Skip to Content

Monday, November 23rd, 2020

8ی مارس …. ره‌هێل عزیز

Be First!
by March 8, 2012 ژنان

له‌سالی 1857 هه‌زاران ئافره‌ت له‌نیۆركی شاری ئه‌مریكا رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌ یه‌كه‌مین سه‌ندیكای كاركه‌ران دامه‌زرا ، هه‌ر له‌ 8ی مارسی 1908 ژنان جارێكی تر خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دایه‌وه‌ هه‌ر له‌نیۆرك له‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌ر ئافره‌تێك له‌تێك نانی وشك و چه‌پكێك گولی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو وه‌ك ره‌مزێك بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌م خۆپیشاندانه‌ دا داوای به‌شداری كردنی ژنانیان ده‌كرد له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا و یه‌كسانیان له‌گه‌ل له‌ هه‌موو كاره‌كان و مافه‌كانیاندا وه‌ راگرتنی كاركردن به‌توێژی مندالان دوای ئه‌وه‌ رێكخراوێكیان دامه‌زراند به‌ناوی (سوفراجیستس) كه‌هه‌زاران له‌چینه‌ مام ناوه‌نده‌كانی ئه‌و ولاته‌ چونه‌ پال ئه‌و رێكخراوه‌ ، دوای ئه‌وه‌ هه‌ر له‌سالی 1909 له‌یادی 8ی مارس خۆپیشاندانه‌كان گه‌رمو گورتر ده‌ستی پێكرده‌وه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌ سال به‌سال خۆپیشاندانه‌كان له‌م رۆژه‌دا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و زیاتر به‌ده‌م مافه‌كانیانه‌وه‌ ده‌هاتن دوای ئه‌وه‌ له‌ 8ی مارسی 1945 كۆنگره‌ی یه‌كێتی ژنانی دیموكراتی جیهان له‌پاریس به‌سترا تێیدا بریاریاندا كه‌ رۆژێك ده‌ست نیشان بكه‌ن  له‌هه‌موو ولاتانی جیهان ئه‌ویش هه‌شتی مارس كه‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م رۆژه‌ی دیاری كرد وه‌ك رۆژی ژنان ، وه‌ لێره‌دا بتوانن هاوتا و یه‌كسان له‌مافه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌پیاوان وه‌ ژنان له‌كۆمه‌لگه‌دا هاوبه‌ش بن ..

8ی مارس له‌كوردستان.

ژنان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆرش و خه‌باتی شاخ هاوشانی پیاوان به‌ژداری خه‌بات و شۆرش بوون جێگه‌یان دیاره‌ له‌خه‌باتی رزگاری خوازی  گه‌لی كوردا به‌هه‌موو بواره‌كانیه‌وه‌ وه‌ هه‌میشه‌ش ئه‌ندام و كادیر بوون له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و وه‌ ئیستاش له‌هه‌موو دام و ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ژن رۆلی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌به‌ره‌و پێش بردنی ولاتدا.

به‌لام به‌و دۆخه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چه‌مكی دیكتاتۆری چه‌وسانه‌وه‌ دابووه‌ به‌درێژای مێژوو به‌ره‌نگاری داگیركاری و ده‌ستاو ده‌ستی داگیركاره‌كان بۆته‌وه‌ به‌م جۆره‌ له‌پێشكه‌وتندا بێبه‌ری بووه‌ بۆیه‌ به‌مه‌ش ماف و حه‌قی تاكی ئه‌م كۆمه‌لگه‌یه‌ هێشتا به‌ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه‌ جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌قل و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگه‌ی كوردی سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌ت هێشتا وای كردووه‌ ئافره‌ت نه‌گاته‌ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی تایبه‌تی خۆی وه‌ك كه‌سێكی كۆمه‌لگه‌ به‌لام ئیستا به‌ره‌ به‌ره‌ ژن دێته‌ ناوبواره‌كان و هاوشانه‌ له‌پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگه‌دا و یه‌كسانه‌ له‌زۆر بواره‌كانی كۆمه‌لگه‌ له‌گگه‌ل پیاودا  به‌لام به‌و راده‌یه‌ نا كه‌ئافره‌ت لێی رازی بێت بۆیه‌ هه‌ولدانی ئافره‌تان و یه‌كسان كردنیان به‌ پیاوان له‌كاركردن دا به‌هه‌ولی ژنان ده‌بێت له‌سنورێكی  دیاری كۆمه‌لایه‌تی دا وه‌ له‌هه‌مان كات ئه‌بێت ژنان سه‌یری ده‌وروبه‌ر بكه‌ن له‌روی داب و نه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی و وه‌ به‌پێی ئه‌م داب و نه‌ریته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌  هه‌ولی گۆران بده‌ن به‌هاوكاری پیاوان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان له‌م ولاته‌دا جگه‌ له‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ولاتێكی مسولمانین نابێت داواكانی ئافره‌تانمان بگاته‌ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاین و داب و نه‌ریت و ئه‌خلاقی كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لگاكه‌مان پیرۆزبێت 8ی مارسی 2012 له‌گشت ژنان و دایكان و خوشكانی كوردستان.


ره‌هێل عزیز

8/3/2012

Previous
Next

Leave a Reply