Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

18ی شوبات زیندانێكی پێشكەوتوو.

Be First!
by September 28, 2008 گشتی

 ستارە عارف
  18ی شوبات زیندانێكی پێشكەوتوو.
 لەسیستەمە پێشكەوتوەكاندا یەكێك لەئەركە سەرەكیەكانی حكومەت فەراهەمكردنی ئاسایشو ئارامیو حەسانەوەیی دەروونیو جەستەییە بۆهاوڵاتیان. تا خەڵكێكی بەرهەمهێنەرو تاكێكی داهێنەر بۆ دواڕۆژی خۆی دەستگیر بكات، بێگومان ئەم رۆحە لەهەڵوێستی خۆشەویستی وڵاتو دڵسۆزیو خەمخۆری بۆ گەلو نەتەوەوە دێت، ئەم رۆحە یارمەتیت دەدات مێشكی بۆ بخەیتە كارو بەجیدی هەوڵ بدەیت، بەداخەوە ئەم رۆحیەتە جوانو ئەفسوناوییە لای وڵاتانی پاشكەوتوو نیەو كاری لەسەرناكرێت، لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیو كوردستان لەناویاندا هێندەی سیاسەتی قەڵسكردنو بێزاركردنی تاكو هاوڵاتی هەیە، ئەوەندە رێنوێنیو بەڕێوەبردنی پەروەردەیی بوونی نیە، لەبەرئەوەش هەموو داهێنانو پێشڤەچونەكان لەناو ئەم كۆمەڵانەدا كپكراو بێ بەرهەمن، هۆكەی بۆ خۆژیاندنو گەندەڵی ئەخلاقیو ئیداریو نابەرپرسیارێتی دەسەڵاتەكان دەگەڕێتەوە، ئەوان كەسیاسەتێكی شەفافو دروستكەریان نیە، تا خەڵك متمانەیان پێ بكاتو ئەو عەقڵیەتە پێشكەوتوەیان لانیە، بەواتا تازەكەی بێ هێزن چونكە توانای فیكریو هزریو مەدەنیان نیەو بێ هێزن، بۆیە هەمیشە ترسیان لەسێبەرەكەی خۆشیان هەیەو بێ هێزترین چەكی دەستیشیان ترساندنو هەڕەشەو جاسوسیكردنە بەسەر خەڵكەكەی خۆیانەوە. نموش بۆ ئەمانە سیاسەتی پەرتی حكومەتی هەرێمە، ساڵانێكی زۆرە خوێندكار ی بەشە ناوخۆییەكانی شاری هەولێر بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاریو سوتەمەنیو بێ كارەباییو كێشەكانی تریانەوە دەناڵێنن. لەمانگی 5ی 2007وە بەشە ناوخۆییەك بۆكچان بەناوی 18ی شوباتو شەوكەتی شێخ یەزدین بۆ كوڕان كراوەتەوە، 18ی شوبات هەرسێ باڵەخانەكەی كەدێیتە ژورەوە زۆر لەدیكۆردا جوانن،"1175"خوێندكار لەخۆی دەگرێت، بەڵام لەناوخۆدا چی دەگوزەرێت؟.
 كەرەستەی بیناكان چونكە كۆمپانیایەكی توركی دروستیكردوە، هەمووی عادیو بێ كەڵكن تەبەتۆرەكەی هەر كەتەڕبوو دەكەوێتە خوارەوەو هەموو رۆژێك بۆری ئاوەڕۆی گەرماوەكان دەگیرێتو بەیانیان زوو سەعات"5"نەبێت ئاو گەرم نابێت كەزستانی سارد تەنها ئاو لەئاشپەزخانەكانەوە كێشكراوە بۆ گەرماوەكانو بەكارهاتووە، قوتوی سەر دەستشۆرەكان تەنها مانگی یەكەم لەسابوونی شل پڕكرانەوە ئیتر بەتاڵ بوون، غازمان هەر یەكەم مانگ بەخۆڕایی بوو، پاشان بەرامبەر هەر غازێك"6"هەزارمان لێوەردەگرنو ماوەی یەك هەفتە تا دە رۆژی پێدەچێت تا غازەكان پڕدەكرێنەوە، ئیتر لەم ماوەیەدا كەغاز نەدەما، دەبوو مەتبەخ بەمەتبەخ لەنهۆمەكانی یەكو دوو سێ بگەڕێیت بۆ پەیداكردنی ئاشپەزخانەیەك بۆ چێشت لێنان، بێجگە لەوەی كەدەبێت هەر شەوەی ژورێك مەتبەخ پاك بكاتەوە، ئەگەرنا سەرپەرشتیارە بێ كەلتورەكان دێنو زرمە زرم لەدەرگاكەت دەدەنو بەزمانێكی ناشیرینو جنێوئامێز ئاگادارت دەكەنەوە، سەنتەری كۆمپیوتەرەكانمان ئەمساڵ كراونەتەوە كەدەچیت سیدیو فلاشو سەیركردنی هەر شتێك قەدەغەیەو پرینتەر قەدەغەیە تەنها بەكاغەزی خۆت بۆت هەیە بیست لاپەڕە چاپ بكەیت، ئەمەش بۆ ئەمساڵی ئێمە كەچوار بوینو توێژینەوەی دەرچونمان هەبوو، كێشە بوو هەموو كۆمپیوتەرەكانیش بەیەكەوە بەستراونەتەوەو لەیەك كۆمپیوتەر شت بنوسیت دەگات بەوانی تریش ئیتر خوا دەزانێت بەكوێی تریش دەگات. هێشتا نەچوبوینە ناو ئەم بەشەوە پێیانووتین ئینتەرنێتمان بۆ داناون ئێستاشی لەگەڵدا بێت نەمانبینیوە، هەموو رۆژیش گلەیی خانمی بەرپرسی كۆمپیوتەر بوو كەخوێندكارەكان لەكۆمپیوتەر نازاننو خراپی دەكەن،لەهەموو مەڕمەڕو گۆشەكانیش هەتا حەوشەكانیش كامێرای چاودێری دانراونو بێجگە لەكۆنترۆڵی پرسگە، ئەمانە جیا لەشێوازی مامەڵەی ناشیرینی سەرپەرشتیارە نەخوێندەوارەكان. كەلەسایەی فەرمانبەری ئەم بەشە ناوخۆییەوە موچەی خۆڕایی وەردەگرن، لەهەموو هەڵسانو دانیشتنێكیاندا توانای یەك سات بیركردنەوەو بڕیاری خۆیان نیەو تەنها بەناوهێنانی جوانەخان هەڕەشە لەقوتابی دەكەن، زیاتر لە20سەرپەرشتیار لەهەر تاقێكدا هەنو كاریشیان تەنها گەڕانە بەسەر ژورەكانداو پرسی كێشەكانیان دەكەنو بەلای وەستای چاكردنەوەوە دەوەستن، ئەوەندە كە هەر باڵەخانەیەك لە"4"سەرپەرشتیار زیاتر پێویست نیە، چونكە ئیشیان نیە باقی كاتەكانی تریشیان بەقسەكردنو خواردنو دانیشتن لەژورەكانیان دەبەنە سەر، كە ئەمە جۆرێكی زەقی بێكاری رووپۆشكراوە، لەسەروو ئەمانیشەوە سەرپەرشتیاری بەرپرسی باڵەخانە هەیە، هەموو شەوێك بەقاوقیژ دێنە سەرەوە هەر یەكەم رووبەڕووبونەوەی بەرامبەر بەهەبوونی نەعلەكانە لەبەردەم دەرگاكاندا تاتینیان تێدایە بەقسەی ناشیرین لەگەڵ قوتابیەكاندا دەجوڵێنەوە، ئەوپەڕی بێ ئسوڵی نیشاندەدەن بەداخەوە بەو دەسەڵاتە شڕەوە دەنازن كەلەم باڵەخانەیەدا هەیانە، بێ رەچاوكردنی باری دەروونی خوێندكارانو هەڵوێستیان، هێندە بەم شڕە پۆستەی خۆیان ناشیرین كردووە، كەقێزت لەدامودەزگاو تەواوی كاروباریان بێتەوە، جەبابی بەرٍِێوەبەریش"جوانەخان" ماوە ماوە دەگەڕێتو لەسەر پیسبوونی مەتبەخو ئەم شتە سادانە هەمان تاسو حەمام دووبارە دەكاتەوە بەكۆڵێك جنێوی ناشیرینەوە، بەم جۆرە كارانەوە تەنها كات دەكوژنو وەك باوەژن بەسەر كچەكاندا دەقیژێننو جنێوی سوكیان پێدەدەن، خۆ ئەوە خواردن لەژورەوەو میوان هێنانە ژورەوە ئەو سزایەی لەسەرە كەناسەرپەرشتیار ئێوارەیەك بەقاوقیژ كۆیكردینەوەو ئەو ژورانەی لەبەردەم ئەو هەموو قوتابیەدا رەزیلو ریسوا كرد، ئیتر ئەوان چینێكو ئێمە چینێكی ترین، هەرچەندە هەموو لەم بەشەدا ئافرەتین كەچی زۆر بەداخەوە تابلۆیەكی لاساییكەرانەی پیاو سەرپەرشتی ئەم بەشەدەكات، لەلایەكی ترەوە گەورەترین دزی لەم بەشەدا دەكرێتو ماوە ماوە دووبارە دەبێتەوە بێ ئەوەی تائێستا بەڕێوەبەر بەدواداچونێكی بۆ كردبێتو لەجێ ئەو كردارە ناشیرینەیان ئەم بكەرانە بدۆزنەوە، جارێك یەكێكیان ئاشكرا كرابێت، هەر بۆ نموونە سزای ژورێكی دا لەسەر سوتاندنی موكێتەكەیان كەسێ كەس بوون لەناویاندا تەنها یەك كەسیان پارەی سزاكەی داو دوانەكەی تر ئەوەندە بێ ویژدانو تەماحكارو نەزان بوون بەزەییان بەم هاوڕێیەیاندا نەهاتەوەو وەك بەرزەكی بانان بۆ دەرچوون، كەچی جەنابی بەڕێوەبەر نەیتوانی بیسەپێنێت بەسەریاندا بەیەكسانی لێیان وەربگرێت، ئەمە ئەو جۆرە سیاسەتەیە كە لەم بەشەدا بەڕێوەدەچێت، ئەمە شێوەیەكی بچووكی ئەو حوكمە دەسەڵاتدارو جاسوسەیە كە لەهەرێمدا بەڕێوەدەچێت.
 تەنها قوتابی قوربانی نەهامەتیەكانی خوێندنو دەسەڵاتن، هەروەها كۆكردنەوەی ئەوەندە خوێندكار لەبەشێكی ئاوادا فاكتەرێكە بۆ ئامانجەكانی خۆیان"سەرەتا ناونانی بەشەكە بە18ی شوبات مەبەستێكی حزبی لەدواوەیەو بەس بەم شێوەیە دەیانەوێت قورسایی سیاسیان دروستبكەنو قوتابی بخەنە ژێر ئەمری واقیعەوە، كەئینتمای بۆیان هەبێتو لەهەر رووبەڕوبونەوەیەكدا بەرامبەریان بكاتەوە، ئەگینا لەو باوەڕەدام لەم بەشەدا 1%ی قوتابیان پێكناهێنن، هەر كەپێویستیان بوو كچانی 18ی شوباتو كوڕانی شێخ یەزدین بۆ بەرنامەی میڤانشۆو بۆنەكانی خۆیان بەپاس دەبەنو دەیانهێننەوە، ئەی بۆ لەكاتی قەیرانەكانی قوتابیانیشدا وەها زوو بەهانایانەوە نایەن، ئەوەیان لەمەرامی حیزبی زیاتر هیچ سوودێكی تری بۆخوێندكار نیە، هەرچەندە قوتابیانیش باش لەم مەسەلانە ئاگادارن تەنها بۆ كات بەسەربردن دەچن، ئەو قوتابیانەی بۆ میڤانشۆ چووبون دەیانووت لەپشووی بەرنامەكەدا ئەڤین پێی دەوتین، دەبێت هەر چەپڵە بۆ ئارامۆ لێبدە بێت گۆرانی بڵێت، واتە پێویستە بەدڵو خواستی خۆتان نەبێت بەزۆرە، ئەمە بەشێكی كەمە لەو زەحمەتیانەی لە18ی شوبات  هەیە، بۆیە هەمیشە كچەكان دەڵێن ئەم بەشە زیندانێكی پێشكەوتووە، كۆشكو تەلار چیە ئەگەر ئارام نەبێت؟ئەمە قسەی هەموومانە باس لەسزای سوتاندنو شكاندنی شتەكان ناكەم، كەتەنها لەبەر رووشاندنی تەنەكەی زبڵەكەیان ژورێك 25هەزاری دیناریان دا، بەحاڵ سووتانو رووشاندنی فەرشەكان كەكومبارێكی زۆر هەرزان بەهایە بەڵام لەبەرئەوەی توركیە"300"هەزارە، ئەمە بێجگە لەقسەی ناشیرینو بێ حورمەتی ئەو سەرپەرشتیارانەی بەرپرسیاری باڵەخانەن ئەوان خۆشیان هەر رۆژ بەمۆدێلێك خۆیان دەگۆڕنو جوانەخان پارەی كەلوپەلەكان لەقوتابی وەردەگرێت، خۆشی هەر رۆژ مۆدێلێكی زێڕ بەخۆیەوە دەكات، سەرپەرشتیاری باڵەخانە هەر رۆژ بەئۆتۆمبێلێكی تازە سوار دەبنو لەرێگەی كۆلیژ دێن بەشوێنیاندا نمونەش سیپانە، هەروەها بارمتەی 50هەزار لەهەر قوتابیەك وەردەگرن تا خوێندن تەواو دەكەن، گرانی كافتریاو سۆپەرماركێت كۆشكەكانی تر لەولاوە بوەستێت، كەدوو قاتی بازاڕە چونكە ئێمە دوورە بازاڕینو دەزانن كەمەجبورین هەر لەوێ شت بكڕین، دووكانی كەمالیاتو ئارایشتگاش كەعەرەبن شتەكۆنەكانیان بەگران بەسەر قوتابیدا ساغ دەكردەوە بێ ئەوەی كەس لێیان بپرسێتەوە، تاخوێندكارێك میوانێك سەری لێدەداتو نەخۆشێك بۆ لای دكتۆر دەچێت پێویستە بەشەوو رۆژ دەیان تەلەفۆن بۆ خاتوو جوانەی بەڕێوەبەر بكرێت، تاجەنابی وەڵام دەداتەوەو بڕیار دەدات، ئیتر لەشیرینی خەودا لەنیوەڕوان كاتی ئیسراحەتو شەوانە كتوپڕ سەرپەرشتیار بەزرمو هوڕ دەكەونە دەرگا كوتان دێن تەنها دەپرسن كێشەتان نیە.
 ئەگەر كەسێك كەمێك بەدەنگی بەرز قسە بكات، خاتوو سەرپەرشتیار دێتە سەرەوەو وەك ژنی كۆڵان بەسەریدا دەقیژێنێت، كەچی شەوی ڤالانتایینو شەوی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیان سەرپەرشتیار خۆی هاتە سەرەوەو بەقوتابیەكانی دەووت ئەمشەو ئازادنو هەڵپەڕنو سەما بكەن كە ئەمە تەنها بۆ چەواشەكردنی قوتابیەو هیچی تر چونكە هیچیان ئەوەندە گرنگ نین بەتایبەتی لەم قۆناغەدا كەسەرجەم خەڵك دەیانناسێتو لێیان بێزارەو ئەوانی خۆیان نەبێت كەس چەپڵەیان بۆ لێ نادات، ئەوەی ئاشكرایە هەموو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت دەكەوێتەوە خزمەتی حیزبو مەرامی خۆیانو دەبێتەوە بەدەزگایەكی جاسوسی لەسەر خەڵك، هیچ خوێندكارێك لەم بەشەدا لەناوەوە ئارامو ئاسودە نیە، هەركەسێك لەدەرەوە تەماشای دیكۆراتی ئەم باڵەخانەیە بكات، واهەست دەكات لەناوخۆشدا هەمان شێوەیە ئەمانە نەهامەتی خەڵكی ئێمەیە كە تا باش هەڵنەسەنگێنێت، نازانێت چۆنە، قوتابیانی دەرەوەی شار ئاوا ژیانی پڕ لەنەهامەتی دەبەنە سەر كەهیچ هەست بەئاسودەییی ناكەن، ژیانی هاوڕێیەتی لێ درەبچێت، بۆیە كە دەگەنە چوار دەڵێن بائیترنەجاتمان ببێت، زۆر جار لەداخدا ناوی شاری هەولێریشی پێوە خراپ دەكەن، كەخەتا تەنها هی دەسەڵاتو بەڕێوەبەرایەتیەكەیەتی نەك ناو شارو خەڵك كەهیچ تاوانیان نیە، ئەمانە بێجگە لەدەردی كۆلێژ بۆ خوێندكار كەهەر چویتە ناو پرسگەوە بەبینینی سێو چوار وێنەی سەرۆكی حیزبی هەڵواسراو دەزانیت كۆلێژ نیەو شوێنێكی حیزبیە، هەروەها گرانی كرێ پاسو كۆپیكردنو چەندین نەهامەتی تر، پێویست دەكات كەدەزگاكانی راگەیاندن بە پیر ئەم دەنگە كپكراوانەوە بچن.
 
 stare-arif@hotmail.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply