پێۆیستی دوور گرتنی پارته سیاسیکان له جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیکان
سه‌رهه‌ڵدانو هه‌لقۆڵانی جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیکان، له ناۆو ناوه‌ڕوکه‌که‌یان دا وه‌کو شیین بونه‌وه‌یه‌کی له پڕ دا ویده‌چی، وه به لای زۆر که‌س به سه‌رهه‌لدانیکی یه‌ک شه‌وه، وه به‌شیکیشیان به راستبۆنه‌وه‌یه‌کی شورشگیرانه پیناسه‌ی ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌نده پیشناۆی هه‌لقۆلاۆو سه‌رهه‌ڵدانیش له ته‌نیشت جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیکان بی، به‌ڵام له راستی دا جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیکان ئه‌وه‌نده‌ش کارگ (قارچک) آسا نین که له هه‌ر شۆینیکو له هه‌رکاتیکدا دا بی پیشه‌کی پیویست سه‌رهه‌ڵبده‌ن، به‌ڵکوهه‌لومه‌رجه له‌باره‌کانی میژۆیی وه فاکتۆره‌کانی په‌یوه‌ندیدارهه‌وینو به‌ردی بناخه‌ی جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیکانن. ده‌کری بگوتری ئاکامی سه‌رکه‌وتنی کاری بزۆتنه‌وه مه‌ده‌نیکان شورشگیرانه، به‌ڵام شکڵ گرتنی بزۆتنه‌وه مه‌ده‌نیکان پرۆسه‌یه‌کی پله به پله (ته‌دریجی) یه تاکۆ شورشگیرانه. فاکتۆره سه‌ره‌کیکانی کارگه‌ر له‌ۆ پرۆسه‌یه‌دا بریتییه له گه‌شه‌ی
(Gradually) که‌لتۆری سیاسی، گه‌شه‌ی پیناسه‌ی مافی مرۆڤ‌و…هتد که هه‌مۆیان له بنه‌ره‌تدا گه‌شه‌ی ته‌دریجین.
کاتیک باس که هه‌لۆمه‌رجه له باره‌کانی میژۆیی ده‌که‌ین ته‌نیا مه‌به‌ست له ئه‌م ده‌رفه‌ته میژۆیانه نیی که گه‌لیک له سه‌رده‌میکی میژۆیی تایبه‌ت دا بۆی ده‌ره‌خسیو ده‌بی داواکاریکانی خۆی به ریگای دیمۆکراسی وه به که‌لک وه‌رگرتن له آمرازو که‌ره‌سه مه‌ده‌نیکان وه‌کو نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، مانگرتن‌و…هتد بینیته گۆری، به‌ڵکو مه‌به‌ست له ئه‌م قۆناخه میژۆیه‌یه که (Mentality) کۆمه‌ڵگا به زیهنیتو منتاله‌تی مه‌ده‌نیت ده‌گاو نه ته‌نیا به هزری مه‌ده‌نیت خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هینانی مافه‌کانی ده‌کا به‌ڵکۆ مه‌ده‌نیه‌ت ده‌بیته کاراکتری سه‌ره‌کی تاکی کۆمه‌ڵگا . بۆ گه‌یشتن به ئه‌م هزرو زیهنیته، کۆمه‌ڵگا به پرۆسه‌یه‌کی میژۆیدا تیپه‌ر ده‌بی که له‌و پرۆسه‌یه‌دا نوخبه‌گه‌ری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی په‌ڵک ده‌خاته نیو زۆرینه‌ی خه‌ڵک وه نوخبه‌گری چیتر تایبه‌ت نامینیته‌وه به به‌شی که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵگا.
خه‌باتی مه‌ده‌نی وه یا سه‌رهه‌لدانی جولانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی به بی گه‌یشتنی کؤمه‌ڵگا به قوناخی
هزروو زیهنیه‌تی مه‌ده‌نی شتیکی بی واتایه‌و حاسته‌مه .
له راستی دا کزیولاوازی جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له کوردستان ده‌گه‌ریته‌وه بو آماده نه‌بۆنی ئه‌م زیهنیته مه‌ده‌نییه‌و ئه‌م هه‌لومه‌رجه سه‌ره‌کیانه‌ی که ده‌بنه زه‌مینه خۆشکه‌ری سه‌رهه‌ڵدان بۆ گوران له کۆمه‌ڵگادا.
.
ئه‌مه راستیکی هاشا هه‌ڵنه‌گره که جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ره‌گی له گه‌یشتنی زه‌هنیه‌تی کۆمه‌ڵگا به مۆدیرنیته دایه وه مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌ک، خۆی له دایک بووی میژۆی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه که تیدا وه‌دی هاتوو به مودیرنیته گه‌یشتو. مۆدیرنیته ئه‌م چه‌مکه‌یه که به بی بوونی پیکهاته سیاسیه به‌هیزه‌کانی وه‌کۆ ده‌وله‌ت- نه‌ته‌وه، دیمۆکراسی به‌ربڵاوو پیکهاته ئابۆریه به‌هیزه‌کان له وانه‌یه سه‌رهه‌ڵبده‌ن به‌ڵام داینامیک نا‌بن. زۆرینه‌ی بزۆتنه‌وه مه‌ده‌نیکان له چۆارچیوه‌ی جۆگرافیا سیاسی سه‌ربخۆ دا سه‌ریانهه‌لداوه وه ئه‌وانه‌ی له‌و بازنه‌یه‌دا نه‌بوون به کزی ماونه‌ته‌وه.له سه‌رده‌می گه‌رمه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیکان له جیهان دا، کوردوستان به گشتی هیشتا له ململانه‌ی عه‌شیره‌تیگه‌رایی وه له پاشان تێکهه‌ڵچوونه حزبێکان، تێکهه‌ڵچوونه ئایدیولۆجیو فیکریکان ده‌رباز نه‌ببۆ وه تویژی نۆخبه‌ی که‌مینه‌ی کۆمه‌لگا بریتی بۆ له شیخۆو مه‌لاو فیۆداله‌کان که تۆانای پیک هینانی مه‌ده‌نیتی له خۆی دا نه‌بۆ که بتۆانی ئه‌م هه‌لۆمه‌رجه میژۆییه که لازمه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه له کۆمه‌ڵگا دا پیک بینی. ئه‌م نۆخبه‌انه له راستی دا تۆانای خۆلقی هزرو زیهنیه‌تی مه‌ده‌نیان نه‌بۆ به‌لام به‌شیکیان تۆنیان که شیوه‌کانی تری خه‌بات پیش بخه‌ن وه له پاشان له قالبی حزب دا بینه گۆره‌پانی سیاسی کۆردستان.
ره‌نگدانه‌وه‌ی پارته سیاسیکان له سه‌ر سه‌رهه‌لدانو شکل گرتی جۆلانه‌وه مه‌ده‌نیکان شاراوه نیی به‌لام نه‌بۆنه‌ته آ‌مرازی سه‌ره‌کی پیکهینانی بزۆتنه‌وه مه‌ده‌نیکان. به پیچه‌وانه‌وه له زۆر کات دا، جۆلانه‌وه مه‌ده‌نیکان به هۆی لاواز بوونیان که ده‌گه‌ریته‌وه بۆ کاڵی هزری مه‌ده‌نی، که‌ۆتوونه‌ته ژیرره‌کیفی پارته سیاسیکان وه یا ئه‌م ره‌وته سیاسیانه خۆیان له جۆلانه‌وه مه‌ده‌نیکان به ریبه‌ر ده‌رخستۆ. ئه‌م ره‌وشه له کوردستان له زۆرکات دا به‌هانه‌ی داوه‌ته ده‌ست داگیرکه‌ران بۆ سه‌رکۆتی بزرتنه‌وه مه‌ده‌نیکان وه بگره تیهه‌لقوتانی ئه‌م رۆته سیاسیانه له بزۆتنه‌وه مه‌ده‌نیکان، بوونه‌ته هۆی تیک دانی ره‌وتی آسایی به‌ره‌وپیش چونی جولانه‌وه مه‌ده‌نیکان له کوردستان.
له وانه‌یه ئه‌م پرسیاره بیته گور که چونکه کار‌و ئامانجی بزۆتنه‌وه مه‌ده‌نیکان سیاسییه که واتا بۆچی پارته سیاسیکان خۆیان له بزۆتنه‌وه مه‌ده‌نیکان نیزیک نه‌که‌نه‌وه؟ ولامی ئه‌م پرسیاره له سرجدان به پرۆسه‌ی چۆنیتی گه‌یشتن به ئامانج دایه نه‌وه‌ک ئامانج.ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ر elite دوو ئامانجیکی سیاسییه به‌لام پارت زیهنیتی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگا نیی به‌ڵکو ده‌کری وه‌کو ئلیتی سیاسی کۆمه‌ڵگا چاوی لیبکری، ئه‌وه خۆدی کۆمه‌ڵگایه که خاوه‌نی زیهنیه‌تی مه‌ده‌نییه وه مه‌ده‌نییه‌ت پیگه‌ی راستیکه‌ی له ناو کوللیه‌تی کۆمه‌ڵگا دایه وه پارت ته‌نیا به‌شیکه له کۆمه‌ڵگا که له‌وانه‌یه نۆینه‌رایه‌تی گشت پیکهاته‌کانی كۆمه‌ڵگا نه‌کا.ئیمرو له دایک بۆنی جۆلانه‌وه مه‌ده‌نیکان له کوردستان به واتای کۆتایی‌و تیپه‌ربۆن له تێکهه‌ڵوونه حزبیکان وه ئادیولۆجیو فیکریکان دیته هه‌ژمار. ته‌واو بوونی ئه‌م تێکه‌ڵچوونه فیکری‌و ئایدۆلۆژیانه له ئاورۆپا ده‌گه‌ریته‌وه بۆ زیاتر له 100 سال به‌ر له ئه‌مرۆ. په‌ره‌ستاندنی خه‌باتی مه‌ده‌نی له کوردستان به‌رهه‌می گه‌شه‌ی دیالیکتیکیو لۆجیکی کۆمه‌ڵگای کوردوارییه. ئه‌م قوناخه له میژو قۆناخی خه‌باتیکه که ره‌وتی سرۆشتی به‌ره‌و پیشچونی میژوی خه‌باتی گه‌لی کورد گوره‌پانی ئه‌م خه‌باته‌ی دیاری کرد‌و. ئه‌م راستیه ئه‌مه آشکرا ده‌کا که گۆره‌پانی هزرو زیهنیه‌تو کۆلتۆری سیاسی کورد پیناوه‌ته خه‌باتی مه‌ده‌نی.