانتر له‌ دڵه‌ی بێگه‌ردم

هێچ ناڵه‌یه‌ك ناگاته‌ ناڵه‌ی دڵه‌كه‌ی شكاوم
هه‌رگڵ ئه‌توانێ بهێنێته‌دی گشت ئاواتی خنكاوم
ده‌سا ئه‌ی فه‌له‌ك كۆتا بهێنه‌ به‌ ژینی سه‌رلێ شێواوم
تا ڕوخسارم به‌گڵ شادبێت له‌ بیری كه‌م به‌سه‌رهاتو
ڕووداوم

گه‌شاوه‌ جاف
له‌نده‌ن/٢٠٠٨

gashawa@chra.tv

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.