28 ئاماژگاری بۆ به‌خته‌ر بوونی خێزان
كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری گرنگ و به‌سود ده‌خه‌ینه به‌رچاوی ئێوه كه‌په‌یوه‌ندی به‌شێوه و جۆری هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنی تۆی پیاوه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤه‌ی هاوبه‌ش و به‌شداری ژیانته، تاوه‌كو متمانه و ته‌بایی و له‌كدیگه‌یشتن ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانیتان.
1. سوكایه‌تی به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه، هه‌ر سوكایه‌تی كردنێك پێی ده‌بێته هۆی ره‌گ داكوتان له دڵ و عه‌قلی هاوسه‌ره‌كه‌ت.
2. به‌باشیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی، چاك ده‌بێت به‌رامبه‌رت، ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا دروست بكه كه ئه‌وت له‌خۆت لا گرنگتره، هه‌روه‌ها بابزانیت كه په‌رۆشیت بۆ خۆشبه‌ختی ئه‌و، له‌شساغی و ته‌ندروستی ئه‌وت مه‌به‌سته. بۆنمونه كاتێك توشی نه‌خۆشییه‌ك هات هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌و بكه كه‌پێت ده‌كرێت.
3. له بیرت نه‌چێ كه‌دانیشی بۆ قسه‌له‌گه‌ڵ كردن و گوێگرتن لێی له‌باره‌ی هه‌ر شتێكه‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردووكتانه‌وه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ت حه‌زی له‌و قسه‌كردنه هه‌یه. به‌مۆنی و رووگرژی مه‌گه‌ڕێره‌وه بۆ ماڵه‌وه چونكه ئه‌وه ڕاڕایی و گومان دروست ده‌كات.
4. ئه‌و شتانه‌ی كه خۆت ئاره‌زووته و گرنگی پێده‌ده‌ی، یاخود پسپۆرییه‌كه‌ت به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌شدا مه‌یسه‌پێنه، بۆ نمونه گه‌ر تۆ مامۆستای گه‌ردوونناسی بووی، وابیر مه‌كه‌ره‌وه كه هاوسه‌ره‌ت وه‌كو تۆ گرنگی به‌گه‌ردوون و ئه‌ستێره‌كان ده‌دات.
5. سه‌نگین به‌له‌ژیانتدا، باكه‌س نه‌توانێت ده‌ستوه‌رداته ژیانته‌وه، جائه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌روبه‌رت بوو، یاخود ته‌له‌فزیون بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و زنجیره ته‌له‌فزیونیانه‌ی باسی كێشه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی ده‌كه‌ن.
6. هاوار.. هاوار به‌حاڵت گه‌ر ئیشێك بكه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت غیره‌ت لێبكات، هیچ كات مه‌ڵێ ئه‌مه‌وێ ژنێكی تر بێنم، یاخود سه‌رسامی خۆت به‌ژنانی دیكه ده‌ربڕی، ئه‌مه دڵی به‌قوڵی بریندار ده‌كات، له‌م حاڵه‌ته‌دا گومان و دڵه‌ڕوكێ و ناخۆشی بیر و مێشكی داگیر ده‌كات.
7. هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و كه پێشتر كردوویه‌ته‌تی مه‌یهێنه‌وه بیری، مه‌یده نێو چاویا، به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر.
8. ماوه‌ی جارێك هه‌ڵسوكه‌وتت چاككه به‌رامبه‌ری، ته‌نها له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت نییه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ تۆدا چاك بكاته‌وه، له‌سه‌ر تۆشه، ئه‌م جۆره به‌خوداچوونه‌وه گرنگه.
9. له‌لایه‌نه باش و چاكه‌كانی هاوسه‌ركه‌ت، فێربه، سود وه‌ربگره. چه‌ندین پیاو هه‌بووه به‌م شێوازه بووه‌ته مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو.
10. پابه‌ندی هێمنی به، توڕه مه‌به، توڕه‌بوون سه‌رچاوه و بنه‌مای زۆر كێشه‌و به‌ڵایه، كه هه‌ڵه‌تیش كرد به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت داوای به‌خشین و لیخۆشبوونی لێبكه. به‌توڕیی مه‌خه‌وه‌و ئه‌ویش دڵته‌نگ و چاو پڕ به‌فرمیسك بێ.
11. ده‌رفه‌ت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بده تاوه‌كو باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌بێ. وایلێمه‌كه بۆ هه‌موو شت پێویستی به‌بڕیاری تۆبێ، هه‌ر له‌بازنه‌ی ده‌وری تۆدا بسوڕێته‌وه، نابێ وه‌ك خزمه‌تگوزار و جێبه‌جێكه‌ری فرمان و بڕیاره‌كانت ته‌ماشای بكه‌ی. به‌ڵكو هانده‌ری به له‌بوونی كیان و بۆچوون و بڕیاری خۆی. له‌باره‌ی هه‌موو كاره‌كانته‌وه راوێژی پێبكه، به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ساز بكه. پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به له‌كاتێكدا كه بڕیاری راست و دروست بوون، كاتێك به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌و بڕیارت دا ئاگاداری بكه و به‌شێوه‌یه‌كی دروست تێیبگه‌ینه بۆچی ئه‌و بڕیاره‌ت به‌و چه‌شنه‌دا.
12. ده‌ستخۆشی لێ بكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كار و هه‌ڵویستانه‌ی كه‌شایسته‌ی ده‌ستخۆشییه.
13. بوه‌سته له‌بریندار كردن و ئازاردانی، نه‌كه‌ی به‌راوردی بكه‌ی به‌و ئافره‌تانه‌ی خزمتن و بونه‌ته مایه‌ی سه‌رنج راكێشانت و به‌زۆر بیسه‌پێنیته سه‌ریدا له‌وانبچێ و كه‌له‌وان نه‌چوو سزای بده‌یت.
14. هه‌وڵبده ئه‌و كه‌ره‌سته و پێداویستیانه‌ی بۆ دابین بكه كه ده‌بێته هۆی هۆشیاركردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری. گه‌ر ئاره‌زووی له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌ك هه‌بوو له به‌شێك له به‌شه ناسراوه‌كان، هاوكاری به له‌به‌ده‌ستهێنانی، هه‌مووكاته‌كان به‌ژیانی هاوسه‌رێتی و ماڵه‌وه سه‌رقاڵی مه‌كه. رێخۆشكه‌ری سه‌ركه‌وتنی به.
15. له‌هه‌ندێك كاتدا ده‌بێ به‌پشوو درێژییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ی، كاتێك كێشه‌كی ناخۆشی و درۆیه‌كی دروست كرا‌و روویدا به‌وریاییه‌وه بجوڵێره‌وه. هه‌ندێ ژن هه‌یه ناتوانێت له‌قسه‌كردن بووه‌ستێ، یاخود له‌زه‌مكردنی بنه‌ماڵه‌و خزمه‌كانت، له‌م كاته‌دا پێویسته به‌حیكمه‌ت و سنگفراوانییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی.
16. باهه‌میشه هه‌ست بكات له ئارامیدا ده‌ژی و دووره له‌هه‌ر مه‌ترسیه‌كه.
17. باهه‌میشه هه‌ست بكات كه‌تۆ په‌یوه‌ستی به‌ده‌ستگیرۆیی كردنی ئه‌وی له‌رووی ئابوورییه‌وه، ئه‌وه ئه‌ركته، جا له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت، ته‌ماحی پاره‌و میراتی باوكی مه‌كه. باده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و جێگای په‌یوه‌ندییه روحییه‌كانتان نه‌گرێته‌وه، ئه‌و چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتوو بێت، له‌رووی ده‌روونیه‌وه پێویستی به‌و هه‌سته‌یه كه‌تۆ ئه‌لته‌رناتڤ (بدیل)ــی راسته‌قینه‌ی باوكی بی.
18. ئاگه‌داری په‌یوه‌ندییه نه‌شیاوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به، لێیان دوور بكه‌ره‌وه.
19. هاوسه‌نگی دروست بكه له نێوان خوشه‌ویستیت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌لایه‌ك و، خیزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ت له‌لایه‌كی تره‌وه، با خۆشه‌ویستی ئه‌میان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان نه‌بێ، هه‌ر لایه‌و مافی خوی به‌رێ.
20. هاوسه‌ره‌كه‌ت چۆنی پێخۆشه وابه، ئه‌و به‌شداری ژیانته.
21. چوونه ده‌ره‌و سه‌یران و پیاسه كردن و پێداویستیه‌كی ژیانی ژن و مێردییه، به‌تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن منداڵ و چونكه ئه‌و كات ده‌رفه‌تی ئه‌وتۆتان نامێنێ.
22. به‌شداری پێبكه له‌و كارانه‌ی كه پێی خۆشه به‌شداری كه‌ی. رێز له كه‌سوكاری بگره، په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ببه‌سته.
23. باگرنگی دانت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت زیاد له پێویست نه‌بێ كه به‌چه‌شنێك رێگه‌ی كار و بارت لێبگرێ، له‌به‌رامبه‌ریشدا باكاروبارت رێگه‌ی به‌گرنگیدانت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت لێنه‌گرێ، به‌تایبه‌ت رۆژانی پشوو، بێ به‌شی مه‌كه له‌و كاتانه‌ی كه‌له پشوودای چ له‌ماڵ بێت یاخود ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی بێزاری و خه‌موكی نه‌بێ.
24. گه‌ر له‌ماڵ ده‌رچووی به‌ده‌م به‌پێكه‌نین ماڵئاوایی لیبكه، گه‌ر گه‌ڕایته‌وه به‌كتوپڕی مه‌یه ژووره‌وه، بائاماده‌بێ بۆ دیدارت، باپێشتر ئاگادار بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر له‌سه‌فه‌ری دووره‌وه گه‌ڕایته‌وه.
25. باشتره ژن و مێرد له‌گۆشه نیگایه‌كی هاوبه‌شه‌وه له ژیان بڕوانن.
26. هه‌وڵبده له‌هه‌ندێ ئیش و كاری ناو ماڵ یارمه‌تی بده‌ی.
27. پێویسته له‌سه‌ر پیاو هه‌ندێ گاڵته‌و گه‌پی خۆش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
28. ئاگادار بوون و كاری چاكه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كان ئه‌ركی هه‌موو پیاوێكه.
و/ شوان جه‌لال
سه‌رچاوه/ به‌شی عه‌ره‌بی سایتی یاهوو