17ی شوبات، ره‌مزێك بۆ سته‌م، ده‌رسێك بۆ خه‌بات
17ی شوبات بوو به‌ئاماژه‌یه‌كی مێژوویی له‌ژیانی سیاسی خه‌ڵكی كوردستاندا، ساڵێك لهمهوبهرو له‌مڕۆژه‌دا له‌مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی و دواتر له‌مه‌یدانه‌كانی ئازادی زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كان، فووكرا به‌گه‌رووی مایكرۆفۆنهكانداو له‌پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیدا، ده‌نگی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵك به‌رزبۆوه تاكو هێڵێك له‌نێوان كۆتایی و سه‌ره‌تای دوو قۆناغی جیالهیهكتر، بكێشێت و لهوبهروارهوه ژیانێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری نوێ، جیاواز له‌وه‌ی پێشوو، ده‌ستپێبكات.
له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و بێدادی 20ساڵی رابردوو، له‌به‌رامبه‌ر بێده‌ربه‌ستی و ئه‌و جیاوازیه چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی نێوان به‌رپرسان و خه‌ڵك، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوورێكی پێشنیاركراو كه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میرو به‌گزاده‌و كه‌لتووری خێڵا و یاسای جه‌نگه‌ڵه، له‌دژی یاسای خۆپیشاندان كه‌ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای هه‌موو ئازادیه‌كان و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانمان بیردێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر یاسای رۆژنامه‌نووسی كه له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی كارنامه‌ی به‌رپرسان و بنه‌ماڵه‌كانیان رووماڵكردنی رووداوه‌كان حه‌رامده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو گزی و ناپاكیه‌ی له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو درۆیه‌ی به‌ناوی ئازادی و دیموكراسیه‌وه كرا، له‌به‌رامبه‌ر چۆكدادان و چاوچنۆكی كاربه‌ده‌ستان بۆ پاره‌و كورسی و سامان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناشاره‌زاو لێنه‌هاتوو وه‌ك زاروو بهگوانی هه‌موو بڕگه هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگاوه نوساون و لێینابنه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ ئومێدێك بهچاكبوونی ئه‌مانه نه‌ما … خه‌ڵكی كوردستان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی نوێ، 63 رۆژ له‌مه‌یدانی شاره‌كان بهپێوهراوهستان و شه‌وانی هه‌موو ئهورۆژانهش به‌دیار هه‌واڵی گلانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه دانیشتن.
ئه‌مه وێنه‌یه‌ك و نمونه‌یه‌كی نوێ بوو له خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا، قۆناغێكی نوێ بوو لهدژوهستانهوهی ده‌سه‌ڵات و شێوازێكی نوێ بوو لهداواكردن و به‌دواداچوونی مافه‌كان كه هێزو ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر تیایدا ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مجۆره خه‌باته و ئه‌مجۆره بزووتنه‌وه‌یه له‌مێژووی دوور‌و نزیكدا چه‌ندینجار سته‌مكارانی كێشاوه‌ته پای دادگا‌و له‌قه‌فه‌زی تاوانی پێچاون. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كوردستان هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی:
1- خه‌ڵك رێكخراو نیه، رێكخراوبوونی چین و توێژه‌كانی وه‌ك كرێكاران و موچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت و ژنان و قوتابیان و لاوان و كاسبكاران پیشمه‌رجی زۆر پێویستن بۆ سه‌ركه‌وتنی ههرشۆڕش و راپه‌ڕینێك، به‌بێ ئه‌م رێكخراوانه شۆڕش و راپه‌ڕین ئه‌گه‌ر سهریشكهوێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی هێزه‌كانی تر ده‌یبه‌ن.
2- ئامانج و داخوازیه‌كان، وه رێگا‌و میكانیزمی به‌دیهێنانیان له‌ئاستێكی فراوانی شه‌عبیدا فۆرمۆڵه نه‌كراون و ناناسرێن، ته‌نها لای نوخبه‌یه‌ك ئه‌مانه رۆشنن، راسته هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵك گرنگه به‌ڵام گرنگتر ئه‌وه‌یه بزانێت چی ده‌وێت و چۆن به‌دیدێنێت.
3- ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی به‌رواڵه‌ت هاوخه‌باتی خه‌ڵك بوون، هه‌لپه‌رست و ناراستگۆ بوون له‌گه‌ڵا خۆپیشاندان و داواكاریه‌كانی خه‌ڵك و خیانه‌تیان له‌و هاوپه‌یمانێتیه نه‌نووسراوه كرد كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا خه‌ڵك له‌گه‌ڵی كردن، ناڵێم خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 19ی ئه‌وروپایه، به‌ڵام خیانه‌تی ئه‌م هێزانه‌ی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات هاوشێوه‌ی خیانه‌تی بۆرژوازی ئه‌وكاته‌ی ئه‌وروپایه كه هێزو تێكۆشانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانیان ته‌نها بۆ ئامانجی خۆیان كه‌ڵك لێوه‌رگرت و داخوازی ئه‌وانیان فه‌رامۆشكرد. هه‌روه‌كچۆن لێره بۆ مامه‌ڵه‌و سه‌ودا نه‌بێت داواكاریه‌كانی خه‌ڵكیان بیرنهكهوتۆتهوه.
4- به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانیش یه‌كێك لهفاكتهرهكانه، وڵاتانی ده‌وروبه‌رو له‌سه‌روو ئه‌وانیشه‌وه ئه‌مریكا هێشتا به‌رژه‌وه‌ندییان له‌مانه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیدایه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دوودڵن و به‌وهۆیه‌شه‌وه لههاتنهمهیدانی خه‌ڵك ده‌ترسن.
له‌بارودۆخێكی وادایه كه ململانێی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات تاڕاده‌یه‌ك به‌هاوسه‌نگی ماوه‌ته‌وه، داخوازی و ناره‌زایه‌تی پهرهیانسهندووهو بێئومێدی به‌م ده‌سه‌ڵاته زیادیكردووه، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتیش زیاتر نوقمی به‌ژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی بوون و به‌هه‌رنرخێك بێت ناهێڵن حكومه‌تێكی واقیعی و ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانی له‌م هه‌رێمه دابمه‌زرێت و بوار بهربهئیرادهی خه‌ڵك ناده‌ن و له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا هه‌رچی له‌ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن، وه‌كچۆن شه‌قامی شاره‌كانیان به‌خوێن سووركرد، تاو‌انبارانیان له‌ده‌ستی جه‌ماوه‌رو له‌ده‌ستی یاساكانی خۆشیان پاراست، تاوانباریان بێ‌تاوان و بێ‌تاوانیان تاوانباركردو ملیان به یه‌ك داواكاری خه‌ڵك نه‌دا و یه‌ك هه‌نگاویشیان بۆ چاكسازی نه‌نا. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵا خه‌ڵك لێكدوورو جیاوازن كه له‌گه‌ڵا یه‌ك خاڵی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك یه‌كناگرنه‌وه. ئه‌وان لهدۆڵێك و خه‌ڵك لهدۆڵێك.
به‌كورتی خه‌ڵك به‌ئاراسته‌یه‌ك و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه رێگادهبڕێت، خه‌ڵك بۆ ئازادی و ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ركوت، خه‌ڵك بۆ یه‌كسانی و ده‌سه‌ڵات بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان چینه‌كان، خه‌ڵك بۆ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵات بۆ بێدادی، خه‌ڵك بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی گشتی نیشتمانی و ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی، ناكۆكیه‌كان هه‌ر ماون و رۆژبه‌رۆژیش قوڵترده‌بنه‌وه، نهداخوازیهكانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بوون و نه‌ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ستی له‌سیاسه‌تی خۆی هه‌ڵگرتووه، نه‌خه‌ڵك متمانه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاته‌و نه ده‌سه‌ڵات منه‌تی به‌خه‌ڵكه، ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵك له‌سه‌ره‌وه فریوكاری ده‌كات و له‌ژێره‌وه‌ش قاچی كه‌سانی دی راده‌كێشێ بۆناو زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵی.
سه‌ره‌نجام ئه‌م ململانێیه پێویستی بهیهكلابوونهوهیهو یه‌كێك لهئهگهرهكانیش كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاته، كه گرنگه بزانین چی جێگای ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش شانسی ئیسلامی سیاسی له‌كوردستان لاوازه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ناوچه‌یی و بهكهڵكوهرگرتن له‌هاوپه‌یمانی گۆڕان، دوورنیه ئه‌وان سندانی دوای قوزه‌ڵقورت بن. بۆیه ده‌بێت به حهزهرو وردبینی و هه‌ستیاری زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا رووداوه‌كان بكرێت و له‌ژێر كاریگه‌ری سۆزداریدا بریاریان له‌سه‌ر نه‌درێت. مریشك هه‌رچه‌ند به‌رز بفرێت ئاكامه‌كه‌ی كه‌وتنه، ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه برینی دڵی خه‌ڵك تیمار ناكات، یه‌ك ساڵی رابردوو نمونه‌یه‌كی زیندووه، به‌تایبه‌تی ئیسلامیه‌كان بهههویهت دژی ئازادین، دژی ژنن، دژی پێشكه‌وتن و شارستانیه‌تن، خه‌ڵك ده‌بێت بیر له‌به‌دیلی خۆی بكاته‌وه. چاوه‌ڕوانی له‌به‌رنامه‌ی ئه‌وانه‌ی لانیكه‌م 20 ساڵه له‌گه‌ڵا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شیری یه‌ك مه‌مك ده‌خۆن، كارێكی كوشنده‌یه. گرنگی ئه‌م خه‌باته‌ی خه‌ڵك له‌وه‌دایه پشت به‌هێزی خۆی ببه‌ستێت.
عه‌لی مه‌ولود