
شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه، شوێنێك بۆ خه‌وبینین، ……
شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه، شوێنێك بۆ خه‌وبینین، شوێنێك بۆ گۆڕان..
ئیسماعیل حهمهئهمینچیرۆكی شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه، چیرۆكی شوێنی كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری خه‌وبینه‌ر بوو، كه‌ئێواران له‌گه‌ڵ داكه‌وتنی خۆرئاوادا له‌به‌رده‌م چایخانه‌یه‌كی سه‌فه‌ری و وهچاخێكی بچوكدا یه‌كیانده‌گرته‌وه. له‌باخچه‌یه‌كی بچوكی به‌رده‌م یه‌كه‌م دوكانی ڕیزهدوكانهكه دادهنینشتن و تادره‌نگانێك، باسیان، چاكتر وایه بڵێم باسمان لهبنیویهت و وجودیه‌ت و ماركسیه‌ت و ئه‌ده‌ب و سوریالیه‌ت ده‌كرد.. چۆن هه‌مووان لێره كۆبووینه‌وه، چۆن یهكمانگرت له‌و شه‌قامه!، چۆن به‌چاوی گومانه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵێك (وجودی) لات و پات، بێگومان سه‌ربازی هه‌ڵاتوو له‌جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌دام سهیردهكراین!، چۆن ئاوه‌ها له‌دوایدا هه‌مووان به‌ره‌و مه‌نفاكان كۆچمان كرد بهچایچیهكهی هاوڕێمانه‌وه، كه‌دوای كۆچی ئێمه ته‌نیا كهوتبۆوهو ئه‌ویش لهتاڕواگهكاندا گیرسیایه‌وه. چۆن هه‌مووان له‌دوای ڕاپه‌ڕین له‌به‌ر هۆكاری سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌شه‌ڕ ده‌هاتین و ئێوارانیش گه‌ر پاره‌مان پێ بووایه ده‌چووین له‌یانه‌ی بازرگانی، به‌تایبه‌ت له‌پایزدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی پێكی ئه‌ره‌قی هه‌رزاندا شیعر یان چیرۆكمان بۆ یه‌كتری ده‌خوێنده‌وه. ئه‌و زه‌مه‌نه نه‌ڕۆژنامه هه‌بوو ، نهگۆڤار، نهدهزگایهك هه‌بوو پێی بڵێن كورسیه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌ده‌ب، بۆ هونه‌ر و خه‌وبینه‌ره‌كان.
نه‌وه‌ی ئێمه، نه‌وه‌یه‌ك بووین له‌نێو جه‌نگه‌كانه‌وه، وه‌ك كۆمه‌ڵێك ڕیشۆڵه‌ی كۆچه‌ری و تێكشكاو له‌و شوێنه (له‌چایخانه‌ی سه‌ناعه و پاشان له‌سه‌هۆڵه‌كه) یهكماندهگرتهوه. ئه‌م هاوڕێیه‌مان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگی كوێت هه‌ڵاتبوو، ئه‌ویتر ساڵه‌ها بوو ناسنامه‌ی ساخته‌ی پێ‌بوو، ئه‌میش چیرۆكنوسێكی خه‌یاڵی بوو وه‌ك هه‌ڵاتوویه‌ك له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هونه‌رمه‌نده له‌به‌رده‌م باخچه بچوكه‌كه، هه‌مووان ده‌گیرساینه‌وه. ئه‌و باخچه بچوكه ناومان نابوو (باخچه‌ی وجود). جله‌كانمان و ڕیش هێشتنه‌وه‌مان و جینزی(كاوبۆ) كۆن له‌به‌ركردنمان، جێگه‌ی سه‌رنجی ڕێبوارانی كۆنزهفاتیڤ وكۆنهخوازهكان بوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوێكی جوان بوو بۆ یهكترناسینمان له‌گه‌ل ئه‌و كیژانه‌ی به‌وێدا تێپه‌ڕده‌بوون و به‌لاچاو لههێماكانیان تێده‌گه‌یشتین. له‌نێو ئه‌و دۆزه‌خی جه‌نگه‌دا، سه‌هۆڵه‌كه بۆ ئێمه بوو به‌شوێنێك ده‌مانتوانی زه‌مه‌نی خه‌ونی خۆمانی تێدا درێژبكه‌ینه‌وه. (باخچه‌ی وجود) بۆ ئێمه ئه‌و له‌و باخه خهیاڵیهیهی ده‌كرد غه‌زه‌لنوس له‌ڕۆمانی غه‌زه‌لنوس و باخه‌كانی خه‌یاڵدا پێدا تێپه‌ڕده‌بوو. شوێنێك بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ختی دنیای ڕیالیستی خۆمان كه‌خۆی له‌داخرانی هه‌موو ئاسۆگهیهك ده‌بینیه‌وه له‌به‌رده‌ماندا. ترسێك به‌وه‌ی ڕۆژێك ده‌مانگرن و له‌سووچێكی زیندان یان لهكهلاوهیهكداوهك سه‌ربازی هه‌ڵاتوو بۆ ته‌مێكردن و ترساندن گولله‌بارانمان ده‌كه‌ن، ترسێك بوو به‌رده‌وام هه‌موو ههڵاتوویهكی وه‌ك ئێمه‌ی ختوكه ده‌دا. ئێمه بۆ هه‌ڵاتن له‌و ترسه و پرته‌وبۆڵه‌ی باوكانمان به‌وه‌ی به‌م سهركێشیهمان ماڵیان وێران ده‌كه‌ین، ئێواران یهكماندهگرتهوه، له‌سه‌هۆڵه‌كه باسمان له‌و ترسه و شه‌ڕه جه‌رگبڕانه نه‌ده‌كرد له‌ماڵه‌كانماندا هه‌ناوی ده‌خواردین، باسمان له‌و بێپاره‌ییه سه‌یره نه‌ده‌كرد كه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵا بووین، كه‌چی پاره‌ی چایه‌ك له‌هه‌ندێك ئێواراندا ده‌چووه سه‌ر لیستی قهرزارییهكانمان. باسمان له‌و چاره‌نوسه نادیاره نه‌ده‌كرد كه‌چاوه‌ڕێی ده‌كردین. نه‌خێر باسی هه‌موو ئه‌وانه‌مان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو باس ته‌نها باسی شیعر و ئه‌ده‌ب و كتێب گۆڕینه‌وه بوو، كه‌ئه‌و زه‌مه‌نه زۆربه‌یان به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو. خه‌ون بهپاشهڕۆژێك كه‌بتوانین پێشانگاكانی شێوه‌كارانی هاوڕێمان لهپێسنگای تایبه‌تدا نمایش بكه‌ین،خه‌ونه‌ك بوو تائێستا به‌دینه‌هاتووه. ئێمه‌و زۆری تر كهلهسههۆڵهكه ده‌گیرسانه‌وه، خه‌ونمان ده‌بینی به‌دنیایه‌ك دوای ڕووخانی سه‌دام، ئه‌م خه‌ونه به‌و شێوه‌ی ئێمه بیرمان له‌بوونی ده‌زگاكانی ڕۆشنبیری ده‌كرده‌وه تاوه‌كو ئێستاش وه‌ك خۆی له‌زه‌مه‌نی ئه‌و شوێنه‌دا باڵه‌فڕه‌یه‌تی.
گاڵته‌جاڕییه‌كانی قه‌ده‌ر له‌وه‌دابوو گه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی به‌عس به‌وێدا تێپهڕانایه له‌ئێمه‌یان نه‌ده‌پرسی، ده‌بێت ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه سه‌رلێشواوه، خهوبینهره چ توانایه‌كیان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه‌یان تێپه‌ڕ ده‌كرد و ده‌چوون داوای ناسنامه‌یان له‌وانه ده‌كرد سمێڵیان ڕه‌شتر و ئهستوتره و جلی كوردیان له‌به‌ردایه. ئێمه ئه‌و كۆمه‌ڵه ڕیشۆڵه‌یه بووین له‌نێو ههڵۆكاندا بهخهوبینهری مابووینه‌وه. به‌عسیه‌كان نه‌یانده‌زانی كه‌هه‌ندێك له‌ئێمه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و شیوعی و پارته سیاسیه‌كان بووین، له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینیشدا یه‌كه‌م كه‌س كهجارجاره ده‌هات بۆ ناومان و باسی پڕۆژه‌ی ئۆپێرایه‌كی ده‌كرد به‌ناوی (هاملێت)، له‌به‌ره‌به‌یانی ڕاپهڕینداشههید بوو. هاملێت له‌پڕۆژه ئۆپێرایهكهی ئه‌ودا جیاوازی ئه‌وه بوو، كه‌دوو ئۆڤیلیا بوونیان هه‌بوو، یه‌كێكیان ڕه‌ش و ئه‌ویتر سپی. ئه‌م ئۆپێرایه خه‌ونی هاوڕێێ شه‌هیدمان مامۆستا (ئه‌ریوانی مامۆستا عومه‌ر ده‌وڵه‌ت) بوو، كه‌ته‌واوی تێكسته له‌لایه‌ن شاعیری ئازیز (ئه‌حمه‌د ڕه‌زا) ئاماده‌كرابوو، ئه‌ریوان كهدههات بۆ لامان بهجگهرهیهكی لالێویه‌وه كهلهئهكتهرێكی ته‌مومژاوی نێو فلیمهڕهش و سپیه‌كان ده‌چوو، باسی له‌و ئۆپێرایه ده‌كرد، باسی له‌ئاڵۆزی ئۆپێرا ده‌كرد له‌نێو خه‌ڵكانێكدا هێشتا ترسی مانه‌وه‌ی جه‌ستیه‌یان، ترسیان له‌وه‌س سبه‌ی به‌ر گولله و زیندانی ئه‌به‌دی به‌عس نه‌كه‌ون، كارێكی گرانه. ترسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك نه‌بێت چێژ لهئۆپێرا وه‌رگرێت، بێگومان ئه‌مه ئیشكالیه‌تێكی هونه‌ری سیاسی و فه‌لسه‌فی بوو كه‌جار جاره له‌گه‌ڵ ئهریواندا باسمان ده‌كرد. ئه‌ریوان له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ڕاپه‌ڕیندا بوو به‌یه‌كه‌م شه‌هیدی هونه‌رمه‌ند…من دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه، هه‌میشه واهه‌ستده‌كه‌م ڕۆحی ئه‌و ئۆپێرایه له‌وێدایه، هێشتا كهدهگهمه شوێنای باخچه بچوكهكهمان (باخچه‌ی وجود) بیر له‌و هه‌ردوو ئۆڤیلیای ڕه‌ش و سپی ده‌كه‌مه‌وه، پێكه‌وه به‌گوێچكه‌ی هاملێتدا ده‌چرپێنن، هاملێتی خومار بهتوڵهسهندنهوهی كوشتنی باوكی به‌ده‌ستی مامی، سه‌رمه‌ست به‌تۆڵه و ڕق له‌دایك كهشووی كردۆته‌وه به‌مامی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ختی پادشاهی به‌رده‌وام بێت له‌یارییه پیسه‌كانی ده‌سه‌ڵات. هاملێت بێ‌ئاگا له‌دنیا، سه‌رمه‌ست به‌خه‌ونه‌كانی، ئاگای له‌ئه‌شقی ئۆڤیلیا نییه. به‌ڵام مه‌ریوان ئه‌مجاره ئۆڤیلیای كردبوو به‌دوو كاراكته‌ر و ته‌واوی تۆبۆگرافیای شانۆیه‌كه‌ی گۆڕیبوو..هێشتا له‌سه‌هۆڵه‌كه ڕۆحی ئه‌و ئۆپێرایه باڵهفڕیهتی…ئاوه‌ها سه‌هۆڵه‌كه شوێنی ئێمه‌ی ونبوو بوو، ئێمه كه‌له‌نێو جه‌نگ و خه‌ونی به‌دینه‌هاتوودا خهوبینهری ئه‌به‌دی بووین. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فیكر و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆیدهكردینهوه، له‌زۆر بواری تری ژیاندا ئه‌زمونی خۆمان هه‌بوو بوو، تێماندا بوو چه‌نده‌ها ساڵ بوو پێشمه‌رگه بوو، زیندانی سیاسی بوو. به‌ڵام شێوه‌مان، ئێستاشی پێوه‌بێت لهقارهمان و پاڵه‌وان و پڕۆتاگۆنیست ناچین، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا. ئێمه قاره‌مان نه‌بووین، به‌ڵكو خه‌وبینه‌ر بووین به‌گۆڕانی ئه‌م واقیعه تاڵه.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌مان ڕوانینی هه‌بوو بۆ ئێمه‌ی هه‌ڵنیشتووی ئێوارانی باخچه‌ی وجود. ئیدی سه‌هۆڵه‌كه له‌دوای كۆڕه‌وه‌كه بووه شوێنی پرسینی هه‌واڵی یه‌كتری، تاوه‌كو جارێكی دیكه و به‌ئه‌زمونێكی تره‌وه و له‌زه‌مه‌نێكی تردا كهئازادیهكی وهحشتگهری میلیشیایی هه‌بوو، یه‌كمانگرته‌وه. ده‌م و چاوه‌كان یه‌كیانگرته‌وه، ئه‌م باوكی لهكۆڕهودا گیانی له‌ده‌ستدابوو، ئه‌م بریندار بوو، ئه‌ویتر له‌ئێرانه‌وه نه‌هاتبۆوه، ئاوه‌ها له‌ئه‌زمونی سه‌ربازی ههڵاتووییهوه بۆ بهرهڵاییهك كهمیلیشیای پارتی و یه‌كێتی بهچهكهكانیهوه به‌به‌رده‌ماندا تێده‌په‌ڕین، خه‌ونی ئه‌وان و ئێمه دیسانه‌وه یهكینهدهگرتهوه. یه‌كێتیه‌كانی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، خه‌ونیان له‌شه‌ڕی لیستی سه‌وزو زه‌ردا گیری خواردبوو. سه‌ڕه‌ڕای په‌یدابوونی ڕۆژنامه‌ی حزبی ، هێشتا ڕووبه‌ر نه‌بوو بۆ ئه‌ده‌بی ڕاسته‌قینه، بۆخه‌ون، بۆ ڕه‌خنه. سه‌ره‌ڕای بوونی هۆڵی نمایش، ته‌خته‌یه‌كی شانۆ نه‌بوو بۆ ئه‌و شانۆكارانه‌ی ئێواره له‌گه‌ڵ چاخواردنه‌وه باسیان له بیكێت، ئارتۆ، ستانسلاڤسكی، ده‌كرد و له‌هه‌موو شوێنێكی هونه‌ری فه‌رامۆش ده‌كران. بۆ من و هاوڕێكانیشم گۆڤارێك نه‌بوو، ڕۆژنامه‌یه‌ك نه‌بوو ڕووبه‌رێكی باش بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه. ئیدی وه‌ك جاران هه‌ر ئێواران له‌وێ، له‌شوێنی خهونهكهنمان باسمان له‌ئه‌ده‌ب و دالی و كامۆ و فۆكۆ و بنیویهت و مۆدێرنه و تیۆره‌كانی فرۆید ده‌كرد، سه‌یر له‌وه‌دابوو زۆربه‌مان له‌و بواری شێوه‌كاری و شانۆ و سایكۆلۆژیا و كۆمه‌ڵناسیدا، ده‌رچووی زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا بووین.. له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگاكان، ئێواران له‌وێ خه‌ونمان ده‌بینی به‌دواڕۆژه‌وه.
ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه له‌شوێنێكدا، (ئاماژهكارییهی شوێن) زیندو ده‌كاته‌وه. شوێن ئاماژهكاییهكانی خۆی به‌رهه‌مدێنێت، به‌وه‌ی شوێن ڕه‌مزیه‌تی خۆی، سمبۆله نادیاره‌كانی خۆی، ئاماژهگارییهكانی خۆی، بۆ مێژوویه‌ك، شێوازێك له‌ژیان ده‌كاته‌وه. شوێن دهبێتهتهعبیر لهبیروڕاكان بێئه‌وه‌ی بگوترێن، بێئه‌وه‌ی به‌زه‌قی ئاماژه‌ی بۆ بكرێت. شوێن وه‌ك پاركێك، شه‌قامێك، فولكهیهكی تایبه‌ت، تهلاسازییهك، گۆڕپانێك ده‌بێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاماژه بۆكراوێك، بۆ بیره‌وه‌ریه‌ك، بۆ ڕووداوێك، بیروڕایه‌ك، بزوتنه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری، یان ئه‌ده‌بی و فیكری..هتد. شوێن له‌م خوێندنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌دا ته‌عبیره له‌زه‌مه‌نێك كه‌زه‌مه‌نی واقیعی خۆی نییه، به‌ڵكو زه‌مه‌نێكه ته‌عبیره له‌خه‌ونی مرۆڤه‌كان له‌به‌رامبه‌ر دنیا. له‌وانه‌یه گۆڕه‌پانی ڕزگاری له‌به‌غدا و منۆمێنتی ئازادی (جه‌واد سه‌لیم) باشترین نمونه بێت، كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌نی سیاسی هه‌موو حكومه‌ت و نهتهوهچێتیهكی عه‌ره‌بی، هه‌ڵگری ماناكانی ئازادیی و ئیستاتیكایه. ئازادییه‌ك كه‌زه‌مه‌نی هونه‌ر به‌خشیویه‌تی بهگۆڕهپانهكه. لێره‌وه هونه‌ر تێكه‌ڵی زه‌مه‌نی تایبه‌تی شوێن ده‌بێت، نه‌ك زه‌مه‌نی حكومه‌ت و سیاسه‌ته‌كان.. سه‌هۆڵه‌كه له‌م گۆشهنیگایهیهوه ئه‌و شوێنه بووه له‌سلێمانی كه‌ته‌عبیر بووه له‌خه‌ونی نه‌وه‌یه‌كی دڵشكاو و ڕۆح بریندار. نه‌وه‌یه‌ك لهجهنگهكانهوه بۆ مه‌نفاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه‌نفاكانی ژیان، بۆ نێو زۆنگای پارتی و یه‌كێتی، كه‌جگه له‌نائومێدی چی‌تریان پێ نه‌به‌خشراوه. شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و گردبوونه‌وه جوانه‌ی له‌و شه‌قامه‌دا كوشت، ئیدی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌هیچ شوێنێك ئۆقره‌مان نه‌ده‌گرت، ئه‌مجاره دوژمن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه نه‌بوو، به‌ڵكو له‌نێو خۆماندا، ماناكانی هاوڕێیه‌تی و دراوسێیه‌تی و هاوشاری و كوردبوونی ڕاپێچی شه‌ڕێكی بێ‌مانا كردبوو، له‌گه‌ڵ ڕووخانی ئه‌و مۆڕاله ساكارانه‌ی ژیاندا، سه‌هۆڵه‌كه بوو به‌شوێنی چاوه‌ڕوانی سه‌فه‌رێك بۆ به‌جێهێشتنی نیشتمان، ئیدی ڕیشۆڵه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك، وه‌ك ته‌یب ساڵحی ڕۆمانوسی سودانی ده‌ڵێت: به‌ره‌و باكور كۆچیان كرد…زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبه‌كان، وجودیه‌كانی نێو باخچه‌كه سههۆڵهكهیان چۆڵكرد، سه‌یر له‌وه‌دایه چایچیهكهی هاوڕێمان، خاوه‌ن چایخانه بچوكهكهمان، ئه‌وێش دوای كۆچی ئێمه جانتای پێچایه‌وه و كۆچی كرد. ئیدی سه‌هۆڵه‌كه وه‌ك شوێن لهسمبۆلهكانی ڕووتدهبۆوه، ئه‌وه‌ی كهمابۆوه ته‌نها ئه‌و ناوبانگه‌ی بوو وه‌ك شوێنێك بۆ خه‌وبینینی نه‌وه خهوبینهرهكانی جه‌نگ…
ئه‌م بیۆگرافیای شوێنه جارێكی دیكه سمبۆله‌كانی خۆی به‌رهه‌مدێنێته‌وه، كاتێك له‌وبه‌ر جاده‌كه (سه‌روه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌وز) ی هونه‌رمه‌ند به‌ڕووداوی ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م سه‌هۆڵه‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات. ئیدی سه‌هۆڵه‌كه له‌ساڵانی دوایدا ده‌بێته شوێنای ساڵیادی سه‌ره‌وه‌ت سه‌وزی هونه‌رمه‌ند، ده‌بێته شوێنای ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسانه ئازادانه‌ی له‌وێ، ئه‌مجاره‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی زه‌مه‌نی ئێمه‌ی كۆچكردوو، له‌وسه‌ری ئه‌وسه‌ر كۆدهبنوونهوه.
كاتێك من و هاوڕێكانم له‌مه‌نفا ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ده‌زانین له‌وێ یه‌كتری ده‌بینین، تاوه‌كو جارێكی دیكه‌ی ئێواران له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌نوسه خهوبینهره به‌ته‌مه‌ن گه‌نجه‌كان گفتوگۆبكه‌ین. ده‌بێت ئاماژه‌به (گه‌له‌ری ئارام) بكه‌م، كهژێرزمینهكی كولتوریه و ئێستا بۆته جێگای سازدانی چه‌نده‌ها كۆڕ‌و پێشانگای تایبه‌ت. گه‌له‌ری ئارام شوێنێكه به‌ده‌ر له‌هۆڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری دوورپه‌رێز له‌كولتور، جێگای ئه‌و خهوبینهرانهیه كه‌خاوه‌نی تێزی ڕه‌خنه‌ی جیدین له‌ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه. به‌م شێوه‌یه شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه هه‌میشه ئه‌و بواره بووه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی كایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حكومیه‌وه، شوێنی ئۆپۆزیسیۆنێكی ڕۆشنبیری بووه كه‌ته‌مه‌نی له‌ئۆپۆزیسیۆنی هه‌نووكه‌یی درێژتره، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م جاره ئه‌م دووئۆپۆزیسیۆنه، ڕۆشنبیری و سیاسی، شوێنێك بۆ خۆیان و هه‌واداره‌كانیان ده‌دۆزنه‌وه، كهشهقامی سههۆڵهكهیه..
ئێستا سه‌هۆڵه‌كه له‌شوێنی قسه‌كردن له‌سه‌ر هونه‌ر و سینه‌ما و شانۆ و ڕه‌خنه‌ی فیكریه‌وه بۆته شوێنه‌ك كهلایهنگرانی بزواتی گۆڕانی له‌خۆ گرتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه سه‌هۆڵه‌كه له‌م ماوه‌یه‌ی دوایه‌دا جێگای گفتوگۆ بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕه‌هه‌ند و ڕۆشنبیرانی، جێگه‌ی گفتوگۆ بووه له‌سه‌ر تێزی ڕه‌خنه‌یی و قسه‌كردن له‌سه‌ر چیرۆك و ڕۆمان و وه‌رگێڕان. هه‌موو پڕۆژه‌ی كتێبه‌كان له‌وێ تاتوێدهكران و قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرا، ئه‌مانه هه‌موو له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا به‌نێو ڕۆشنبیره‌كانی حیزب ڕوویده‌دا. كاتێكیش گفتوگۆ له‌گه‌له‌ری ئارام یان هه‌ر هۆڵێكی دیكه كۆتایی پێده‌هات، دوایی له‌سه‌هۆڵه‌كه وله‌گه‌ڵ چایی خواردنه‌وه‌دا درێژه‌ی پێده‌درا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه به‌و عهفهویهتهوه بۆ لایه‌نگرانی بزواتی گۆڕان، ئاماژه‌یه بۆقورساییهی ئه‌م شوێنه‌یه، كهبهخۆی و ئه‌و بیۆگرافیایه نهنوسراوهیهوه ده‌یخاته سه‌رشانی ئه‌ولیسته، به‌وه‌ی ده‌بێته هه‌ڵگری په‌یامێك بۆ خه‌ونبینین به‌دواڕۆژه‌وه. پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه‌بكه‌ین كهلهههڵبژاردنی یه‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌دا، شوێنێك نه‌بوو ئاوه‌ها عه‌فه‌ویانه ببێته جێگایه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لیستێك و پارتێكی تایبه‌ت. شكستی پارتی و یه‌كێتی له‌وه‌ی بتوانن شوێنێك بێ تۆبزی و زۆركردن و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، بۆ خۆیان بكه‌ن بهڕووبهرێك بۆ ته‌عبیركردن لهبیروڕاكانیان، گه‌واهی ئه‌و دووركه‌تنه‌وه گه‌وه‌ره‌یه‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌یه له‌شوێن و خه‌ڵكانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه. ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پارتی و یه‌كێتی شكستی هێنا بۆ قۆرخكردنی شوێنه‌كان، بۆكردنی به‌شانۆیی سه‌روه‌رییه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌شوێنێك هه‌ڵگری سۆزداریهك بێت بۆ ئه‌وان. له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵیاندا شوێنه‌كان به‌زۆر و هێزی پاره بكه‌ن به‌شوێنێك بۆ ڕه‌مزه‌كانی خۆیان، ته‌نانه‌ت لهناولێنانی فولكهو ته‌رخانكردنی په‌یكه‌ر بۆ شه‌هیده‌كان، زۆر ناعادیل و سته‌مكارانه هه‌ڵس وكه‌وتیان كرد، ئه‌میان كرد به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و ئه‌و به‌هی سه‌رجێگا و ئه‌ویتر به‌سه‌ركرده و ئه‌ویتر به‌شتێكی دیكه، هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گاڵته‌جارانه‌یان له‌نێو ڕیزی شه‌هیده‌كان و هه‌ڵاوێرده‌ی یادهوهریهكانیانداكرد، به‌جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ترسناكی هه‌بوو له‌سه‌ر ڕووبه‌ری شاره‌كان. شوێنه‌كان له‌یاده‌وه‌ری خه‌ڵكیدا چیتر پابه‌ند نه‌مابون به‌مێژووی خۆیانه‌وه، به‌ڵكو ناسنامه‌ی په‌له‌و ساخته‌یان بهبهرۆكدا ده‌كرا. له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌و بهڕبهڕیهتهی بیركرنه‌وه و ئه‌قڵه كاڵفامه سیاسیه گاڵته‌ی به‌شوێنه گشتیه‌كان، بهفولكهكان، بهجادهكۆنهكان شار و نه‌خشه‌كانی شاری كۆن، هه‌ولێری كۆن، سلێمانی كۆن و سینه‌ما و جاده و شه‌قامه كۆڵانهكۆنینهكانی ده‌كرد. قه‌ڵای هه‌ولێر له‌خه‌ڵكه دێرینه‌كانی بێبه‌شكرا و ئیدی شاره‌كان له‌ڕووی ئارخیتهكتۆر و بیناسازیه‌وه به‌ر هێرشی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات كه‌وت. ئیدی په‌یكه‌ری (نالی) ده‌خرێته نێو باخچه‌ی گشتی و (جه‌واهیری) له‌به‌ر خواستی سه‌رۆك ده‌بێته په‌یكه‌رێكی دیار و زه‌ق و ئاشكرا له‌شاره‌كه‌مان. فولكه بۆ قه‌زافی دیكتاتۆر داده‌نرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانی به‌كوردا ناوه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و توخمه ستهمكاریهی ئه‌و زاته، كهوڵاتی خۆی پێ به‌ڕێوه‌ده‌بات. هێرشكردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ سه‌ر شوێن، له‌ڕووخانی سینه‌ماكانی شاره بیگره ، تاوه‌كو تێكدانی سیمای شار و قهڵاكانمان و هه‌وڵدان بوو بۆ كردنینان بهڕووخسارێك بۆ ته‌عبیركردن له‌خواستی حزب و ده‌سه‌ڵات..
هێرشكردنه له‌سه‌ر یاده‌وه‌ریه‌ك كهئهز به(یاده‌وه‌ری شوێن) ناوی ده‌به‌م، هه‌وڵدانێكه بۆ له‌ناوبردنی (زه‌مه‌نی شوێن) كه‌ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵه، له‌نێوان مرۆڤ و شوێندا دروست بووه. ده‌سه‌ڵات وه‌ك خۆی كار له‌سه‌ر هه‌موو توخمه‌كانی كۆمهڵگهدهكات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی بێ‌ئاگا و مۆنۆپۆڵخوازی كوردی نه‌ك گرنگی به‌مێژوی شوێنه‌كان نادات، به‌ڵكه ده‌یه‌وێت شوێن بكاته شانۆیه‌ك بۆ كاڵفامیهت و به‌ڕبه‌ڕیه‌تی حیزبیانه‌ی خۆی. ئیدی ترۆپكی ڕقی خه‌ڵك له‌و هێرشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆسه‌ر شوێن، له‌سوتاندنی عه‌فه‌ویانه مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌دا وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه. گه‌ر به‌ووردی تێبینی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئالۆزهبكهین له‌نێوان شوێن و ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، ئه‌و سته‌مكاریه هه‌ستپێده‌كه‌ین كه‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌به‌رامبه‌ر شوێن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا پیاده‌ی كردووه. گۆڕینی سیمای شاره‌كان به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ پڕنسیبێكی مێژوویی و پلانسازی شاره‌كان، دروستكردنی پردی ناشرین له‌نێوه‌ڕاستی شاره‌كاندا، دروستكردنی به‌نداو، كهبهیهكهم لێزمه باران ده‌ڕووخێت، ته‌واونه‌كردنی كاركردن له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان، كه‌بۆته هۆی تێكدانی شوێنه‌كان و به‌جێهێشتنی له‌نیوه‌دا بۆ چاره‌نوسی خۆی. ئه‌مه‌و زۆر نمونه‌ی دیكه ئه‌قڵی ئیداری گه‌نده‌ڵ لهپهلاماردانیدابۆ شوێن ئه‌و نشوستیه گه‌وره‌یه نیشانده‌دات كه‌ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شوێندا ده‌یسه‌پێنێت. ئه‌م ئاماژهگهراییهی شوێن وه‌های كردووه كهڕووبهری شاره‌كان ببن به‌جێگای زۆرانبازی و نمایشكردنی ئاماژه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر شوێن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵانه‌دا له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پاركی ئازادی و شههیدهكانهوه بیگره، تاوه‌كو ده‌گاته ناولێنانی شوێنه‌كان به‌ناوی سه‌روه‌رییه‌كانی خۆیانه‌وه. ئه‌و دووپارتهنهیهنانتوانیووه قه‌ناعه‌ت بههاوڵاتیهك بكه‌ن له‌خۆڕا ڕه‌مز و هێماكاریهكانی ئه‌و شوێنایه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت. نه‌یتوانیوه شوێنێكیان هه‌بێت خه‌ڵك له‌خۆیه‌وه، له‌خۆڕا و عه‌فه‌ویانه و له‌سۆزداریه‌وه، نه‌ك به‌زۆر، ڕووی تێبكات و هه‌ست به‌وه‌بكات له‌م شوێنه‌دا ئه‌م هێمایهنهی ده‌سه‌ڵات زیندوون. به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی له‌و شوێنانه دوورده‌كه‌وێته‌وه، كههێمان بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی، له‌و ڕه‌مزانه بێزارن كه‌ئه‌و شانازیان پێوه ده‌كات، له‌هه‌ندێك بۆنه‌شدا به‌ر توڕه‌یی خه‌ڵك ده‌كه‌ون. به‌ڵام كاتێك شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه به‌و ئاماژانه‌ی خۆیه‌وه، به‌و یاده‌وه‌ریه‌ی شوێنه‌وه عه‌فه‌ویانه ده‌بێته شوێنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گه‌نجانی نامورادی شار و خوێندنه‌وه‌ی شیعر و هه‌ڵچوونی گه‌نجان، كاتێك سه‌هۆڵه‌كه ده‌بێته شوێنێك بۆ كه‌رنه‌ڤاڵێكی هه‌ڵبژارن و بزواتی گۆڕان. كاتێك شه‌قامێك ده‌بێته شوێنایهك بۆ ته‌عبیركردن له‌ئازادی بیروڕاو وئازادی قسه‌كردن و ڕووبه‌ڕ ووبوونهوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، كاتێگ بزواتێكی تایبه‌ت توانای ئه‌وه‌ی ئه‌بێت، ئاشنا بێت به‌یاده‌وه‌ری و زه‌مه‌نی شوێنێك كه‌خاوه‌نی مێژوویه‌كی نه‌نوسراوی خۆیه‌تی، كۆده‌كانی شوێنێكی ئاوه‌ها بدۆزێته‌وه كهئاماژهكارییه بۆ یاده‌وه‌ری و چه‌نده‌ها چیرۆكی خه‌ون و پرۆژه‌ی ناته‌واوی نه‌وه‌كان. كاتێك بزواتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماژانه‌دا ئاشتده‌بێته‌وه و دیالۆگی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، یاخود ئه‌و شوێنه له‌گه‌ڵ بزواتێكدا یه‌كده‌گرێته‌وه و كۆده‌كانی خۆی تێكه‌ڵی ڕهمزهدیارهكانی ئه‌و ده‌كات. ئه‌وسا پێویسته پرسیار له‌و شوێنهبكهین كه‌ده‌بێت ئه‌و شوێنه، شوێنای كۆبوونه‌وه‌ی چ توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌وه‌یه‌كه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا!، ئه‌وسا ده‌توانین له‌و ئاشنایه‌تیه تێبگه‌ین كه‌له‌نێوان شوێنێكی دیاریكراو و بزواتێكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی دیاریكراودا خۆی ڕایهڵكردووه. سه‌هۆڵه‌كه هه‌میشه شوێنێك بووه بۆ خه‌وبینینی گه‌نجان به‌و كیژانه‌ی به‌به‌رده‌میاندا تێده‌په‌ڕن، هه‌میشه شوێنێك بووه بۆ خه‌ونبینین به‌هونه‌ر و ئه‌ده‌بێكی باڵاوه، شوێنێك بووه بۆ هه‌موو ئه‌و نائومێدانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی نائومێدی كردوون.. لێره‌وه شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه به‌و هه‌موو قورساییه مێژووییه‌ی خۆیه‌وه، ده‌بێته شانۆیه‌ك بۆ نمایشكردنی كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڕان. له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌موو ئه‌و ئومێدانه نیشانده‌دات كهلهلیستی گۆڕان چاوه‌ڕوانده‌كرێت. شه‌قامی سههۆڵهكهسهڕهڕای هه‌موو ئه‌و ئاههنگسازیهی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ری نمایشده‌كرێت، هه‌میشه شوێنایهكه بۆ خه‌ونی نه‌وه‌كان، شوێنێكه بۆ خه‌وبینه‌ره‌كان….
………..
٭ ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه) له‌ڕێكه‌وتی 23.07.2009 ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوكرده‌وه..