30 ملیاردێر نیشانه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتن یان بۆ سسته‌می زاڵمانه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان
یاسین مه‌حمود وته بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان بۆمبێكی گه‌وره‌ی ته‌قانده‌وه , وه‌ك بۆل تیبیتس ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئه‌مه‌ریكیه بوو هیرۆشیمای بۆدومانكرد به بۆمبێك 100000 مرۆڤی كوشت, بێ ئه‌وه‌ی پێشتر پێشبینی وای هه‌بوو بێت و ئه‌م بۆردومانه له مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌یكاته دڕندانه‌ترین مرۆڤ, ئه‌مه‌ش كاتێك رویدا كه یاسین مه‌حمود رایگه‌یاند له هه‌رێمی كوردستان 30 ملیاردێر و 10800 ملیۆنێری سه‌روی 5 ملیۆن دۆلار هه‌یه, هاوكات 50000 خێزان له‌م هه‌رێمه 5 ملیۆن كه‌سیه دانیشتوانییه له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن , كه ده‌كاته 5%ی دانیشتووانی, ئاماره‌كان بۆمبه جیاوازییه چینایه‌تیه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا ته‌قانده‌وه كوردستانی كرده خاوه‌ند زاڵمانه‌ترین سسته‌می سه‌رمایه‌داری له جیهان, ریكۆرده مێژوییه‌كه‌ی شكاند, ئه‌م هه‌واڵه له هه‌ر وڵاتێكی دیكه بوایه كۆمه‌ڵگای ده‌هه‌ژاند, هه‌واڵه‌كه ده‌ریده‌خات قڵشتی چینایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ری جینی جێگای نابێته‌وه, له‌م هه‌رێمه جیاوازییه‌كان به ئه‌ندازه‌یه‌كه, به‌ڕاده‌یه‌ك خێرا ده‌چێته سه‌ر هه‌موو پێوه‌ره‌كانی پێشووی جیهانی به‌زاندووه .
له جیهاندا ساڵانه گۆڤاری به‌ناو بانگی فێربس لیستی ناوی ملیاردێره‌كانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه, كه بۆ ئه‌مساڵ 2013 ی زاینی, لیسته‌كه‌ی 1426 ملیاردێر له خۆ ده‌گرێت كه سامانی هه‌ر یه‌كه‌یان له سه‌روی 1 ملیار دۆلاره‌وه‌یه. له‌م لیسته‌ی ئه‌مساڵ 210 ملیاردێری نوێ هه‌یه په‌یوه‌ست بوونه به یانه‌ی ملیاردێره‌كانی جیهانه‌وه, هاوكات ژماره‌ی ملیاردێره ژنه‌كان له 104 ملیاردێره‌وه به‌رز بۆته‌وه بۆ 138 ژن, كۆی سامانی گشتی ملیاردێره‌كانی جیهان له 4,6 ترلیۆن دۆلاره‌وه به‌رز بۆته‌وه بۆ 5,4 ترلیۆن دۆلار, ئه‌مه له كاتێكدا ئابووری جیهانی له ساڵی 2012 له قه‌یراندا بووه‌و ئاستی گه‌شه‌كردنی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له باری متبوندا بوو, له كۆی 224 وڵاتی جیهان ته‌نها 64 وڵات خاوه‌ند ملیاردێرن, ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ریاندا:
كۆماری ئه‌نگۆلا 1
كۆماری ئه‌رجه‌نتین 5
ئوسترالیا 22
كۆماری نه‌مسا 8
كۆماری بولگاریا 2
بیلیزا 1 ( ته‌نیشت مه‌كسیك)
كۆماری به‌رازیل 46
كۆماری كه‌نه‌دا 28
كۆماری شیلی 14
كۆماری چین 122
كۆماری كۆڵۆمبیا 5
كۆماری قوبرس 3
كۆماری چیك 4
شانشینی دانمارك 6
كۆماری میسر 7
كۆماری فنله‌ندا 1
كۆماری فه‌ره‌نسا 24
كۆماری جۆرجیا 1
كۆماری ئه‌ڵمانیا 58
كۆماری یۆنان 3
كۆماری گورینسای 1
هه‌رێمی هۆنگ كۆنك 39
كۆماری هیند 55
كۆماری ئه‌نده‌نوسیا 25
كۆماری ئیرلاند 5
كۆماری ئیسرائیل 17
كۆماری ئیتاڵیا 23
شانشینی یابان 22
كۆماری كازاخستان 5
شانشینی كوه‌یت 5
كۆماری لبنان 6 سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی (میكاتی و حه‌ریری) ن.
شانشینی مالیزیا 10
كۆماری مه‌كسیك 5
مۆناكۆ 3
شانشینی مه‌غریب 3
كۆماری نیپال 1
شانشینی هۆله‌ندا 6
نیوزله‌ندا 3
كۆماری نیجیریا 2
شانشینی نه‌رویج 6
كۆماری پیرۆ 10
كۆماری فلپین 11
كۆماری پۆڵه‌ندا 4
پورتوگال 3
كۆماری رۆمانیا 1
كۆماری روسیا 110
شانشینی عه‌ره‌بی سعودی 8
سه‌نگافوره 10
كۆماری باشوری ئه‌فریقیا 6
كۆماری كۆریای باشور 24
شانشینی ئیسپانیا 20
شانشینی سویزلاند 1
شانشینی سوئید 14
كۆماری سویسرا 13
تایوان 26
شانشینی تایلاند10
كۆماری توركیا 43
كۆماری ئۆكرانیا 10
شانشینی عه‌ره‌بی ئیمارات 4
شانشینی به‌ریتانیا 37
كۆماری ئه‌مه‌ریكا 442
كۆماری فه‌نزویلا 3
كۆماری ڤێتنام 1
سینت كتیس 1
هاوكات گۆڤاری فۆربیس له ژماره‌ی خۆی تایبه‌ت به وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه‌وه له دیاریكردنی لیستی 100 كه‌سه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه بۆ ساڵی 2013, هیچ ناوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی له لیسته‌كه‌یدا ریز به‌ندی نه‌كردووه, كه له ناویاندا سه‌رجه‌م 41 ملیاردێر هه‌یه له هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست, كه یه‌كه‌میان وه‌لید بن ته‌ڵاڵی شازاده‌ی سعودیه‌یه كه سه‌رمایه‌كه‌ی به 20 بۆ 29 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت , 41 ه‌مینیش ژماره‌ش له ملیاردێره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كوڕه‌كانی مهێدیبه‌ن له سعودیه, هاوكات سه‌ده‌مین گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌بدالڕه‌حمان عه‌بدوڵا زامله كه كۆی گشتی سامانه‌كه‌ی 103,3 ملیۆن دۆلاره.
واتا به پێی ئه‌م لیسته كه سه‌رچاوه‌ی گرنگ و جێ متمانه‌ی جیهانی ئاماری ده‌وڵه‌مه‌ندانه و به یه‌كێك له جێباوه‌ڕترین ئاماره‌كان له جیهان دێته ژماردن له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان, هیچ یه‌كێك له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌نانه‌ت خاوه‌ند سه‌ت ملیۆن دۆلاریش نین نه‌خوازه‌لا ملیاردێر.
ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی كوردستان هاوتایه به ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی 9 وڵاتی ئه‌وروپی كه به‌شێكیان له‌وانه پورتوگال و دانمارك و هۆڵه‌ندا حوكمی جیهانیان كردووه , كه بریتین له هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی ((دانمارك 6,فنله‌ندا 1, یۆنان 3 ,ئێرلاند 5,هۆڵه‌ندا 6,پورتوگال 3,رۆمانیا 1,قوبروس 3,چیك 4)) .
به‌راوردی رێژه‌یی بۆ ملیاردێره‌كانی جیهان و كوردستان
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێی دا له جیهاندا به پێی لیستی فۆربیس 1426 ملیاردێر هه‌یه, ئه‌م ژماره‌یه بۆ كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان كه زیاتر له 7,110 ملیار مرۆڤه, به‌مه‌ش كۆی گشتی له ئاستی جیهانی هه‌ر نزیك به 50 ملیۆن مرۆڤ 1 ملیاردێری به‌رده‌كه‌وێت, واتا پشكی كوردستان له ملیاردێره‌كانی جیهان به پێی ژماره‌ی دانیشتووانی كه 5 ملیۆن كه‌سه 0,1 ملیاردێره, به‌مه‌ش به بوونی 30 ملیاردێر له هه‌رێمی كوردستان, به‌شی كوردستان 300 جار له پشكی خۆی له رێژه‌ی ملیاردێره‌كانی جیهان زیاتر ده‌كات, ئه‌م رێژه‌یه‌ش نا ئاساییه .
هه‌رێمی باشووری كوردستان كه 0,07%ی دانیشتوانی جیهان پێك ده‌هینێت , كه‌چی 2,85%ی ملیاردێره‌كانی جیهان له خۆی ده‌گرێت, ئه‌م دوو رێژه‌یه‌ش هاوسه‌نگ نین.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه خاوه‌ندی 442 ملیاردێره له‌و ژماره‌یه به كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی 320 مرۆڤ, به‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا 30,995%ی ملیاردێره‌كانی جیهان له خۆی ده‌گرێت, به‌ڵام 4,5%ی دانیشتوانی جیهان پێك ده‌هێنێت, هه‌ر 723982 ئه‌مه‌ریكیه‌ك ملیاردێرێكیان به‌رده‌كه‌وێت, كه 69 جار زیاتره له رێژه‌ی ناوه‌ندی جیهانی, ئه‌گه‌ر كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاك له‌م وڵاته ( 15584ملیار دۆلار – 48450دۆلار داهاتی ساڵانه‌ی تاك ) نه‌هێننینه ناو بازنه‌ی به‌راوردكاریه‌كه‌مانه‌وه له گه‌ڵ كوردستان, كه‌چی له كوردستان ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان به هه‌موو گومانه‌كانه‌وه به 5 ملیۆن دیاری بكرێت ئه‌وا هه‌ر ملیۆنێك هاووڵاتی 6 ملیاردێری به‌رده‌كه‌وێت, واتا رێژه‌ی ملیاردێره‌كانی كوردستان 8,23 جار زیاتره له چاو رێژه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پێی ژماره‌ی دانیشتووان, ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكا 64 هێنده‌ی كوردستانه, لێ ملیاردێره‌كانی 14,733 جاری كوردستانه, ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگی له نێوان هه‌ردوو رێژه‌كه درووسته.
ئاماره‌كان بۆ وڵاته‌كانی دیكه‌ش ژماره‌ی زیاترمان پێ ده‌دات بۆ نموونه وڵاتێكی وه‌ك ئه‌نده‌نوسیا وه‌ربگرین كه 15ه‌مین گه‌وره ئابووری جیهانه قه‌باره‌ی ئابوورییه‌كه‌ی 846ملیار دۆلاره و دهاتی تاك له‌م وڵاته 2940 دۆلاره له ساڵێكدا, ژماره‌ی دانیشتوانیشی 50 هێنده‌ی كوردستانه كه‌چی ته‌نها خاوه‌ند ته‌نها 25 ملیاردێره, خاوه‌ندی گه‌وره‌ترین ئابووری وڵاتی ئیسلامییه, رێژه‌ی ملیاردێره‌كانی 60 جار كه‌متره له كوردستان, وڵاتێكی وه‌ك سه‌نگافوره كه به موعجیزه‌ی ئابووری دێته ژماردن له جیهان, ژماره‌ی دانیشتوانی هاوتایه له‌گه‌ڵ كوردستان و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و تاكی (260 ملیار دۆلار‌و – 42930 دۆلاره له ساڵدا ) كه‌چی ته‌نها خاوه‌ند 10 ملیاردێره, له كاتێكدا داهاتی تاك 10 جاری كوردستانه.
بۆچی ناویان له لیستی فۆربێسدا نییه
وه‌ك ئاماژه‌مان پێ دا, یه‌ك له‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كوردستان ناویان له لیسته جیهانییه‌كان به تایبه‌ت لیستی فۆربیس نییه, چونكه سه‌رچاوه‌ی سامانه‌كه‌یان دیاره نییه‌و به‌شێوه‌ی یاسایی تۆمار نه‌كراوه, ته‌نانه‌ت حوته مافیاكانی روسیا كه سامانه‌كه‌یان به رێگای ناشه‌رعی په‌یدا كردووه سه‌روه‌ت و سامانیان له گۆڤاری فێربس تۆمار كراوه‌و ناوه‌كانیان ریزبه‌ندی كراوه له لیسته‌كانی ئه‌و و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئامار, به‌ڵام كوردستان و عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌وه‌نده به خێرایی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و زۆربه‌ی زۆریان به رێگای ناشه‌رعی, بۆیه ناویان له لیسته‌كه‌دا تۆمار نییه چونكه سامانه‌كه‌یان ره‌شه و ناكه‌وێته به‌ر هیچ جۆره باج و كۆنترۆڵ و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك , به‌مه‌ش كوردستان ده‌كاته ناوه‌ندێكی گرنگی سپی كردنه‌وه‌ی دراوی سپی.
((تیبینی : تكایه له كاتی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ئامارانه ناوی سه‌رچاوه‌كه دیاری بكه‌ن ))