Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

31 ئاب ته‌نها ڕووداوێک نه‌بوو

Be First!
by September 2, 2008 گشتی

31 ئاب ته‌نها ڕووداوێک نه‌بوو
  هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی

 خه‌ڵکی کوردوستان مێژوویه‌کی سه‌ختی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌یان کاره‌سات و ڕووداوی خوێناوی و دژی ئینسانیدا ، هه‌ر یه‌کێک له‌م کاره‌سات و ڕووداوانه‌ کاریگه‌ری تایبه‌ت و دیاری کراوی له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستان به‌جێهێشتووه‌ ، یه‌کێک له‌و ڕووداوانه‌ی که‌ هه‌رگیز له‌ بیری خه‌ڵکدا خامۆش نابێت‌ ( 31 ی ئاب ) ه‌ ،  ئه‌وڕۆژه‌ی ده‌بابه‌کانی ( ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ) و ( پارتی دیموکراتی کوردوستان ) بۆ تێکشاندنی هاوکێشه‌ی ‌هێز له‌ نێوان ( پارتی و یه‌کێتی ) دا خۆیان کرده‌وه‌ به‌ ( هه‌ولێر ) دا ، ( 31 ی ئاب ) بۆ ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد هه‌رچی بووبێت ئێستا هه‌موومان ده‌سکه‌ووت و به‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زۆر گرنگه‌ له‌م ڕووداوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت یان ئه‌زموون و ڕاستیه‌کانی زیاتر به‌رجه‌سته بکرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ( 31 ی ئاب ) ڕووداوێک نه‌بووه‌ ڕوویدابێت و گوزه‌ری کردبێت و به‌سه‌ر چووبێت ، ( 31 ی ئاب ) له‌هه‌لومه‌رجێکی سیاسی وه‌هادا‌ ڕوویدا که‌تا ئێستاش زه‌مینه‌که‌ی له‌ چه‌ند لایه‌نێکه‌وه‌ وه‌ک خۆی ماوه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵکی کوردوستان زۆر به‌ مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ له‌م واقیعه‌ته‌ بڕوانێت ، دوو خاڵ وه‌ک دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌ ڕووداوی ( 31 ی ئاب ) دا  له‌ کوردوستانی دوای ئازاری ( 1991 ) و عێراقی دوای ڕوخانی به‌عسدا خۆی په‌لکێش ده‌کات ، فاکته‌ری یه‌که‌م : ( 31 ی ئاب ) ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لمانده‌وه‌ که‌ ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد بۆ گه‌‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات یان بۆ به‌شی زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵات یان بۆ شه‌ریک بوون له‌ ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه‌ ده‌ست له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین ده‌وڵه‌ت و  هێز و ده‌سه‌ڵاتدا تێکه‌ڵ بکات  به‌بێ گوێدانه‌ هیچ به‌هایه‌کی ئینسانی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی  ، له‌م باره‌وه‌ هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردوستان که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردوه‌ ، فاکته‌ری دووه‌م : دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستانه‌ ، ( 31 ی ئاب ) زۆر ئه‌گه‌ر و ئه‌بێت و نابێتی تێکشکاند ، زۆر لێکدانه‌وه‌و خۆشباوه‌ڕی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ ، زۆر هاوکێشه‌ی سیاسی له‌ ئاستی ناوچه‌که‌و ناوخۆدا پێناسه‌ کرده‌وه‌ ، ( 31 ی ئاب ) ئه‌و وه‌همه‌ی لای خه‌ڵکی کوردوستان ڕه‌وانده‌وه‌ که‌ نزیکه‌ی ( 5 ) ساڵ هه‌یانبوو به‌وه‌ی که‌ ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان نا ، ده‌توانێ هێرش بکات یان نا ، هێزی ماوه‌ یان نا ، ئه‌مه‌ریکا ده‌هێڵێت یا نا ، به‌ڵێ ( به‌عس و پارتی ) هاتنه‌وه‌ ، ئێستاش له‌دوای زیاتر له‌ ( 12 ) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردوستان و نادیاری چاره‌نووس و ئه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیکی شوومی وه‌ک به‌ ( به‌عس ) هه‌ڕه‌شه‌ له‌خه‌ڵکی کوردوستان ده‌کات ، خۆمان ڕۆژانه‌ سه‌ر ده‌رهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ مه‌رکه‌زه‌وه‌ ده‌بینین ، نابێت جارێکیتر خه‌ڵکی کوردوستان له‌ ناو یاری و گه‌مه‌ی ده‌ست تێکه‌ڵ کردن و شه‌ڕی ده‌کشێته‌وه و‌ ناکشێته‌وه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردوستان و هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ به‌غدا فریوو بخوات ، ( 31 ی ئاب ) ه‌کان ، هێزه‌کانی ناو سیناریۆی ( 31 ی ئاب ) ه‌کان له‌ کوردوستان و له‌ به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌بوونه‌وی ( 31 ی ئاب ) و پله‌ دووی و بێئیراده‌ کردن له‌ خه‌ڵکی کوردوستان ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی ( 31 ی ئاب ) ه‌کان ڕوونه‌داته‌وه‌ ته‌نها ڕێگاچاره‌ی گونجاوی ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ خه‌ڵکی کوردوستان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره‌ قه‌ومی و غه‌یره‌ مه‌زهه‌بیه‌ .                                         
          25 /8 /2008                                  
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply