9 ی شوبات چی بۆ ده‌رخستین؟
ته‌له‌فزیۆنی ( ئێن ئار تی )، بواری بۆ كه‌سێك كرده‌وه كه جنێو به سه‌رۆك (مه‌لا موسته‌فا) بدات، راسته كه ئێن ئارتی راسته‌وخۆ به‌شدار نیه له‌م جنێوانه به‌ڵكو به ناراسته‌وخۆ هه‌میشه رێگه‌ی داوه خه‌ڵكی هێرش بكه‌ن و جار دوای جار زانیویه‌تی له به‌رانامه راسته‌وخۆكانی هێرش ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌و دۆخه نه‌كردووه، هه‌ر جنێو دان و ته‌شهیرێك كه میدیا پشتگیری لێ بكات، دژ به ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌نوسانه و ئیتیكی رۆژنامه‌نووسیه، جا ئه‌م جنێوه چ به سه‌رۆكێك بێت كه به‌هایه‌كی رۆحی و مه‌عنه‌وی لای خه‌ڵكی هه‌یه، چ به كه‌سێكی ئاسایی بێت.
هه‌ر بۆیه لایه‌نگرانی پارتی له 9ی شوبات چونه به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی و داوایان له ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئار تی، كرد كه چیدیكه رێگه نه‌دات كه‌سانێك له رێی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه جنێو بدات و میدیا بۆ كینه‌ی خۆی به‌كارببات، كه له دوای ئه‌وه به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه (توانا عوسمان) داوای لێبوردنی له رای گشتی كرد و دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌مه فاوڵێكی تیڤیه‌كان بووه كه به‌سه‌ریاندا تێپه‌ریوه به‌ڵام لێره‌وه گرفته‌كه دروستكرا و به چه‌ند خاڵێك ده‌بێت كورت بكرێته‌وه :
1- دروستبوونی جیاوازی له نێوان گوتاری به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه (توانا عوسمان) و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا (شاسوار جه‌لال) به ئاشكرا هه‌ستی پێكرا كه یه‌كه‌میان داوای لێبوردنی كرد و ئه‌وه‌ی دووه‌میان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر دژایه‌تی خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه ئاشكرا بوو كه له ئێن ئار تیش دا گوتاری یه‌كگرتوی راگه‌یاندن بوونی نیه و شێوازێك له ته‌كه‌تول بوونی هه‌یه به‌مه‌ش ئه‌هلی بون و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و كه‌ناڵه كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه.
2- له دوای ته‌واوبونی خۆپیشاندان به چه‌ند كاتژمێرێك كردارێكی نابه‌جێ روویدا كه ناچێته ئه‌قڵه‌وه، ئه‌ویش ته‌قینه‌وه‌ی قونبه‌له‌یه‌ك بووه له‌سه‌ربانی ئێن ئارتی، ئایا قونبه‌له له سه‌ربانێك چۆن چێندرا و چۆن ته‌قێنرایه‌وه ؟ ئه‌وه كێیه له ناو ئێن ئارتی ده‌یه‌وێت جگه له كاری راگه‌یاندن سیاسه‌ت بكات چۆن رێگه‌درا ئه‌و سیناریۆیه دروست بكرێت، كه ئه‌مه‌شیان ده‌رگای یاسا به‌و روی ئه‌م روداوه‌دا ده‌كاته‌وه و ئێن ئار تی ده‌بێت له‌به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌دا خۆی بببینێته‌وه، چونكه ئه‌م رووداوه جێگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا نابێته‌وه كه به ئاسایی دابنرێت ناكرێت شێواندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی قونبه‌له‌یه‌ك هه‌روا به ئاسانی تێپه‌رێت.
3- له دوای خۆپیشاندانه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به جۆرێك له جۆره‌كان و به هه‌ر هۆیه‌ك بێت بریاری دژایه‌تی پارتیان داوه، كۆبوونه‌وه و چ له سه‌ر رووپه‌لی میدیا و چ له رووی ئاماده‌گی به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی پشتگیری خۆیان بۆ ئێن ئارتی دوپاتكرده‌وه و گرفته‌كه‌یان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست گه‌وره‌تركرد، بێ ئه‌وه‌ی رێز له خواستی خۆپیشانده‌ران بگرن و بارودۆخه‌كه بۆ ئاسایش و دادگا جێ بهێڵن .
4- ده‌ركه‌وت كه ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئار تی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و به‌دناوكردنی پارتی، خه‌ڵكی چه‌واشه ده‌كات و له میدیاكه‌یدا جگه له په‌خشكردنی لێدوانه‌كه‌ی (توانا عوسمان) دانی به هه‌ڵه‌دا نه‌نا و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ته‌قینه‌وه‌ی قونبه‌له ده‌ستكرده‌كه‌ی كرده بابه‌ت و له شاشه‌كه‌یانه‌وه گه‌وره‌یان كرد، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره مه‌ده‌نیه‌ی خۆپیشانده‌رانی پارتی به‌دناو بكات و له نرخی خۆپیشاندانه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
5- ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م ئێن ئار تی بینیمان، وێنه‌یه‌كی بچوككراوه بوو له نایاساییبونی كاری میدیا و به‌سوك زانینی خواستی خۆپیشاندان و گه‌وره‌تر كردنی كێشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌ی كه ته‌نها قازانجی خۆیانی تێدا ده‌بیینه‌وه .. ئه‌وانه‌ی له دوای 17 ی شوبات باسی ئازادی و دیموكراسیان ده‌كرد هه‌ر ئه‌وانه بوون له‌به‌رده‌م ئێن ئار تی دژ به ئازادی خۆپیشانده‌ران وه‌ستانه‌وه و ئازادی و مافی خۆپیشانده‌رانین پێشێل كرد و پشتگیریان له جنێودان كرد، لێره‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه راگه‌یاندن و چالاكی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووس نین به قه‌د ئه‌وه‌ی سیاسین و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاغای سه‌رووی خۆیان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
6- له گوتاری پێشووی ئێن ئارتی و هاوه‌ڵانی، هه‌میشه په‌لاماری 17 ی شوباتی سه‌ر لقی 4 ی پارتیان به په‌لامار ناوزه‌د نه‌ده‌كرد كه‌چی له 9ی شوباتدا خۆپیشاندانێكی ئاسایی پارتیه‌كانیان به په‌لامار و هه‌ڵكوتان حساب كرد، له كاتێكدا ئه‌وان به‌ردبارانكردنی 17ی شوباتی لقی چواریان به په‌لامار نه‌ده‌زانی و هه‌میشه له راگه‌یاندنه‌كه‌یان ره‌وایه‌تیان به‌و كاره ده‌دا، ئه‌مه‌ش دیسان دوفاقیه‌تی سیاسی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌رده‌خات و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كرده نیمچه خه‌ون .
7- (9) ی شوبات دوفاقیه‌ت و ناجێگیری كاری ئاسایش و چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانی سلێمانی بۆ ده‌رخستین، ئه‌وان له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانی پارتی هێڵی ئه‌منیان به باشی دروست كرد، به‌ڵام له 17ی شوباتدا به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و بێ باكانه رێگریان له هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای لق نه‌كرد، كه ئه‌مه‌شیان جێی پرسیاری جدیه و ده‌بێ وه‌ڵام بدرێنه‌وه.