17 شوبات تێپه‌ڕی، مه‌رحه‌بایه‌ك له‌وانه‌ی هه‌موو سێوه‌كانیان خسته سه‌به‌ته‌ی ئۆپۆزیسیۆن!
17ی شوبات تێپه‌ڕاند، چه‌كداره‌كان به جلی ره‌سمی‌و نا ڕه‌سمییه‌وه كون‌و كه‌له‌به‌ری شاره‌كانی ئاخنی، چاودێری هه‌موو شتێك ده‌كرا‌و گومان ده‌خرایه سه‌ر هه‌موو شتێك.. سه‌ره‌نجام، 17 شوبات هاوشانی چه‌ند هه‌وڵێكی سه‌رنه‌كه‌وتوانه‌ی گه‌نجان بۆ سازدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان تێپه‌ڕی‌و ئه‌وه‌ی به‌جێما ده‌ریایه‌ك له پرس‌و دوودڵی‌و لێوگوشین‌و ئه‌سه‌ف بوو.
ئێستا چی ماوه‌ته‌وه، شه‌قامێكی پڕ له نا ئومێدی، له‌لایه‌كه‌وه قورسایی بێتوانایی‌و په‌رته‌وازه‌یی خۆی داوه به شانیدا‌و له‌لایه‌كی تره‌وه قورسایی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كانیشی بۆ زیاد بووه. ئه‌و شه‌قامه‌ی ساڵێك له‌مه‌وپێش له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێوانه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كانی شڵه‌ژاند‌و ئۆپۆزیسیۆنی ناچاركرد ده‌ستبه‌رداری ئیدانه‌كردنه‌كانی جه‌ماوه‌ری خرۆشاو بێت، ئێستا خۆی له‌ژێر قورسایی بارگرانی ئۆپۆزیسیۆندا هێزی لێبڕاوه‌و جوڵه‌كانی به خێرایی كۆنتڕۆڵا ده‌كرێت.
ئۆباڵی ئه‌م نه‌هامه‌تییه، له پله‌ی یه‌كه‌مدا له ئه‌ستۆی خه‌ڵك خۆیدایه‌و ئه‌ویش باجه‌كه‌ی ده‌دا، چونكه ئه‌وان له قاره‌مانترین كاته‌كانی په‌لاماردا، نه‌یانتوانی خۆیان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی بته‌كاندا رزگار بكه‌ن‌و جارێكی تر كه‌وتنه‌وه ژێر كاریگه‌ری په‌رستنه‌وه‌ی بته‌كان، ئه‌و بتانه‌ی كه سه‌ریان له‌ناو گرد‌و باره‌گای حزبه‌كاندا بووه‌و قاچیان له‌ناوی ئه‌و رۆشنبیرانه‌دا بووه كه به‌كرده‌وه به‌شێك بوون له ستراتیجی ئۆپۆزیسیۆن‌و به عه‌شقه‌وه گوێیان بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناوه‌كانی خۆیان شل ده‌كرد‌و غرورییه‌كی بێڕاده منداڵانه دایده‌گرتن‌و كاتێكیش كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه كۆتایی هات، حاڵیان له حاڵی به‌د مه‌سته به‌جێماوه‌كان باشتر نه‌بوو.
له‌ناو ئاپۆره‌ی خۆپیشاندان، له‌ناو ئه‌نجومه‌ن‌و له‌ناو ده‌سته‌و گروپه‌كاندا هه‌وڵی زۆرماندا تا به‌ها‌و شه‌خسییه‌تی شه‌قام نه‌كرێته پاشكۆی ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام لێشاوێك له رۆشنبیران‌و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای پرۆپۆزه‌ڵا، كه به شه‌و ده‌تۆران‌و به رۆژ ئاشت ده‌بوونه‌وه، لێشاوێك له رۆژنامه‌وانێكی به‌ناو ئه‌هلی، كه بزانن‌و نه‌زانن بوونه‌ته وه‌سیله‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆی مه‌رامی حزبه‌كان، لێشاوێك له‌و سیاسییه په‌رپوتانه‌ی بوونه‌ته جۆكه‌ری زه‌مانه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی له‌سه‌رادا كه‌پتبوونه‌كانی هۆڵی په‌رله‌مانیان به‌تاڵده‌كرده‌وه‌و، له جۆری ئه‌مانه، جوجه‌ڵه‌ی به‌رچاوتاریكی‌و وه‌همیان تا ئاستی پێگه‌یشتن به‌خێوكرد.
ئۆپۆزیسیۆنێك، كه پێش ده‌سه‌ڵات نه‌فره‌تی له خۆپیشاندانه‌كان كرد، توانی ئاپۆره‌ی ناڕه‌زایه‌تی بگۆڕێته كه‌رنه‌ڤاڵی خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌و پڕوپاگه‌نده. ئه‌و گۆڕان‌و كۆمه‌ڵا‌و یه‌كگرتووه‌ی مینبه‌ری سه‌رایان له‌ناو خۆیاندا دابه‌شكردبوو، له یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا نمه‌ك حه‌رامانه به خه‌ڵكیان وت ئێمه دڵسۆزی ده‌سه‌ڵاتین‌و له‌گه‌ڵ ئێوه نین، ده‌سه‌ڵات كه په‌رته‌وازه‌و په‌شێویی جه‌ماوه‌ری بینی، به‌جۆرێك كه‌وته وێزه‌یان‌و هاوكاتیش شكرو تقدیریان بۆ ئۆپۆزیسیۆن ده‌نارد.
له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌لێك هه‌ڵه‌مان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، به‌ڵام هه‌موو هه‌ڵه‌كان له خۆشخه‌یاڵبوون به ئۆپۆزیسیۆن یان له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵانه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، سه‌رچاوه‌ی گرتووه,. زۆر دانمان به‌خۆماندا گرت، مه‌گه‌ر چاوپۆشین له تاوانی سه‌رانی گۆڕان، چاو پۆشین له تاریكی ئیسلامییه‌كان، وه‌ستانه‌وه له یه‌ك مه‌یدان له‌گه‌ڵ جه‌لاده‌كانی دوێنێیی تیرۆر‌و چاودێریدا، هاوشان بوون له‌گه‌ڵ جیلێك له كادێره نه‌خوێنه‌وار‌و بێ ئیشه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، مه‌رحه‌باكردنی ئه‌و لێپرسراوه گه‌نده‌ڵا‌و هیچانه‌ی تا دوێنێ سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و فه‌سادی ئابووری‌و سیاسی‌و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیش بوون، ته‌وقه‌كردنمان له‌گه‌ڵا ئه‌و ده‌ستانه‌ی هاوڕێكانی خۆمانیان تیرۆر كردبوو، بزه‌كردن بۆ ئه‌و مه‌لا فاسدانه‌ی مینبه‌ره‌كانیان كردبووه‌و ده‌كه‌نه شوێنی فتوای تیرۆری ئازادی‌و مراعاتكردنی رۆشنبیره كه‌م چیكه‌ڵه‌دانه‌كان، بۆچی بوو؟ هه‌موو ئه‌مانه‌مان بۆ ئه‌وه بوو، سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی‌و پارتی ده‌بنێین، ده‌سه‌ڵاتێك 20 ساڵه به‌ره‌ڵاترین سیسته‌می سیاسی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام ئێستا به ئاوڕ دانه‌وه له یه‌ك ساڵه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، جیا له چیایه‌ك پرسیار‌و په‌شێمانی چی تر هه‌یه بیڵێین؟
من لۆمه‌ی كه‌س ناكه‌م، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان، باڵاترین هه‌ڵوێستی خۆیان نواند، قوربانیان دا، به‌ڵام هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن جیا له گه‌نه‌یه‌ك به‌سه‌ر لاشه‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه هیچی تر نه‌بوون، خۆیان زۆر شتیان ده‌ستكه‌وت، بوونه خاوه‌ن ناو، بوونه هێز، بوونه خاوه‌نی پاره‌و بوجه‌كه‌یان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌و قه‌رزه ملیۆن دۆڵارییه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌ما، ئه‌وان زۆر شتیان ده‌ستكه‌وت، كه ئێستا ناچارن بیهێڵنه‌وه‌و بیپارێزن‌و به ئاسنی له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانیان سنوردار بوو ته‌نیا هێزێكی بێ پشتیوانی شه‌قام بوو، كه ئێستا ناچاره بیر له رێگایه‌كی تر بكاته‌وه…
ئێستا كه یه‌كه‌م ساڵڕۆژی 17ی شوبات به‌و جۆره تێپه‌ڕ ده‌بێت، كاتی خۆیه‌تی مه‌رحه‌بایه‌ك له مامه حه‌مه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ین ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو سێوه‌كانیان خسته ناو سه‌به‌ته‌ی ئۆپۆزیسیۆن.
سه‌لام مارف